٢٢\٣\٢٠١٠
7/4/2007
ڕۆژی
به‌ردبارانکردنی خۆشه‌ویستی بناسن و له‌بیری مه‌که‌ن؟
تاهیر حاجی‌حه‌سه‌ن
ئه‌و ڕۆژه‌ی پیاوانی وابه‌سته به بنه‌ماکانی پاراستنی هه‌یبه‌تی خێڵ
و دواکه‌وتویه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دین، هیچ حورمه‌تێکیان بۆ به‌های
ئینسانی بوون و هه‌قی ئازادانه‌ی هه‌ڵبژاردنی کچێک بۆ کوڕێک نه‌هێشته‌وه،
له بری ئه‌و پێدانی ڕێزه، زۆر ڕه‌زیلانه هاتن به‌به‌رد وه‌ڵامی هه‌قی
ئازادانه‌ی (دوعا) بۆ دیاریکردنی کا‌مه که‌س خۆی ده‌خوازێت دایه‌وه.
کاتێک هه‌رچی بنه‌مای ئینسانی بوون هه‌یه ده‌خرێته ژێر په‌ستانی وه‌ڵام
دانه‌وه به‌هێزی ماسوله‌که و به‌کارهێنانی ئامرازی به‌رد بۆ گه‌یاندنی
ده‌نگی توڕه بوونی قیرسچمه ئاسای پیاوانی دواکه‌وتوی گوێله‌مستی خێڵ،
ئیتر تا بۆیان کرا به‌ردیان هاویشت بۆ جه‌سته‌یه‌ک که به‌غه‌یری
پاکێتی و هه‌ستکردنی به‌وه‌ی ته‌نها خۆی خاوه‌نی خۆیه‌تی، هیچ وه‌ڵامێک
نه‌یده‌توانی له‌مه زیاتر به‌و مێشک داڕوخاوانه بڵێت. که له‌پای چی
ئه‌م کۆبوونه‌وه ئاشکرایه‌ی پیاوانی خێڵ و هێرشکردنیان بۆ کوشتنی حه‌زوئاره‌زوی
ئینسانێک، ده‌خوازێت له‌بری هه‌ستی ئاره‌زوی سێکسی وشکی پیاوانه، خۆشه‌ویستی
بگه‌یه‌نێت و بڵێت.
ئێستا سێ ساڵ به‌سه‌ر تیرۆر کردنی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌دا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام
بۆ هه‌ر ئینسانێک زه‌ره‌یه‌ک ژیری و هوشیاری هه‌بێت، ناتوانێت ئه‌و
دیمه‌نه ته‌واو بێهوده‌یه‌ی پیاوانی دواکه‌وتوی نێو سیستمی ده‌ره‌به‌گ
و خێڵ و شێخ و دینه‌کانیان له بیر بکات. که ئه‌م حه‌شیمه‌ته له‌خه‌ڵکی
توڕه به‌رانبه‌ر تێگه‌یشتن، به مانای خۆشه‌ویستی له چ ئاستێکدایه.
ئاخۆ بڵێی ئێستا ئه‌و ده‌سته جه‌لادانه‌ی به‌شدار بوون له هه‌ڵگرتنی
به‌رده‌کان و هاویشتنیان بۆ جه‌سته‌ی (دوعا) هه‌ر خاوه‌نی هه‌مان
تێروانین بن و هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک به‌سه‌ریاندا نه‌هاتبێت تا بتوانن نه‌فره‌ت
له‌خۆیان و ئه‌و پشتوپه‌نایانه‌شیان بکه‌ن که هانیان دان بۆئاوا
تاوانێک؟ یان ئه‌وانه ئێستاش له‌هه‌مان بیر کردنه‌وه‌دان و درێژه به‌هه‌مان
که‌لتور و فه‌رهه‌نگی خۆ کۆیله‌کردنیان ده‌ده‌ن بۆ ئاغاکانیان؟ من
دڵنیام له‌وه‌ی به‌ڕێخستنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه هه‌روا له خۆوه
نه‌بووه، به‌بێ ئیزنی ئاغاکانیان؟ به‌ڵام ئه‌وه دواکه‌وتووی خه‌ڵکی
هه‌ژارو سته‌م دیده‌یه، که هه‌رساتوکاتێک ده‌کرێت به‌سوته‌مه‌نی بۆ
خزمه‌تی سیستمی ئاغاواتێک که به‌غه‌یری هه‌قی کۆیله‌بون، هیچ ڕه‌وایه‌تیه‌ک
نابینێته‌وه بۆ پیاوانی گوێله‌مستی ژێرده‌سته‌ی؟ ئاخۆ ده‌بێت ئه‌و
دڕندانه چ جۆره هه‌ستێکیان هه‌بێت به‌رانبه‌ر دایکی (دوعا)؟ ئاخۆ ده‌توانن
ڕووبه‌ڕوی ببنه‌وه و سڵاوی لێبکه‌ن؟ یان ئه‌مانه ته‌نها بۆ جیبه‌جێ
کردنی تاوانه‌که هه‌ڵخرێنرابوون؟ خۆئه‌گه‌ر پێشوه‌چونه‌کانی دنیای ته‌کنه‌لۆجیا
نه‌بوایه نه‌ده‌کرا دیمه‌نێکی ئاوا نائینسانیانه بگه‌یه‌نرێته پێش
چاو و دیدی سه‌رجه‌م، تا دڕندایه‌تی جیهانبینی پیاوسالارانه‌ی ده‌ره‌به‌گه‌کان
ببینرێت؟ ئه‌وانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هه‌میشه تێڕوانیان بۆ ڕه‌گه‌زی
مێینه ته‌نها وه‌ک کاڵایه‌ک و هه‌قێکی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌ت چاو له
ئافره‌ت ده‌که‌ن، نه‌ک بخوازن ئه‌و ڕه‌گه‌زه بۆخۆی خاوه‌نی خۆیبێت و
هه‌رخۆی بتوانێت دوا بڕیارده‌ری ژیانی بێت. ئه‌م تێگه‌یشتنه لای ئه‌و
فه‌رهه‌نگه دواکه‌وتوییه ده‌ره‌به‌گیه، بڤه‌یه‌کی هێند گه‌وره‌یه
که ده‌رچوون لێی ته‌نها به‌رد و په‌رمێز و خنکاندن و فیشه‌ک وه‌ڵام ده‌ری
ده‌بێت. ئه‌مه‌یه عه‌قڵیه‌تی ئه‌و سیستمه پیاوسالاریه‌ی که به‌ئعیلام
و بانگه‌شه‌ی درۆینانه‌ی داوای کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ده‌کات؟ ڕاستیه‌که‌ی
هه‌موو شتێکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌هه‌ڵگری پێناسه‌کانی پاراستنی جیهان
بینی خێڵ و عه‌شیره‌ت و مه‌زهه‌به، ناخوازێت بۆ چرکه‌یه‌کیش ئه‌و
تارماییانه ببینێت که ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا له‌و دواکه‌وتووییه
ڕزگار بکه‌ن و تاکه‌کانی نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئینسانن
پێناسه‌یان بۆبکرێت، نه‌ک له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی ڕه‌گه‌زایه‌تی و دینی و
عه‌شیرایه‌تی. پاراستنی مه‌وقعیه‌تی ئه‌و جۆره سیسته‌مانه په‌یوه‌سته
به‌ئاستی هوشیاری سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌وه، تائه‌وکاته‌ی
سه‌ری ڕێز وته‌سلیم بوون بۆ خاوه‌ن ته‌کیه و دیوه‌خانه‌کان دابنه‌وێنرێت،
مه‌علومه تائه‌وکاته‌ش بڕیاری ده‌رنه‌چوون له عه‌قڵیه‌تی کۆیله‌بون
بره‌وی ده‌بێت.
له کوردستاندا ڕه‌نگه زۆرترین ڕاده‌ی کوشتنی ژنانی تێدا کرابێت به‌به‌راورد
له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌رودراوسێدا؟ ئاخۆ ده‌بێت هۆکاری چی بێت که ئه‌م
جۆره له پیاوی کورد خاوه‌ن ئه‌و شانسه ته‌واو وه‌حشیگه‌ریه‌ته بێت؟
به‌هه‌ڵگرتنی کا‌مه په‌یامه‌وه خۆی گرێداوه و درێژه‌ش به‌هه‌مان هه‌ڵوێستی
نائینسانیانه‌ی خۆی ده‌دات؟ ئاخۆ ئه‌وه بوونی فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه‌ی
چه‌پێنراوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه وا له‌م پیاوانه ده‌کات هیچ سڵکردنه‌وه‌یه‌کیان
نه‌بێت له کوشتنی جگه‌رگۆشه‌ی خۆیان، یان کارلێکردنی دینه به‌و ڕاده‌یه
ئه‌و پیاوه واهه‌ست بکات که ئێستا 1400 ساڵ له‌مه‌وپێشه بۆ ئه‌وه‌ی
شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆی تێادا به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، له‌و کوشتنه‌دا؟
ئاخۆ خه‌ڵکی کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دواکه‌وتوترین خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م
زه‌ویه‌ن که زۆرترین ژن کوشتن له سنوره‌که‌ی ئه‌واندا هه‌یه؟ یان ئه‌وه
ده‌لیلی تێگه‌یشتن بونیانه له ئاستی نه‌جیب زاده‌ییان!! که ئه‌وه
به‌شێک له پیاوی دواکه‌وتووی کورده به‌ته‌نها به‌رچاوی لێڵ ده‌بێت
کاتێک باسی خۆشه‌ویستی ئازادانه‌ی بۆ بکرێت و هه‌قی یه‌کسانی خوازی
بدات به ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ری خۆی؟ ئاخۆ ئه‌و پیاوه قه‌زه‌مه تا که‌ی
خۆی ده‌هێڵێته‌وه له نێو ئه‌و ڕه‌هه‌نده دواکه‌وتوانه‌یه‌دا، که له‌بری
خۆشه‌ویستی، ئه‌و به‌رد بهاوێژێت؟ به چ پێوه‌رێک ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی
خۆی به نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه ده‌زانێت ده‌توانێت یه‌ک ووشه‌ی هه‌بێت؛
به‌خۆی بڵێت به‌ڵێ من ئیدیعای کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ده‌که‌م؟ له
کاتێکدا ڕۆژ نیه ژنان به‌ر هه‌ڕه‌شه و کوشتن و ته‌سلیم بوون به‌عه‌قڵیه‌تی
دواکه‌وتوانه‌ی پیاوان- نه‌کرێن؟ به‌کام پره‌نسیپی ده‌ستورێکی مه‌ده‌نی
ئه‌و په‌رله‌مانه هات دوو ژنه‌ی کرد به‌یاساو چه‌ند خاڵێکی له‌رزۆکی
دانا‌وه بۆ ئه‌و پیاوه‌ی ده‌یه‌وێت دووژنی هه‌بێت؟ ئاخۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
به‌هه‌موو مانایه‌ک خۆی نه‌سه‌پاندوه به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا؟ ئه‌گه‌ر
وانیه کامه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه پۆزه‌تیفانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که ده‌یه‌وێت
به به‌رنامه‌یه‌کی چڕوپڕه‌وه سه‌رجه‌م هه‌یکه‌له‌ی دواکه‌وتوانه‌ی ئه‌و
که‌لتور و فه‌رهه‌نگه بگۆڕێت که کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری تائێستا هه‌نگاوه‌کانی
خۆی تێدا هه‌ڵدێنێت؟ کا‌مه تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که
ده‌خوازێت به فیعلی په‌روه‌رده‌ی پیاوسالارانه‌ی هه‌یبه‌تی فه‌همی
دینی مه‌لاکان و ژێر ده‌سته‌یی ژنان نه‌هێڵێت؟ ئاخۆ ئه‌وه هه‌ر ئه‌و
ته‌عه‌سوبه دینیه نه‌بوو وای له (دوعا) کرد به‌و کۆتاییه، مه‌رگه‌ساته
بگات؟
کامه‌یه ڕاستی ئه‌و په‌یامه‌ی پیاوانی دینی ده‌یکه‌ن بۆ دینه‌کانیان و
گونجاندیان له نێو یه‌کتریدا؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک بخوازێت له مێژوی
ڕابردووی دینه‌کان بگات ئه‌و ڕاستیه نابینێت که دینه‌کان ته‌نها
جێگای خوشه‌ویستی ئازادانه‌ی تێدا نابێته‌وه بۆ ئافره‌تان؟ تا ده‌گات
به چه‌سپاندنی یاسا گه‌لێک که ئه‌و ڕه‌گه‌زه مێینه‌یه وه‌ک کۆیله‌یه‌ک
و ده‌ره‌جه دوویه‌ک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات؟ بۆ ده‌بێت ئیتر خه‌ڵکی
به‌شمه‌ینه‌ت چه‌واشه بکه‌ن به ئینسانی بوونی ئه‌و یاساگه‌له‌ی که
به‌غه‌یری قازانج کردنێک بۆ درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه،
خاڵێکی پزه‌تیفی تێدانیه.
درێژه‌دان به عه‌قڵیه‌تی نایه‌کسانی خوازی نێوان پیاوان و ژنان پێده‌چێت
تا ده‌رباز بوون له‌و خا‌ڵه چه‌قبه‌ستوویه، سه‌دان (دوعا)ی دیکه، به‌ر
به‌رد بدرێنن و ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانیش هه‌رخه‌ریکی ئه‌ژمارکردنی
قوربانیان بن، به‌بێ هه‌نگاو نان بۆ ڕیشه‌کێش کردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه
ڕزیوه؟ دیاره ئه‌م په‌رله‌مانه وابه‌سته بووه، به‌سه‌رچاوه‌کانی
دینی ئیسلام، به‌رژه‌وه‌ندیه‌که‌ی له‌و نایه‌کسانی خوازیه‌دایه. بۆیه
ڕیشه‌کێش کردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه نائینسانیه‌ش به‌قازانجی ئه‌و په‌رله‌مانه
به‌ناو مۆدێرنه، ته‌واو نابێت!!!!!!
06/03/2010
هۆڵه‌ندا
|