٩\٦\٢٠١٠
با له‌ژێر ساباتی
شیعره‌کانی په‌شێو کۆببینه‌وه.
که شیعر دێت بۆ ئه‌م شاره، شه‌وه‌کانی هه‌فته ئه‌که‌ونه مقومۆکردن
تا بزانن شیعر لای کێیان لا ئه‌دا. که شیعر دێت بۆ ئه‌م شاره دووره‌ی
سه‌ر زه‌وی نه‌وره‌سه‌کانی پاسیفیک له نێو خۆیان ئه‌که‌ونه چرپه‌چرپ
و خۆزگه ئه‌خوازن وشه‌یه‌کی به‌هه‌ڵوێست له‌سه‌ر باڵیان بنیشێته‌وه
تا به‌سه‌ر باخچه و شاخ و دۆڵه‌کاندا بیگێڕن. که په‌شێویش دێت بۆ ئه‌م
شاره، هه‌موومان ده‌ڵێین ئه‌بێ ئه‌مجاره شاعیر چ هه‌گبه‌یه‌کی پڕ له
یاخیبوونی شیرینی دابێ به شاندا و سووتانی به چ ئاگرێک بێ و ڕوحی
ماندووی عه‌وداڵی کام ئارامگه بێ؟
کوردانی دانیشتووی برتش کۆڵۆمبیا...
ماڵی کورد له ڤانکۆڤه‌ر وه‌ک له ڕۆژی دامه‌زراندنییه‌وه بڕیاری دا
که چاڵاک بێ و تێ‌بکۆشێ له پێناو فه‌راهه‌مکردنی زه‌مینه‌ی یه‌کخستنی
جه‌سته‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له برتش کۆڵۆمبیا له‌ده‌وری پرسه فه‌رهه‌نگی
و کلتورییه‌کان، بۆیه له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا زنجیره‌یه‌ک چالاکی
رۆشنبیری و کلتوریی ئه‌نجام دا وه‌ک سازدانی کۆڕی شیعری و زمانه‌وانی
و ڕێکخستنی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز.ئێستاش بۆ درێژه‌دان به‌و چالاکییانه
ماڵی کورد مێوانداری شاعیری میلله‌تی کورد عه‌بدوڵا په‌شێو ده‌کات.
په‌شێوی شاعیر ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 05-06-2010 ده‌گاته شاری ڤانکۆڤه‌ر
. ماڵی کوردیش ڕۆژی 12-06-2010 کۆڕێکی شیعری بۆ ساز ده‌دا. با له‌و
ڕۆژه‌دا ماندووبوون و هیلاکیی چه‌ندین ساڵه‌ی غوربه‌ت و تاراوگه‌مان
به گوێگرتن له شیعره جوانه‌کانی په‌شێو له‌له‌ش ده‌ربێنین و بۆ ماوه‌یه‌ک
تێکه‌ڵاوی ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ و وێنه‌ی شیعری په‌شێو بین.
کات: شه‌ممه2 1-06-2010 کاتژمێر حه‌وتی
ئێواره
شوێن: هۆڵی
دۆگلاس کۆلیج له نیووێست منسته‌ر - Royal Avenue 1614- 700
, New Westminster BC
بۆ زانیاریی زیاتر:
604-644-1967-
شوان چاوشین ، 604- 876-5873 - برایم
باگی ، 604- 240-9474 - عه‌بدوڵا سڵێمان مه‌شخه‌ڵ
به‌و ئومێده‌ی له‌و ئێواره شیعرییه‌دا له‌گه‌ڵ باهۆزی شیعر هه‌ڵبکه‌ین
و له که‌نار ئۆقیانووسی تامهزرۆییماندا هه‌وار
هه‌ڵبده‌ین.
ماڵی کورد له ڤانکۆڤه‌ر
|