بـانگه‌وازێکی شکستخواردوو
له کوردستان و ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران.
هێرش عه‌لیزاده
به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی وڵاتی ئێران ٤٦ ملوێن و ٢٠٠ هه‌زار ده‌نگی
واجدی شه‌رایه‌تی له هه‌ڵبژاردندا بوون که به‌رپرسایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
سه‌رکۆماری ئێران به ئه‌ستۆی شورای نگهبانی کۆماری ئیسلامیه، ئه‌مرۆ
عه‌باس‌عه‌لی کدخدایی وته‌بێژی شورای نیگهبان رایگه‌یاندووه که ٨٢%
ئه‌و که‌سانه‌ی که واجدی شه‌رایه‌تی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بوون
ده‌نگییان داوه، زیاتر له‌وه‌ی خۆیان چاوه‌رووانیان ده‌کرد. و هه‌ر به‌پێی
راپۆرتی وه‌زاره‌تی وڵاتی ئیران ئاکامی هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی له‌سه‌ر
بنچینه‌ی ژماره‌ی ٣٩ ملوێن و ١٦٥ هه‌زار و
١٩١ ده‌نگی دروست و باته‌ڵه راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت مه‌حمود ئهحمهدینژاد
٦٢،٦٣ له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه. و به‌مجوره مه‌حمود ئهحمهدینژاد
بۆ جاری دووهه‌م بۆ سه‌رکۆماری ئێران له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵبژاردرایه‌وه. ئه‌مه‌یش ئاکامی ده‌نگه‌کان:
مه‌حمود
ئه‌حمدی‌نژاد 24،527،516 میرحسین موسه‌وی 13،216،411 موحسین
ره‌زایی 678،240 مه‌هدی که‌ڕوبی 333،635
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه که له چوارچێوه‌ی قانوونی بنه‌ره‌تی
ئێران‌دا گه‌لی کورد چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی بۆ ره‌خساوه یا بۆی ده‌ره‌خسێت
که داوا بکرێت ئۆپۆزیسیۆنی کورد له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی وڵات
هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌ردی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ئێران له
سینگییان بده‌ن؟ و له سه‌ر بناغه‌ی بانگه‌وازێکی تاکتیکی، به‌رژه‌وه‌ندی
ستراتێژکی گه‌لێک بریندار بکه‌ن. له کاتێکدا خاوه‌نی ئه‌زمۆنێکی
دورودرێژه‌ن له خه‌باتی رزگاریخوازیدا، و له‌سه‌ر قه‌وانین بنه‌ره‌تی
و هه‌ڵسوکه‌وتی داگیرکه‌رانی گه‌له‌که‌ی به باشی ئاگاداره، له
کاتێکدا له ئاستی ئازادی و دیموکراسی بۆ خه‌ڵکی ئێران ئه‌سڵی ٢٦ی
قانوونی ئه‌ساسی کۆماری ئیسلامیی ده‌ڵێت:
ا
اصل
٦٢
ـ
احزاب، جمعیتها،
انجمنهای
سیاسی و صنفی و انجمنهای اسلامی یا اقلیتهای دینی شناخته‌شده آزادند،
مشروط به این که اصول استقلال، آزادی، وحدت ملی، موازین اسلامی و اساس
جمهوری اسلامی را نقض نکنند. هیچ کس را نمی‌توان از شرکت در آنها من‌ع
کرد یا به شرکت در یکی از آنها مجبور ساخت.
هه‌روه‌ها قانوونی بنه‌ره‌تی ئێران ئه‌سڵی ۱۱۵ ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی
ده‌توانن بۆ سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردرێن که‌له پیاوانی ئائینی و سیاسی و
... ئائینی فه‌رمی:
اصل
١١٥
رییس جمهور باید از میان رجال مذهبی و سیاسی که واجد شرایط زیر باشند
انتخاب گردد:
ایرانیالاصل،
تابع ایران، مدیر و مدبر، دارای حسن سابقه و امانت و تقوی، مومن و
معتقد به مبانی جمهوری اسلامی ایران و مذهب رسمی کشور.
یان به روونی ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رکۆمار هه‌ڵبژێرده‌را ده‌بێت
به‌م جوره سۆێندی سه‌رکۆماری ده‌خوات:
رییس جمهور در مجلس شورای اسلامی در جلسهای
که با حضور رییس قوه قضاییه و اعضای شورای نگهبان تشکیل می‌شود
به ترتیب زیر سوگند یاد می‌کند و سوگندنامه را امضاء می‌نماید. بسماللهالرحمنالرحیم
"من به عنوان رییس جمهور در پیشگاه قرآن کریم و در برابر ملت ایران به
خداوند قادر متعال سوگند یاد می‌کنم که پاسدار مذهب رسمی و نظام جمهوری
اسلامی و قانون اساسی کشور باشم.
ئه‌وانه‌ی ستراتیژی خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی به‌رته‌سکی حیزبایه‌تیدا
کرد به قوربانی سات و سه‌ودای سیاسی رۆژ، و ستراتێژی گه‌له‌که‌یان پێ
بریندار کرد، و له هه‌مانکاتدا تای ته‌رازووی دوژمنانی گه‌لی کوردیان
له ئیدامه‌ی داگیرکارییاندا له کوردستان پێ قورس کرد و ده‌هۆڵی هه‌ڵبژاردنیان
له کوردستان بۆ داگیرکاری لێدا، ترا‌ژیدیه‌کی مێژووییان تۆمار کرد.
گه‌لی کورد چاک ده‌زانێت ئه‌و هه‌نگاوه قازانجی به داگیرکه‌ر گه‌یاند
نه به داگیرکراو.
هه‌مووان ده‌زانن که جیلی نوێی رووناکبیران و هه‌ڵسوراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
له ناوخۆی کوردستان له ئه‌زموونی ""رێفۆرمخوازانی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کۆماری ئیسلامی ئێران"" له سه‌رده‌می خاته‌می‌دا که‌ڵکیان وه‌رنه‌گرت.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان ئێستا ده‌زانن که نابێت باوشی ئاواڵه بۆ
داگیرکاری له سه‌ر خۆیان و گه‌له‌که‌یان له کوردستان بکه‌نه‌وه، ئه‌مه
سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ڵسوراوانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی گه‌لێک
که دائیم له ژێر زه‌ختوزۆری داگیرکه‌ردایه.
هه‌ڵسوراوانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌زانن
ئه‌رکی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد ئه‌وه نیه که کۆماری
ئیسلام بڕۆخێنێت، و نه ئه‌وه‌یش که ده‌نگ به مانه‌وه‌یان له سه‌ر
خاک‌و نیشتمانی خۆیان بده‌ن، ئه‌وانه ده‌زانن رێفۆرم و ئاڵگۆر له
ئێران‌دا به سه‌رده‌مداری خاته‌می و کهرۆبی هاتبێته ئاراوه به که‌ڵکی
کوردستان و کوردستانیان نایه‌ت.
هه‌موومان ده‌زانین خه‌باتی ئازادیخوازیی خه‌ڵکی کوردستان مێژوویه‌کی
دێرینی هه‌یه و به ئاره‌قڕشتن و خوێنبه‌خشین و گیانفیداکردن گه‌یشتووه‌ته
ئێستا، هیچ لایه‌ن و که‌سێک ناتوانێت ئه‌م مێژووه بسرێته‌وه و یان
نه‌کۆڵی لێبکات.
خه‌باتی رزگاریخوازیی خه‌ڵکی کوردستان له پێناو ستراتێژیه‌کی
دیاریکراودایه، و مێژوویه‌کی دوورودرێژ و خوێناوی له دژی زۆڵم و سته‌م
و داگیرکاری‌دا تۆمار کردووه، به ده‌یان هه‌زار کوروکچی پــێشمه‌رگه
و جیلی تازه پێگیشتوو و خۆێنه‌وار و خه‌باتکاری ئه‌م گه‌له له
کوروکۆمه‌ڵی جورباجور له حیزب و پارته‌کاندا دژی ده‌سه‌ڵات و
داگیرکاری کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی ١٣٥٨ی هه‌تاویه‌وه به‌ربه‌ره‌کانه‌یان
کردووه، به هه‌زاران بنه‌ماڵه له سه‌ر خاک و نیشتمانی خۆیان له هه‌موو
شاره‌کانی کوردستان شاربه‌ده‌ری شاره‌کانی ئیسفهان و قوم و کاشان کران،
سه‌دان و هه‌زاران گۆڕی ون و نادیاری کچ و کوری ئه‌م گه‌له‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه،
هه‌ر له سه‌رتاوه تا ئه‌مرۆیش زیندان و ئه‌شکنجه و ئیعدام، ئیعتیاد
و خێڵی بێ‌کاری، نائه‌منی کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو میدانێکدا، وێرانی
ژێرخانی ئابووری به‌شی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌م گه‌له ژێرده‌سته‌یه.
پاش ٣٠ ساڵ له ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی کام گۆڕانکاری له ئاستی
قانوونی بنه‌ره‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به نیسبه‌ت مافی گه‌لانی
بنده‌ست، دیموکراسی و مافی مرۆف، ژنان، ته‌نانه‌ت به نیسبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رکۆماره‌که‌یشی هاتووه‌ته ئاراوه؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر ڕێگا به خۆمان
بده‌ین بۆ چاوترووکاندنێک له ئه‌سڵی مه‌سه‌له که کوردستان
داگیرکراوه، لا بده‌ین.
تا ئێستا رووناکبیرانی ئێرانی جگه له لیستی دووردرێژی دژایه‌تی مافه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لانی ئێران، له کوێدا هاوده‌نگییان له گه‌ڵ
رووناکبیران و هه‌ڵسواروانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کورددا کردووه تا خه‌ڵکی
کوردستان بێن و به پیر سندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێکی تر له مۆره‌کانی
مۆمن به قانوونی ئه‌ساسی ئێران بچنه‌وه؟
سه‌رئه‌نجام ئێمه به گه‌لی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نن که تا ده‌کرێت نه‌چن
بۆ ده‌نگدان وگوڵێک له سنگی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تێک نه‌ده‌ن که ده‌بێت
له سنگی خوشک و برا و دایک و باوک و خۆشه‌ویستانی ئه‌وانه‌مان بده‌ین
که گیانیان فیداکرد و هه‌میشه له سه‌نگه‌ری خه‌بـاتی ئازادیخوازیدان
و ده‌بن.
|