په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٦\٢٠١٧

٥٠ وڵات بەرھەمەکانیان بۆ فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رەوانەکردوە.

 

مەنسوور جیهانی


کۆنگرەی رۆژنامەوانی ٣٠ەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەچوو.


"عەلیرەزا رەزاداد" بەرپرسی ٣٠ەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا کە ڕۆژی شەمە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە مۆزەخانەی ئێران لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەچوو، سەبارەت بە ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە گوتی: ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران" بریتین لە: "غوڵامڕەزا ئازادی"، خاتوو "مەرزییە بۆروومەند"، "کەماڵ تەبریزی"، خاتوو "پووران درەخشەندە"، "رەسووڵ سەدر عاملی" و "رەزا مەقسوودی" و ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "بەرھەمە سینەماییە نێودەوڵەتییەکان" بریتین لە: "کەیوومەرس پوورئەحمەد"، خاتوو "رۆئیا تەیمووریان"، "بێھرووز شوعەیبی"، "عەلیرەزا خەمسە" و "وەحید نیکخواە ئازاد" و ھەروەھا ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی "سینەمای ئێران"یش بریتین لە: خاتوو "مەھین جەواھریان"، "ئەمیر محەمەد دەھێستانی"، "رەوانبەخش سادقی"، "بەھرام عەزیمی" و "عەلیرەزا گوڵپایگانی".


گوتیشی: ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێ کورتە فیلمەکانی "ئیسفا" لە ئەستۆی "پەیمان نەھان قودرەتی"، "مورتەزا علی عەباس میرزایی" و "کاوە مەزاھیری" و ھەروەھا ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی "یۆنیسێف" بریتین لە: خاتوو "مەھتاب کەرامەتی"، خاتوو "بەھارە یەگانە فەرد" و خاتوو "بەھارە ئەندیشە راد".


رەزاداد بە ئاماژە بە بەشی دادوەرانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی بەرچاوی دادوەری منداڵان و مێرمنداڵان لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران دا لەم خولەی فیستیڤاڵیشدا نزیکەی ٣٥٠ کەس ئامادەیی خۆیان راگەیاندبوو کە ٦٦ دادوەر لە نێوان ئەواندا بەشی بەرھە ئێرانییەکان دادوەری دەکەن.


بەرپرسی ٣٠ەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی ٣٠مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بریتی بوون لە: "کامیار موحسنێین"، "محمەد رەزا کەریمی سارێمی"، "نیما عەباسپوور"، "مەجید شێخ ئەنساری" و خاتوو "فەریاڵ بێھزاد" دەرھێنەر و ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتیی"یش بریتین لە: "ئارماگان باڵنتین" لە وڵاتی نیووزلەندا، "ئۆرۆسلاو ریش" لە وڵاتی ئەڵمانیا، "فلۆرت وێن ئێسپێندۆنک" لە وڵاتی ھەڵەندا و سەرۆکی فیستیڤاڵی "سینە کید"، "دیانا فارس" دەرھێنەری سووری، "شەھاب ئیسەفندیاری"، "خاتوو فریشتە تائێرپوور" و "ئێنیس لاسوود" دەرھێنەری توونسی و ھەروەھا ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتیی" ئەنیمەیشنی ئەم فیستیڤاڵەش بریتین لە: "فرانک وارسانی" لە وڵاتی ھەنگاریا، "ناتالیا چێرنیشوا" لە وڵاتی رووسیا، "ئێلێکساندێر سان" لە وڵاتی ھۆنگ کۆنگ، "جێرھارد کلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا و "سەعید تەوەکولیان" مامۆستای زانکۆ و ئەنیمەیش ساز لە وڵاتی ئێران.


"عەلیرەزا رەزاداد" ئاشکراشیکرد: ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی "سیڤێژ"ی ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بریتین لە: "سانت نایە" بەرھەمھێنەر لە وڵاتی ھۆڵەندا، "فیردۆز بلبلیا" بەرھەمھێنەر لە وڵاتی ئەفریقیای باشوور، "موحسین چینی فرۆشان" قایم مەقامی "سیڤێژ" و ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "کەرەستە ریکلامییەکان"یش بریتین لە: "حەمید رەزا بەیدەقی"، "ئەمیر عابێدی"، "ئەمیر حوسێن عەلەمولھۆدا"، "شەھرام موکری" و "مەیسەم مەولایی".


بەرپرسی ٣٠ەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان سەبارەت بە کارگا و ڤۆرکشۆپەکانی ئەم فیستیڤاڵە گوتی: ئەمساڵ تەکیزێکی جیدیمان لەسەر بەشی کارگا و ڤۆرکشۆپە پسپۆڕانییەکاندا ھەیە و دوو کارگەی سیناریۆنووسی، دوو کارگەی فیلمسازی و ھەروەھا شەش کارگەی ئەنیمەیشن بەڕێوەدەچێت.


رەزاداد سەبارەت بەو بەرھەمانەی کە بۆ بەشی "سینەمای ئێران"ی ئەم فیستیڤاڵە رەوانەکراوە گوتی: بە گشتیی ٢١٢ بەرھەم بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ رەوانەکراون، کە ٧٥ بەرھەم بۆ بەشی کۆتایی فیستیڤاڵ ھەڵبژێردراون، لەوانە: ١١ بەرھەم لە بەشی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، ٨ بەرھەم لە بەشی فیلمە بڵیندە چیرۆکییەکان (غەیرە سینەمایی)، ٧ بەرھەم لە بەشی فیلمە بڵیندە ئەنیمەیشەنییەکان، ١٩ بەرھەم لە بەشی کورتە فیلم و نیوە بڵیندە چیرۆکییەکان و ٢٩ بەرھەم لە بەشی کورتە فیلم و نیوە بڵیندە ئەنیمەیشنییەکان نمایش دەکرێن.


گوتیشی: بە گشتیی ٣٢٧ بەرھەمیش لە ٥٠ وڵاتی جیھانەوە بۆ بەشداریی لە بەشی نێودەڵەتی بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ رەوانەکراون، کە ٧١ بەرھەم لە بەشی فیلمە بڵیندە سینەمایی زیندووەکان، ١٠٤ بەرھەم لە بەشی کورتە فیلم و نیوە بڵیندە زیندووەکان، ٢٥ بەرھەم لە بەشی فیلمە بڵیندە ئەنیمەیشنییەکان و ھەروەھا ١٢٧ فیلم لە بەشی کورتە فیلم و نیوە بڵیندە ئەنیمەیشنییەکان نمایش دەکرێن.


بەرپرسی ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە سیناریۆنووسی ئەم فیستیڤاڵە گوتی: لەم بەشەی فیستیڤاڵدا ٣٢٣ بەرھەم لە دوو گرووپی "پیشەیی" و "ئەندێشەی نوێ" بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ رەوانەکراون، کە لە کۆتاییدا ١٠ بەرھەم لە بەشی ئەنیمیشن، ١٢ بەرھەم لە بەشی وەرگیرا و ھەروەھا ٣٥ بەرھەمیش لە بەشی ئۆرجیناڵ بەشداریی دەکەن.


٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیرەزا رەزاداد" و بە ھاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەھان و ناوندیی سینەمایی ئێران و ھەروەھا بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی نمایشی تایبەت، بەشی کارگا و ڤۆرکشۆپی فێرکاریی، بەشی کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی ھونەریی سینەما و ھەروەھا چەندین لێزلێنان و بیرئانین لە رۆژانی ٣٠ی جوون تا ٦ی تەمووزی ٢٠١٧ لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک