په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٤\٢٠١٣

بانگەواز.


ئازیزانمان کرێکاران، کارمەندانی ژنان و پیاوانی هاوکارمان...

سڵاو..


ئێمە ڕێکخەرانى لێژنەى کاتى نوێنەرایەتى کرێکاران و کارمەندانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانى کارەباى سلێمانى وەک کۆمەڵێک هەڵسوڕاوى ناوەندەکانى کارەبا بۆ گەیشتن بە ئامانج و داخوازیەکانى سەرجەم کرێکاران و کارمەندانى کارەبا، بە پێویستمان زانى کۆبونەوەیەکى سەرەتایی بۆ هەڵسوڕاوان رێکبخەین بۆ هەڵبژاردنی لێژنەی کاتى ناوەندەکانى کارەبا تا ئامادەکاری بکەین بۆ کۆبوونەوەى بەرفراوانى تەواوی کرێکار و کارمەندانی ناوەندەکانى کارەبا.


هەر بۆ ئەم مەبەستە لە ئێستادا کومەڵێک داواکاری دەخەینە بەرنامەی کارمانەوە و بۆ بەدەستهێنانیان تێدەکۆشین و خۆمان ڕێک دەخەین بۆ باشکردنی هەلومەرجی کار و گوزەرانی کرێکاران و کارمەندانی کارەبا، سەرهێڵی گرنگترین داخوازییەکانیشمان لە ئێستا ئەم خاڵانەى خوارەوەیە. ئەمەش سەرەتای کارمانە بۆ دروستکردنی رێکخراوێکی پیشەیی سەربەخۆ کە بەرگریی لە ماف و خواستەکانی کرێکار و کارمەندانی کارەبا بکا.


داخوازییەکان:


١. هاوتاکردنى دەرماڵەکانمان وەک تەواوى کارمەندانى عێراق بە بێ جیاوازیی.
٢- هاوتاکردنى کرێی تەواوى کرێکاران و کارمەندانى کارەبا بەبێ جیاوازى ڕەگەزى ژن وپیاو.
٣- خەرجکردنى دەرماڵەى جوگرافى کە لەگەڵ نرخى هاتوچۆى ئێستادا بگونجێ.
٤- له بەرچاوگرتنى سەلامەتى کار و دابینکردنى پێداویستیەکان و کەلوپەلەکان سەبارەت بە سەلامەتى گیانى کرێکاران و کارمەندان.
٥- کردنەوەی خولى ڕاهێنان بۆ کرێکاران و کارمهندان بۆ ئاستێکی بەرز و ستانداردی جیهانیی و ئەگەر پێویست بکا کادر و مەشقکەرانی ئەم بوارە ڕەوانەى دەرەوەى وڵات بکرێن بۆ فێربوونی ئەزموونی وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهان.
٦- کۆتاییهێنان بە دەستێوەردان و قۆرخکردن و هەژموونی حیزبەکانی دەسەڵات کە بە پێی بەرژەوەندیی سیاسیی و حزبیی خۆیان بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەش و هۆبەکان دادەنێن بە بێ رەچاوکردنی ئاستی لێوەشاوەیی یا شارەزایی و دڵسۆزیی کەسەکان لە سەرجەم پێکهاتەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی
٧- دابینکردنى شوێنى نیشتەجێبون بۆ ئەو کرێکار و کارمەندانەى کە تا ئێستا سوودمەند نەبوون لە شوێنى نیشتەجێبوون، واتە کرێچین.
٨. رێکخستنی دەوامی فەرمانبەرانی (وێستگەکان و سیانەکان) و بەشەکانی تر.
٩. چاککردنی باری گوزەرانی کەس و کاری شەهیدان و کەمئەندامانی کارەبا.
١٠. هەر پێشنیارێکی کۆبوونەوەکان بۆ زیادکردن کراوەیە.


بۆ ئەم مەبەستە ٣/٤/٢٠١٣ کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵى سۆلیداریتى کۆبوونەوەى کرێکاران ‌و کارمەندانی کارەبای سلێمانی دەبەستین بۆ ئەوەی دەستەیەکی نوێنەرایەتی کاتی هەڵبژێرین بۆ بەدواداچوونی ئەو خواستانەی سەرەوەو کارکردن بە ئاقاری دامەزراندنی رێکخراوێکی خەباتکاری راستەقینە بۆ کرێکاران و کارمەندان لە بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی.


داوا له سەرجەم کرێکاران و کارمه‌ندانى بەڕێوەبەرایەتیەکانى کارەبا دەکەین بە بێ جیاوازى بیروڕا بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە بکەن‌ و نوێنەرانى کاتى خۆیان دەستنیشانکەن.


سەرکەوتووبێ هێزی یەکگرتوو و رێکخراومان بۆ هێنانەدی داخوازییە رەواکانمان.

بۆ زانیاریی پتر په‌یوه‌ندیی بەو ژمارانه‌وه بکەن‌:
٠٧٧٠١٤٢٧١١٧ ، ٠٧٧٠١٩٣١٢٢٢

 

لێژنەی ئامادەکاری کۆبوونەوەی کرێکاران و کارمەندانی فەرمانگەی کارەبای سلێمانی

kkrekaran@yahoo.com 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک