په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٦\٢٠١٤

    دوو پارچە هۆنراوە.

سۆزی

   بۆ رۆحی ناکامی باوکم.

کە بەهار دێ
گوڵ چاوەڕێیە
بۆ باران
پەپوولە چڵ بۆ ئه‌و چڵ دەکا
تا ژیان ئەیدۆزێتەوە،
زۆر دەمێکە بە تەنیایی
لە ئاسمانی غەریبیدا ئەفڕم
کە دەمەوێ یاد بکەم
لەم غوربەته بێتۆییە‌مدا
ئەمرم.
گەڵای هەستم
بێ بوونی تۆ هەڵدەوەرێ
چاوەکانم زەنگ لێئەدەن
کە بیرت ئەکەن گشت جارێ
دوای کۆچی تۆ
ماسییەکی بێ نازم
کەوتوومەتە کەنار دەریا
هێندەی پاکییت
چاوەکانم بۆ تۆ گریان
تکا ئەکەم باوکە گیان
بۆ بە تەنیایی جێت هێشتم
هەرچی ئازار و خەم هەبوو
لە دوای تۆ!
ژیان پێی به‌خشیم.


  
 رۆح ده‌ژه‌ندرێ.
چی بژەنم
لە تابووتی خۆشییەکاندا
خەم دەژەنرێ؟
ئێوە بڵێن:
ئاسوودەیی شەتڵێ هەیە
تا لە ناو باخدا بروێندرێ؟
بینیوتانە،
گوڵ باڵ بگرێ و
بەرەو ئاسمان هەڵفڕێندرێ؟

 

سوێد

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک