٢٨\٧\٢٠١٤
باخی
هەستم بێ بارانە.
سۆزی
ئەم غوربەتە
پایزێک بوو
گەڵای تەمەنی وەراندم
نغرۆی کردم لە تەنیایی و
خۆشییەکانی لێ فڕاندم
سەردەمێکە من تەنیام و
باخی هەستم بێ بارانە
کە تۆ نەبی هەناسەکەم
من لە کێ بکەم جەژنانە
بە هێمنیی سەفەری کرد
جێی هێشتم گوڵی ئەوینم
کە دوورم لە ئازیزانم
خۆشیی لە دڵما نابینم
لە جیاتی نوقڵ و شیرینیی
ماچت بکە به جەژنانە
تا وهکو مۆم ئهتوێمهوه
له نێو جوانیی ئهو چاوانه.
|