په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئازادیی بۆ لیستی هیوا، بەهێزکردنی مافی دەنگدانە!


سەلام عەبدوڵا 


لەم رۆژانە گوێبیستی رێگەگرتن لە لیستی هیوا بووم لە بەشداریکردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردن. ئەمە یەکەم پێشێلکردنی یاساورێسای دیموکراسییە لەکاتێکدا حکومەت هەمیشە دووباتی پابەندبوونی بە ئازادی بیروڕاو خۆ پاڵاوتن دەکات. دیارە ئەم هەڵویستە کارتێکردنی تورکیای پێوەیەو ئامانجەکەی ئەوەیە لە یەکەم هەنگاوی پرۆسەی هەڵبژاردن، لەکەداری بکات و زیان بە مافی ئازادی بیروڕا بگەیەنێت.


حکومەتی ئیرلەندی باش دەزانێت کە حزبی شین فین باڵی سیاسی لەشکری نهێنی ئیرەلەندیە کە بە تیرۆریست ناوزەدیان دەکەن و حکومەتی ئەسپانیش باش دەزانێ کە(پەتەسونا) لایەنگرو سمپاتیزانی رێکخراوە چەکدارەکەی باسکلاند(ئیتا)ن کە گوایە"تیرۆریستن"و هەروا حکومەتی تورکیاش سوور دەزانێ کە(د.ت.پ)لایەنگرو هاریکەری(پ.ک.ک)ن، بەڵام بەبەرچاوماندا هەر سێ ئەو حزبانە مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنیان لێ زەوت نەکراوە!
بۆچی مافی بەشداریکردن لە لیستی هیوا زەوت دەکەن؟ ئایا ئەمە درووستە؟


نەخێرو نەدەبوو ئەم کارە نادیموکراسی و دژ بە مافی ئازادی بیروڕا لەدژی پارتی چارەسەری دیموکراسی ئەنجام بدرێت، بۆیە دەتوانین بڵێن: ئەمە تاوانەو پەڵەیەکی رەشە بە نێوچەوانی ئەم پرۆسەیە کە بەدڵەوە دەمانەوێ شانازی پێ بکەین و ببینین چۆن پرۆسەی دەنگدانی جەماوەری خەڵکی کوردستان، سەرکەوتوانە ئەنجام دەدرێت.


زۆرێک لە حزب و سیاسەتمەدارەکان کارو رەفتاری زۆر زبر و ناڕەواو کەرامەت شکێن ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەگەر یەکێک بە وشە لەگەلیاندا تۆزێک زبر بنووسێ، نیگەران و زوێردەبن و بە زیادڕەوی و سنوورشکاندنی دەزانن!


لەگەل گەڕانەوەی مافی خۆ کاندیدکردنی لیستی هیوا، هیوا بە پێگەیشتن و تێگەیشتن لە پرنسیپەکانی هەڵبژاردنمان پێدەبەخشێ و بە پێچەوانەوە، وا باشە ئەوەی بڕیاری رێگەگرتن لە لیستی هیوا، دەرکردووە "خانەنشین"بکرێ یان لە ئێستاوە بڕوات بۆ ماڵەوەو خەریکی بازرگانی خۆی ببێت!

 


خانەقین

dwaroj@yahoo.de