په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بەبەشدارى زیاتر لە 2000 هەزار کەس کەس و کارى ئەنفالکراوەکانى ڕزگارى خۆپیشاندان دەکەن.

 


ئامادەکردنی : ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی ناوەندی چاک لە گەرمیان
www.chak.be
 chak_org@yahoo.com

 


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 22/11/2007 لە ئۆردگاى ڕزگارى کە زۆرترین کەس و کارى ئەنفالکراوەکانى لێنیشتەجێیەوبەسەر پەرشتى زیاتر لە 14رێکخراوى تایبەت بە ئەنفال وجینۆساید رێپێوانێکى هێمنانەیان ئەنجامدا. لە کاتژمێر نۆونیوى سەرلەبەیانییەوە کەس وکارى ئەنفالکراوەکان وبەبەشدارى جەماوەرێکى بەرچاو لە نزیک بازاڕى سەرەکى ئۆردوگاکە بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتى ناحى دەستیپێکرد.خۆپیشاندەران چەندین لافیتەیان بەرزکردبۆوە کە تێیاندا هاتبوو، نا بۆ دەستێوەردانى سیاسى لەکاروبارى دادوەرى....پێویستە تاوانبارانى ئەنفال( سوڵتان هاشم وعەلى کیمیاوى وحسێن رەشید)لە سێدارە بدرێن...بێدەنگى سەرۆکایەتى هەرێم وپەرلەمان وحکومەتى هەرێم لە بەرامبەر هەوڵى لە سێدارە نەدانى تاوانبارانى ئەنفال رەتدەکەینەوە.لە بەردەم بارەگاى ناحیە لە لایەن بەڕێز مەلا سەعید سەرۆکى ئیدارەى گەرمیان وبەڕێوەبەرى ناحیەوە پێشوازییان لێکرا،لەهەمان کاتدا یاداشتى کەس وکارى ئەنفالکراوەکان لە لایەن بەڕێز هاوڕێ پێشڕەو بەرپرسى لێژنەى داکۆکیکردن لە کەس وکارى ئەنفالکراوەکان خوێندرایەوە، لە یاداشتەکەدا هاتبوو(کەس وکارى ئەنفالکراوەکان داوادەکەن دەسەڵاتى سیاسى دەس نەخاتە کاروبارى دادوەرى عێراقەوەو بڕیارەکانى دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێراق لە سەر تاوانبارانى دۆسیەى ئەنفال جێبەجێ بکرێن).شایانى باسە یاداشتى کەس وکارى ئەنفالکراوەکان ئاراستەى هەر یەک لە سەرۆکایەتى کۆمارو پەرلەمان وئەنجومەنى وەزیرانى عێراق وسەرۆکایەتى هەرێم وپەرلەمان وئەنجومەنى وەزیرانى کوردستان کرابوو.پاشان بەڕێز مەلا سەعید لەوتەیەکیدا لە بەردەم خۆپیشاندەران وکەس وکارى پاشماوەى ئەنفال داواکارییەکانى خۆپیشاندەران وکەس وکارى ئەنفالکراوەکانى پشتراست کردەوەو بەڵێنیدا یاداشتەکەیان بگەیەنیتە جێگاى مەبەست وپشتگیریان لێبکات.هەر لەم بارەیەوە هاوڕێ پێشڕەو بەرپرسى لێژنەى داکۆکى کردن لە کەس وکارى ئەنفالکراوەکان وتى:ئێمە وەک ئەو رێکخراوانەى کە سەرپەرشتى ئەم رێپێوانەمان کرد بە وەزیفەى خۆمانمان زانى بەم ئەرکە هەڵسین وپێیشمان وایە جێبەجێنەکردنى بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێراق ودەستێوەردانى سیاسى لەو بڕیارانە لە سەر تاوانبارانى دۆ سیەى ئەنفال گەورەترین ناحەقییە بەرامبەر بە پرسى ئەنفال وکێشە نەتەوایەتى ونیشتمانیەکانمان).هەر لەم بارەیەوە تەها سلێمان نوێنەرى ناوەندى چاک لە گەرمیان وتى:ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتگیرى لە داخوازییەکانى کەس وکارى ئەنفالکراوەکان دەکەین وتەئکیدیش دەکەینەوە مافى هیچ کەس ولایەنێک نییە لە تاوانبارانى ئەنفال خۆش بێ ورێگر بێ لە بەردەم جێبەجێکردنى بڕیارى لە سێدارەدانى هەر یەک لە تاوانباران سوڵتان هاشم وعەلى کیمیاوى وحسێن رەشید ودادگاییکردنى سەرجەم تاوانبارانى ترى دۆسیەى ئەنفال،هەروەها ئەحمەد مەجید کە تەواوى خێزانەکەى بەر شاڵاوى ئەنفال کەوتووە:من وەک پاشماوەى کەس وکارى ئەنفال تەئکید دەکەمەو جێبەجێکردنى بڕیارى لە سێدارەدانى تاوانبارانى ئەنفال سەرەتایی ترین مافەکانى کەس وکارى ئەنفالکراوەکانە وبێدەنگیش نابین لە ئاست ئەوهەوڵانەى کە رێگرن لە بەردەم جێبەجێکردنى بڕیارەکەدا.ئەمەى خوارەوەش دەقى یاداشتەکەى کەس و کارى ئەنفالکراوەکانە:

 


یاداشتى کەس و کارى ئەنفال کراوەکانى گەرمیان.
(( لەڕێگاى بەڕێز ئیدارەى گەرمیانەوە))


بۆ/بەڕێز سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان
بەڕێز پارلەمانى کوردستان
بەڕێز ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان
بەڕێز وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى هەرێمى کوردستان
بەڕێز سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق
بەڕێز ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
بەڕێز ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق
بەڕێز دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێراق


ئێمەى کەس و کارى ئەنفال کراوەکانى گەرمیان هاتوین لە رێِگەى بەڕێزتانەوە پەیامى خۆمان رابگەیەنین بە ڕاى گشتىو دەسەڵات دارانى عێراق و کوردستان کە زۆر نیگەرانین لە دەست تێوەردانى سیاسى لە بڕیارەکانى دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراقى فیدراڵ . ئەم دەست تێوەردانە ناوخۆیى و دەرەکییانەڕاستەو خۆ دەسەڵاتى دادوەرى لە کۆمارى عێراقى فیدراڵدا دە خاتە ژێر پرسیارەوە و فاکتەرێکیش دەبێت بۆ هەڵوەشانەوەى دەستورى عێراق و ئایندەى بەڕێوەچونى دەسەڵات لە عێراقدا دەخاتە مەترسیەوە .ئەمە وێڕاى ئەوەى ئێمە وەک و کەس و کارى ئەنفالکراوەکان دڵخۆش بووین بە دەرەنجامى بڕیارەکانى دادگا و چاوەڕوانى ئەوە بووین دەسەڵاتى سیاسى و ئیدارى لە عێراق و کوردستان پشتگیرى بڕیارەکانى دادگابکەن و ناساندنى تاوانى ئەنفالکردنى گەلەکەمان وەک سیاسەتى جینۆساید بە نێوەندە نێوخۆیى و هەرێمایەتى و نێودەوڵەتییەکان بناسێنن و رایەکى جیهانى لەسەر ئەم تاوانە بێوێنەیە دروستبکرێت.بەڵام بەداخەوە ئەم دەست تێوەردانە سیاسیە لەبڕیارەکانى دادگا و نەبوونى هەڵویستى فەرمى سەرۆکایەتى هەرێم و پارلەمانى کوردستان لەئاست ئەو پێشلکارییە لەسەر کەیسى ئەنفال جێگەى دڵگرانى ئێمەیە ،چەند دڵگرانین بەوەى کە ئەم گەمە سیاسیە لەسەر حسابى قوربانیە کانى ئێمەیە ،ئەوەندەش دڵگرانین بە کاریگەرى نێگەتیڤى ئەم دەست تێوەردانە لەسەر ئایندەى دەسەڵاتى دادوەرى لە عێراقدا. دەبێت دەسەڵاتى سیاسى کوردستان هەڵوێستى جدى لەسەرئەم بابەتە هەبێت و خەمێک لە ماندو بون و قوربانیەکانى ئێمە بخۆن و بزانن دەسکەوتەکانى ئەمڕۆمان لە ئەنجامى خوێنى شەهیدا ن و قوربانیانى ئەنفال و کیمیاباران و خەباتى شۆرشگیرانەى خەڵکى کوردستانە .هاتوین و هەڵگرى پەیامى دایکان و باوکانى جگەر سوتاوین، هەڵگرى پەیامى منداڵانى باوک و دایک ئەنفالکراوین، هەڵگرى پەیامى ئەو ئازیزانەین کە بیست ساڵە ئازیزترین و خۆشەویستترین کەسەکانیان لە دەست دا، هەڵگرى پەیامى (284) گۆڕى بە کۆمەڵین کە چاوەروانى گەرانەوەن بۆ باوشى نیشتمان. بە شێوەیەکى گشتى داوادەکەین پشتگیرى بکرێت لە جێ بە جێ کردنى بڕیارەکانى دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێرا ق بەتایبەت بڕیارەکانى دادگا لەسەر کەیسى ئەنفال ، بێگومان جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دادگا لە سەر کەیسى ئەنفال و تاوانبارانى پەلامارى ئەنفال باشترین قەرەبوە بۆ قوربانیانى کارەساتى ئەنفال.


لە کۆتایدا داوا دەکەین بڕیارەکانى دادگا بە زووترین کات جێبەجێ بکرین و بە هیچ پاساوێک دوا نەخری.


کەس و کارى ئەنفال کراوەکان لە گەرمیان
22/11/2007


1. رێکخراوى ئەنفالەکانى کوردستان /هەولێر
2. لیژنەى داکۆکى لەکەسوکارى ئەنفالکراوەکانى گەرمیان / کەلار
3. کۆمەڵەى قوربانیانى کیمیابارنى هەڵەبجە
4. لیژنەى نوێنەرایەتى کەسوکارى ئەنفالکراوەکانى کفرى
5. کۆمەڵەى زیندانە سیاسیەکانى ئەنفال لەگەرمیان
6. سەنتەرى ئەنفال /هەولێر
7. لیژنەى نوێنەرایەتى کەسوکارى ئەنفالکراوەکان لەچەمچەماڵ
8. نوێنەرى بەجیهانیکردنى ئەنفال وکیمیابارانى هەڵەبجە وناوچە جیاجیاکانى تر
9. رێکخراوى ژیانى نوێ بۆژنانى ئەنفال
10. ناوەندى چاک (کۆمیتەى هەڵەبجە- گەرمیان)www.chak.be
11. رێکخراوى ڤەرژین بۆئافرەتانى بەجێماولە ئەنفالى بارزانیەکان
12. خانەى فێرکارى لاوانى هەڵەبجە
13. لیژنەى نوێنەرایەتى کەسوکارى ئەنفال ( خورماتوو)