په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئای ... كە رۆژێكی خۆشە، شەڕ تەواو دەبێت.

 

نووسینی: ئەحمەد ئاڵتان

 

وەرگێڕانی: هوشیار حوسێن برایم، فەلات شادەنووش

 

دوو گروپ لە قەندیل و مەخمورەوە هاتنە توركیا، ئەگەر كەسانی ناو گروپەكان ئازاد كران و ئێوارە چوونەوە ناو ماڵەكانیان و نانی دەستی دایكیان خوارد، ئەوكاتە دەتوانین بڵێین لەم وڵاتەدا كۆتایی بەشەڕ هات.

 

ئەم بڕیارەی پەكەكە پەیامێكە كە دەڵێت : "ئامادەین بۆ چەك دانان"، ئەگەر سەرەڕای ئەو پەیامەش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سوپا بەردەوام بكات، ئەو كاتە ناتوانرێت پێناسە و هۆكاری بۆ بێننەوە، ژیانی سەربازەكان بۆ دەخرێنە مەترسییەوە بێ واتا دەبێت.

 

بۆیە دەڵێین ئەمڕۆ رۆژێكی زۆر گرنگە بۆ هەموو هاوڵاتیانی توركیا، چونكە ئەمە موژدەیەكە بۆ ئەم وڵاتە، كۆتاییهاتنە بەو ئێش و ئازار و خۆینڕشتنە كە 25 ساڵە نەبڕاوەتەوە.

 

هەردوولا بە نیازپاكی هەنگاو دەنێن، لەلایەك پەكەكە ئەو كەسانە دەنێرێتەوە كە بەشداری شەڕیان نەكردووە، لەلای دیكەش دەوڵەت بێ ئەوەی ئازاریان بدات دوای 4 كاتژمێر ئازادیان دەكات،ئەمە نیشانەی دروست بوونی قۆناغێكی نوێیە.

 

دەزانن لە هەمووی سەیرتر چییە؟

 

تێنەگەیشتنی میدیای توركیایە بەرامبەر ئەو هەموو پێشكەوتنە گەورەیە، پێویستە میدیای توركیا دەستبەرداری شۆڤێنیەت و رەگەزپەرستی بێت و خۆی لەم كوێراییە رزگار بكات، لەم گۆڕانكاریانەی لە ئارادان تێبگات و هاوكار بێت.

 

لە ڕاستیدا توركیا بەنیازە و دەیەوێت ئاشتی ناوخۆیی بەرقەرار بكات و لەلای دیكەش لەگەڵ دراوسێكانیدا ئاشت بێتەوە.

ئەگەر توركیا لەم دوو هەنگاوەی سەركەوتوو بێت ئەوا پڕ دەبێ لە ئاشتی و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی.

 

دەوڵەت باخچەلی لەمەسەلەكە تێناگات، بایكالیش بەهەمان شێوەیە، هەربۆیە دەڵێن پێویستە ئەوانە گۆشەگیر بكرێن.

 

بە گۆڕانكارییەكی زۆر گرنگدا دەرباز دەبین و رۆژێكی مێژووییە، دە وەرن ئاهەنگی ئەم رۆژە بگرن، چونكە رۆژی وا بە ئاسانی هەڵنایەت.

 

______________________________

رۆژنامەی "تەرەف" ی توركی

http://www.gazeteoku.com/popup.php?url=http://www.taraf.com.tr/