٤\٣\٢٠١٢
ئایا ده‌کرێ حیزبه
ئیسلامییه‌کان وه‌ک ره‌وتگه‌لی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ناوزه‌د بکه‌ین؟
خه‌سره‌و سایه
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئاماژه به‌وه
بده‌ین که
ئۆپۆزسیۆنبوونی هه‌ر لایه‌نێک ئیمتیازێک نییه، به‌ڵکو ئه‌وه جێگای ئیمتیازه که ئه‌و لایه‌نه هه‌ڵگری
چ به‌رنامه و ئامانجێکه و ده‌یه‌وێت له قازانجی چ به‌شێکی کۆمه‌ڵگاوه
خۆی بناسێنێ و به دوای پێکهێنانی چ ئاڵوگۆرێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌یه و چ به‌دیڵێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئێستا و سیسته‌مێک که ژیانی هاوڵاتیانی له‌قاو داوه، ده‌خاته‌ڕوو. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، به‌ڵی
ئیسلامییه‌کان ئۆپۆزسیۆنن به‌ڵام
چ جۆره ئۆپۆزسیۆنێک و چ ئاینده‌یه‌کیان وه‌ک به‌دیل خستۆته به‌رده‌م
کۆمه‌ڵگای کوردستان؟
له کوردستانی ئه‌مڕۆدا به ئیسلامییه‌کانیشه‌وه، زۆر لایه‌ن هه‌ن که به خۆیان ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام به‌گشتی هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه، ئۆپۆزسیۆنبوونه‌که‌یان له باسی چاکسازی ده‌سه‌ڵاتی ٢٠ ساڵه‌ی
یه‌کیه‌تی و پارتیدا یه‌کده‌گرێته‌وه و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئێستا چه‌کوشکاری
بکه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بنه‌ماکانی نایه‌کسانی وسته‌م و چه‌وسانه‌وه و سه‌رکوتی
سیاسی و فه‌ردی، ده‌ستی لێبدرێ. به دیاریکراویش هیچ کام له‌و لا‌یه‌نانه‌ی
که‌خۆیان ده‌خه‌نه خانه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، هێنانه‌کایه‌وه‌ی سیسته‌م و
ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی و ڕاوه‌ستاو له‌سه‌ر مافه‌کانی هاوڵاتیان و ڕۆڵی
ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر و نوێنه‌رانیان له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا له‌به‌رنامه‌یاندا
نییه، هه‌ربۆیه ئه‌م هێزانه له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه
ناتوانن " ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاسته‌قینه" بن.
به واتایه‌کی تر خه‌ڵکی کوردستان نان و کار و ئازادی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
جیاکاری چینایه‌تیان ده‌وێت، ژنان داواکاری گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت و سه‌ڵماندنی
مافی یه‌کسانن، له‌گه‌ڵ پیاواندا، لاوان به دوای پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئازادیه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن، نووسه‌ران ڕه‌خنه‌گری ئاین و باوه‌ر و هه‌ر
خورافه‌یه‌کی به
موقه‌ده‌س کراوه‌وه‌ن، کرێکاران مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
جیاکاری چیانیه‌تی و کۆتایی هێنان به
بازاڕی کۆیه‌له‌یه‌تی سه‌رمایه،
مه‌سه‌له‌یانه.. به
گشتی جه‌ماوه‌ر خوازیاری ئاڵوگۆر و
نمو‌نه‌یه‌ک له‌ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تن که ئیراده و بڕیاریان به‌سه‌ر چاره‌نوسی ژیانی داهاتووی خۆیان
و نه‌وه‌کانیانه‌وه هه‌بێت، نه‌ک تاقمێکی بازرگان و تاڵانچی، به‌ناوی په‌رله‌مان و دیموکراسی و ده‌نگدانه‌وه، ژیانیان بهاڕێ و موحتاجی سه‌ره‌تایترین مافی
خۆیان له ئازادی و خۆشبه‌ختی بن. ئه‌مانه ئومید و خواست و داوای خه‌ڵکی
کوردستانه‌و ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ش ئه‌و هیز ولایه‌نانه‌یه که‌ئه‌م
مه‌سه‌لانه بکاته مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی خۆی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا.
به‌ڵام کاتێک که ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه
ئیسلامییه‌کان به لای ئه‌م مه‌سه‌لانه‌دا
ناچن بگره دژایه‌تیشی ده‌که‌ن، له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی
کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و ژنان و لاوانه‌وه ناتوانن "ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه"بن.
له‌مه‌ش خراپتر
ئیسلامییه‌کان که ئه‌مڕۆ به زمانی ئۆپۆزسیۆن قسه‌ده‌که‌ن
و له خانه‌ی په‌رله‌مان و دیموکراتیه‌که‌ی یه‌کیه‌تی و
پارتیدا جێگایان
بۆته‌وه، له
سبه‌ی ده‌سه‌ڵاتگرتنیاندا، ئیستبدادێکی ڕه‌ش به
ناوی
”حوکمی خوا له‌سه‌ر زه‌وی“ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا داده‌سه‌پێنن و
له پاڵ
هه‌ژاری
و گرانی
و بێ‌کاری و جیاکاری چینایه‌تیدا، شه‌ریعه‌تێک ده‌که‌نه
سه‌رچاوه‌ی ماف و ئازادیه‌کانی هاوڵاتیان که به هۆیه‌وه سزای له‌سێداره‌دان
و به‌رد‌بارانی ژنان و
قه‌ده‌غه‌ی فه‌رهه‌نگی پێشکه‌وتنخوازی له
لاوان و
گێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ
سه‌رده‌مانی چه‌رخه‌کانی ناوه‌ڕاست به‌ڕیوه
ده‌به‌ن. نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاکان له
ئێران باشترین شاهیدی ڕه‌وته
ئیسلامییه‌کانی ئیستای کوردستانه که
له پاڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا چوونه‌ته
ڕیزی ئۆپۆزسیۆنه‌وه. ئایا ده‌کرێ له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
و ئازادیه‌کانی ژنان و
لاوان و کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشه‌وه،
به ره‌وتگه‌لێکی ئاوا به‌م ناوه‌ڕۆکه‌وه، بوترێت ”ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه“؟!..
بێگومان نا....
ماڵپه‌ڕی خه‌سره‌و
سایه
|