٦\١٢\٢٠١٠
''باران میلان''
له رێگه‌ی هۆنراوەی (من قەحپەم) نه‌فره‌تی له دیارده‌ی ژنکوژیی کرد.
جه‌لال چوارتایی
که‌مێک
نین ئه‌و ژنانه‌ی که ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تیان بینیووه له نێو کۆمه‌ڵگای
کورده‌واریدا و ئه‌رکه‌کانیشیان زۆر به سه‌رکه‌وتوویی ڕاپه‌ڕاندووه،
نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌و ژنانه (له ڕابردوودا) بریتییه له
خانزادی میری سۆران و قه‌ده‌مخێری لوڕستان و حه‌پسه خانی نه‌قیب و له‌یلا
قاسمه‌که‌ی خانه‌قین و سه‌دان و هه‌زارانی دیکه‌ش.
له ڕۆژگاری ئیمڕۆشماندا ئافره‌تانی وه‌کو له‌یلا زانا دێته پێش چاوان
که کۆت و به‌ندی سه‌ر زمانی کوردی پچڕاند ، که‌سانی وه‌کو سه‌باحه‌ت
تونجه‌لی و ئامینه ئه‌ینا ده‌رده‌که‌ونه مه‌یدان و شه‌ڕی ڕزگاریخوازی
ده‌گوێزنه‌وه بۆ نێو په‌ڕله‌مانی تورک و ده‌ڵێن {با هیچ تورکێکی فاشست
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان لێنه‌کات که به خوشک و برا ئازادیخوازه‌کانی سه‌ری
چیامان بڵێین تیرۆریست ، گه‌ریلا نه‌ک هه‌ر تیرۆریست نییه به‌ڵکو
ئازادیخوازانن و دژ به تیرۆریستان ده‌جه‌نگن}، به هه‌زاران کچه گه‌ریلای
سه‌ری چیاکان دێته پێش چاومان که ئه‌وینداری ئازادی کوردستان و ده‌ست
له ملانی چه‌که‌کانیانن.
ئه‌وا ئیمڕۆش چه‌ندین فریشته‌ی شۆڕشگێڕی دیکه ئازاره‌کانی به‌شێک له
نه‌ته‌وه‌که‌مان له ڕێگه‌ی پێنووسه‌وه به‌یان ده‌که‌ن، له ڕێگه‌ی
هۆنراوە‌وه و له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه هاوار ده‌که‌ن و ده‌ڵێن به‌سیه‌تی
ژنکوژیی و سوکایه‌تیکردن به ئافره‌تان، به‌سیه‌تی سوککردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان
له پێش چاوی گه‌لان، که ئه‌م فریشته شۆڕشگێڕانه‌ش بریتین له "
باران میلان و شه‌هلا ده‌باغی و مه‌رزه جوانمه‌رد ".
پاش ئه‌وه‌ی خانمی ئازادیخواز " باران میلان " له ڕێگه‌ی هۆنراوەی (من
قەحپەم) نه‌فره‌تی له دیارده‌ی ژنکوژیی کرد ، نه‌فره‌تی له‌و
ده‌سه‌ڵاته کرد که ئافره‌تان وه‌کو کاڵایه‌کی هه‌رزانبه‌ها به‌کار
ده‌هێنن . ئه‌و کات له ڕێگه‌ی چه‌ند که‌سانێکی هێجگار گوماناویه‌وه
که‌وتنه به‌ر هێرشی ناڕه‌وا، که‌سانێکی گوماناوی که هه‌تا نکۆڵی له
کوردبوونی خۆشیان ده‌که‌ن و هه‌م کورد به عه‌ره‌بزاده ناو ده‌به‌ن و
هه‌م زمانی کوردیش به زمانێکی دروستکراو(جه‌علکراو) ده‌زانن .
ئه‌گه‌ر به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه گوماناویانه بێت و هۆنراوەی (من
قەحپەم) سوکایه‌تیکردن به ئافره‌تی کورد بێت !!! ئه‌ی ده‌بێت دیارده‌ی
نیشتیمانفرۆشی و میلله‌تفرۆشی چ قاره‌مانیه‌تییه‌کی تێدا بێت له
لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی که بوونه‌ته بازرگانی خوێن و ئه‌و که‌سه
گوماناویانه‌ش له چه‌پڵه‌لێدانی به‌رده‌وامدان بۆیان؟
خانمێکی وه‌کو شیرینی عه‌له‌مهولی له کونجی زیندانه‌وه و به‌سه‌ر په‌تی
سێداره‌وه به‌گژ داگیرکه‌ری دڕنده‌دا ده‌چێته‌وه و ده‌ڵێت (زوڵم و
سته‌می ئێوه‌ی داگیرکه‌ر پاشگه‌زمان ناکاته‌وه له‌و په‌یامه‌ی که به
نه‌ته‌وه‌ی کوردمان داوه، که ئه‌و په‌یامه‌ش کوردستانێکی ئازاد و گه‌لێکی
به‌ختیاره). لێ به‌ڵێ که‌مێک نین ئه‌و پیاوانه‌ش که له‌ژێر ده‌مامکی
کوردایه‌تی‌دا ماڵی دوژمن سه‌ریه‌ک ده‌خه‌نه‌وه و ده‌ڵێن (کوردستانێکی
ئازاد خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کانه).
مۆرکی نه‌گریسی پیاوه ژنکوژه‌کان بووه به په‌ڵه‌یه‌کی شه‌رمه‌زاری و
ڕوخساری نه‌ته‌وه‌که‌مانی ناشیرین کردووه له جیهاندا ، ته‌نانه‌ت
کاتێک له ئه‌وروپاش ده‌ڵییت من کوردم ئه‌وا هیچ سه‌رنجێکی ناشیرین به‌دی
ناکه‌ن جگه له ژنکوشتن.
به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم که ئه‌و پیاوه گوماناویانه‌ی به بیانووی ئه‌و
هۆنراوەه‌ی (باران میلان)ه‌وه ده‌خوازن ویستی پیسی خۆیان به ئه‌نجام
بگه‌یه‌نن جگه له قەحپەیەک زیاتر هیچ شتێکی دیکه نین.
______________________________________________
بۆ بینینی هۆنراوه‌که‌ی به‌ڕێز "باران
میلان" کرته
له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1549
بۆ بینینی بابه‌تێکی به‌ڕێز "شه‌هلا ده‌باغی"
لەم بارەوە کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکە بکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1564
بۆ بینینی بابه‌تێکی به‌ڕێز
"مه‌رزه جوانمه‌رد" لەم بارەوە کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکە بکه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1594
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|