|
بانگه‌وازێک بۆ گشت نوسه‌رو خوێنه‌ره
به‌ڕێزه‌کان.
میران کامه‌ڵا
سۆراخ به‌دوای کورته چیوۆکێکدا که له
گۆڤارێک‌دا له‌ساڵی 1991 بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌کی زۆره له‌سۆراخی چیرۆکێکدام که له گۆڤارێک‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
له‌ساڵی 1991 دا گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌کردبێت، به‌هه‌رحاڵ من له‌وساڵه‌دا
خوێندومه‌ته‌وه له‌وڵاتی سوید. به‌داخه‌وه نه ناوی گۆڤاره‌که نه
نوسه‌ر و ناوی چیرۆکه‌که‌م له‌یاد نه‌ماوه ، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌که‌م
له‌یاده که‌م یا زۆر که له‌خواره‌وه‌دا کورته‌یه‌کی ده‌نووسم به‌و
هیوایه‌ی که خاوه‌نه‌که‌ی یان که‌سێک ئاشنای ئه‌و چیرۆکه بێت و پێم
ڕابگه‌یه‌نێت تابتوانم په‌یدای بکه‌م یان هاوکاریم بکرێت له په‌یداکردنیدا.
(چیرۆکه‌که باس له خێزانێکی کورد ده‌کات که‌له‌یه‌کێک له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا
ده‌ژین وابزانم ئه‌ڵمانیایه! ژن و مێردێک و دوومنداڵ، ئه‌م ژن و مێرده
ژیانیان ئاڵۆزه‌و ئاسوده‌نین پێکه‌وه، کابرا له‌کارگه‌یه‌کدا کارده‌کات
و له‌سه‌ر کاره‌که‌ی ڕۆژێک کارمه‌ندێکی تازه‌یان بۆ دێت که کچێکی شۆخ
و شه‌نگه‌و ئه‌م کوڕه هه‌ر زوو عاشقی ده‌بێت، کاتێک خۆیان به‌یه‌کتر
ده‌ناسێنن کچه‌که ته‌نها ناوی خۆی پێده‌ڵێت و باسی ڕه‌گه‌ز و وڵاتی
خۆی ناکات، کوڕه‌که‌ش خۆی به‌یۆنانی یان به ئیتاڵی ده‌ناسێنێت به‌کچه‌که،
باری ئاڵۆزی ژیانی ماڵه‌وه‌ی کوڕه‌که ڕێگه‌زیاتر خۆش ده‌کات که‌ئه‌م
کوڕه زیاتر هۆگری ئه‌م هاوکاره‌ی بێت، تاڕۆژێکی هه‌ینی به‌ته‌واوی
بڕیارده‌دات که ماڵه‌وه جێبهێڵێت، پاشی کاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی
هاوکاری ده‌چێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام کاتێک د‌چنه ماڵه‌وه کوره‌که
توشی شۆکێکی گه‌وره‌ده‌بێت که کچه‌که ئاڵای کوردستانی هه‌ڵواسیوه،
بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌کچه‌که‌ش کورده، ئه‌م هێنده‌ی تر زه‌حمه‌تتر ده‌بێت
که‌ڕاستی خۆی لا ئاشکرابکات، به‌هه‌رحاڵ چه‌ند ڕۆژی پشووی هه‌فته له‌ماڵی
کجه‌که ده‌به‌نه‌سه‌ر که له‌شوێنێکی خۆشی ئه‌وشاره‌یه‌ی دیمه‌نی
جوانی سروشتی ئه‌وناوه هێنده‌ی تر کاته‌که‌یان بۆ جوانتر و خۆشتر ده‌کات.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوانیان قوڵتر ده‌بێته‌وه، که‌ده‌چنه‌وه‌سه‌ر
کار ئیتر دوای ئیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵی کچه‌که، ماوه‌یه‌ک وا ده‌ژین
و کوڕه‌که به‌ته‌واوی له‌ماڵ و منداڵه‌کانی بێ ئاگاده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ک
تا ڕۆژێک که له‌کار ته‌واو ده‌بن ، کوڕ‌و کچه‌که ده‌ستی یه‌کتریان
گرتووه‌و به دڵخۆشی به‌ره‌و ده‌رگای گه‌وره‌ی کارگه‌که دێن تا به‌ره‌وماڵ
بڕۆن، به‌ڵام له‌ودیوو ده‌رگاکه‌وه ژن و منداڵه‌کانی کابر چاوه‌ڕوانی
ده‌که‌ن، که‌چاوی پێیان ده‌که‌وێت نازانێت چی بکات، ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه
ناو کارگه چونکه کاتی کار ته‌واوبووه‌و هه‌موو به‌ره‌و ده‌ره‌وه
ملیانناوه، لێره‌دا چیرۆکه‌که ته‌واوده‌بێت که ئه‌مان دێنه ده‌ره‌وه‌ی
کارگه‌که‌و ژنه‌که‌ش که ده‌ستی دوومنداڵه‌که‌ی گرتووه و به‌ره‌و پیری
ئه‌مان دێن).
ئه‌مه ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌که‌یه‌و مه‌به‌ستیشم له‌گه‌ڕان به‌دووی ئه‌م
چیرۆکه ئه‌وه‌یه که خاوه‌نه‌که‌ی بدۆزمه‌وه‌و چیرۆکه‌که‌م چنگ بکه‌وێت
تا بیکه‌م به‌فیلمنامه‌یه‌ک!
جێگه‌ی ڕێز‌و سووپاسه هه‌رکه‌سێک هاوکاریم بکات و بگه‌م به په‌یداکردنی
چیرۆکه‌که‌و دۆزینه‌وه‌ی نوسه‌ره‌که‌ی به‌زووترین
کات. بۆهه‌رزانیارییه‌کی زیاتر له‌باره‌ی خۆمه‌وه خاوه‌نی چیرۆکه‌که
ده‌توانێت هه‌موو زانیارییه‌ک له‌باره‌مه‌وه
بزانێت، تا دڵنیابێت که چیرۆکه‌که‌ی به‌فێڕۆ به‌کارنایه‌ت.
miran.kamala@hotmail.com
|