په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٣\٢٠١٠

ئاماده‌یی پارتى لە ئەنجومەنى وەزیران و پڕۆژەى یاسای بودجەکە...


محەمەد ئالانى


هەموو لایەک ئەزانن، یەکێتى هێزێکى فۆرمولە کراو نییە، سەرکردەکانى هەڵەشەن و بەردەوام هەڵە دەکەن... بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن، بە راست و چەپ دەم پێکا ئەدەن و خۆیان بێ ئەوەى بزانن ئەکەونە ژیر کاریگەرى بانگەشەى خۆیان.

بەرهەم ساڵح یەکێکە لەو کەسانە کە بەردەوام هەنگاو دەنێ و پاشەکشە دەکات، گەورەترین گرفتى ئەوەیە کە نەوشیروان حیسابى بۆ ناکات، چونکە نەوشیروان پێیوایە و من خۆم گوێم لێبووە و لە راستیدا نوسیویشیەتى کە بەرهەم زەحمەتى نەدیوە و کەسایەتى لاوازە و لەسەر پێستى مام جەلال دەژیێ.

کاتەکە بۆ ئەم هەڵەیە باش نەبوو، نازانم بەرهەم ئەزانێ یان نا، بەڵام جەماوەرى پارتى زۆر توڕە کردووە، چى پڕۆژە هەبوو پارتى پێشنیارى کردبوو، لایدا، چ پڕۆژە خۆیان و گۆڕان موساوەمەیان لەسەر ئەکرد پەسەندى کرد، ئەمە ئەبێ؟!

باوەڕ ناکەم هاوپەیمانى ستراتیژى نێوان پارتى و یەکێتى هەڵبوەشێتەوە، بەڵام زۆر نابا و مه‌سعود بارزانى بۆ روون ئەبێتەوە کە بەرهەم دەیەوێت بە فیشەکى دوولایەن بکوژێت، لەلایەک گۆڕان و لەلایەکى دیکە پارتى... سەیرەکە لەوەدایە کە پارتى کەسى نییە لەم نێوەندەدا تۆزێک دەستى بەرهەم بگرێت.

لە هەواڵێکى ( رووبەرنێت) خوێندمانەوە کە دکتۆر عەلى سندى لە کۆبوونەوەى ئەنجومەندا تێبینى هەبوو، بەڵام ئازاد بەروارى کە نوێنەرایەتى پارتى دەکات، نوتەقى نەکردووە، سەرچاوەیەک کە نزیکە لە نوسینگەى بەروارى دەڵێت: بەرهەم بە پەلە پەل خۆى کرد بە ژوورى ئازاد بەرواریدا، دەستى کردە ماچ کردنى، بە دەق ئەمەى گوت: کاک ئازاد گیان تۆ دەزانى چ فشارێکم لەسەرە، تەماشاى راگەیاندنى کۆمپانیاى ووشە ناکەى، چیم پێناکەن؟.. بەس ئەمجارە لەگەڵمدابە و پشتم بەرمەدە با رەوانەى بکەین بۆ پەرلەمان قەت لە بیرى ناکەم..ئازاد بەروارى زۆر توڕەبووە، هەموو تێبینیەکانى دیتووە،بەڵام بۆچى لەم کاتەدا ئاوا چاوى پۆشیوە، لەوانەیە لەبەرئەوە بێ کە بەرهەم لە سنورى پارتى دەسەڵات بەڕێوە دەبات و نەیویستووە کارێک بکات بەرهەم وا تێبگات پارتى دەرفەتى پێنادات کار بکات، یان ئازاد بەروارى لەو بڕوایەدا نەبووە ئەم کارەى بەرهەم و کابینەکەى دووچارى ئەم شۆکە بێ.

لەوانەیە ئەم کارەى بەرهەم ئەگەر سەریگرتبایە بۆ یەکێتى بووبا بە سەرکەوتن، چونکە پارەیەکى خەیاڵى ئەخستە ژێر تەسەروفى بەرهەم کە بە چەند ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت...

ئەمەش بۆ پارتى گرانتر دەکەوتەوە، لەو زیانانەى لە شەڕى ناوخۆ پێی کەوتووە، لەوانەیە ئەم بودجەیە وابوایە وەک ئەوەى یەکێتى لە شەڕى ناوخۆیدا توانیبیەتى سەرى رەش بگرێت.

ئەمەیە دەڵێن کورد ئەوەى لە شەڕ بە دەستی دێنێ لە ئاشتیدا لە دەستى دەدات.
 

 

hama_alani@yahoo.com