ئایا ره‌خنه‌ی مه‌نسوری حیکمه‌ت
سه‌باره‌ت به
دیموکراسی و سیسته‌می په‌ڕله‌مانی یان شێواندنی ره‌خنه‌ی مارکسه له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ؟
کۆچه‌ر
بۆ نمونه به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی یاساکانی که‌مکردنه‌وه‌ی بێ‌کاری یان هیچ نه‌بێت سوودوه‌رگرتن له‌یاسای بیمه‌ی بێ‌کاری و سۆسیال و په‌یره‌وکردنی یاسای سه‌رپه‌رشتی کردنی مناڵانی بێ سه‌رپه‌رشت و به‌ناو ناشه‌رعی ،ئه‌گه‌ر چی له‌خۆوه ملی پێ نه‌داوه به‌ڵام سوودیکی باشی لێوه‌رگرتوه بۆ درێژه‌پێدانی ته‌مه‌نی و ئارایشکردنه‌وه‌ی روخساری له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگادا.
مارکس هه‌ر زوو ئاڵمه‌وساتمی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ناساندوه به‌کریکارانی جیهان به‌جۆرێک که ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا له تیژکردنه‌وه‌ی تیغی ده‌ستیان جاریکی تر به‌سه‌ر سه‌روگیانی کرێکاران هیچی تر نییه. ئایا ئه‌مه مانای هه‌وڵدانێکی تری سه‌رمایه‌دارانه وه‌ک ئه‌وه‌ی که مه‌نسوری حیکمه‌ت ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردن به‌ڵکو بۆئه‌وه‌یه که‌به‌شی ئه‌وان له ئیمکاناتی کۆمه‌ڵگای ئێستا له‌ده‌وره‌ی داهاتودا که‌م و زیاد بکات ئاخر کام زیادکردنه بۆ داهاتی کرێکاران یان کام که‌مکردنه‌وه‌یه له داهاتی سه‌رمایه‌داران؟ ئه‌وه بۆخۆی وه‌همه‌ته‌وه‌هومه.
سه‌رمایه‌داران هه‌میشه له هه‌وڵی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌دان به که‌مکردنه‌وه‌ی داهاتی کرێکاران .
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ته‌نانه‌ت وه‌سیله‌ی ئاڵوگۆڕی لاوه‌کیش نین جا نازانیین ره‌نگدانه‌وه‌ی کام وه‌فاداری و کام هاوسه‌نگی ده‌بێت.
هه‌لبژاردنی له‌و جۆره له‌ژێر فشاری کرێکاراندا نییه تا هاوسه‌نگی هێز یان وه‌فاداریان نیشان بدرێت . پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان ده‌ریخستوه که کرێکاران به گه‌رم و شه‌وقه‌وه نا‌چنه پای سندوقه‌کان و ئه‌نجامه‌کانیشی له‌سه‌ر ساخکردنه‌وه‌ی چۆنێتی به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌رامه‌تی کرێکارانه.
|