په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٠\٢٠١٢

بەدبەختیی ئەو دەسەڵاتە ئەوەیە باکی بە مردنی نەوەکانی خۆی نییە (سەردەشت عوسمان).
 


شەرمەزارییە گەلێک ڕوبارێک خوێنیدابێت بۆ ڕزگاری لەدەستی دیکتاتۆر و دەسەڵاتێکی ئەنفالچی پاشان لەسەردەستی سەرکردەو ئەحزابی کوردی ئەنفال بکرێتەوە.


ئێمە وەک بەشێکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی سوێد کە لەژێر چەتری چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراودا خۆمان ڕێکخستوە بە پێویستی دەزانین لەسەر چارەنووسی بێسەر و شوێنکراوەکانی شەڕی نێوخۆی ژێردەستی پارتی و یەکێتی ھەڵوێستی خۆمان ڕابگەیەنین
:


١- بەتوندی ئیدانەی وتەکانی محەمەد قەرەداخی سکرتێری یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکەین کە زۆر بێموبالاتانە ھەستی کەسوکاری بێسەرو شوێنکراوەکانی شەری نێوخۆی بریندارکرد،دوای نزیک بە ٢٠ ساڵ لە شاردنەوەی چارەنوسیان تازە دەڵێت کەسیان لەژیان نەماون دەتوان وەفات نامەیان بۆ دەربێن.
٢- پشتگیری تەواوی داخوازیەکانی کەسوکاری بێسەرو شوێنکراوەکان دەکەین.
٣- دیاری کردنی چارەنوسیان و گەڕانەوەی ڕوفاتی سەرجەم قوربانیەکان لە ھەرکوێیەکبن .
٤- قەرەبوکردنەوەی ٢٠ ساڵی ئێشوئازارەکانی خانەوادە و کەسوکارەکانیان.
٥- ئاشکراکردن و بەدادگای گەیاندنی تاوانباران و ئەنفالچیەکان لە ھەر پلەو پایەیەکی سیاسی و ئیداریدابن.
٦- داوا دەکەین لێکۆلینەوە لەو بەرپرسانە بکری کە دیلیان بێ دادگا و بە کۆمەل تیرۆر و شەھید کردوە.
٧- سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەت داوای لێبوردن لە کەسوکاری قوربانییەکان بکات و بەیاس ئەنفال کردنی مرۆڤ مەحکوم بکەن.


ناوی کۆمەڵە و ڕیکخراوەکان:
١- کۆمیتەی پشتگیری لە داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان / یۆتۆبۆری سوێد.
٢- گروپی حەڤدەی شوبات لە ستۆکۆڵم سوێد.
٣- کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی / یۆتۆبۆری سوێد.
٤- چاودیری کوردۆساید / چاک سوێد.
٥- کۆمەڵەی گەرمیان / یۆتۆبۆری سوێد.
٦- کۆمەڵەی مەتین / یۆتۆبۆری سوێد.
٧- کۆمەلەی ھۆنەرە جوانەکان لە یۆتۆبۆری سوێد.
٨- کۆمەڵەی کلتوری کوردستان / یۆتۆبۆری سوێد.
٩- کۆمەڵەی سکۆنە کورد / مالمۆ سوێد.
١٠- کۆمەڵەی ژنانی کورد لە سوێد.
١١- کۆمەڵەی کوملە سوێد.
١٢- رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی.
١٣- کەمپینی ئازادی بۆ ڕۆژنامەنوس کارزان کەریم.


بۆ پەیوەندیی:

  Janygall220@yahoo.com  0046769080006

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک