١٠\١٠\٢٠١١
بارودۆخی تێرۆری
سه‌رکرده‌یه‌کی رۆژئاوای
کوردستان!
جه‌مال عه‌لیالی
دیسانه‌که سه‌رکرده‌یه‌کی تری کورد تێرۆر کرا. دۆێنێ ئێواره میشێل ته‌مۆ
یه‌ک له سه‌رکه‌رده‌کانی گه‌له‌که‌مان له قامیشلوی ڕۆژئاوا تێرۆر کرا.
به پێی هه‌واڵ و زانیاریه‌کان میشێل ته‌مۆ که‌سایه‌تێکی ناودارو
کارامه‌ی سوریا بوو. به هۆی ئه‌وه که هاوکێشه‌کانی سیاسی ناوچه‌که
باسی ڕووله زیاد بوونی ڕۆڵی هێزه‌کانی کوردی له ناوچه‌که‌دا ده‌کات،
میشێل ته‌مۆ وه‌ک مۆره‌یه‌کی به‌هێزی داهاتوو ده‌هاته به‌ر چاو.
تێرۆری مێشێل ته‌مۆ زامێکی گرانه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ئه‌و تێرۆره کاتێک جێ به جێ کراوه که تا ئێستا سازه‌کانی کوردی له
ڕۆژئاوا بانگه‌وازی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆیان دژی به‌شار ئه‌سه‌د له جار نه‌داوه
که‌واته، وه عه‌قڵی سه‌لیم ناچێ ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌شار ئه‌سه‌د به‌و
تێرۆره کورده‌کان له خۆی بارووژێنێ. به‌شار ئه‌سه‌د ده‌توانێ زۆر که‌سایه‌تیتری
گرینگی عه‌ره‌بی تێرۆر بکات که چی نه‌یکردووه، بۆ ڕاست سه‌رکرده‌یه‌کی
کورد تیڕۆر ده‌کات؟ ئه‌و پرسیاره جێگه‌ی سرنجه.
له لایه‌کی تره‌وه تورکه‌کان که هه‌وڵی دامه‌زراندنه‌وه‌ی
ئیمپراتۆری عوسمانلیان هه‌یه، به بیانووی ڕاهێنان و ته‌مرینی سوپایی
له سه‌ر سنووری سوریا ته‌مای دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی ئازادکراویان
بۆئه‌و به‌شه له سوپای سوریا هه‌یه که بۆ لای خه‌ڵک وه‌رسووراونه‌ته‌وه.
ئه‌و سوپایه ژماره‌یان له 100 و 200 سه‌رباز زیاتره ئه‌گینا حه‌وتووی
ڕابووردوو به‌شار ئه‌سه‌د به فرۆکه‌ی شه‌رکه‌ر هێرشی نه‌ده‌برده سه‌ریان.
مه‌به‌ستی تورکیا له ناوچه‌ی ئازادکراو هه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه که ده‌مێکه
کێشه‌ی له‌سه‌ره. ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێ هی تورکیا بووبێ که پاش
تێکڕووخانی پاشماوه‌ی عوسمانلیه‌کان خرابێته سه‌ر سوریا.
بیرۆکه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆ ده‌مێکه له
ناو نه‌ته‌وه‌ی کوردا هه‌یه و هه‌تا دێت و به هێزتر ده‌بێت. هێندێک
بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه باسی یه‌کگرتوویی وڵاته‌کانی
داگیرکه‌ر ده‌که‌ن که گوایه زۆران خوازیاری ژیان به "برایه‌تی" ده‌گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌کانی ترن، پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا حوکمه‌کانی داگیرکه‌ر تا
ئێستا له سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵبژارتنی ژیان، پرسیان له نه‌ته‌وه‌ی کورد
کردووه؟ ئایا نه‌ته‌وه‌ی کورد خوازیاری ئه‌وه‌یه که ده‌گه‌ڵ ئه‌و
حوکمه داگیرکه‌رانه بژی؟
تورکیا به مه‌به‌ستی دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆکه‌یه که‌وتۆته جه‌مووجۆڵ
و له ماوه‌ی یه‌ک دوو مانگی ڕابووردوودا له‌و بواره‌دا زۆر چالاک بووه.
ئه‌وه‌ی که به ڕواڵه‌ت دێته به‌ر چاو بێده‌نگی ئێران و عێراقه، هه‌ر
چه‌نده تا ئێستا ئه‌وانه ده‌گه‌ڵ سوریا وتورکیا بۆ له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی
کورد هاوئاهه‌نگ بوونه و له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی پێویست کۆتای‌یان نه‌کردووه،
نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ته‌نانه‌ت
ده‌توانن هێلکه‌ش بکه‌ن. ئه‌و ڕاستییه له هیچ کوردێکی خوازیاری
ئازادی و دێمۆکراتی شاراوه نیه.
میشێل ته‌مۆ تیرۆر کرا. بۆ نه‌یارانی کورد چ جیاوازێکی نیه خه‌ڵکی چ
پارچه‌یه‌کی بوو یاخود هی کێ بوو. نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر به‌و
چاوه‌ی که سه‌یری شیخ سه‌عید، قازی محه‌مه‌د، سه‌ید ره‌زا، قاسملو و
شه‌ره‌فکه‌ندی و ده‌یان سه‌رکرده‌ی تری کوردیان کرد، هه‌ر به‌و چاوه‌ش
سه‌یری میشێل ته‌مۆ ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که له به‌ر چاوی نه‌یاران
گرینگه ئه‌وه‌یه که میشێل ته‌مۆ سه‌رکه‌رده‌یه‌کی کورد بوو که ده‌یتوانی
کارتێکه‌ری له ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی سیاسی ناوچه‌که هه‌بێ که واته
ئه‌وه گرینگه که تیرۆره‌که چ کاردانه‌وه‌یه‌کی له ناوچه‌که ده‌بێ
به تایبه‌ت له ئاست نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئایا سازه‌کانی سیاسی له
ڕۆژئاوا و باشوور و باکوور و ڕۆژهه‌ڵات یه‌ک ده‌نگ به ده‌ربڕینی نه‌فره‌تی
خۆیان ڕاده‌په‌ڕن یاخود هه‌ر که‌سه‌و له لاوه "به‌یانێک" بڵاو ده‌کاته‌وه.
به ڕای من قوناخی نووکه‌یی جوولانه‌وه‌ی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد
له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێویستی به هه‌ڵوێستی توندی سازه‌کانی سیاسیه، نه‌ک
هه‌ر وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ی که نیشان بده‌ن
که له به‌رامبه‌ر به ئاڵوگۆڕه‌کان هه‌ستیارن و به‌و شێوه‌یه شایانی
"هه‌بوون" هه‌ن.
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عه‌لیالی
|