٩\٤\٢٠١٣
ئایا کۆمەڵگەی
کوردی چ جۆره کۆمەڵگەیه‌که؟
تاڤگه سابیر
دۆزه‌خییرین کۆمەڵگە له جیهاندا کۆمەڵگەی داخراوه، ناشرینترین
کۆمەڵگەش کۆمەڵگەی میرنشینی حیزبی و میرنشینی میلیشیاکان و میرنشینی ده‌سه‌ڵاته
بچووکه‌کان و کاریزما بێماناکانه کۆمەڵگەی حیزبسالاریییی جۆره
کۆمەڵگەیه‌کی ئاڵۆز و شێواو، سه‌رگه‌ردان و پڕ له جیاوازیی بێسه‌روبه‌ر
و پڕ له ته‌بایی نالۆژیکییانە به واتایەک له واتاکان ناهاوسه‌نگ له‌ڕووی
کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی و ئابوری و سیاسی و شارستانییه‌وه.
زۆر به ساده‌یی له‌و جۆره کۆمەڵگەیانه‌دا ژیان هێنده‌ی کۆڵانێکی ده‌ربه‌ست
بچووک ده‌بێته‌وه، هێنده‌ی شه‌قامێکی درێژی پڕ دروشم و رۆتین به‌رته‌سک
ده‌بێته‌وه، بژێوی ژیان کورتده‌بێته‌وه بۆ کار و رۆتین و
بیرۆکراسییەتی حیزبی و داموده‌زگە حکومیی و ناحکومییه‌کانی. کۆمەڵگەی
حیزبی ناعه‌داله‌تیرین کۆمه‌ڵگەکانی جیهانە، کۆمه‌ڵگەیه‌کی داخراوه
له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و سیاسیی و ته‌واوی کایه و پێکهاته
جیاوازه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نیه‌وه.
له‌م جۆره کۆمەڵگەیانه‌دا مووچه‌ی کارمه‌ندێکی حیزبی، به‌رپرسێکی حیزب
کادرێکی حیزب گوێڕایه‌ڵێکی حیزب، سیخوڕیکی حیزب و ریشسپییەکی حیزب ده
ئه‌وه‌نده و چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی مووچه‌ی نووسه‌ر هونه‌رمه‌ندێک و
مامۆستا و کارمه‌ندێکی ئاسایی نێو دامودەزگە و وه‌زاره‌ته‌کانه.
داهاتی ساڵانه و مانگانه و کادرێکی حیزب بژێوی ژیانی کارمه‌ندێکی
ئاسایی ده‌شارێته‌وه، له‌و جۆره کۆمەڵگەیانه‌دا ته‌واوی ئازادیی و
سه‌فه‌ر و خۆشگوزه‌رانییه‌کان بۆ پیاوانی حیزب فه‌راهه‌م ده‌بێ،
خۆشگوزه‌رانیی له جیهانی شته بچوکه‌کانی ئه‌واندا ته‌واو ده‌بێ، له
کۆمەڵگەی حیزب سالاریییدا حیزب به ته‌واوی دروشم و مژده و
وێرانکارییه‌کانییه‌وه خۆی ده‌کا به سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌کانی ژیاندا،
به تایبه‌تیی دامودەزگەکان و مزگه‌وت و چاخانه و شوێنە
تایبه‌تییه‌کاندا و ژیان تاڵان ده‌کا. مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌لف و
بێکانی ته‌وته‌م و خوداناسیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌له‌پوورێکی به‌رفراوانی
ئاینیی تێکه‌ڵاو به ئاره‌زووگه‌لێکی مه‌یدانی به‌رفراوانی بیروباوه‌ڕی
کۆن و نوێ.
ئه‌م بوونه‌وه‌ره ئاڵۆزه‌ی که تا ئه‌وڕۆکه قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر نه‌کراوه‌و
له به‌رده‌م بێ بایه‌خییه‌کی گه‌وره‌دایه که تا ئه‌م سه‌روه‌خته
پرۆژه‌یه‌ک نه‌بووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی جوگرافیاکانی ژیان، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی
که له‌ناوه‌ندی ئه‌و ژیانه جه‌نجاڵه‌دا ده‌گوزه‌رێ و له په‌ڕاوێزیشدایه
له کرۆکی ئه‌و دیاردانه‌دا ئه‌ژی، سه‌رباری فه‌رامۆشبوونی له سه‌ره‌تاکانی
ئه‌و وێنانه‌دایه، له‌کۆمەڵگە داخراوه‌کانی جیهاندا سه‌رله‌به‌ری تاکه‌کانی
کۆمەڵگە له‌به‌رده‌م ترادیسێۆنێکی باوی که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ژیاری و ئاینی دان، هه‌ڵبه‌ت نه‌وه نوێکانیش بێبه‌ش نین له‌م کاریگه‌رییانه،
ترادیسێۆنه‌کانی نێو که‌لتووری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمەڵگە پانتاییه‌کی به‌رفراوانی
ژیارییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی مانا‌و و ڕه‌مز و وێنه و مامه‌ڵه‌کردن،
ڕێکخه‌رێکی زه‌به‌لاحی مرۆییه بۆ به‌گه‌ڕخستنی ژیانێکی دیاریکراو بۆ
جڵه‌وکردنی سه‌رله‌به‌ری ئاره‌زووه‌کان، بۆ هێورکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاکه‌که‌س و گرووپ و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
ماشێنێکی گه‌وره‌یه بۆ لێخوڕینی مرۆڤ و په‌یوه‌ندیی و ئاره‌زووه‌کانی،
ترادسێۆنی که‌لتوری ناوه‌ندێکی ژیارییه بۆ ته‌فسیرکردنی جیهان و
کۆمەڵگەو دیارده‌و ویست و ئاره‌زووه مرۆییه‌کان. به ڕاستی کاتێک باس
له نه‌وه‌ی نوێ ده‌که‌ین ناکرێ باس له که‌لتورو کۆمەڵگەو ترادسێۆن و
کایه‌و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمەڵگەو جیهانی ده‌ره‌وه‌ی
کۆمەڵگە نه‌که‌ین ، له‌به‌رئه‌وه له‌م ده‌روازه‌یه‌وه ده‌چنه سه‌ر
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کۆمەڵگەی داخراو، یه‌که‌مین تایبه‌ندی کۆمەڵگەی
کوردی وه‌ک کۆمەڵگەیه‌کی داخراو له‌م ئاسته‌ی ئێستادا کۆمەڵگەیه‌که له‌ئاستێکی
ژیاری دابڕاودا ته‌واوی کایه و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوورییه‌کانی
به‌داخراوی ماوه‌ته‌وه.
به‌ر له‌هه‌ر شتێک، ده‌بێت باس له کۆمەڵگەی کوردی بکه‌ین ، یان ئه‌وه‌تا
پرسیار له‌وه بکه‌ین، ئایا کۆمەڵگەی کوردی چ جۆره کۆمەڵگەیه‌که؟ به
واتایه‌کی دی ئێمه له به‌رده‌م چ کۆمەڵگەو که‌لتوور و فه‌رهه‌نگێکداین؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه چه‌ندین پرسیاری له‌و جۆره، ئه‌کرێ بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ ناساندنی کۆمەڵگەی کوردی له‌ڕووی کۆمەڵگەیه‌تی و که‌لتوورییه‌وه،
ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت، به‌ر له‌هه‌ر سه‌ره‌تایه‌ک کۆمەڵگەی کوردی
کۆمەڵگەیه‌کی داخراوه، سیستمێکی نه‌ریتی باوک سالارییی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
و ته‌واوی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتی و فه‌رهه‌نگییه‌کان ده‌بات به‌ڕێوه.
که‌واته بۆ ناساندنی کۆمەڵگەی داخراو ده‌کرێ بگه‌ڕێمەوە بۆ بنه‌ماکانی
سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمەڵگە،هه‌ر له‌م ڕاڤه‌کردنه‌دا ئه‌و پێکهاتانه‌ش
ده‌هێنمە به‌رباس و ڕاڤه‌کردن، که کۆمەڵگەی کوردی لێپێکهاتووه، بۆ
نموونه خێزان یه‌کێکه له‌و پێکهاته‌و پانتاییه کۆمه‌ڵایه‌تییه
توندوتۆڵانه‌ی که سه‌ره‌تای ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و که‌لتووری
تاکه‌که‌سی لەوە ده‌ست پێده‌کات، هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌تای چرۆکردنی په‌روه‌رده‌و
کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمەڵگە.
خێزان وه‌ک سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی دیکه‌ی نێو کۆمەڵگە داخراوه‌کان ده‌کرێ
ببێته گه‌وره‌ترین پێکهاته‌و گه‌وره‌ترین سه‌ره‌تا بۆ کۆنترۆڵکردنی
تاکه‌که‌س له‌نێوچوارچێوه‌یه‌کی سنورداری که‌لتووری و ئه‌خلاقی و
هۆشیاریدا، ڕواندنی جۆره بیرکردنه‌وه‌و هۆشیاری به‌جیهانو کۆمەڵگەو ئه‌خلاق
و نه‌ریت و ڕوانینی باو له‌ناخی تاکه‌که‌سدا، میکانیزمێکی کاریگه‌ره
بۆ کۆکردنه‌وه‌و په‌یوه‌ستکردنی تاک به نه‌ریتی باوی کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئه‌خلاقی کۆمەڵگەوه.
ئه‌و پانتاییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی دیکه‌ش، که له سه‌ره‌تاوه
پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تین، به ناچاری تاکه‌که‌س ناتوانێت له کۆت و
په‌یوه‌ندی ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌رچێت، له ده‌ره‌وه‌ی خێزان سیستمێکی
گه‌وره‌تر له ئارادایه، ماشێنێکی گه‌وره‌تر ته‌واوی تاکه‌که‌سه‌کانی
کۆمەڵگەی هه‌ڵگرتووه‌و له نه‌ریتێکی باودا لێیانده‌خوڕێ ، ئه‌و ماشێنه
گه‌وره‌یه پانتایی و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه ، له دوای خێزان
تاکه‌که‌س فڕێ ده‌درێته ئه‌و ماشێنه بێ ڕه‌حمه‌ی کۆمەڵگەوه. ناکرێ
لێره‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی دروستبوونی که‌لتوور و گه‌ڵاڵه‌بوونی
فه‌رهه‌نگ و ڕه‌وشت و ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمەڵگەو بوون به کۆمەڵگە،
به‌ڵکو له‌و نێوه‌ندو پانتاییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه نزیک ده‌بینه‌وه که
تاکه‌که‌س و گروپ و چین و توێژه‌کانی کۆمەڵگە زۆر لائیرادیانه ده‌سته‌مۆ
ده‌که‌ن و که‌م تازۆر ده‌یخه‌نه په‌راوێزی ژیان و گوزه‌ران خۆشگوزه‌رانییه‌وه،
باس له‌و ناوه‌نده ته‌قلیدییانه بکه‌ین که جیهانیان پڕ کردووه له
ڕۆتین و بێ باکی و دووباره‌بوونه‌وه، ده‌کرێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سه‌ره‌تاکانی
زه‌برو زه‌نگ و کپکردن و چه‌پاندن و خه‌ساندنی تاکه‌که‌س له سه‌ره‌تاکانی
ته‌مه‌نه‌وه تا کۆتاییه‌کانی ژیانی، هه‌ڵبه‌ت به‌ڕای زۆرێک له کۆمه‌ڵناس
و ده‌رونناسه هاوچه‌رخه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه زه‌بروزه‌نگ ته‌نها کرده‌یه‌کی
ده‌ره‌کی نییه که ته‌نها هۆو ده‌رنجام و ئاکام دیاریکراوی خۆی هه‌بێت
، به ڕاده‌یه‌ک که بتوانین سه‌ره‌تاو شوێنگه ده‌ورو کاریگه‌ییه‌کانی
دیاریبکه‌ین. که‌وات لێره‌دا خواستێک به‌ره‌و باسکردنی شه‌ڕانگێزی و
توندوتیژی هه‌ڵمانده‌گرێ، به‌ڕاستی کاتێک باس له کۆمەڵگەی داخراو ده‌که‌م
ناکرێ ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌یادکه‌ین که له‌نێو ئه‌و کۆمەڵگەیه‌دا
کانگاکانی زه‌بروزه‌نگ له ئازادییه‌کی سه‌رتاسه‌رییدا به پێچه‌وانه‌ی
خواست و ئیراده‌ی تاکه‌که‌سه‌وه ژیان و که‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و په‌یوه‌ندییه‌کان
داگیر ده‌کات. یه‌کێک له سه‌رچاوه هه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی شه‌ڕانگێزی
چه‌پاندنی سێکسی و چه‌پاندنی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
نه‌ریتی باوی کۆمه‌ڵایه‌تییه، کۆمەڵگەی داخراو بۆ پانتاییه‌کی گه‌وره‌یه
بۆ چه‌پاندنی تاکه‌که‌س و نه‌وه نوێکانی، له‌م جۆره کۆمەڵگەیانه‌دا
تاکه‌که‌س وه‌ک بووه‌یه‌کی کرده‌یی بوونی نییه‌و له په‌راوێزی ژیاندا
ده‌گوزه‌رێ، ئه‌گه‌ر تاکه‌که‌س له‌و خه‌یاڵه‌نه ده‌رچوون له‌لای گه‌ڵاڵه
بوو، ئه‌وا نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی تۆڕه ئه‌خلاقییه‌کانی تێده‌گرێ و وه‌ک
نێچیرێکی جه‌نگه‌ڵی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات له‌م جۆره
کۆمەڵگەیانه‌دا نه‌ریتی باوی په‌یوه‌ندیه‌کانی سه‌رتاسه‌ری ژیان و په‌یوه‌ندی
و جوڵه‌ی تاکه‌که‌سی کۆنترۆڵکردووه، بۆ نموونه سێکس یه‌کێکه له‌و
گورزه( تابۆ ) حه‌رامانه‌ی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی تاکه‌که‌سه‌وه
له خێزانه‌وه بۆ نێو کۆمەڵگەو په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و قوتابخانه‌و
تا زانکۆ و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بگره تامردن قه‌ده‌غه‌کراوه
چه‌پاندنه سێکسییه یان نه‌بوونی ئازادییه‌کی سێکسی ناکامڵ له نێوان
تاکه‌که‌سه‌کاندا دروست ده‌کات ، ئه‌وه ڕاستییه‌که ناتوانین خۆمانی
لێ گێل بکه‌ین هاوکات گه‌مژه‌ییه ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دا بین له‌و
داخران و زه‌بروزه‌نگ و که‌مته‌ر خه‌می و په‌یوه‌ندییه ناکامڵ و
کۆمەڵگە شێواوه‌ی خۆمانه‌وه به‌ره‌و کۆمەڵگەیه‌کی ته‌ندروست وپێشکه‌وتوو
مللده‌نێین ، ئه‌گه‌ر کردنه‌وه‌ی په‌یمانگاو سه‌نته‌ر و ناوه‌نده‌کانی
گه‌نجان و ڕێکخراوه خۆێندکاری و پیشه‌ییه‌کانی لاوان له خراپترین
حاڵه‌تدا گوزارشت له‌خواست و داواکارییه‌کانی خۆیان بکه‌ن وه‌ک
دروستکردنی شێوه په‌یوه‌ندییه‌کی مه‌ده‌نی و دیموکراتی و مۆدرێن له‌ناو
کایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌اندا، ئه‌وا به‌ر له‌هه‌ر شتێک شوناسی دیاریکراوی
خۆیان له ده‌ستداوه که تازه‌یی و شه‌ڕکردنه له سه‌ر ئازادییه‌کان.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|