![]()
دیمانە: سۆران جەمال
كوردستان راپۆرت: پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان له کاتی دروستبوونیه‌وه تا ئێستا، چه‌ند پێشکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و باردۆدۆخی ئه‌مڕۆی چۆن ده‌بینیت؟
كوردستان راپۆرت: پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان ته‌نیا به شێوازی سیاسی خه‌باتی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات یان له رێگای چه‌كداریشه‌وه ئامانجی خۆی ده‌پێكێت؟ عارف باوەجانی: سه‌رده‌می دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کاتێکدا بوو که زۆر گۆڕانکاری نوێ سه‌ریهه‌ڵدابوو، له‌مه‌ڕ ئه‌زموونی زۆر شێوه‌خه‌بات له کوردستان و جیهاندا له ده‌یه‌کانی پێشوودا، هه‌ل و مه‌رجی نوێ وای ده‌خواست که گۆڕانکاری به سه‌ر شێوه‌ی خه‌باته‌کاندا بێت، ئه‌وانه‌ش هۆکاربوون که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌بێت له سه‌رده‌می گلوبالیزمه‌وه شێوه‌یه‌کی نوێ خه‌بات هه‌ڵبژێردرێت و به باشترین رێگاچاره‌ی بزانێت که ئه‌ویش خه‌باتی دیپلوماتییه‌ته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی کاری ئاینده‌مان ئه‌وه بخوازێت که پێویسته هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌بێت، ئه‌وه دوور نییه که ئه‌و شێوه خه‌باته‌ش په‌سه‌ند بکه‌ین . كوردستان راپۆرت: سه‌ردانه گرنگه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئەورووپا چۆن هه‌ڵده‌سنگێنی؟ عارف باوەجانی: به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتووه، هه‌رچه‌نده که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ره‌سمی وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام لێهاتوویی کاک مه‌سعود وایکردووه که بۆ هه‌ر وڵاتێک بچێت، وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتێک له لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێبکرێت. نموونه‌یه‌کی زۆر مێژوویی و گرنگ هه‌یه که پێویسته له یادی نه‌که‌یه‌ن، جه‌نابیان ساڵی پێشوو قه‌راربوو سه‌ردانی وڵاتی چین بکات، له کوه‌یت هه‌واڵی پێگه‌یشت که سه‌رۆکی چین ناتوانێ پێشوازی لێبکات، به‌ڵام وه‌زیره‌کانی ئاماده‌ن پێشوازی لێبکه‌ن، دیاربوو که وڵاتێکی دژه کورد وای له سه‌رۆکی چین کردبوو ئه‌و پێشوازییه نه‌کات و په‌شیمان بێته‌وه، سه‌رۆک بارزانیش زۆر مه‌ردانه ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند مادام سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته ئاماده نه‌بێت وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیمان بکات، ئێمه‌ش سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ناکه‌ین. به‌ڕاستی ئه‌مجۆره هه‌ڵوێستانه له نێۆدڵی جه‌ماوه‌ری کوردستان و چاودێرانی سیاسی جیهانیش جێگای رێز و ستایشه. له‌بواری دیکه‌شه‌وه هه‌ر باسێکی سیاسی له نێوان ئه‌مریکا و عێراقدا بێته پێشه‌وه، 50 % پێوه‌ندی به کورده‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی رێکكه‌وتنی درێژخایه‌نی نێوان عێراق و ئه‌مریکا، که به رێکكه‌وتنی ئه‌منی ناودێر ده‌کرێت، به‌ڵام من به رێکكه‌وتنی درێژخایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا له عێراق ناو ده‌نێم. بانگهێشتنی فه‌رمی کاک مه‌سعود بارزانی له لایه‌ن وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه بۆ واشنگتۆنی ناوه‌ندی بڕیاردان، پێشاندانی قورسایی وه‌زنی کورده له عێراق و سه‌رۆکایه‌تی کورد، که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ له‌و وه‌زنه قورسه که‌ڵک وه‌ربگرێت بۆ رازیکردنیان له‌مه‌ڕ پشتیوانی کردنی ئه‌و رێکكه‌وتننامه ئه‌منییه. ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانی کوردستانی له‌و بواره‌دا زیره‌کانه هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی نه‌که‌ن، ئه‌وا دیسان ده‌ستکه‌وتێکی دیکه‌ی وه‌ک په‌یمانی لۆزانمان له کیس ده‌چێیته‌وه، جه‌نابی سه‌رۆک بارزانیش وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو به‌رپرس هه‌ست به‌و خاڵه گرنگه ده‌کات، که ئه‌مڕۆ له ته‌واوی عێراق و وڵاتانی دراوسێی عێراقیش بووه‌ته باسی رۆژانه. حه‌تا نیگەرانی ئێرانیشی پێوه دیاره، ئێران زۆر هه‌وڵده‌دا له‌ڕێگه‌ی وه‌به‌رخستنی ته‌ماحی مادییه‌وه زاری هندێک له به‌رپرسانی عێراقی چه‌ور بکات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌و رێکكه‌وتنه درێژخایه‌نه سه‌ربگرێت و لە پەرلەمانی عێراقی پەسەندبکرێت. به‌بۆچوونی من ئه‌مه یارییه‌کی گرنگی سیاسییه و هه‌لێکی باشه بۆکورد هه‌ڵکه‌وتووه، که چۆن بتوانێ یارییه‌کی سه‌رکه‌وتووانه‌ی سیاسی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌وێنی واژۆکردنی ئه‌و رێکكه‌وتنامه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بکاته مه‌رجی پاراستنی هه‌میشه‌یی خاکی کوردستان و‌مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی که کورد وه‌ک رێکكه‌وتننامه‌کانی پێشوو نه‌بێته قوربانی ئه‌مجۆره رێکكه‌وتنه‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان ولایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ر. بانگهێشتنی کاک مه‌سعود به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بۆ ئه‌مریکا بۆ جاری دووه‌م، مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ی گرنگی به دوادادێت، له‌وانه‌یه باسکردنی له ئێستادا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردمان نه‌بێت. كوردستان راپۆرت: به سه ر‌نجدان به‌وه‌ی كە ئێران خاوه‌ن مووشه‌كی قورس و چه‌كی ئه‌تۆمییه، كاریگه‌ری خه‌باتی سیاسی پارته كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ لاوازکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چۆن ده‌بینن؟ عارف باوەجانی: هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌رگیز به که‌ڵه‌شینکۆف و ئاربیجی ناتوانێت رێژێمێکی وا زلهێزو خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو چه که کۆمه‌ڵکوژ و قورسانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران برووخێنێت، دیاره گه‌لی کورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هێز و چه‌کانه‌ی دوژمن هه‌رگیز به چۆکدا نه‌هاتووه‌و بگره به‌رامبه‌ری راوه‌ستاوه، به‌ڵام که باس له رووخاندنی نیزامه‌که ده‌کرێت، ئه‌وه باسێکی دیکه‌یه‌و ده‌بێت راستییه‌کان بوترێت، بۆ ئه‌و ئه‌رکه گرنگه ئێمه پێمانوایه پێویسته هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تواناکانیان یه‌کبخه‌ن وبه پرۆژه‌یه‌کی یه‌کگرتووانه، بۆ ناساندنی کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان له ئاست هێزی ناوه‌کی و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی جیهاندا، شانبه‌شانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست، به‌مه‌به‌ستیی لاواز کردن و نه‌هێشتنی ئه‌و دەسەڵاتە کار بکه‌ین. كوردستان راپۆرت: ئایا زیادبوونی گوشار‌و توندوتیژی حکومه‌تی ئێران دژی گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر پشتگیری له کێشه‌و پرسی کورد بکه‌ن؟ عارف باوەجانی: تا ئه‌م رژێمه گوشاره‌کانی زیاتر بخاته سه‌ر خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ونه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست، ئه‌وا زیاتر پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤی ئه‌م رژێمه بۆ جیهان ئاشکرا ده‌بێت، نموونه‌ش مانگرتنی به‌ندییه‌سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو که بۆ ماوه‌ی 46 رۆژ درێژه‌ی هه‌بوو، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی نێۆنه‌ته‌وه‌یی به شوێندا هات، زۆر په‌رله‌مانتار و رێکخراوی مرۆڤایه‌تی جیهانی پشتگیری له مانگرتووانی کورد کرد، داوایان له کۆماری ئیسلامی ئێران کرد که مافی به‌ندییه‌کان بپارێزن وئه‌و حوکمه ناڕه‌واو نادروستانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام وه‌ک حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی رۆژئاوا له‌مه‌ڕ به‌رژه‌وه ندی ئابووری خۆیان هه‌رگیز پشتیوانی کورد ناکه‌ن، ده‌بێت زۆر زیره‌کانه هه‌وڵبده‌ین که ئه‌و وڵاتانه تێگه‌یه‌نین، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێبده‌ین که ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریەی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له داهاتووشدا له ناوچه‌کانی کوردستان ونه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست هه‌ر ده‌مێنێته‌وه و له ئاستێکی زیاتریش ده‌بێت. كوردستان راپۆرت: ئایا تۆپبارانەكانی ئێران و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا لە سەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، تەنها بە مەبەستی دژایەتیكردنی ( پ ک ک) یە، یان دژایەتیكردنی هەموو دەستكەوتەكانی كوردە؟ عارف باوەجانی: به هه‌ر شکڵ و شیوه‌یه‌ک له گه‌ڵ تورکیا مامه‌ڵه بکه‌ین، توركیا هه‌ر له هزری کزکردنی کورددایه و هه‌میشه به نیازه ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی باشوور به‌ره‌و نه‌مان ببات، تورکیا به ئاشکرا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی له ئه‌فریقاش دابمه‌زرێت، ئێمه ناهێڵن، ئیدی چۆن به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستکه‌تانه‌ی باشوور بێده‌نگ ده‌بێت، تورکیا باش ده‌زانێ باشوری کوردستان به‌رەو چ ئاسۆیه‌ک ده‌ڕوات، به‌ڵام هه‌موو شتێکی کردووه‌ته به‌هانه‌ی بوونی هێزه‌کانی پێ‌کاکا له‌و ده‌ڤه‌رانه، چه‌ند رۆژ پێش هه‌واڵی ئه‌وه‌ش بڵاوکرایه‌وه که کۆمه‌ڵێکی زۆر که‌لوپه‌لی بیناسازی و پێداویستی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک که له وڵاتێکی ئەوروپاوه به شێوه‌ی بازرگانی به‌ره‌و کوردستان هاتووه، تورکیا رێگای پێنه‌داوه بچێته خاکی کوردستان، ئه‌مانه نموونه‌ی کرده‌وه‌کانی هه‌میشه‌یی تورکیان. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی تورکیا و ئێران ته‌نیا تێکدانی ئاسایش و ده‌سکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، هه‌ر بۆیه ئێرانیش به بیانووی جۆراوجۆر رۆژ نییه ناوچه سنوورییه ده‌ستدروسکراوه‌کان تۆپباران نه‌کات، ئێران حه‌تا به نیازه‌وه ئه‌و ئاوانه وشک بکات که به‌خاکی کوردستاندا تێپه‌ڕده‌بن. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌میشه له کۆبوونه‌وه‌و دیداره‌کانمان له‌گه‌ڵ لایه‌ن و نۆێنه‌رانی وڵاتانی جیهانی ئه‌و خاڵه‌مان باسکردووه، لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش له‌و بواره‌دا بێهه‌ڵوێست نه‌بوون. كوردستان راپۆرت: په‌یوه‌ندی نێوان پارته سیاسی و چه‌كدارییه كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ موجاهیدینی خه‌ڵقدا چۆنه؟ له كاتێكدا ئه‌وان له هەندێ وڵات به تیرۆریست ناو ده‌برێن ؟ عارف باوەجانی: ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هیچ پێوه‌ندییه‌کمان له‌گه‌ڵ موجاهیدینی خه‌ڵق نییه، تا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ئاگاداربین زۆربه‌ی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵیان نییه، ئێمه ده‌توانین پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی ئێرانی بێت، که به کرده‌وه دان به مافی چاره‌ی خۆنووسی گه‌لی کورددا بنێت، ته‌نیا به قسه و به‌ڵێندان نه‌بێت، ئه‌و خاڵه‌ش ئێستا له سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران به دیناکرێت، ئه‌گه‌ر زه‌مانێک گۆڕانکاری له‌واندا دروستبوو له‌مه‌ڕ گه‌لی کورد، ئه‌و کات به خۆشحاڵییه‌وه پێوه‌ندییمان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت. كوردستان راپۆرت: دەسەڵاتی سیاسی شیعە لە عێراق، تا چەند رێخۆشكەرە بۆ دەستتێوەردانی ئێران لە كاروباری ناوخۆ‌و سیاسه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا ؟ عارف باوەجانی: له‌پێشدا له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به‌کانی جیهانی و به تایبه‌ت بۆ مه‌زهه‌بی شیعه، شک وگومان له‌وه‌دا نییه که ئێران به‌بیانووی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌رییه‌وه، نه‌ک هه‌ر عێراق، بگره ده‌ستده‌خاته نێۆ زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڵاتانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌فغانستان و چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ی ئیسلامی له ئاسیادا، نموونه‌ش له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی ئێران زۆرن و زۆرجار له میدیاکانی جیهان باسکراون. ئێستاش ده‌ستێوه‌ردانی له عێراق زۆر بۆی ئاسانه، بۆ هه‌موو لایه‌کمان روونه که زۆربه‌ی سیاسی وبه‌رپرسانی عێراق ئێستا، به‌وته‌ی خۆیان به‌ده‌یان ساڵ زیاتر په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی خۆمه‌ینی بوون، ئایا چۆن ده‌توانن له‌و خه‌ته بترازێن، من پێموایه تا ئه‌و رژێمه‌ی ئێستای ئێران له سه‌ر حوکم بمێنێت، عێراق و زۆربه‌ی وڵاتان ئاسایش و ئارامی به خۆیانه‌وه نابینن. ئه‌حمه‌دی نژاد له پرۆژه‌ی یه‌که‌م کاری گرنگی خۆی ویستی ئیمپراتۆریه‌تی شیعه‌یی جیهان دروستبکات، به‌ڵام عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌ستی به‌وه کرد و له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا خۆڕاگری خۆی نیشاندا، ئه‌ویش له وڵامی ئه‌حمه‌دی نژاددا ئه‌یویست ئیمپراتۆری مه‌زهه‌بی سوننی جیهانی دروستبکات، دیاره عه‌ره‌بستانی سعودی له‌و بواره‌وه پشتیوانی زیاتری هه‌بوو. ئه‌وه بوو که دیتمان ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ پاکانه و دڵنیاکردنه‌وه‌ی سعودی له‌وه‌ی که نیازی وای نییه، ساڵێ پێشوو سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودی کرد. كوردستان راپۆرت: تاوه‌كو ئێستا له لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ئەوروپا چ هاوكاری و به‌ڵێنێك دراوه به لایەنە سیاسییە كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟ عارف باوەجانی: هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هاوکاری له لایه‌نی ده‌ره‌کی بکه‌ن، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک خۆیان له ژێر ناوی به‌ره بێت، یا هه‌ر ناوێکی دیکه، یه‌کێتییه‌کی باشی پێکه‌وه‌کارکردن دروستبکه‌ن، جا ئه‌و کات ئاسانتر ده‌بێت بۆ هه‌ر وڵات و لایه‌نێک كە هاوکاری جوڵانه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکات، به‌ڵام له یه‌کدووری و پرش و بڵاوی وامان لێده‌کات که‌س نه‌بێته خاوه‌ن كێشەكەمان . كوردستان راپۆرت: رێكخراوه مرۆییه‌كانی جیهان و ئەوانەی داكۆكی له مافی مرۆڤـ ده‌كه‌ن، تا ئێستا چ فشارێكیان خستووەتە سەر ئێران بۆ رزگاركردن و به‌هاناچوونی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟ عارف باوەجانی: ئه‌و رێکخراوانه که ده‌سه‌ڵاتی هێزیان له جیهاندا نییه هه‌میشه پشتگیری ته‌واویان له دۆزی کورد کردوه، نموونه‌ی نوێی به‌رچاو ئه‌وه بوو که له گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندییه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ندیخانه جیاجیاکانی ئێران. به ده‌یان رێکخراوی مرۆیی جیهانی پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی وبه نامه و به‌یاننامه داوایان له ئێران ده‌کرد، که مافی به‌ندییه‌کان بپارێزرێت و ئه‌و حوکمه توندانه‌ی له‌سه‌ریان ده‌دا، هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و رێکخراوانه داوایان له حکومه‌تی خۆیان کرد که پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنن،چونكە ئێران وڵاتێکه مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کات، حه‌فته‌یه‌ک پێش بوو که به‌ڕیز بانکی مۆن نیگەرانی خۆی له سه‌ر پێشێلکاری مافی مرۆڤ له ئێران ده‌ربڕی، به‌ڵام مخابن ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌کان له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری نایانه‌وێ ئه‌و پێوه‌ندییه ببڕن. كوردستان راپۆرت: ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی رابوونه‌وه (مجلس صحوه) له سنووری ئه‌رده‌ن – عێراق هه‌ڕه‌شه له كورده په‌نابه‌ره‌كان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه سه‌رگه‌ردانییه‌كی تری ئه‌و میلله‌ته‌ی لێ به‌دیده‌كرێت، ئایا پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان چی رێگایه‌كی گرتووه‌ته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌وگرفته؟ عارف باوەجانی: بۆ ماوه‌ی نزیک به 4 ساڵه ئه‌و کوردانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئۆردون گیریان کردووه، له حاڵێکدا زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی عێراقی ئێستاش کوردن، ئه‌و په‌نابه‌رانه له سه‌ره‌تای ساڵی 2005 ەوه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان له ئۆردوگای ئه‌لتاش هه‌ڵاتن و خۆیان گه‌یانده ئه‌و شۆێنه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که رێکخراوی کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌رانی جیهان بیانگۆێزێته‌وه بۆشۆێنێکی ئاسایش، به‌ڵام به داخه‌وه له ته‌مه‌نی ئه‌و 4 ساڵه‌دا نه‌یانتوانیوه 4 کاتژمێر به ئاسایشی بژین، هه‌میشه مه‌ترسی گیانییان له سه‌ره، تا ئێستا چه‌ند که‌سیان له‌و سنووره به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار گیانی له ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین که‌سیان تووشی نه‌خۆشی بوون، که بۆ چاره‌سه‌ری پێویستی به‌وه‌یه بگوازرێنه‌وه نه‌خۆشخانه گه‌وره‌کان، به‌ڵام نه حکومه‌تی عێراق و نه ئۆردون هیچیان نایانه‌وێ ئه‌و په‌نابه‌رانه بچنه خاکه‌که‌یان، له سه‌ره‌وه ئه‌و هه‌موو کێشانه‌ش ئه‌نجومه‌نی رابوون (مجلس صحوه) که پێکهاته‌ی عه‌شایره‌کانی رۆمادییه و گوایە به دژی ئه‌لقاعیده له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دروستکراون، که‌چی رق و کینه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به کورد له‌گه‌ڵ ئه‌و 180 په‌نابه‌ره پێشانداوه، پێویسته باسی ئه‌وه‌ش بکه‌م که‌هه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه‌ی ئێستای پارێزگای ئه‌لئه‌نبار، به هێزترین و به باوه‌ڕترین هێزی پشتیوانی سه‌دام حوسێن بوون، له ئه‌نفال و ماڵوێرانکردنی کورده‌کاندا، من له رێگه‌ی ئه‌م وتووه‌ێژه‌وه داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی ده‌که‌م له حکومه‌تی عێراق وه‌ک به‌ڕێزان مام جه‌لال تاڵه‌بانی وکاک هۆشیار زرێباری و کاک دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح که ئاگایان له‌و په‌نابه‌رانه بێت و رێگا نه‌ده‌ن به ئه‌نجومه‌نی سه‌حوه هه‌ڕه‌شه‌یان لێبکه‌ن، تورکێک له هه‌ر قوژبینێکی ئه‌م جیهانه زوڵمی لێ بكرێت، تورکیا یه‌کسه‌ر له‌سه‌ری به وەڵام دێت، با ئێمه‌ی کوردیش خه‌مخۆری بۆ یه‌کتر به کرده‌وه نیشان بده‌ین. كوردستان راپۆرت: خوێندنه‌وه‌تان چییه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كانی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ده‌ورووبه‌ری له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و ناوچانه له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دا زیاتر ئارامییان پێوه دیاربوو؟ عارف باوەجانی: من بۆخۆم له سه‌ردانه‌کانم بۆ باشووری کوردستان سه‌ردانی شاری خانه‌قینم کردووه، ئه‌و ئارامییه‌ی له سلێمانی وهه‌ولێر دیتوومه، له خانه‌قینیشم وامبینیوه، به‌ڵام مالکی نایه‌وێ ناوچه دابڕاوه‌کانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمدا بن، ده‌یانه‌وێ به هه‌ر به‌هانه‌یه‌که‌وه بێت، کێشه‌و ئاژاوه بخه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی بەو بەهانه‌وه هێزه‌کانیان بێننه‌وه ناوچه‌که، باشه مالکی ئه‌و هێزه زۆره‌ی بۆ موسڵ بۆ نانێرێ رۆژانه ماڵه مه‌سیحییه‌کان ده‌کوژن و ده‌ربه‌ده‌ریان ده‌که‌ن؟ بۆ ئه‌و هێزه‌ی نانێرێ بۆ ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا، یا بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی دیکه که له پاش نیوه‌ڕۆ ده‌سه‌ڵاتی حوکومه‌تی عێراقی تێدا نامێنێت، زۆر گرنگه که ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان زیاتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ئاماده بن، وه‌ک ئه‌زموونی هه‌میشه‌یی رژێمه تازه و بێده‌سه‌ڵاته‌کان له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ کورد نه‌رم بوون، به‌ڵام کاتێک خۆیان گرتووه‌ته‌وه یه‌کسه‌ر هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کورده‌کان به مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنیان، وه‌ک عه‌بدولکه‌ریم قاسم، حه‌سه‌ن به‌کر، سه‌دام، خومه‌ینی و ده‌یان به‌ڵگه‌ی دیکه‌ی مێژوویی، به‌ڕاستی جێی خۆیه‌تی که ده‌ستخۆشانه له هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کده‌نگی کورد بکه‌ین له‌مه‌ڕ هاتنی سوپای عێراق بۆ خانه‌قین، که زۆر زیره‌کانه له خانه‌قین مانه‌وه‌و نه‌یانهێشت ئه‌و پلانه گڵاوە سه‌ربگرێت،هیوداریشن که هه‌روا له به‌رامبه‌ر هه‌ر بسته خاکێکی کوردستانی داگیرکراو یه‌کگرتووبن، ئەمەش سه‌رکه‌وتنی به شۆێندادێت. كوردستان راپۆرت: بۆچی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان رێگا به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نادات بنکه‌و باره‌گای له سه‌ر خاکی باشوری کوردستان هه‌بێت ؟ عارف باوەجانی: وەڵامه‌که‌ی ئه‌و پرسیاره لای به‌رێزانی باشووری کوردستانه، ئێمه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک له خۆمان شک نابه‌ین و به به‌ڵگه‌وه ده‌توانم بیسه‌لمێنم که دڵسۆزی ئێمه له‌مه‌ڕ پاراستنی خاکی باشووری کوردستان له هیچ لایه‌نێکی دیکه‌ی کوردی زیاتر نه‌بێت، که‌متر نییه، ئێمه نامانه‌وێ هێزێكی چه‌کدار بین له باشووری کوردستان وکێشه بۆ ئاسایشی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان دروستبکه‌ین، ئێمه ده‌یان جار وتوومانه که رێگامان بده‌ن له هه‌ولێر یا سلێمانی نووسینگه‌یه‌کمان هه‌بێت بۆ هه‌ڵسوڕاندنی کاروباره‌کانمان، به‌هه‌ر حاڵ ئێمه هه‌ر نائۆمێد نابین و هه‌رده‌م هیواخوازین که رۆژێک بێت موڵه‌تمان پێبده‌ن.
|