په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٨

دوو بابەت سەبارەت بە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی منداڵان و مێرمنداڵان.

 

مەنسوور جیهانی

 

ئەبولفەزل جەلیلی: ئۆڵەمپیادی فیلمسازیی دەبێ خەباتی سینەما فێری مێرمنداڵان بکا. مەنسوور جیھانی.


"ئەبولفەزل جەلیلی" دەرھێنەری سینەمای ئێران گوتی: مێرمنداڵان لە کۆڕەکانی فێرکاریدا وەکوو ئۆڵەمپیادی فیلمسازی دەبێ خەباتی سینەما فێر بن؛ نە ئەوەی کە تەنیا چاوەری بەزمی ئەم ھونەر و سەنعەتە بن.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی‌ویەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "ئەبولفەزل جەلیلی" کە دەرھێنانی فیلم گەلێکی زۆری بۆ مێرمنداڵان ئەنجام داوە؛ سەبارەت بە سازدانی ئۆڵەمپیادی فیلمسازی مێرمنداڵان کە لە بەشی لاوەکیی سی‌ویەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان بەڕێوەدەچێت، گوتی: زاتی بەڕێوەچوونی ئۆڵەمپیادی فیلمسازی بۆ میرمنداڵان باشە، بەڵام دەبێ دەرکەوتی ئەم خولانە ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

جەلیلی کە پێی وایە لەو بارودۆخەی ئێستادا ھیچ چەشنە فێرکاریی تیۆریک یا بەکردەوەیی سینەما بەکەڵک نابێت، مەگەر ئەوەی کە لە سێبەری ئەودا مێرمنداڵان ئەخلاق و ناسیاوەتی پێکەوە فێر بن، رایگەیاند: بە بڕوای من، ئەوەی کە سینەمای ئەمڕۆ پێویستی پێیەتی، زیاتر لە فێرکاری، ئەخلاق و ناسیاوەتی پەیدا کردنە کە من ھیوا دەخوازم وەھا رووداوێک لە ئۆڵەمپیادی فیلمسازیشدا کە تایبەتە بە مێرمنداڵان بێتە ئاراوە.

دەرھێنەری فیلمی "گال" رایگەیاند: بەم پێناسەیە بەڕێوەچوونی ئۆڵەمپیادی فیلمسازیی مێرمندالان ئەگەر لە پێناو جێکەوتنی بابەت و ناوەرۆکی سینەما بە مانای ژیان بەخشین لە چوارچێوەی ھونەری وێنەییدا بێت، بەکەڵک دەبێت. ھەر لەم پێناوەدا دەبێ بۆ پەیدا کردنی باشترین و بەکەڵکترین کەسەکان بۆ سینەما لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەھرەکان بدۆزرێتەوە.

جەلیلی لە درێژەدا جەختی کردەوە: ھەڵبەت ئەم دۆزینەوەی بەھرانە کاری یەک خول یا دوو خول لە بەڕێوەچوونی رووداوێکی سینەمایی نیە؛ بەڵکوو کاتێکی زۆر دەخایەنێت بۆ ئەوەی کە بتوانرێت لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵاتەوە باشترینەکان ھەڵبژێردرێت، ھەر بەم ھۆیەشە کە لە درێژایی ھەمووی ئەم ساڵانە بۆ وێنە ھەرگیز یەک ئەکتەر یا دەرھێنەری تورکەمەن یا بەلووچ کە سامانەکانی خۆماڵی و فەرھەنگیی خۆی بە خەڵکی بناسێنێت، نەمانبووە و من ئیومێد دەخوازم ئەم ئەرکە گرینگە لە رێگای ئۆڵەمپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانەوە کە لە سەرەتای رێگایە، روو بدات.

"ئەبولفەزل جەلیلی" لە کۆتایی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بەو بابەتەی کە دەبێ خەبات و رەزمی سینەما بە مێرمنداڵان و تامەزرۆیانی ھاتنە ناو ئەم پیشەیە فێر بکرێت، گوتی: روانگەی زۆربەی بینەرانی دەرەوەی بەستێنی سینەما بۆ ئەم ھونەر و پیشەیە، بەزم و خۆشیی ئەم پیشەیەیە، لە حاڵێکدا وەھا نیە و سینەما بە تەواوەتی رەزم و خەباتە؛ خەباتێک کە بۆ گەیشتن بە ئەنجامی شیاو و گونجاو ھەوڵ دەدات. ھەر لەم رووەشەوە لە کۆڕەکانی فێرکاریدا وەکوو ئۆڵەمپیادی فیلمسازی دەبێ خەباتی سینەما فێری مێرمنداڵان بکرێت.

 


بەرھەمەکانی سینەماکارانی کورد لە ٣١ەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی منداڵان نمایش کران.
 


مەنووچێھر جیھانی ـ نوێترین بەرھەمەکانی سینەماکارانی کورد لە بەشی ئۆڵەمپیادی فیلمسازیی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران نمایش کران.

بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی سی‌ویەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، بە رێژەی ٦٤ کورتە فیلمی بەڵگەیی، چیرۆکی و ئەنیمەیشێن لە بەشی ئۆڵەمپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان لە ٣١ شاری وڵاتی ئێرانەوە لە سی‌ویەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان لە نمایش ‌کران.

ناوەکانی فیلمەکانی ئەم بەشە کە بە ھاوڕێیەتی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران و دامەزراوەی سینەمایی فارابی لە سی‌ویەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بەڕێوەچوو، راگەیەندرا و کورتە فیلمەکانی چیرۆکیی "زەنگی وانەی کۆتایی" لە دەرھێنانی "محەمەدموعین رەحیمی زەنگەنە" لە کرماشان، "شەوقی گومان" لە دەرھێنانی "رۆژان عەجەمیان" لە سنە، "گەنەجاڕەکانی سەرپێڵی زەھاو" لە دەرھێنانی "محەمەد ئەرشیا مرادی" لە کرماشان لە زومرەی ٥١ کورتە فیلمی چیرۆکیی لە دووھەمین ئۆڵەمپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانی ئێران نمایش ‌کران.

ھەروەھا لە بەشی کورتە فیلمەکانی بەڵگەییدا کە ٦ بەرھەمی ھەڵبژاردەی لەخۆ گرتووە، "چۆلەکەکانی کۆڵانی ئێمە" لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ھونەرمەندی مێرمنداڵ "ژیوار فەرەج زادە" خەڵکی شارۆچکەی ساحیب سەر بە شاری سەقز لە دووھەمین ئۆڵەمپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانی ئێران نمایش ‌کران.

دووھەمین ئۆڵەمپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانی ئێران لە دوو بەشی "فیلم" و "سیناریۆ" بە وەرگرتنی فیلمەکانی ٣ خولەکی بە بابەتی سەربەست بەڕێوەچوو کە دەستەی تەمەنی ٩ تا ١٦ ساڵ لەم بەشە لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان بەشدار بوو‌ن.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک