٦\٥\٢٠١٠
باڵنده‌کان.
به‌ندی عه‌لی
باڵنده‌کان
به‌خته‌وه‌رن
پرسی مۆڵه‌ت له‌که‌س ناکه‌ن
وه‌رزی سه‌فه‌ر
له‌شه‌قه‌ی باڵ ئه‌ده‌ن
ئه‌فڕن
نهپێویستیان بهڤیزهیهو
نهپاسپۆرت و
نهچاوساغی ڕێ و نهتهتهر
باڵنده‌کان به‌خته‌وه‌رن
گوێ ناده‌ن به‌ده‌شتی مینی
ناوچه حه‌رامکراوه‌کان
ترسیان نیه
له خاڵه‌کانی پشکنین
باکیان نیه
له‌ته‌لبه‌ندی
سه‌ر سنووره داخراوه‌کان
نهپاسهوان
کۆڵه‌پشتیان ئه‌پشکنێ و
نهزهڕڕهیهک سڵیان هه‌یه
له شه‌پۆله شێته‌کان و
گێژاوه‌کان
نهزیندانه تارهکانیش
دوا هه‌واری سه‌فه‌ریانه
به‌ره‌و شه‌به‌نگ
نهکۆڕهویان شهوانهیهو
نهئهبنه خۆراکی نه‌هه‌نگ
باڵنده‌کان به‌خته‌وه‌رن
نه‌ڕۆژنامه زه‌رده‌کانی
ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌خوێندنه‌وه
نه‌گوێ بۆ ئێزگه ساخته‌کانیش
شل ئه‌که‌ن
نهگۆرانیه سواوه‌کان ده‌ڵێنه‌وه
نهبهسووتوی
روحه سوتاوه‌کانی عیشق
چاوی حه‌یا ، به کل ده‌که‌ن
له‌هه‌ر شوێنی
ماندوێتی یه‌خه‌ی گرتن
په‌ریی خه‌ویان ئاماده‌یه
بۆ سهروهنهوهز
باڵنده‌کان به‌خته‌وه‌رن
ساڵی یه‌ک وه‌رزی سه‌فه‌ر و
ڕه‌ویان هه‌یه
نه‌ک کۆڕه‌وی .. هه‌میشه سه‌وز.
ماڵپه‌ڕی به‌ندی عه‌لی
|