ئه‌گه‌ر ده‌نگدان
به‌پاڵێوراوانی بۆرژوازی و نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مانی شتێکی بگۆڕدایه،
ئه‌وا ده‌مێک بوو قه‌ده‌خه‌کرابوو!
*
هه‌ژێن
* ئه‌مه تێڕوانینی یه‌کێک له‌سۆشیالیسته‌کانی
سه‌ده‌ی نۆزده‌یه. ئایا دوو سه‌ده‌له‌بێهووده‌یی چوونه‌پای ده‌نگدان
به‌دوژمنه‌چینایه‌تییه‌کانمان و کردنیان به‌نوێنه‌ر تا بڕیاری شه‌ڕه‌کان
و زیادکردنی هه‌ژماره‌ی زیندانه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێیکار و
زیادکردنی کۆتوبه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات و قه‌ده‌خه‌کردنی ڕێکخراوه چینایه‌تییه‌سه‌ربه‌خۆکانمان
بده‌ن، تاوه‌کو هه‌رچی زیاتر کۆتوبه‌نده‌کانی کۆیله‌تی له‌گه‌ردن و ده‌ست
و پێمان توند بکه‌ن، به‌س نییه‌بۆ بیرکردنه‌وه‌و تێڕامان؟
ئایا ئه‌وه‌ی که‌له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌دا پاش به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدانی
گشتی، به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م و ئه‌و نه‌مان توانیوه‌هیچ بگۆڕین، به‌س
نییه‌بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا جارێکیش بیر له‌خۆبیرکردنه‌وه‌و خۆڕێکخستن و
خۆبڕیاردان و خۆجێبه‌جیکردن بکه‌ینه‌وه؟ ئایا زیانی ئه‌وه‌ی که‌خۆمان
نوێنه‌ری خۆمان بین و خۆمان داهاتووی خۆمان دیاری بکه‌ین، له‌وه‌زیاتره‌که‌ئه‌و
کاره‌به‌دوژمنه‌چینایه‌تییه‌کانمان بسپێرین؟
له‌وانه‌یه‌کارگه‌ر و زه‌حمه‌تکێشانێک که‌هێشتاکه‌خۆیان به‌برای نه‌ته‌وه‌یی
ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌زانن، بڵێن کامه‌دوژمن؟ زۆر باشه‌با وای دابنێین که‌هه‌مووان
بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی دژی داگیرکه‌ران هاوئامانج بووین! ئایا ده‌کرێت
له‌خۆمان بپرسین: بۆچ له‌و ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆبوونه‌دا هاوده‌ستکه‌وت
نه‌بووین؟ ده‌کرێت له‌خۆمان بپرسین: بۆچ پاش ئه‌و ڕزگارییه(وه‌همییه)
ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ئێمه‌ی هه‌ژاریش هه‌ژارتر؟ ئایا ده‌کرێت
سه‌ره‌نجامی ڕزگاربوون و سه‌ربه‌خۆبوون نیگه‌تیڤ بێت؟ یا ئه‌وه‌تا
گرێکوێره‌یه‌ک له‌پرسه‌که‌دا هه‌یه، که‌سپاردنی ژیان و چاره‌نووسمانه‌به‌که‌سانیک
که‌خه‌ون و ئاره‌زوویه‌کی جیاواز له‌وه‌ی ئێمه‌یان هه‌یه؟!
ئێمه‌که‌سه‌راپای ته‌مه‌نمان له‌شه‌رگه‌کاندا به‌سه‌ر بردووه، ئێمه‌که‌سه‌راپای
ته‌مه‌نمان ژه‌مێک تێر نانمان نه‌خواردووه، ئێمه‌که‌ڕۆژیک به‌ئاره‌زووی
خۆمان ئازادانه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری نرخ و موچه‌و مۆڵه‌ت و یاسای ده‌وڵه‌تمه‌نداندا
نه‌مان توانیوه‌بڕیاری گه‌شتێک، میواندارییه‌ک، پۆشاک کڕینێک، خانوو
گۆڕین و ته‌نانه‌ت ماچکردنێک بکه‌ینه‌وه، بێجگه‌له‌ئازادی و تێری و
ئاشتی و ته‌بایی و ئه‌وینداری چ خه‌ونێکی ترمان بوو؟ ئایا بۆ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات
و دابه‌شکردن و دزینی داهاتی کۆمه‌ڵگه‌تێکۆشاین و گیانمان به‌خشی؟ ئایا
بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌چه‌ته‌یه‌ک به‌پارله‌مان و خاڵیکردنی سفره‌و
داگیرکردنی ده‌شت و گرد و کێوه‌کان ده‌نگمان دا؟ ئایا ئه‌مه‌ئه‌و
ڕزگاری و کوردستانه‌بوو که‌خه‌ونمان پێوه‌بینی و له‌پێناویدا ئه‌نفال و
کیمیاباران کراین؟
چه‌ند سه‌ده‌یه‌هاوچینه‌کانمان ئه‌م پارت و ئه‌و ده‌ستوور، ئه‌م میری و
ئه‌و پارله‌مان تاقی ده‌که‌نه‌وه، 17 ساڵیشه‌به‌خۆمان ده‌نگ به‌هه‌رچی
چه‌ته‌و مشه‌خۆر و دز و پاوانخواز ده‌ده‌ین و به‌رهه‌می کارمان؛ هه‌رچی
زیاتر هه‌ژاری، سه‌رکوت، نه‌خۆشی، نائومێدی، توندبوونه‌وه‌ی زیاتری
زنجیره‌کانی ده‌ست و گه‌ردنمانه‌و له به‌رامبه‌ریدا زالووه‌خوێنمژه‌کانمان
ته‌نگه‌ئه‌ستووتر و کۆشکی شاهانه‌یان به‌رزتر و به‌رزتر!
ئایا کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه‌به‌هاوده‌نگییه‌کی چینایه‌تییه‌وه‌بڵێین: "نا
بۆ ده‌نگدان به‌مشه‌خۆران و گه‌نده‌ڵکاران"، "به‌ڵێ بۆ خۆڕێکخستن، بۆ
بڕیاردان و بۆ خۆجێبه‌جێکردن له‌خواره‌وه‌ڕا (له‌ناوه‌ندی گه‌ڕه‌ک و
کارگه‌و فێرگه‌و فه‌رمانگه‌و کێڵگه‌کانه‌وه) بۆ سه‌ره‌وه‌و بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆیی دوور له‌چین و چه‌وسانه‌وه"؟
hezhean@gmail.com
|