٢١\١١\٢٠١١
ئاوڕێک له ئه‌ده‌بی منداڵانی کورد بده‌نه‌وه.
ره‌زا ساڵح
ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌لان و وڵاتانی دنیا، بایه‌خێکی
گرنگ به په‌روه‌رده‌کردن و ئاراسته‌کردنی منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن و، بۆ
ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر و شیاوتر ئاماده‌یان ده‌که‌ن.. چونکه منداڵان به‌شێک
له ئه‌مڕۆ و.. هه‌موو ئاینده‌شن.
هه‌ر ئه‌م منداڵانه‌ی ئه‌مڕۆمانن، ئه‌م کوردیله پاک و چاوگه‌شانه‌ی
ئێستان، گه‌وره ده‌بن و پێده‌گه‌ن، ده‌بنه ژنان و پیاوان و، ماڵ و
خێزان پێکده‌هێنن.. جڵه‌وی هه‌موو کاروبارێکی کوردستانی شیرینمان ده‌گرنه‌ده‌ست..ده‌بنه
رابه‌ر و نوێنه‌ر و باڵیۆزی گه‌له‌که‌مان..ده‌بنه سه‌رکرده و وه‌زیر
و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانده و فه‌رمانبه‌ر و په‌ڕله‌مانتار و بڕیارده‌ر
و به‌رپرس و ...هتد. خه‌م و چاره‌نووسی کورد و کوردستانیان ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆیان.
ئه‌گه‌ر باو باپیرانمان، هه‌ستیان به‌و راستییه کردووبێت که: «
فێربوون له منداڵی‌دا، وه‌کو نه‌خشی سه‌ر به‌رد وایه ».. ئه‌و زانست و
زانیارییانه‌ش که ئه‌مڕۆ شانازییان پێوه دکه‌ین، به‌ر و به‌رهه‌می ڕه‌نج
و ماندووبوونی ئه‌وانه.
منداڵانی ئه‌مڕۆمان، له منداڵانی دوێنێمان، جیاوازتر و به‌خته‌وه‌رترن،
ژیر و دانا و چاوکراوه و زۆرزانترن.. ته‌کنۆلۆژیای تازه و داهێنانی
بابه‌تی سه‌یر و سه‌مه‌ره، به هه‌زاران بابه‌تی گه‌شه‌کردن و خه‌یاڵ
فراوانکردن و پێشکه‌وتنیان خستۆته خزمه‌تی منداڵانه‌وه.. منداڵانی ئه‌مڕۆمان،
نه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆن و سینه‌مای ره‌نگاوڕه‌نگ و ئینته‌رنێت و پله‌ی
ستێشن و...هتد.به سه‌تان کتێبی هه‌مه‌جۆره‌ی وێنه‌داری ره‌نگاوڕه‌نگی
به‌رگ رازاوه‌ی سه‌رنج راکێشیان له به‌رده‌ست دایه، چه‌ندین گۆڤاری
مانگانه‌ی قه‌شه‌نگ و بابه‌تخۆشیان بۆ ده‌رده‌چێت.. له قوتابخانه‌کانیشدا
مامۆستایانی زانا و دانا و شاره‌زا و پسپۆر، په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن و،
فێری خوێندنه‌وه و زانست و زانیاری نوێیان ده‌که‌ن.. ئه‌و په‌نده
کوردییه‌مان له شوێنی خۆی دایه : « جووچکه‌که‌ی ئه‌مساڵ ، جووچکه‌که
پار فێره جووکه جووک ده‌کات »
پێویسته به ئه‌و په‌ڕی توانامانه‌وه، بوار و هه‌لومه‌رجی له‌باری
زیاتر و زیاتریش بۆ منداڵانی کورد بڕه‌خسێنین.. به زانست و زنیاری و
رۆشنبیری پڕچه‌کیان بکه‌ین.. چونکه ئه‌مڕۆ، رۆشنبیری و زانست و دانایی
و بلیمه‌تی، بوونه‌ته چه‌کی ستراتیژی جیهان.. زانست و زانیاری و
هۆشیاری، رۆڵێکی گرنگیان له جه‌نگی سیاسی و زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و،
له جه‌نگی به ده‌ستهێنان و له‌ده‌س دان و، بردنه‌وه و دۆڕاندندا هه‌یه..
فێربوون و په‌روه‌رده‌کردن و ئاراسته‌کردنی راست و دروستی منداڵانمان
له ئه‌مڕۆدا.. ده‌بنه سه‌رمایه و ژێرخانی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن و
تازه‌گه‌ری و داهێنان.
جیهانی منداڵان، جیهانێکی پاک و بێگه‌رده ، جیهانی راستگۆی و بێ
فڕوفێڵه، بێ رق و کینه و بوغزه.. جیهانێکی ساده و ساکاری پر له
خۆشه‌ویستی و رێزه، پڕ له خه‌ونی وه‌نه‌وشه‌یی و هیوای سه‌وزه..
منداڵان درۆ و رق و شه‌ر نازانن.. هه‌موو ئه‌و شته ناهه‌موارانه‌ی که
فێریان ده‌بن، له گه‌وره‌کانه‌وه فێریان ده‌بن.. کورد وته‌نی : « گه‌وره
ئاو ده‌ڕێژێ و، منداڵ پێی تێ ده‌خشێنێ ».. بۆ نموونه باوکێک ، له به‌رده‌م
منداڵه‌که‌یدا مه‌ی بخواته‌وه و جگه‌ره بکێشی و، به گژی ماڵ و
منداڵه‌کانیدا بچێت و جوێنی ناشیرین بدا، ئه‌م باوکه به چ روویه‌که‌وه،
به منداڵه‌که‌ی ده‌ڵێت، مه‌ی خواردنه‌وه و جگه‌ره‌کێشان خراپ و
زیانبه‌خشن ، جوین دان ناشیرینه ، شه‌ڕ خراپه ؟
پێویسته منداڵه‌کامان، له سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و رێزگرتن و پێکه‌وه
ژیان و سازان و یه‌کسانی و یه‌کتری قبووڵکردن و ته‌بایی و خوشک و برایه‌تی
و راستگۆیی و رووحی یارمه‌تیدان و هاوکاری و چاکه‌خوازی و ئاشتیخوازی و
ره‌واناسی و نیشتمانپه‌روه‌ری و به‌زه‌یی و مرۆڤایه‌تی و...هتد. په‌روه‌رده
و ئاراسته بکه‌ین.. نه‌ک وه‌کو ئه‌و په‌روه‌رده سه‌قه‌ت و زیانبه‌خشه‌ی،
که رژێمه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق په‌یڕه‌وییان ده‌کرد و
ده‌که‌ن.. که به بیری نه‌ژادپه‌رستی و خۆبه‌زیاترزانین و تایفه‌گه‌ری
و، دان نه‌نان به ناسنامه و کو‌لتوور و مافی یه‌کسانی گه‌لانی تر، ئه‌وان
به رق و کینه و دوژمنایه‌تی و شه‌ڕخوازی و دڵڕه‌قی و کوشتن و بڕین،
منداڵه‌کانیان گۆشکردووه و ده‌که‌ن.. به‌و هزره بۆگه‌نانه دڵی
منداڵه‌کانیان کرمێ و بۆگه‌ن ده‌که‌ن.. ده‌بینین که چۆن ئه‌نجامی ئه‌و
په‌روه‌رده سه‌قه‌ته و ئاراسته چه‌وته، له ژیانی تاک و به کۆمه‌ڵی
نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌دا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه.. ئه‌مڕۆ گه‌لی
کورد و ئه‌و گه‌لانه‌ش باجی ئه‌و په‌روه‌رده و ئارسته سه‌قه‌ته‌یه
ده‌یده‌نه‌وه..تاوانی ئه‌و رژیمانه‌یه ئه‌م گه‌لانه‌ی کردووه به
دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌کتری و، ئارامی و خۆشی و ژیانیان لێ تاڵ کردوون.
ده‌با له پێناوی به ده‌ستهێنای ئازادی و مافه ره‌واکانمان و، له
پێناوی داهاتوویه‌کی گه‌شتر و شیاوتر بۆ کورد و کوردستان.. له پێناوی
کوردیله‌کانی ئه‌مڕۆمان که نه‌وه‌ی داتووی کوردستانن.. هه‌ریکه له
ئێمه ببینه مۆمێکی داگیرساوی گه‌ش و رێی سه‌رکه‌وتن بۆ منداڵه‌کانمان
رووناک بکه‌ینه‌وه.. چونکه ئه‌مانن که خواست و هیواکانمان دێننه‌دی..
ده‌بێ به ته‌وای و راستی و دروستی منداڵه‌کامان په‌روه‌رده بکه‌ین،
که بڕوایان به خۆیان هه‌بێت و ده‌ربه‌رن و له ئاستی هێنانه‌دی ئه‌رکه‌کانیان
و هێنانه‌دیی ئه‌و ئامانجانه‌دا بن.
نووسین بۆ منداڵان، به هه‌موو لقه‌کانییه‌وه، هونه‌ره و پێویستی به
به‌هره و داهێنان هه‌یه.. نووسه‌ریش هونه‌رمه‌نده، هونه‌ره‌که‌شی
پێوه‌ری ئاستی توانای هونه‌رییه‌تی.
نووسه‌ری باش و به توانای منداڵان، پێویسته کۆمه‌ڵێک مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی
تێدابێ.. له‌وانه : رۆشنبیرێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بێ له بواری زانستی و
زانیاری هه‌مه‌چه‌شنه و کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤیه‌تیدا، شاره‌زای
رێزمانی زمانی گه‌له‌که‌ی بێت، توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ که نووسینه‌کانی
بۆ منداڵان به زمانێکی ساده و ساکار و بێ گرێ و گۆڵ داڕێژێ..ئه‌وه‌ش
بزانێ که هه‌ر قۆناخێکی منداڵی، وشه و زاراوه و زمانی گونجاوی خۆی
هه‌یه.. نووسه‌ری منداڵان پێویسته له بواری په‌روه‌رده و ده‌روونناسی
منداڵ و حه‌ز و ئاره‌زووی منداڵان نابه‌ڵه‌د نه‌بێ.. ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌نووس
بێ، پێویسته هۆنراوه‌کانی بۆ منداڵان به شێوه‌یه‌کی ناسک و به
زمانێکی ره‌وانی په‌تی و بێ گرێ و بێ گیربوون له‌سه‌ر زمان بهۆنێته‌وه..کێش
و سه‌روای هۆنراوه‌کانی له‌نگ و لاواز نه‌بن و منداڵان چێژیان لێ وه‌ربگرن..
به ئاسانیش بکرێن به سروود و گۆرانی..نووسه‌ری سه‌رکه‌وتووی منداڵان
ده‌بێت هه‌وڵی داهێنان و نوێخوازی بدات ، ئه‌و هۆنراوه ، چیرۆک ،
ڕومان ، ئۆپه‌رێت ، شانۆگه‌ری، په‌خشانانه‌ی ده‌ینووسێت، پێویسته له‌گه‌ڵ
ئه‌م سه‌رده‌مه و ئاست و هزر و خه‌یاڵی منداڵاندا بگونجێن.
ئه‌مڕۆ ئه‌ده‌بی منداڵان، ئه‌ده‌بێکی رێنمای و زانستی رووت و وشک نییه،
که ته‌نها مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێت کۆمه‌ڵێک ئامۆژگاری بپه‌ستینه مێشکی
منداڵانه‌وه.. ئه‌ده‌بی ئه‌مڕۆ ئه‌ده‌بێکی بنیاتنان و په‌روه‌رده‌یی و
ئاماده‌کردنی منداڵانه بۆ داهاتووییه‌کی باشتر و ژێانێکی خۆشتر..له
پاڵیشیدا کۆمه‌ڵێک ئامانج و خواستی تر دێنه‌دی..ئامانجی گه‌شه‌کردنی
رۆشنبیری و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوده‌مبوونی شارستانی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی
فه‌رهه‌نگی زمان و بڕوابه‌خۆبوون و تونای گوزارشتکردن له را و هه‌ست
و سۆزیان... هتد. هه‌ر نووسینێک که بۆ منداڵان بنووسرێت، گه‌ر هه‌ست و
سۆزی منداڵان نه‌جۆشێنێ، چێژی نابێت و زوو کاڵ ده‌بێته‌وه.
ئایا ئه‌ده‌بی منداڵانی کورد، له ئاستی پێویستی و خواسته‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ماندان؟
بێگومان نه‌خێر، زۆر له دواوه‌وه‌ین، به جدی و پراکتیکی ئاوڕمان لێ
نه‌داوه‌ته‌وه، به ته‌واوی رۆڵی گرنگی منداڵانمان، له دیاریکردنی
چاره‌نووسی گه‌له‌که‌ماندا له به‌رچاو نه‌گرتووه..هێنده‌ی بایه‌خ به
بنیاتنانی کۆشک و ته‌لاری رازاوه ده‌ده‌ین..زۆر که‌متر بایه‌خ به په‌روه‌رده‌کردن
و رێنمایی و بنیاتنانی منداڵانی ئه‌مڕۆی نه‌وه‌ی داهاتوومان ده‌ده‌ین..
ئه‌و هه‌وڵانه‌ش تا ئێستا بۆ گه‌شه‌کردن و پێشخستنی ئه‌ده‌بی منداڵانی
کورد دراوه، بێ به‌رنامه و که‌م و لاوازن..توینێتی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی
منداڵانی کورد ناشکێنن.. من به‌راوردی ئه‌ده‌بی منداڵانی کورد، له‌گه‌ڵ
ئه‌ده‌بی منداڵانی گه‌لانی ئازادبووی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان ناکه‌م.. چونکه تا ئه‌مرۆش زۆربه‌ی خاکی کوردستانی پیرۆز و
شیرینمان، کۆڵۆنییه‌ی چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی ره‌گه‌زپه‌رست و سته‌مکار و
خوێنڕێژن و، دان به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییماندا نانێن و هه‌وڵی قڕکردن
و له ناوبردنمان ده‌ده‌ن.. بێگومان له سایه‌ی رژێمه‌کانی ئه‌م وڵاته
دڕنده نه‌ژادپه‌رستانه‌دا، نه‌ک ته‌نها ئه‌ده‌بی منداڵان، به‌ڵکو تیغ
نراوه‌ته گه‌ردنی منداڵه‌کانمان و، سه‌رجه‌م رۆڵه‌کانی گه‌لی
ئازادیخوازی کورد.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هه‌رگیز کۆڵمان نه‌داوه و کۆڵیش ناده‌ین،
تا ئه‌و کاته‌ی دوابستی کوردستان له داگیرکه‌ران رزگار ده‌که‌ین و
ئازادی به‌ده‌ست ده‌هێنین..بێ‌وچان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خه‌بات ده‌که‌ین
و گیانفیدای سه‌رسه‌ختی ئه‌م رێباز و هیوا و ئامانجه پیرۆزه‌ین.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه، ئه‌ده‌بی منداڵانی کورده له باشووری
کوردستاندا. له دوای راپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی ( ١٩٩١) که‌وه، به تایبه‌تیش
له دوای پرۆسه‌ی رزگاربوونی عێراق له ده‌سه‌ڵات به‌عس له ساڵی
(٢٠٠٣) دا ، وا حه‌وت ساڵ زیاتره.. کورد له به‌شێکی ئه‌م به‌شه‌ی
کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتداره و، بوودجه‌ی دیاریکراوی خۆی هه‌یه..ده‌بوایه
زۆر بایه‌خیان به منداڵانمان و ئه‌ده‌بی مندڵان و په‌روه‌رده‌کرنی
منداڵانی کورد بدایه، چونکه ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی هیوای بۆ ده‌خوازین
که له داهاتوودا بێنه‌دی، ده‌بێت له شێوازی په‌روه‌رده‌یه‌کی نوێ له
منداڵه‌کانمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، به ته‌نها گۆڕینی سسته‌م و
پرۆگرامه‌کانی خوێندن و فێرکرن به‌س نین، به‌ڵکو ده‌بێت منداڵان به په‌روه‌رده‌یه‌کی
دروستی سه‌رده‌مییانه، بۆ داهاتوو رابهێنرێن و ئاماده‌بکرین..ئه‌م ئه‌رکه
پێویست و پیرۆز و هه‌ستیاره‌ش، پێویستی به نه‌خشه‌ڕێگایه‌کی په‌روه‌رده‌یی
تۆکمه‌ی داڕێژراو هه‌یه ، که ده‌بێت له لایه‌ن شاره‌زا و پسپۆرانی
بواری په‌روه‌رده و ده‌روونناسی منداڵان و زمانه‌وانی و نووسه‌ران و
مامۆستایان و حکومه‌ته‌وه ، به هاوکاری هه‌موو لایه‌ک ئاماده بکرێت..
ده‌کرێش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوود له ئه‌زموونی گه‌لانی پێشکه‌توو وه‌ربگرین،
له‌گه‌ڵ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی کو‌لتوور و داب و نه‌ریته جوانه‌کانی
گه‌له‌که‌مان.
راسته له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا، کۆمه‌ڵێک کتێبی کوردی ی بابه‌ت
هه‌مه‌جۆره‌ی ره‌نگاوره‌نگ بۆ منداڵان چاپکراون، چه‌ند گۆڤارێکی ره‌نگین
و قه‌شه‌نگی ئاست باشی مانگانه و وه‌رزیش بۆ منداڵان ده‌رده‌چن .. به‌ڵام
ژماره‌یان زۆر که‌من و، ئه‌وانه‌شی ده‌رده‌کرێن له‌به‌ر که‌می ژماره‌ی
چاپکردنیان یا له‌به‌ر نرخ گرانییان، به ده‌ستی به‌شێکی که‌می
منداڵانی کورد ده‌گه‌ن.
له مانگی رابردوودا، سه‌ردانی به‌شی منداڵانم کرد، له کتێبخانه‌ی
گشتی شاری که‌رکوک و سلێمانی و هه‌ولێر..له هه‌رسێ کتێبخانه‌که‌دا، به‌شی
منداڵانم زۆر به هه‌ژاری و بێ ناز هاتنه به‌رچاو.. به تایبه‌تیش به‌شی
منداڵان له کتێبخانه‌ی شاری که‌رکوکی کوردستانی‌دا، که سووچێکی ته‌سکی
کتێبخانه‌که، به‌شی منداڵانیان لێناوه، ژماره‌ی کتێبه کوردییه‌کانی
ئه‌م به‌شه بۆ منداڵان، له ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ستمان که‌مترن،
هیچ سیمایه‌کی سه‌رنج راکێشیش بۆ منداڵان به‌و به‌شه‌وه به‌رچاوناکه‌وێت..
به‌ڕێوه‌به‌ری کتێبخانه‌ی گشتی شاری که‌رکوک خاتوو ( شادیه به‌کر محه‌مه‌د)
گله‌یی له‌وه بوو که کتێبی منداڵانیان بۆ ناکڕن و، وه‌کو پێویست ئاوڕ
له کتێبخانه‌که‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه. به‌شی منداڵان له کتێبخانه‌ی هه‌ولێر
و سلێمانی تا راده‌یه‌ک باشترن.. به تایبه‌تیش به‌شی منداڵان له
کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانیدا، که له هۆڵێکی گه‌وره‌ی تایبه‌تیدایه، ئه‌گه‌رچی
ژماره‌ی کتێبه‌کانیان که‌مه، به‌ڵام زۆر جوان رازاندوویانه‌ته‌وه، که
جێی ده‌ست و په‌نجه و خۆماندووکردنی به‌رپرسی ئه‌م به‌شه خاتوو (گوڵستان
سه‌عید محه‌مه‌د)ی پێوه دیاره، به‌ڕێزیشیان ئه‌وه‌ی وت ، هێشتا به‌شه‌که‌یان
له ئاستی تمووحاتی ئه‌واندا نییه، داواشی له نووسه‌ران و هه‌موو خه‌مخۆرانی
منداڵانی کورد کرد، له کوردستان بن یا له ده‌ره‌وه، به کتێبی هه‌مه‌جۆره‌ی
منداڵان، به کوردی یا هه‌ر زمانێکی بیانی بێت، کتێب و گۆڤاری منداڵان
پێشکه‌ش به به‌شه‌که‌یان بکه‌ن.
ده‌بوایه له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا، به سه‌تان کتێبی بابه‌ت
هه‌مه‌ڕه‌نگه‌ی کوردی، بۆ هه‌موو قۆناخه‌کانی منداڵی چاپ بکردایه، له‌م
هه‌ل و مه‌رجه‌دا کۆمه‌ڵێکی به توانا و به‌رهه‌م ره‌نگینی نووسه‌ری
منداڵامان (هۆنراوه‌نووس، چیرۆک‌نووس، ئۆپه‌رێت و شاۆنووس، ڕۆماننوس، په‌خشاننووس)مان
لێ هه‌ڵبکه‌وتایه و ببوونایه‌ته پسپۆری بواری ئه‌ده‌بی منداڵانی کورد..
هه‌ندێکیش له نووسه‌ران، ئه‌گه‌ر تواناشیان له باره‌ی نووسین بۆ
منداڵان هه‌بێت.. ره‌نگه لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یان هه‌بێت ، گوایه
بواری نووسین بۆ منداڵان، ده‌رکه‌وتن و ناوبانگیان پێ نابه‌خشێت.. به‌ڵام
بۆ نموونه که‌ڵه نووسه‌ری جێهانی (هانس ئه‌نده‌رسن کریستیان)ی
دانمارکی ، به هۆی نووسینه‌کانی بۆ منداڵان ناوبانگی له هه‌موو
جیهاندا ده‌رکرد.. ئه‌و چیرۆکانه‌ی که (١٧٦) ساڵ به‌ر له ئێستا له
ئه‌فسانه‌کانه‌وه بۆ منداڵان وه‌ری گرتوون ، به زۆری کراون به فیلم
و فیلمی کارتون ، گۆڕیویانن بۆ زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان و، بوونه به
مایه‌ی رێز و شانازی بۆ هانس و بۆ دانمارک.
بۆ ئاوڕدانه‌وه و بره‌ودان به ئه‌ده‌بی منداڵانی کورد، سه‌رنج و را
و پێشنیاره‌کانم له‌م (ده) خاڵه‌دا چڕده‌که‌مه‌وه ، هیوادارم لایه‌نه
په‌یوه‌ندی داره‌کان ره‌چاویان بکه‌ن:
یه‌که‌م/ به پاره یارمه‌تی نووسه‌ری منداڵان بدرێت، بۆ چاپکردنی
کتێبه‌کانیان..چونکه کتێبی منداڵان پێویستی به وێنه و تابلۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
و دیزایینی قه‌شه‌نگی به‌رگی یه‌که‌م هه‌یه، ئه‌مه‌ش پاره‌ی ده‌وێت..
ده‌بێت نرخێ فرۆشتنی کتێبه‌کانیش گران نه‌بن.
دووه‌م/ پێویسته حکومه‌ت ده‌زگایه‌کی چاپکردنی تایبه‌تی بۆ کتێب و
گۆڤاره‌کانی منداڵان دابنێت.. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کوردستان، خه‌می
دامه‌زرندنی ئه‌م ده‌زگایه بخوات.
سێیه‌م/ چالاکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵان، که سه‌ر به
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کوردستانه.. چونکه چالاکییه‌کانیان له ئاستی
پێویستییه‌کانی منداڵانی کوردستاندا نین.
چواره‌م/ دانانی لیژنه‌یه‌کی باڵای پسپۆر به ئه‌ده‌بی منداڵان، رێ به
چاپکردنی ئه‌و کتێب و گۆڤارانه نه‌ده‌ن ، که کاڵوکرچن و هه‌ڵه‌ی
زمانه‌وانیان تێدایه و بیرۆکه‌کانیان زیانبه‌خشن.
پێنجه‌م/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری پارێزگاکانی کوردستان، به که‌رکوک
و خانه‌قین و شوێنه داگیرکراوه‌کانی تریشمانه‌وه..بودجه‌یه‌ک بۆ
کڕینی کتێبی منداڵان دابنێن و، ساڵانه کتێبی تازه‌ی منداڵان بکرن و، به‌سه‌ر
کتێبخانه گشتییه‌کانی شار و شاروچکه‌کان و، کتێبخانه‌کانی قوتابخانه
بنه‌ڕه‌تییه‌کاندا دابه‌شیان بکه‌ن.
شه‌شه‌م/ هاندانی نووسینی منداڵان خۆیان، ساڵانه چه‌ندین منداڵی نووسه‌ری
به‌هره‌مه‌ند له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاکی قوتابخانه‌کانه‌وه،
خه‌ڵاتی شایسته‌یان پێشکه‌ش بکه‌ن.
حه‌وته‌م/ ساڵانه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کوردستان، چه‌ند نووسه‌ر و
هونه‌رمه‌ندێکی بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری منداڵان و ده‌رهێنه‌ری شانۆی
منداڵان و ئاماده‌که‌ر و پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه و ماوه‌ی منداڵان له
ته‌له‌فزۆن و رادیۆکانی کوردستان، خه‌ڵاتی شایسته‌یان پێ ببه‌خشن.. من
بزانم ، تا ئیستا ( خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) پێشکه‌ش به
دوو که‌ڵه‌نووسه‌ری بواری ئه‌ده‌بی منداڵانی کورد کراوه، ئه‌وانیش
مامۆستا ( ع ع شه‌ونم ـ عه‌لی عه‌بدوڵڵا شه‌ونم ) و ( له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
)ـه.. ده‌ستخۆشی له لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌که‌ین.
هه‌شته‌م/ بایه‌خێکی زیاتر به نووسینی ڕۆمان و شانۆگه‌ری و ئۆپه‌رێتی
منداڵان بدرێت.
نۆیه‌م/ پێویسته که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی کوردستان، کۆمه‌ڵێک
فیلمی تازه‌ی کارتۆن و فیلمی تازه‌ی سینه‌مایی سوودبه‌خش بۆ منداڵان،
به کوردی دۆبلاجیان بکه‌ن.
ده‌یه‌م/ پێویسته له لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی شاره‌زای زمانه‌وان و ئه‌ده‌بی
منداڵان، سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کوردستان. ساڵانه کۆمه‌ڵێک
کتێبی چاپکراوی کوری بۆمنداڵان، بگۆڕن بۆ زمانه‌کانی گه‌لانی تر.. به
پێچه‌وانه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێک کتێبی منداڵان له زمانه‌کانی گه‌لانی تره‌وه
بگۆڕن بۆ زمانی کوردی.
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا
ساڵح
|