با هه‌وڵدان بۆ به‌رهه‌مهێنانی زمانی کوردیی ستاندارد نه‌بێته ئاژاوه‌گێڕان و شه‌ڕه گه‌ڕه‌ک.
جه‌مال نه‌به‌ز
پاش ئه‌وه‌ی وتاره‌که‌م ''له براکوژیی گیانییه‌وه به‌ره‌و براکوژیی زمانی''، له‌لایه‌ن هاوبیر سیروان کاوسییه‌وه تایپکرا و، به‌ڕێگه‌ی E-post ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، له رۆژنامه‌ی ''رۆژنامه'' (251 و 252، 1 و 2/7/2008) و له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی دیکه‌شدا بڵاوکرایه‌وه، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خوێنه‌رانی وتاره‌که، له‌پاڵ لێدوانه‌وه، ده‌ستخۆشییانکرد لێم، که پڕ به‌دڵ سوپاسیان ده‌که‌م، به‌تایبه‌تیی، خاله حه‌مه، که له وتارێکدا – له‌ماڵپه‌ڕی ''کڵاوڕۆژنه'' دا - میهره‌ڤانییه‌کی زۆری به من ره‌وا دیوه. هه‌روه‌ها، هاوبیر که‌ریم، کورده، عوسمان خالد، به‌ختیار، به‌کر، سیروان مه‌حموود، خوێنه‌رێک، ئاریتما، به‌کر، ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا، ئاسۆ بیاره‌یی، عامر باجه‌ڵانی، دیلان رۆشه‌نی، یه‌کێکیش به‌نێوی ''میکائیل'' ه‌وه گله‌یی کردووه‌لێم که بۆچی چاوم ئه‌وه ده‌بینێ که سووکایه‌تی به بادینانی کراوه، لێ ئه‌وه نابینێ که به سۆرانییه‌کان ده‌بێژن ''سۆره''. له‌وه‌رامی ئه‌م به‌ڕێزه‌دا ده‌بێژم، ئه‌وانه‌ی وا ئه‌و قسه ناشیرینانه ده‌که‌ن، سۆرانی بن، یان بادینانی، وه‌ک ئه‌وه وایه که ''تف به‌ره‌و با هه‌ڵده‌ن''. چۆنکه هه‌ردوولایان کوردن و، هه‌ر ریشی خۆیان ده‌گرێته‌وه. له‌رۆژنامه‌ی ''هاوڵاتی'' یشدا، وتارێک به‌نێوی سه‌لاح ئه‌حمه‌ده‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌ژێر سه‌رنێوی ''فاشیزمی سۆرانی راوه‌سته''. که به‌ڕاستی گێره‌شێوێنییه‌کی وایه هه‌ر مه‌پرسه، چۆنکه، شتێک به‌نێوی فاشیزمی سۆرانییه‌وه مه‌گه‌ر هه‌ر له ''دیماغی'' به‌ڕێزیدا هه‌بێ. لێره‌دا ده‌بێ به ''هاوڵاتی'' بێژین راوه‌سته. فه‌رمانی سه‌رشانی رۆژنامه‌وان ئه‌وه‌یه بابه‌تانه بدوێ، نه‌ک کارێک بکات ئاژاوه‌گێڕیی لێبکه‌وێته‌وه. دوو به‌ڕێزیش، موحسین جوامێر و جافه‌ری شێخولئیسلامی، دوو سه‌رنجی دژ به یه‌کیان له‌باره‌ی وتاره‌که‌وه ده‌ربڕێوه. به‌ڕێز موحسین جوامێر، له وتارێکدا که پێشکێشیکردووه به من، له‌ژێرنێوی ''که کوردستان کرا به دوو زمان و دوو میلله‌ت، بۆچی عێراق نه‌کرێ به یه‌کزمان و یه‌ک میلله‌ت''، گوتوویه‌تی: که پێشترێ کتێبه نایابه‌که‌ی (زمانی یه‌کگرتووی کوردی) مامۆستای هێژا جه‌مال نه‌به‌ز –م خوێنده‌وه، شاگه‌شکه و پڕ هیوا بووم، وه‌لێ وتاری ئه‌م دواییه‌ی به‌ڕێزی، له‌ژێر نێوی: ''له براکوژیی گیانییه‌وه به‌ره‌و براکوژیی زمانی'' ده‌خوێنمه‌وه، ده‌بینم به‌زۆری سه‌رقاڵی حسێبگه‌ری شه‌خسییه و چاره‌نووسی زمانی کوردی هه‌ڵپه‌ساردووه و به قه‌ده‌ری سپاردووه (ماڵپه‌ڕی ''ئه‌مڕۆ'' و ''کوردستان نێت'' و ''ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ'').
ئه‌وا لێره‌دا، کاک موحسینی به‌ڕێز ئاگادار ده‌که‌م، که هه‌ڵوێستی من به‌رامبه‌ر هه‌ر بابه‌تێکی زانستانه، نه خۆشه‌ویستیم به‌رامبه‌ر که‌سێک، یان که‌سانێک و، نه دڵشکانم له که‌سێک، یان که‌سانێک، دیاریناکه‌ن، به‌ڵکو بابه‌ته‌که خۆیه‌تی که هه‌ڵوێستم دیاریده‌کات. بیروڕاشم به‌رامبه‌ر پێویستیی بوونی زمانێکی ستاندارد بۆ کوردزمانان، نه‌گۆڕاوه و، هه‌روه‌ک په‌نجاساڵ له‌مه‌وبه‌ره. ئه‌مه‌ش له‌دوو توێی وتاره‌که‌مدا به‌ڕۆنی ده‌رده‌که‌وێ. به‌ڵام وه‌ک به‌ئاشکرا ده‌رمبڕیوه، ئه‌م نووسینه‌ی کرمانجیی ناڤین، به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته‌ی، واته بێ بیرازکردن و چاکسازیی زانستانه و، به‌م رێنووسه‌ی ئێسته‌ی و، بێ پێشکاری و چالاکییه‌کی رۆشنبیرانه‌ی فراوان، بایی ئه‌وه نییه بکرێته زمانی ستاندارد. ئه‌وجا کاکه موحسین، ئه‌ز ده‌زانم تۆ له دڵسۆژییه‌وه بۆ زمان و نه‌ته‌وه‌ی کورد باسی زمانی ستاندارد ده‌که‌یت. به‌ڵام تا ئێسته تۆ و هاوبیرانی تۆ چیتان کردووه بۆ زمانی ستاندارد؟ بۆچی نه‌چوون به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌و پێشنیازانه‌ی بلاومکردنه‌وه بخه‌نه سه‌رمێزی لێکۆڵێنه‌وه و فراوانیبکه‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌م نه‌ته‌وه؟ بێجگه له‌وه‌ش، ئایا رۆژ رۆژی ئه‌وه‌یه که خۆمان به‌م کاره‌وه زۆر خه‌ریک بکه‌ین، له‌کاتێکدا هیچ پێشکارێک نه‌کراوه‌بۆی و، گه‌لێک کێشه‌ی چاره‌نووسسازیش هه‌ن که پله‌ی گرنگییان بۆ سه‌رده‌می ئه‌وڕۆ، له‌سه‌روو مشوورخواردنه‌وه‌یه بۆ زمانی ستاندارد؟ له وتاره‌که‌شمدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌و کێشانه کردووه که پێشه‌مییان هه‌یه. کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی کوردیش، به‌ر له‌هه‌موو شتیک خاکه. کورد ده‌بێ جارێ خاوه‌نێتیی و سه‌روه‌رێتیی خۆی به‌سه‌ر نیشتمانه‌که‌یدا (کوردستان) ساخبکاته‌وه. ئه‌و ده‌مه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی زمان هێنده گران نابێ.
به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڕێز موحسین جوامێره‌وه، به‌ڕێز شێخولئیسلامی، راست بۆی چووه که ئامانجی من، بوونی زمانی ستاندارده‌و ، ئه‌م ئامانجه‌ش له‌لای من زۆر کۆنه و ده‌مێکه کارمکردووه بۆی، به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه، ئه‌م به‌ڕێزه هێنده‌ک بیروڕای ناڕاستی خستووه‌ته‌ڕوو، چ له‌باره‌ی زمانی ستاندارد و، چ له‌باره‌ی پێوه‌ندیی زمان و ئه‌وه‌ی که ئه‌و به ''ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه'' نێویبردووه. بۆ وێنه، نووسیوێتی، به‌پێێ ئه‌و تاریفه‌ی که من بۆ زمانی ستاندارد پێشانمداوه و، گوتوومه ئینگلیزی وعه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی ستانداردن، ده‌بێ، یان ئینگلیزی ستاندارد نه‌بێ، یان تاریفه‌که‌ی من راست نه‌بێ، چۆنکه گوتوومه، زمانی ستاندارد قاڵببه‌ستووه و شێوای ده‌ستکاری و هه‌رکه‌س بۆ خۆیی و جیاوازیی نییه. له‌وه‌شدا، چه‌ند نموونه‌یه‌کی هێناوه‌ته‌وه بۆجیاوازیی ئینگلیزیی ئه‌مریکایی و ئینگلیزیی به‌ریتانیایی و ئینگلیزیی ئاوسترالیایی و ....هتد له یه‌کدی. ئه‌مه له کاتێکدا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته پشتگوێ که زمانی ئینگلیزیی له‌و وڵاتانه‌دا که‌مه‌یه‌کی یه‌کجار که‌م، جیاوازییان هه‌یه و، ئه‌و جیاوازییانه‌ش هه‌موو، له‌زمانه ستاندارده‌که‌دا وه‌رگیراون. واته ئه‌گه‌ر یه‌کێک وشه‌ی ''سه‌نته‌ر'' ئاوا: Center (ئه‌مریکایی) یان ئاوا: Centre (به‌ریتانیایی) بنووسێ، به‌هه‌ڵه نادرێته قه‌ڵه‌م. چۆنکه هه‌ردوو شێوه‌که چوونه‌ته زمانی ستاندارده‌وه و، له وشه‌نامه‌ی زمانه‌که‌دا چه‌سپێندراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کێک، سه‌نته‌ر، ئاوا: Canter یان، ئاوا: Senter بنووسێ، ئه‌و ده‌مه به‌هه‌ڵه ده‌درێته قه‌ڵه‌م، چۆنکه ئه‌مه‌یان نه‌کراوه به ستاندارد.
وێنه‌یه‌کی دیکه بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه، له‌شێوه‌زاری ئه‌ڵمانیی خه‌ڵکی باشووری ئه‌ڵمانیادا، به رۆژی شه‌ممه ده‌بێژن Samstag، به‌ڵام خه‌ڵکی باکووری ئه‌ڵمانیا، پێیده‌بێژن Sonnabend. ئه‌م دوو وشه جیاوازه، هه‌ردووکیان له‌زمانی ستاندارددا وه‌رگیراون. هه‌رکامێکیان به‌کار بهێنرێ، به هه‌ڵه دانانرێ. به‌مه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که مه‌به‌ستی من له قاڵببه‌ستن و نه‌گۆڕیی زمانی ستاندارد ئه‌وه‌یه که سنوورێکی دیاریکراوی هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، بۆ یه‌ک شت هه‌ریه‌ک وێنه هه‌بێ و به‌س، به‌ڵام ئه‌و وێنه جیاوازانه، یان ئه‌و گۆڕانانه، له‌باره‌ی مۆرفۆلۆژییه‌وه بن، یان له‌باره‌ی رێزمانه‌وه بن، یان له‌باره‌ی وشه‌سازییه‌وه بن ....هتد، ده‌بێ بووبن به به‌شێک له‌زمانی ستاندارد و په‌ژرێندرابن.
دیاره زمانی ستانداردیش به‌پێی کات و سه‌رده‌م و گۆڕانی کۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێ، زمانی ستانداردی عیبریی کۆن و ستانداردی وێنانیی کۆن، له عیبری ستاندارد و وێنانی ستانداردی ئه‌وڕۆ جیاوازن، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه به‌پێێ رێسایه‌کی سنووردیاره، نه‌ک هه‌ر که‌س بۆخۆیی. ئاشکرایه زمانی ستانداردی ئه‌وڕۆی عه‌ره‌بی، وه‌ک هی 1200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نییه و گۆڕانی تێدا هه‌یه، به‌ڵام گۆڕانه‌که سنوورداره و قاڵبی خۆیگرتووه. ئه‌وجا، بوونی یه‌ک زمانی ستاندارد، بۆ یه‌ک نه‌ته‌وه، هیچ پێوه‌ندییه‌کی به بیرۆکه‌ی ''نه‌ته‌وه - ده‌وڵه‌ت'' ه‌وه نییه، که به‌پێی ئه‌و وادانان (هیپۆتێز) ه، ده‌بێ، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک یه‌ک خاک و یه‌ک زمان و یه‌ک ده‌وڵه‌تی هه‌بێ و، منیش له‌م بیرۆکه‌یه‌وه که‌وتبێتمه سه‌ر بیری زمانی ستاندارد، وه‌ک شێخولئیسلامی پێێوایه. نه‌خێر. ئه‌وه‌ته ده‌بینن عه‌ره‌به‌کان یه‌ک زمانی ستانداردیان هه‌یه و 24 ده‌وڵه‌تیشیان هه‌یه و، هه‌وڵدانی چه‌ند ده‌وله‌تێکی عه‌ره‌بی بۆ دامه‌زراندنی یه‌کگرته‌یه‌کی عه‌ره‌بی، سه‌رینه‌گرتووه و هه‌ر له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌کان خۆیانه‌وه، به‌ربه‌ره‌کانێکراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌ست له زمانه‌ستاندارده‌که‌یان به‌رناده‌ن و به موو لێی که‌لناکه‌ن. هه‌روه‌ها، زمانی ئه‌ڵمانی، چه‌ند سه‌ته‌یه‌ک به‌ر له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی ئه‌ڵمانیی یه‌کگرتوو، له‌لایه‌ن بسمارک ه‌وه دابمه‌زرێندرێ، وه‌ک زمانی ستاندارد دروستبوو، کاتێک مارتین لۆته‌ر (1483- 1546) ئینجیلی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌زاری دیوانیی میرنشینی زاکس.
ئه‌ڵمانه‌کانی سویسرا و نه‌مساییه‌کان و ئه‌ڵمانه‌کانی ئه‌ڵمانیا و لۆکسه‌مبۆرگ و لیشتنشتاین، پێنج ده‌وڵه‌تی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام یه‌ک زمانی ئه‌ڵمانیی ستانداردیان هه‌یه. شێخولئیسلامی، به هه‌ڵه ده‌بێژێ که له سویسره یه‌ک نه‌ته‌وه و چوار زمانی ستاندارد هه‌یه. له سویسره نه یه‌ک نه‌ته‌وه هه‌یه و، نه چوار زمانی ستاندارد. سویسره ده‌وڵه‌تێکی کانتۆنییه. خۆم له سویسره، له‌به‌شه فه‌ره‌نسه‌ییه‌که‌یدا ژیاوم و ده‌زانم، هه‌ر سویسره‌ییه‌ک که تۆ لێی بپرسیت، تۆ کێیت؟ یه‌کسه‌رنابێژێ ''سویسره‌ییم''، به‌ڵکو ده‌بێژێ ئه‌ڵمانییه‌کی سویسره‌ییم، یان فه‌ره‌نسه‌ییه‌کی سویسره‌ییم و ..هتد. زمانه ئه‌ڵمانییه ستاندارده‌که‌ی سویسره، وه‌ک ئه‌ڵمانییه‌ستاندارده‌که‌ی نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا و لۆکسه‌مبۆرگ و لیشتنشتاین وایه. شێوه‌زاری ئه‌ڵمانیی سویسره‌یی که به ''شڤیتز دویچ'' به‌نێوبانگه، خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا زۆر به‌زه‌حمه‌ت تێیده‌گه‌ن. هه‌موو به‌زمانی ستاندارد له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌دوون. ده‌وڵه‌ت شتێکه و نه‌ته‌وه شتێکی دی. ده‌وڵه‌ت ده‌زگه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداری و به‌ڕێوه‌بردنه، که له هه‌لومه‌رجێکی رامیاریدا دروستده‌بێ، یان ده‌ڕووخێ و له‌نێوده‌چێ. نه‌ته‌وه پێکهاته‌یه‌کی ژیاری و جڤاکی و کولتوورییه که له پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی درێژخایه‌ندا دروستده‌بێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، هێنده‌ک له زانستکاره بۆرژوا‌کانی ئه‌وروپا، که ئه‌م ناکۆکییه له بیرۆکه‌که‌یاندا ده‌بینن، ناچاربوون باس له ''نه‌ته‌وه‌ی کولتووری'' و ''نه‌ته‌وه‌ی رامیاری'' بکه‌ن.
به‌ڕاستی زۆر سه‌یره به‌لامه‌وه، که شێخولئیسلامی و سه‌لاح ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌ی که ره‌زاخان و، ئه‌تاترک کردیان و، زمانی فارسی و ترکییان به‌زۆری کوته‌ک به‌سه‌ر گه‌له نافارس و ناترکه‌کانی ده‌وڵه‌ته ده‌ستکرده‌کانیاندا سه‌پاند، وه‌ک هه‌وڵدانی رۆشنبیرانی سه‌ربه هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی زمانی کوردی، بۆ هێنانه‌کایه‌ی زمانێکی هاوبه‌ش، ته‌ماشا ده‌که‌ن. کورد ده‌یه‌وێ زمانه‌که‌ی خۆی بکاته زمانی هاوبه‌ش بۆخۆی، نه‌ک سه‌پاندنی به‌سه‌ر ناکورددا. ته‌نانه‌ت سه‌لاح ئه‌حمه‌د که ئه‌مه به ''فاشیزمی سۆرانی'' ده‌داته قه‌ڵه‌م، ده‌بێ بزانێ پێشه‌نگه‌کانی بیرۆکه‌ی کردنی ئه‌مه‌ی که به هه‌ڵه پێیده‌ڵێن ''سۆرانی'' به‌زمانی ستاندارد، که‌سانی سه‌ر به‌و شێوه‌زاره نه‌بوون. له‌وانه مامۆستا عه‌بدوڵڵا گۆران (مه‌زنترین هۆزانی سه‌رده‌می نویی کورد) و، مامۆستا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس و مامۆستا محه‌مه‌دی کوڕی که ئه‌م سێ که‌سه هه‌ورامین. له‌هاوینی ساڵی 1958 دا، شه‌وێکیان له به‌غدا، هه‌تا هه‌تاو هه‌ڵهات له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌مزه عه‌بدوڵڵا (کۆنه سکرتێری گشتیی پارتی دێمۆکراتی کوردستان) وتووێژێکمانکرد له‌سه‌ر کێشه‌ی زمان، ئه‌و هه‌ر ده‌یگوت، ''ده‌بێ ئه‌م کوردییه‌ی سلێمانی ببێته زمانی ره‌سمیی کورد''. ره‌حمه‌تی سامی عه‌بدولڕه‌حمانیش، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایه بوو. مامۆستا حه‌مزه و سامی عه‌بدولڕه‌حمان هه‌ردووکیان بادینانی بوون و، ''سۆرانیی فاشیست'' نه‌بوون.
به‌پێچه‌وانه‌ی شێخولئیسلامییه‌وه، ئه‌ز له‌و باوه‌ڕه‌دام، ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌ی که به چه‌ند شێوه‌زارێکی جیاواز قسه ده‌که‌ن، زمانێکی ستاندارد بۆخۆیان ده‌ستنیشاننه‌که‌ن و هه‌ر یه‌که‌یان به‌شێوه‌زاری خۆی بنووسێ و بخوێنێ و قسه بکات، ئه‌وا به‌ره به‌ره شێوه‌زاره‌کان، هه‌ر یه‌که، ده‌بێته زمانێکی ته‌واو و، ئێدی له‌یه‌ک ناگه‌ن و پێوه‌ندیی نێوانیان ده‌پچڕێ. ئه‌وه‌تا فه‌ره‌نسه‌ییه‌کان و ئیتالییه‌کان و ئیسپانییه‌کان، هه‌ر یه‌که‌یان له‌سه‌رده‌می کۆندا، به‌شێوه‌زارێکی زمانی لاتینی قسه‌یانده‌کرد، به‌ڵام ئێسته بوونه‌ته چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز و چه‌ند زمانێکی جیاواز. مێژووی دوو شێوه‌زاری سربی و کرواتی که دوورییان له یه‌که‌وه، وه‌ک دووریی کوردیی که‌رکووک و کوردیی هه‌ولێره و، ناکۆکیی نێوان ئه‌م دوو تیره سڵاڤییه که له سنووری یۆگوسلاڤیادا ده‌ژیان، کارێکی وایکرد ببنه دوو نه‌ته‌وه و دوو ده‌وڵه‌تی دژ به‌یه‌ک.
زمانی ستاندارد بۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌و که‌سانه‌ی به‌و زمانه، یان به شێوه‌زاره‌کانی ئه‌و زمانه قسه‌ده‌که‌ن، باش له‌قسه و نووسین و بیروڕای یه‌کدی بگه‌ن. ئه‌گه‌نا شێوه‌زاره‌کان بۆ قسه‌کردن و کاروباری شانۆیی و گۆرانی و ته‌نانه‌ت له هێندێک بارودۆخدا، بۆ وانه‌گۆتنه‌وه و شیرۆڤه‌کردنی قورساییه‌کانی زمانه ستاندارده‌که، به‌کار ده‌برێن، دیاره ده‌که‌ونه ژێر ته‌زووی زمانی ستاندارده‌وه. بوونی زمانی ستاندارد، له‌باری ئابووریشه‌وه زۆر به‌سووته و، پاشه‌که‌وتکردنی پاره‌یه‌کی زۆره. له‌کوێ تۆ بچیت په‌رتۆکێک، یان رۆژنامه‌یه‌ک به چه‌ند شێوه‌زاری جیاواز و رێنووسی جیاواز ده‌ربکه‌یت و، له‌کوێ، یه‌ک په‌رتۆک و یه‌ک رۆژنامه ده‌ربکه‌یت؟ له‌کوێ خوێندنخانه و زانستگه به چه‌ند شێوه‌زار دابمه‌زرێنیت و، له کوێ به‌یه‌ک زمان؟ ئێسته ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی که به‌ڕێز حه‌سه‌نی قازی له ژماره 261و 262ی ''رۆژنامه'' (رێکه‌وتی 15 و 16/7/2008 ل 15) دا نووسینێکی بڵاوکردبووه‌وه له‌ژێر سه‌رنێوی ''هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره که هیوادارم مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز راستی کاته‌وه''. له‌وه‌دا نووسیبووی که ئه‌ز گوایه ''به‌بێ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، تاوانێکی زۆر گه‌وره‌م خستووه‌ته پاڵ یه‌کێک له لێکۆڵه‌ره‌وه هه‌ره به‌رچاوه‌کانی ئێرانی و ''به‌سیخوڕێکی سه‌رده‌می شای لێخراوی ئێران'' م داوه‌ته قه‌ڵه‌م ....هتد. مه‌به‌ستی له‌م که‌سه، خوسره‌وی شاکری یه، که کاک حه‌سه‌ن ده‌بێژێ، ئه‌و پیاوه له نامیلکه‌یه‌کدا به‌نێوی خواسته‌مه‌نیی ''م ماکان'' ه‌وه ''تێزی ستالینی له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی'' به‌رپه‌رچداوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه، له روانگه‌ی نکۆلیکردن له‌هه‌بوونی گه‌لی کورد و زمانی کوردی نه‌بوو ... هتد''. سه‌رنجی کاک حه‌سه‌ن بۆ ئه‌وه راده‌کێشم که ته‌ماشایه‌کی سه‌رپه‌ڕه‌ی نامیلکه‌که بکات که نێوی ''افسانه خلقهای ایران'' ه، لێره‌دا ''ئه‌فسانه'' به‌مانای ''درۆ و هه‌لات و خه‌یاڵپڵاوی'' دێ. هه‌موو نامیلکه‌که بۆ ئه‌وه نووسراوه‌ته‌وه که بیسه‌لمێنێ، ئێران له چه‌ند گه‌لێک پێکنه‌هاتووه، به‌ڵکو له‌یه‌ک گه‌ل، که ئه‌وه‌یش ''گه‌لی ئێران'' ه و، فارسییش هه‌ر زمانی فارسه‌کان نییه، به‌ڵکو زمانی هه‌موو ئێرانییه‌کانه. له‌لاپه‌ڕه‌ی (43) دا ده‌نووسێ: ''ما جز ملت (خلق) ایران در چارچوب مرزهای این کشور خلق دیگری نمی شناسیم''. واته (پتر له نه‌ته‌وه (گه‌ل)ی ئێران، له‌چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا، دان به‌بوونی هیچ گه‌لێکی دیکه‌دا نانێین''. مه‌به‌ستیشی له به‌ربه‌ره‌کانێکردنی تێزی ستالین، ته‌نێ ئه‌وه بوو بیسه‌لمێنێ که تووده‌ییه‌کان، راستناکه‌ن، که پشتیان به تێزی ستالین ده‌به‌ست و ئێرانیان به وڵاتی چه‌ند گه‌لێک داده‌نا. ئه‌وجا ئێسته که ئه‌م کابرایه چه‌ند په‌رتۆکێکی نووسیوه، مانای وانییه که سه‌ر به رژێمی شا، یان سه‌ر به ''ساواک'' نه‌بووه. خۆ ئه‌گه‌ر به‌و حسێبه بێ، ئه‌وا عیسا پژمان، چه‌ند په‌رتۆکێکی ده‌رکردووه، گه‌لێک زانیاریی گرنگیان له‌خۆگرتووه، به‌ڵام عیسا پژمان، کاربه‌ده‌ستی ساواک بوو. هه‌روه‌ها اسدالله علم و شجاع ا‌لدین شفا، که دوو ده‌سکه‌لای شای ئێران بوون، گه‌لێک په‌رتۆکیان هه‌یه. پاشان بۆچی ئه‌و کابرایه (خوسره‌وی شاکری) به‌نێوی راستینه‌ی خۆی ئه‌و نامیلکه‌ی بڵاونه‌کرده‌وه، به‌ڵکو به‌نێوی خواسته‌مه‌نیی ''م. ماکان'' ه‌وه له‌ساڵی 1969؟. خۆ ئه‌و له ئه‌وروپا بوو. ئازادیی بڵاوکردنه‌وه هه‌بوو. دوایی، قسه‌کانی بۆ به‌گژداچوونی تووده‌ییه‌کان و ماف ره‌وانه‌بینین به کورد و ئازه‌ری و به‌لووچ و ...هتد، رۆیشتن بوو له‌سه‌ر هێڵی شۆڤێنیزمی فارس و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی رژێمی حه‌مه‌ڕه‌زاشای لێخراودا جووتبه‌رامبه‌ر بوو. ئێدی له‌چی ده‌ترسا؟ یان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو، له‌ژێر نێوێکی خواسته‌مه‌نیی و چه‌ند ره‌خنه‌یه‌ک له‌رژێمی شا، ده‌سته‌که‌ی نه‌که‌وێته‌ڕوو؟ ئه‌وجا دڵنیا به کاکه حه‌سه‌ن، ئه‌وه‌ی که ئه‌و پیاوه سه‌ر به ساواک بووه، ئه‌مه‌م له‌خۆمه‌وه نه‌نووسیوه. کۆتایی شه‌سته‌کانی سه‌ته‌ی رابوردوو، کاتێک له زانستگه‌ی هه‌مبورگ ده‌مخوێند، سه‌رده‌م سه‌رده‌می ''راپه‌ڕینی خوێندکاران'' و جۆشسه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پاژۆکان بوو. ژماره‌یه‌کی زۆر له خوێندکاره فارسه‌کان، به چه‌پی و ناچه‌پییه‌وه، ئاشنا و ناسیاو و دۆستم بوون. ئه‌وان، ''ماکان''یان له‌نێزیکه‌وه ده‌ناسێ و، ئه‌وان له‌باره‌ی جه‌نابی م. ماکانه‌وه ئه‌مه‌یان ده‌گۆت. ته‌نانه‌ت ده‌یانگۆت، ''شه‌ڕلاتانێکی بێوێنه‌یه''.
دوایی کاکه حه‌سه‌ن گیان، ئه‌و پیاوه که ئێسته بووه‌ته دۆست و ناسیاوی تۆ و، تۆ واپه‌سنی دده‌یت، هیچ رۆژێک بیری له‌وه کردووه‌ته‌وه، داوای لێبوردن بکا له نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو درۆ و ده‌له‌سه و ساخته‌کارێتییه‌ی که بۆ تێکدانی راستینه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه و زمانی کوردی کردوونی، که به‌ڕێزت وا به‌ساده‌یی، داوا له من ده‌که‌یت، داوای لێبوردن بکه‌م لێی؟ تکایه جارێ بچۆ نامیلکه ژه‌هراوییه‌که‌ی به رێک‌وپێکی بخوێنه‌ره‌وه.
به‌رلین 8/8/2008
|