١۴\٥\٢٠١٠
ئایین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئازادیی ڕاده‌ربڕیندا.*
عه‌بدولڕه‌حمان را‌شد
و/ به ده‌ستکارییه‌وه: محه‌مه‌دی مشیر
ئێمه له گه‌رمه‌ی شه‌ڕگه‌لێکداین که له بازنه‌ی جیاجیادا رووده‌ده‌ن،له
هه‌ندێکیاندا پێڕه‌وانی ئایینه جیاجیاکان رووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه،
له هه‌ندێکی تریشدا له نێو خۆی یه‌ک ئاییندا پێڕه‌وان یه‌خه‌ی یه‌کتر
ده‌گرن، به‌مه‌ش ورده‌کاریی شه‌ڕه‌که ده‌خزێته نێو تایفه تا ئه‌و
کاته‌ی ده‌بێته ناکۆکی نێوان ئه‌ندامانی یه‌ک خێزان . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که ئه‌مه ته‌نها نه‌خۆشییه‌که له ره‌فتاردا، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
چاره‌سه‌رێکی یه‌کجاره‌کیی نییه. سه‌رباری زۆریی کۆنگره‌و پێشنیازه‌کانیش
هێشتاکه یاساگه‌لێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه له دژی ئه‌و ره‌فتاره‌دا دانه‌ڕێژراون
وکاتێکی زۆریش ماوه تاکو هه‌مووان بگه‌نه لێکترگه‌یشتنێک، یان دان به
دۆڕانێکی ده‌سته‌جه‌معی دابنێن و هه‌ر لایه‌نێک له‌وه‌ی که گوێی لێده‌بێت
وه‌ده‌نگ نه‌یه‌ت.
به‌ر له (30) سی ساڵ ئێرانییه‌کان، که له لوتکه‌ی سه‌روه‌ریی
شۆڕشگێڕیی ئسوڵگه‌رایی ئیسلامی‌دا بوون، له سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆمانه‌که‌ی
سه‌لمان روشدی هه‌رایان نایه‌وه ، به‌مه‌ش ده‌روازه‌یان به‌ڕووی
پێکدادانی کلتوره‌کاندا کرده‌وه. ئه‌و کات هه‌ر هه‌موو له ئه‌وروپادا،
له نێویشیاندا رۆماننووسه‌که و وه‌شێنه‌ره‌که و خوێنه‌رانیش،
راهاتبوون له گۆڕه‌پانه رۆشنبیرییه‌که‌ی خۆیاندا به ئازادی ڕاده‌ربڕن،
ته‌نانه‌ت له دژی ئایینی کریستیانیش،ناڕازییه‌کانیش جگه له رێکخستنی
خۆپیشاندانێک که له به‌رده‌رگای شانۆیه‌ک، یان ده‌ستگایه‌کی وه‌شاندن
کۆتایی ده‌هات، یاخود نووسینی سه‌دان نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی، هیچی دیکه‌یان
له ده‌ستدا نه‌بوو، ئیدی هه‌رکه‌سێک رۆمانه‌که‌ی به‌دڵ نه‌بووایه بۆی
هه‌بوو نه‌یکڕێ و مافی ئه‌وه‌شی هه‌بوو که‌سانی دی تیخبدا تاکو
بایکۆتی بکه‌ن.
به‌ڵام له جیهانی ئیسلامی‌دا ئه‌زموون و مێژووه‌که به ته‌واوی
جیاوازن. ئه‌وروپا به‌هۆی تێلیسکۆبه‌که‌ی (گالیلۆ) و سێوه‌که‌ی (نیوتن)(1)
ه‌وه سێ سه‌ده له نێو ململانێی فیکریدا ژیا، به‌ر له‌وه‌ش هه‌ڵوێستی
(مارتن لۆسه‌ر- 10 نوڤێمبه‌ر 1483 - 18 فبرایه‌ر 1546)(2)
دژی به‌خواوه‌ندکردنی کڵێسا، که له ئه‌نجامیدا ئه‌مڕۆکه ئازادییه‌کان
پیرۆز راده‌گیرێن و پڕه‌نسیپی پێکه‌وه‌ژیان له نێوان خاوه‌ن ئایدیا
جیاوازه‌کاندا چه‌سپا و کۆمه‌ڵگه گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی سنوورێک بۆ په‌یوه‌ندییه‌که
و ره‌فتاره‌کانی ده‌ستنیشانبکات.ئیدی وایلێهات که توندترین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک
که ده‌شیا په‌نای ببرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به بکه‌ره‌که هه‌ر وه‌ک
کاره‌که‌ی خۆی وابوو، که‌بریتی بوو له وه‌شاندنی کتێب و وتارگه‌لێک که
ره‌خنه و تانه له نووسین و هه‌ڵوێستی بکه‌ره‌که ده‌دات. موسڵمانان
له‌ده‌ره‌وه‌ی پانتایی جوگرافیای خۆرئاوا و مێژووه‌که‌یدان، هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته
لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می، بۆیه ره‌فتاریان به‌رامبه‌ر خۆرئاواییه‌کان
نکۆڵیکردنه‌و ره‌فتاری خۆرئاواییه‌کانیش لای موسڵمانان بێشه‌رامانه و
تۆقێنه‌ره. به هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وڕۆکه ململانێی نێوان هه‌ردوو مێژوو
له رێگه‌ی لیژنه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وتوبێژی کۆنگره
کراوه‌کان له باره‌ی سنووری ئازادییه‌کان توندتر ده‌بێت.
هه‌روه‌کو له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا، ئیشکالیاته‌کانی ڕاده‌ربڕین و
ره‌خنه و ئازادییه‌کان به ته‌نها له نێوان دوو ئوممه‌ت دا نییه، که
یه‌کێکیان له‌وه‌ته‌ی (مارتن لۆسه‌ر) ه‌وه له دژی کڵێسا خۆی یه‌کلاکردۆته‌وه
و ئه‌ویتریشیان تا ئێستا ده‌ست به به‌هاکانییه‌وه ده‌گرێ، به‌ڵکو
تێکچڕژان و ململانێیه‌که هه‌موو ئاسته‌کانی گرتۆته‌وه. کریستیانه‌کان
پێیانوایه تێڕوانینی موسڵمانه‌کان به‌رامبه‌ر (مه‌سیح) نادروسته و قه‌بوڵناکرێ،
جووله‌که‌کانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان که هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر و هێرشکردنه سه‌ریان
له ده‌قه‌کانی قورئاندا پێویسته رابگیرێ، موسڵمانه‌کانیش له‌وباوه‌ڕه‌دان
که گاڵته‌جاری به‌رده‌وام به ئایینه‌که‌یان سووکایه‌تییه به‌وان، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌و ناکۆکییانه به‌ریان لێبگیرایه، ئه‌وا له جیهاندا جگه
له یه‌ک ئایینی هاوبه‌ش هیچ دینێکی دی نه‌ده‌بوو.ئیدی هه‌مان ئیشکالیه‌ت
له نێوان پێڕه‌وانی یه‌ک ئایینیشدا دووباره‌ده‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ک ده‌مه‌ته‌قه‌ی
نێوان سوننه و شیعه‌کان...
ئیدی ئه‌وها و به شێوه‌یه‌کی لولپێچ زنجیره‌ی ململانێکان و کارلێکیان
بۆ نێو یه‌ک ماڵ شۆڕده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ک ده‌بینین ململانێیه‌که
توندتر ده‌بێ له باره‌ی رووپۆش و سه‌رپۆشی ئافره‌تان و سنووره‌کانی
نه‌هیی له مونکه‌ر، که به هۆیانه‌وه هه‌ندێ که‌س تۆمه‌تی ته‌کفیر
ده‌ده‌نه پاڵ که‌سانێکی تر و کوشتن و خوێنی ئه‌وانیتر حه‌لال ده‌که‌ن.
ئه‌مه وێنایه‌کی گشتییه بۆ ئاسته‌کانی ململانێی نێوان ئه‌و که‌س و
لایه‌نه جیاوازانه‌ی ناتوانن سنوورێک له نێوان خۆیاندابکێشن و پێکه‌وه
بژین، له کاتێکدا پێکه‌وه‌ژیان نه‌مانای دانپێدانانه و نه ره‌زامه‌ندی،
که‌واته کێشه‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
بتوانێ چاره‌سه‌ری بکات و، زۆر له‌وه‌ش قووڵتره که به‌شکستپێهێنانی
گرووپ و ده‌سته‌گه‌لێکی چه‌کدار، یان توندڕه‌و، لێره‌و له‌وێ کۆتایی
بێت، به‌ڵکو ئه‌مه کێشه‌یه‌کی فیکریی فره په‌لوپۆیه.
___________________________________
* سه‌رچاوه:
رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت.
1- له تێکسته عه‌ره‌بییه‌که‌دا که له لاپه‌ڕه‌ی(الرای)
ژماره(11451)ی ئه‌پریلی 2010 ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تدا بڵاوکراوه‌ته‌وه
له جیاتی (سێوه‌که‌ی نیوتن) نووسراوه(سێوه‌که‌ی داروین)که ئه‌مه‌شیان
هه‌ڵه‌یه و به‌سه‌ر خوێنه‌ران و ستافی رۆژنامه‌که‌شدا تێپه‌ڕیوه، بۆ
راستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش دوو جاران نامه‌م بۆ مایڵی تایبه‌تی
نوسه‌ر نووسی، به‌ڵام وه‌ڵام به نه‌گه‌یشتنی نامه‌که‌م ده‌هاته‌وه،
دواتر چوومه ناو ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌که‌و له بابه‌تێکی نوێی نووسه‌ردا
له به‌شی کۆمێنت هه‌مان نامه‌م له‌وێدا پێیستکرد که‌چی له‌وێشدا
بڵاونه‌کرایه‌وه!!
2- تێبینی: مه‌به‌ست له مارتن لۆسه‌ر، (مارتن لۆسه‌ر کینگ)ی ره‌شپێستی
ئه‌مریکایی نییه، به‌ڵکو مارتن لۆسه‌ری ئه‌ڵمانییه که ئاییندارێکی
کریستیانی پرۆتستانتی ریفۆرمخوازبوو، رازی نه‌بوو کڵێسا و پاپا ده‌سه‌ڵاتی
خوداوه‌ندانه‌یان هه‌بێت.(وه‌رگێڕ)
ماڵپه‌ڕی
محه‌مەدى مشیر
|