ئاسۆی په‌نابه‌ران
و ئاینده‌ی فیدراسیۆن.
ده‌قی قسه‌وباسی (ده‌شتی
جه‌مال)سکرتیری فیدراسیۆن له کۆنفرانسی یه‌که‌می فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی_سویسرا.
به‌رێزان:
نۆینه‌ران و هه‌ڵسوراوانی
فیدراسیۆن ونۆینه‌ران ئه‌حزاب و رێکخراو که‌سایه‌تیه‌کان
دۆستان وخۆشه‌ویستان
به‌شداربوانی کۆنفرانسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
له سویسرا
زۆربه‌گه‌رمی به‌خێرهاتناتان لێ ده‌که‌م ،سپاسی ئاماده‌بونتان ده‌که‌م
بۆ کۆنفرانسی سویسرای فیدراسیۆن.
هاوکات زۆر سپاسی هاوریان سکرتاریتی فیدراسیۆن ده‌که‌م له سویسرا
بۆ گرتنی ئه‌م کۆنفرانسه ئه‌رکیان کێشا و ماندوو بوون.
به‌رێزان:
چه‌ند مانگ به‌ر ئێستا له‌یه‌کێک له مارشه مه‌زنه‌کانی شاری زۆریخ به
به‌شداری ده‌یان رێکخراوی په‌نابه‌ریو ئینسانی که فیدراسیۆن ئێمه به‌شێکی
چالاکی ئه‌م مارشه ناره‌زایه‌تیه بوو له‌پێناو داکۆکی کردن له
خواسته ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران دروشیمێکیان بوو "برۆخه‌ر ده‌ڕوات و
ئێمه ده‌مێنینه‌وه" برۆخه‌ر ڕۆیشت و ئێوه‌ش له شۆینی خۆتان مانه‌وه
به بروای من به‌رێخستنی مارشێکی له‌و شێوه‌یه و کارێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
رێکخراوه په‌نابه‌ری و ئینسان دۆسته‌کان که په‌رچه‌مێکی ئینسانی به‌رزکردبووه
نمونه‌یه‌کی باڵا له‌داهاتووی کاری ئێمه له‌سویسرا به‌ده‌سته‌وه ئه‌دات
که ده‌توانیین هه‌نگاوه‌کانی داهاتوومانی پێ گه‌وره بکه‌ینه‌وه ، هه‌موو
ئاگاداری ئاڵ‌و گۆرێکی مه‌ترسی دارن له‌سیاسه‌تی حکومه‌تی سویسرا هاتووه
پێش که ڕووی له توندکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری و جیاکاریه‌کی
ئاشکرایه به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران ،به‌ستنى کۆنفرانسی فیدراسیۆن له
ووڵاتێکی وه‌ک سویسرا جێگایه‌کی ئیجگار پر بایه‌خ گرنگه بۆ رێکخراوی
ئێمه به‌تایبه‌تی هه‌روه‌ک له راگه‌یاندنی به‌ستنی ئه‌م کۆنفرانسه‌دا
هاتووه "له‌پێناو داکۆکی کردن له مافه ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران
رێکخراوبونمان پێویسته" که‌وایه ئامانج له به‌ستنی ئه‌م کۆنفرانسه
سازدانه‌وه‌ی فیدراسیۆن وره‌وتی هه‌ڵسورانێتی به‌رو دامه‌زراندنی
رێکخراوه‌یه‌کی تۆکمه‌و به‌هێز که بتوانێ به‌رو ئه‌رکه‌کانی
داهاتوومان هه‌نگاوی جدی بنێن ڕێکخراوه‌یه‌ک بێت له ئاستی ئه‌و چاوه‌روانیانه‌ی
په‌نابه‌ران له‌که‌مپه‌کان له‌زیندانه‌کان وله‌ژیر ده‌وارو خیمه‌و شه‌قامه‌کان
له‌گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانه‌وه ته‌نانه‌ت که‌سوکاری ودۆستان و
عه‌زیزانی ئه‌م په‌نابه‌رانه له‌کوردستانو عیراق چاوی ئۆمیدیان
تێبریوه ڕۆله‌که‌نیان له‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو بحورمه‌تیکردنه رزگاریان
بێت و ژیانێکی ئاسوده‌و ئارامیان بێته نسیب.
هاوکات گرتنی ئه‌م کۆنفرانسه له‌کاتێکدایه ته‌واوی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا
له‌لیبرالو راست و کۆنسه‌رڤه‌تیڤه‌کانیانه‌وه پیلانوقسه‌یان کردۆته
یه‌ک خه‌ریکی ڕۆکردنی تۆی دوبه‌ره‌کی و جیاکاری ئینسانی وبه‌ریوه‌بردنی
سیاسه‌تی نه‌ژادپه‌رستی و به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی دیپۆرت‌و که‌مپ سازی
په‌نابه‌رانن، ئه‌م ده‌وله‌تانه له‌سه‌رو هه‌موو پێوانه‌یه‌کی ئینسانی
له باره‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌ستیان شوریوه‌ته‌وه ده‌توانن
ببینن هێماکانی ئه‌و ئالوگۆرانه‌ی به‌سه‌ر سیاسه‌تیاندا هاتووه به‌رامبه‌ر
به ئینسانی په‌نابه‌ر له گرتن‌و راوان و زیندانی کردن ولیبرینی سه‌رجه‌م
خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌کان تا وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی ژیان و به‌سه‌ر
بردنی ته‌مه‌نی لاویتی به‌دیار ژیانی په‌نابه‌ریوه ، چه‌ند ساڵ به‌ر
له ئێستا به‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی
ئه‌وروپا پێویستیان به‌هیزی کاری هه‌رزان بوو بۆ بیناکردنه‌وه‌ی ئه‌وروپا
له له‌لایه‌ک له لایه‌کی تر به‌رامبه‌ر به بلوکی براوه‌ی جه‌نگ
رقابه‌تی خۆیان نیشان بده‌ن له په‌نابه‌ران ئه‌و په‌ری ڕێز وه جێگای
شایسته‌دا داده‌ناو تاوه‌کو نیشانی بده‌ن له رووسیای براوه‌دا ده‌م له
نه‌بوونی ئازادی و دیمکراسی بکوتن و ئه‌مه‌ش کرابوه‌یه یه‌کێک له‌بربارترین
باسی نیو میدیا‌و ده‌زگا راگه‌یاندنی و رۆژنامه‌نووسه به نرخی رۆژ نان
خوره‌کان ده‌هۆلیان بۆ ده‌کوتی ..به‌ڵام به دوای کۆتای هاتنی شه‌ری
سارد‌و دواتریش ڕووداوه‌کانی جه‌نگی خلیج و و کاره‌ساتی 11 سپتامبه‌ر به
پێچه‌وانه‌وه په‌یامی جه‌نگو هێرشێکی هه‌مه لایه‌نه ده‌بیینین که
بۆ سه‌ر ماف و ئازادی فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانو و ته‌نانه‌ت ده‌ستکه‌وه‌ته‌کانی
چینی کریکاری له‌سه‌راسه‌ری ئه‌وروپا به‌ڕێخراوه که باڵی راستی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایانه خه‌ریکه به‌ته‌واوی خۆی له گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستکه‌وته
میژوویه‌کانی به‌شه‌رێت خاڵی ده‌کات له پاڵ ئه‌مانه‌شدا دیاره خه‌ڵکی
په‌نابه‌ر که محرومترین به‌شی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ن زۆرترین به‌شیان به‌رکه‌وتوه
و ئیستا په‌نابه‌رانو کیشه‌کانیان کراوه‌ته کارتێکی سیاسی به‌کار ده‌برێت
له کیشه‌مه‌کیشه سیاسی یه‌کاندا، که‌وایه کێشه‌ی په‌نابه‌ران پێش ئه‌وه‌ی
کێشه‌یه‌کی یاسای واته قانوونی بێت کیشه‌یه‌کی سیاسی وه ده‌بینن ته‌واوی
به‌شه‌رێت له نیوان دوو قوتبی ئینسان کوژی تیرۆریزمی ده‌وله‌تی و غه‌یره
ده‌وڵه‌تی گیری کردوه هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه نائارامیه‌ک که باڵی
کیشاوه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م گۆی زه‌ویدا به‌ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێک به‌جارێک
به لێشاو خه‌ڵک ئاواره‌وه ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ده‌ره‌تان ده‌کرێت ، خه‌ڵکی
عێراق و ئه‌فغانستانیش قوربانی هه‌مان ئه‌و نه‌زمه ئینسان کوژیه که
له دنیادا به‌رێکه‌وتو ..بۆ یه زۆر گرنگه ئه‌و هۆکارانه بناسرێن که
ئه‌مرۆ په‌نابه‌رانی له‌گه‌ڵ ده‌رگیرو وای کردوه ئالوگۆر پێک بێت له
سیاسه‌تی ئه‌م حکومه‌تانه‌و چیتر پاشگه‌زبنه‌وه له‌و بریارنامانه‌ی
خۆیان له باره‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه که رۆژگارێک کاریان
پێبوه وه‌یان ناچار بوون ئیمزایان لێبده‌ن.. ئه‌وه‌ش ئێمه‌و ئاسۆ و
بزوتنه‌وه‌ى په‌نابه‌رى خستۆته قوناغی تازه‌تره‌وه و به‌تایبه‌تیش
داوامان لێده‌کات که‌له چوارچێوه‌ی رێکخراوه‌یه‌کی خه‌باتکارانه‌ى جه‌ماوه‌ریدا
تیکۆشانى خۆمان دریژه پێبده‌ین. ڕێکخراویکمان بێت که‌بتوانیت
هوشیارانه به‌ر بگرێت به‌م هیرشانه که‌بۆسه‌ر په‌نابه‌ران خراوه‌ته
ڕێ و وه‌ک ئامرازیکی به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌که‌مان ڕۆلى
خۆى بگێرى و بزووتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری ڕابه‌ری بکات. بێگومان له‌م خه‌باته‌شدا
ئێمه ته‌نیا نیین ، به‌ڵکو به ده‌یان رێکخراو و نیهادی ئینسان دۆست‌و
وچه‌پ وپه‌نابه‌ری هه‌یه له پاڵماندا بجه‌نگێت و هاوکیشه‌کان بگورێت
له پێناو گێرانه‌وه‌ی ریزگرتن له ئینسان‌و جێخستنی مافه جیهانداگره
ئینسانیه‌کان.
به‌رێزان:
وڵاتی سویسرا که‌به جێگایه‌کی گرنگی حقوقی ئینسان ناوده‌بریت که‌چی به
پێچه‌وانه‌وه پچوکترین ریز بۆ خه‌ڵکێک که قوربانی تراژیدیایه‌کی ڕه‌شی
ئینسان کوژین له عیراق و سۆمال و سودان و ئیران و ئه‌فغانستان وفه‌له‌ستین
دانانێت کێ هه‌یه له ئێمه حه‌ز بکات له‌میژووی ژیانی خۆی له
دۆستان‌و عه‌زیزانو خۆشه‌ویستانی دابرێت ته‌مه‌نی له نیو هایم و که‌مپه
و گرتووخانه‌کاندا به‌ریته سه‌ر ،ئاخر کێ هه‌یه حه‌ز بکات رێگای دورو
دریژی هات و نه‌هات به‌نرخی گیان له‌ده‌ستان ببرێت ته‌نها له‌پێناو ئه‌وه‌ی
له ژیانێکی ئارام‌و ئاسوده به‌هرمه‌ند بێت به گه‌یشتنت بۆ ولاتانی ئه‌وروپا.
پێمان ده‌ڵێن کوردستان ئارامه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی دیمکراسی هه‌یه له‌وێ
له‌کاتێکدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعا پۆچانه رۆژ نیه به ده‌یان گه‌نج
سنوری کوردستان نه‌به‌زێنێت ڕوو له هانده‌ران نه‌کات 18 ساڵه خه‌ڵکی
کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م موسیبه‌ته گه‌ره‌یه به‌رو ڕووه له ژیانی دڵه‌راوه‌کی
ئه‌مرۆ به‌سبیه‌ی ده‌کات له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ره‌نج ده‌بات که له‌گه‌ل
ئاینده‌یه‌کی نادیار‌و ناجێگیر به‌رو ڕوو وه ته‌نها هه‌ره‌شه‌کان و
بارگرژی ئه‌م جه‌ند ڕۆژه‌ی نیوان حکومه‌ته‌کی مالکی و حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ته‌ماشا بکه‌ن که ئه‌م هیزانه چۆن ده‌رگای شه‌رێکی نه‌براوه‌یان
خستۆته سه‌ر پشت که له‌سه‌ر تاوه هێماکانی ئه‌م هه‌ره‌شانه دیاره
که چ به‌ڵایه‌کی تر بۆ خه‌ڵکی کوردستان زیاد ده‌کات و دیاره‌ده‌ی
هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان سه‌د به‌رابه‌ر زیاتر ده‌کات .
ئه‌مه بوو به‌رهه‌می جه‌نگێک که ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی وحزبو
هیزه ئه‌لقه له‌گۆیکانیان به‌م رۆژگاره بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کرد و
ئێمه‌ش له ئه‌وه‌لین ڕۆژه‌وه له‌گه‌ل مه‌دی رایکالیزمو پێشکه‌وتووخوازی
کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپا دا به‌رانبه‌ری وه‌ستاینه‌وه ئه‌وان ووتیان
دیمکراتی ده‌به‌ینه عیراق‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڵام ته‌ماشاکه‌ن چ
موسیبه‌تکیان کردۆته نسیبی خه‌ڵکی عیراق ئه‌وه بوو ئه‌و فیدرالیزمه
قه‌ومیه‌ی که به قودره‌ت بوونی لایه‌کی هاوکێشه‌کانی تری ده‌سه‌ڵاتی
به قازانجی خۆی گۆری ئه‌وه‌تا گۆرزی فشاری به‌ده‌سته‌وه گرتوه هه‌ڕه‌شه
له‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات ،شه‌رو کوشتارو نائه‌منی گیانی سه‌دان
ئینسان به‌م رۆژگاره ده‌کاته قوربانی ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هه‌زاران
ئینسان له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ئاوه‌ره‌وه‌و بێ ده‌ره‌تان کراوه.
خه‌ڵکی کوردستانیش له‌وپه‌ری سه‌رگه‌ردانی هه‌ڵواسراوى ونادیارى چاره‌نوسی
له ترس‌و دله‌راوکىیه‌کى هه‌میشه‌یىدا قه‌راری گرتووه ، له‌کوردستان
نه‌ده‌وڵه‌تێک هه‌یه نه‌قانونیکى به‌ره‌سمیه‌ت ناسراوى نیو ده‌وڵه‌تى،
ئه‌وه‌تا به‌رهه‌مى سیاسه‌تى شکست خواردی جه‌نگ و داگیرکارى ئه‌مریکای
چۆن چۆنی ئاینده‌ى کوردستان سپاردوه به هه‌ره‌شه‌ی شه‌روململانێیه‌کی
نه‌براوه ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مرۆ له‌کوردستاندا هه‌یه و به‌دریژایى18سالى
رابردوو جگه‌له‌ڕاگرتنى خه‌ڵکى کوردستان له‌نادیارو بیمافیدا هیچ شتیکى
تریان به‌رهه‌م نه‌هێناوه، ببینن په‌لاماردان و سه‌رکوتى خه‌ڵکى مه‌ده‌نى
شاره‌کانى کوردستانه، ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشاندانى خه‌ڵک سه‌رکوت ،
وگرتن و راوان و تیرۆری رۆژنامه‌نوسان و خه‌ڵکى ئازادیخواز، و مونافه‌سه
هه‌ره‌شه‌کردن له‌هه‌رلایه‌نیکى موخالیف به‌خۆیان، تا راکیشانى ده‌ستى
ده‌وله‌تانى ناوچه‌که‌و ده‌زگاى جاسوسێکانیان بۆ سه‌ر سفره‌ی خاڵی
خه‌ڵکی کوردستان، ئاوه‌لاکردنى ده‌ستى مه‌زهه‌ب وئیسلام و گروپه
تیرۆریستىیه‌کانیان له‌سه‌رژیانى کومه‌لگا و ژنان و مندالان، ئه‌مرۆ
دیارده‌ى کوشتنى ژنان و به‌رده‌بارانکردنى کچان و منالان ده‌نگی
گه‌یشتوه به ناوه‌نده جیهانیه‌کان، وه‌زعیه‌تى ژیانى خه‌ڵک تادێت
له‌سه‌ختى و گرانى وناهه‌مورایدا راپێچ ده‌درێت.سه‌ره‌تاترین پیداویستی
خه‌ڵکی کوردستان که ئاوی خواردن و پیداویستیه‌کانی رۆژانه‌یه‌تی
له‌به‌رده‌ست خه‌ڵکی کوردستان شک نابرێت خواردنی ئکسپایه‌ر ده‌رخواردی
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌درێت ئه‌مه ئه‌و واقعیه‌ته سیاسى و
کۆمه‌لایه‌تیانه‌یه که لاوانى و دانیشتوانی کوردستانى هانداوه که
وڵات به‌جى بهێڵن و ژیانی په‌نابه‌ری ئینخاب بکه‌ن . به‌لام
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م واقعیه‌تانه‌دا په‌نابه‌رانى کورد عیراقىدا
ده‌توانرێ له‌گه‌ل کامه وه‌ڵام رێگا چاره به‌ره‌و رووبین؟
ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا له‌وه‌ڵام به دیارده‌ى په‌نابه‌رانى عیراقی‌دا،
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌زۆرباش راستىیه‌کانى کۆمه‌ڵگاى عیراق وکوردستان
ده‌زانن و ده‌بینن که‌چى له‌ئارادایه، به‌لام به‌وهۆیه‌وه که ئه‌م
ده‌وله‌تانه خۆیان مه‌حکه‌م له‌پشتی نه‌خشه‌و سیاسه‌تی شه‌رخوازانه‌ی
ئه‌مریکا راوه‌ستاون سیاسه‌تیان ئه‌وه‌یه که ڕۆژانه ده‌ست له‌یاسا
نیوده‌وڵه‌تیه‌کان و په‌یماننامه ره‌سیمیه‌کان سه‌باره‌ت به مافى
په‌نابه‌ریتى بکیشنه‌وه ، زه‌خت زۆر بۆ په‌نابه‌رانی عێراقی بهینین تا
به‌زۆره‌ملی دیپۆرتیان بکه‌نه‌وه .
له‌ولاشه‌وه حکومه‌ته‌که‌ی مالکی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌ت
و مامه‌ڵه‌یه‌ک به‌کێشه‌ى په‌نابه‌رانه‌وه ده‌به‌نه پێشه‌وه
له‌پێناو شه‌رعیه‌ت دان به‌ده‌سه‌لاته‌کانیان و ره‌واج پیدانى له‌نیو
موناسه‌باتى ده‌وله‌تاندا، کێشه‌ى په‌نابه‌رانیان به‌کار هیناوه وه‌ک
کارتێک و له‌هه‌موو دانیشتن و دیداره‌کانیاندا له‌گه‌ل وه‌زاره‌تخانه‌و
قونسولیه‌ى ده‌وله‌تانى ئه‌وروپادا وه‌ک ڕینیشانده‌رى گێرانه‌وه‌ى
په‌نابه‌ران مامه‌ڵه به په‌نابه‌ران ده‌که‌ن وفرۆکه‌خانه‌کانیان
خستۆته‌ئیختیارى گێرانه‌وه‌ى په‌نابه‌رانه‌وه. له کۆپى کردنى پاسپۆرت
تا پیشکه‌شکردنى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى که له‌ده‌ره‌وه‌ن،
ناساندنى کوردستان به‌ولاتیکى دیموکراسى و ئازاد و پیره‌وکه‌رى مافى
مرۆڤ .. هه‌موو بۆ ئه‌وه بووه که له‌بارى سیاسى و عه‌مه‌لىیه‌وه
کۆمه‌ک به‌ده‌وله‌تانى ئه‌وروپا بکه‌ن بۆگیرانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران.
له‌مانه‌ش زیاتر که‌م نین ئه‌و راگه‌یاندن و قسانه‌ى که سه‌رانى
یه‌کیتى وپارتى به‌پێچه‌وانه‌ى مافه‌کانى په‌نابه‌ره‌وه داویانه
وده‌ستى به‌ریوه‌به‌رایه‌تىیه‌کانى کاوربارى په‌نابه‌رایتى ده‌وله‌تانى
ئاوه‌لاکردووه تا سیاسه‌تى دژى په‌نابه‌رى خۆیانى پى نه‌خشه‌کێش
بکه‌ن. تا ئه‌وه‌ی فیدراسیۆن په‌یوه‌ندی نهینی نێوان حکومه‌تی
به‌ریتانیا و حکومه‌تی عیراقی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئاشکرا کرد
به‌دوای ئه‌وه‌دا ئیتیفاقیه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سویدی سه‌رئه‌نجام به
فشاری زیاتر بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران و مافه‌کانیان و سیاسه‌تی
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی هێنایه پێشه‌وه که تا ئێستا
چه‌ند وه‌جبه له‌په‌نابه‌رانی کورد به‌که‌له‌پچه‌وئیهانه‌تو سوکایه‌تی
و فرۆکه‌ی سه‌ربازی بۆ کوردستان دیپۆرتکراوه‌ته‌وه . به‌گه‌رمى
پیشوازی له‌وه‌رگرتنه‌وه‌یان کراوه.
رێگا و ئۆمیدێک هه‌بێت بۆ رزگاری په‌نابه‌ران و فیدراسیۆن و
رێکخراوه‌که‌یانه که بتوانێت په‌نابه‌ران له باوه‌شی خۆی بگرێت له
پێناو ئه‌وپه‌ری داکۆکی سه‌رسه‌خت له مافه‌کانی په‌نابه‌ران له‌مافی
نیشته‌جێ بوون له مافی ژیانکردنیان به‌هرمه‌ند بکات و حورمه‌تی
ئینسایان بۆ بگیریته‌وه ،من پێم وایه فیدراسیۆنی ئێمه خاوه‌نی
خه‌رمانێکی گه‌ره له‌کاروسه‌روه‌ریه که بتوانێت به‌رو ئه‌م جیهه‌ته
هه‌نگاو هه‌ڵگری که هاوکیشه‌کان به قازانجی په‌نابه‌ران بگۆرێت
،فیدراسۆنی ئێمه له‌سویسرا نمونه‌یه‌کی باڵای له‌و کارانه نیشان
ناوه که ئیمکانی هه‌یه ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ران بێنه مه‌یدان به
پشتیوانی ڕێکخراوی ئینسانی و په‌نابه‌ری و یه‌کیتی کرێکاریه‌کان
ده‌توانیین ئه‌م سیاسه‌ته دژ ئینسانیانه به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران
پوچه‌ڵ بکرێت ماف‌و حورمه‌تی ئینسانی په‌نابه‌ران بگێریته‌وه شۆینی
خۆی.
ئێمه که هه‌موو لێره ئامانجێکی ئینسانی کۆیکردوینه‌ته‌وه کاتی
ئه‌وه هاتووه ئه‌روک کار‌و هه‌ڵسورانێک بۆ خۆمان ئینخاب بکه‌ین له‌م
رۆژگاره تاله که بۆی ئینسانی په‌نابه‌ریان خستۆته روو ده‌توانیین
چی بکه‌ین من پێم وایه دنیایه‌ک ئه‌رک وچالاکی ده‌ستی ئه‌م
هه‌ڵسوراوانی ئێمه له‌م کۆنفرانسه‌دا ده‌گوشێت
ئه‌ویش به‌رو خۆئاماده‌کردن بۆ ئه‌رکه‌کانی داهاتوو که ئیتر چیدی
ناتوانین ته‌نها له ئاستی رێکخراوه‌یه‌کی لوکالی (محه‌لیدا) خه‌باتی
خۆمان دریژه پێبده‌ین فیدراسیۆنی ئێمه به‌شێکی گرنگه له فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری گرنگه له‌ئاستی ئه‌و چاواروانیدا بێت که‌پێویسته بمان بێت
به مانایه‌ک فیدراسیۆن به‌شێکی گرنگه له رووداوه سیاسیه‌کانی
ئێستای عێراق و کوردستان زۆر رووداو هه‌یه به‌کاری ئه‌م
فیدراسیۆنه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه کاره
ئه‌سڵیکه‌ی خۆی له‌بیر بکات بۆ نمونه به‌رگری کردن له
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی کوردستان له‌م هه‌ڵواسراوی ئاینده‌ی
نادیاره‌ی ئیستا کۆمه‌ک ده‌کات به‌که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده
به‌رچاوه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه که تا ئێستا روو هه‌نده‌ران له
هه‌ڵکشاندایه وه‌یا به‌رگری کردن له خواسته‌کانی لاوان له‌کوردستان و
به‌رگریکردن له ئازادی سیاسی و رۆژنامه‌گه‌ری له‌کوردستان وه‌یان
وه‌ستاندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌ی مالکی بۆ خه‌ڵکی کوردستان
ئاواره‌ی ده‌ربه‌ده‌ری به‌به‌ختی له‌سه‌ر شانی خه‌ڵکی کوردستان که‌م
ده‌کاته‌وه وه‌یان به‌رگری له‌مافه‌کانی ژنان له‌کوردستان که بێمافی
ژنان وایکردوه ئه‌م دیارده‌یه بگۆیزریته‌وه بۆ ئه‌وروپاش له ژیر
چه‌تری فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و هه‌روه‌ها یاسایه‌کی ئه‌م ووڵاته
ئه‌وروپیانه له‌ژیر ناوی فره‌کلتوری که پاکانه بۆ کلتوری دینی و
فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه ده‌کات ئه‌مه‌ش وای کردوه به‌هه‌زاران ژن
فه‌رامۆش بکرێت وه‌یان خزمه‌تگوزاری و یارمه‌تیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی
یه‌کسان پێشکه‌ش نه‌کرێت وه هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردوه ساڵ نیه روداوی
کوشتنی ژنێک له‌نیو جالیه‌ی کوردی دڵمان رانه‌چله‌کینی ئه‌مه‌ش به
براوی من کاری ئه‌م فیدراسیۆنه‌ی ئێمه‌یه ببیته چه‌ترێک بۆ پاراستنی
ژنانی په‌نابه‌ر ..مه‌سه‌له‌یه‌کی تر کار له‌گه‌ڵ ئه‌حزابو رێکخراوه
ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌کان له‌م وڵاتانه زۆر گرنگه تا پێک هێنانی
جه‌بهه‌ی جۆراجۆر ئه‌گه‌ر ئێمه جه‌بهه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بێت فشاری
کاره‌کانمان زیاتر ده‌کات نمونه‌ی ئه‌م کاره‌ش له به‌ریتانیاو سویسرا
ده‌بینرێ پێویسته گه‌وره بکرێته‌وه ..چه‌ند مه‌سه‌له‌ی تر هه‌یه
به‌کاری فیدراسیۆنی ئێمه لێره ده‌گه‌ریته‌وه که چه‌ند کاری ئانی
فه‌وری بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئێستا هه‌ره‌شه‌کانی حکومه‌ت
ده‌یانگریته‌وه پێویسته فیدراسیۆن له‌به‌رده‌ستا بێت ئۆفیس و
نۆینرانو هه‌ڵسوراوانی له‌به‌رده‌ست په‌نابه‌ران بن من له‌و
باره‌یه‌وه قسه و کارکانمان لێره بۆ هاورێ یان جه‌مال کۆشش و
ئه‌حمه‌د عه‌لی جێده‌هێڵم که چی تر پێویسته بکرێت ... بۆیه زۆر
گرنگه له ئاستی سه‌راسه‌ریدا هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تادا ووتم کاتی
ئه‌وه هاتووه لانه‌ی فیدراسیۆن دامه‌زرێنیین فیدراسیۆن له هه‌موو
که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران و شار‌و شۆێنێکی ئه‌م وولاته‌ی په‌نابه‌رانی لی
یه بنکه‌کانی بکاته‌وه له‌به‌رده‌ست په‌نابه‌ران بێت کۆمه‌کیان بکات
شانسمان هێناو ئه‌م کۆمه‌له هه‌ڵسوراوانه ئه‌مرۆ له‌کۆنفرانسی
ئێمه‌دا له‌سویسرادا هه‌ن ئه‌م جه‌بهه‌یه له‌خۆمان بکه‌ینه‌وه ئۆمید
بخه‌ینه‌وه به‌ر پێ په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌و رێکخراوه بچین که
دنیای ده‌ره‌وه چاوی تێ بریوین پرۆژه‌مان زۆره کارمان زۆره پێویستی
به له خۆبردوی ئاماده‌یه‌ی ئێوه‌یه هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ
کۆنفرانسه‌که‌تان ده‌خوازم .
|