په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٦\٢٠١٣

ئایندەی خەڵکی کوردستان لەبەر رۆشنایی دەستوور و هەڵبژاردندا.


ناونیشانی پانێڵێکە کە گرووپی چەتری ئازادیی هەڵدەستێ بە سازدانی بۆ رەوەندی کوردی لە بەریتانیا.


هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن ئەمڕۆ لەکوردستاندا کێشمەکێش و دەربڕینی جیاواز لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردن گەرمە، لەپەیوەست بەم باسە و بە ئاڕاستەی دیالۆگێکی شارستانیانە و بەشداریی رەوەندی کوردی و لایەن و کەسایەتیە سیاسیەکان دەکرێ بە را و بۆچوونی جیاوازەوە ئەو پرسەی ئەمڕۆی سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان بە قازانجی خەڵکی کوردستان دەوڵەند بکرێ. بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشتی سەرجەم لایەن و حیزب و کەسایەتیە سیاسیەکان کراوە تا بتوانن لە نزیکەوە لەگەڵ رەوەندی کوردیدا و لە رێی ئەو پانێڵەوە ئازادانە دەستبخرێتە سەر لایەنە جۆراجۆرەکانی پەیامی دەستوور و هەڵبژاردن بۆ داهاتووی خەڵکی کوردستان.


تەوەرەی باسەکانی ئەم پانێلە:


رەشنووسی دەستوور لەپەیوەند بە ئێستای کۆمەڵگای کوردستان.
• جێگاوڕێگای مافەکانی خەڵکی کوردستان لە رەشنووسی دەستووردا.
• ھەڵبژاردن و رۆڵی رەوەندی کوردی لە تاراوگە.


کات: رۆژی یەکشەممە ٢٣/٦/٢٠١٣، کاتژمێر: ٥ی ئێوارە بۆ ٩ ی شەو.
ناونیشانی شۆینی پانێلەکە:
Ringcross Community Centre
60 Lough Road
Holloway
Islington
London N7 8RH


بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن: بە رێکخەری گرووپی چەتری ئازادیی
دەشتی جەمال ٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١ یان شۆڕش حامید ٠٧٨٢١١٧٣٤٨٥

 

گرووپی چەتری ئازادیی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک