په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

             بێده‌نگیی شه‌و و باخچه‌ی خه‌یاڵ.

 

 

 

  

کەژاڵ ئیبراهیم خدر


1
بێده‌نگیی شەو پڕە لەباخچەی خەیاڵ و‌‌
گوڵێکی نوستووی دەم شنەبا
بێده‌نگیی شەو پڕە لەهەناسەی خەم و‌‌
کوژانەوەی مۆمی تەمەنی رەشەبا
ئەوەی پشکۆی شەوی عەشق نەبینیبێ
نازانێ ناڵەو سوتانی لەکوێیە
ئەوەی تامی بەرسیلەی عەشقی نەنۆشیبێ
نازانێ درەختی باڵا و‌‌
رەنگی شەرمنی لەکوێیە.

 
2
عەشق مەرەکەبی قەڵەمێکی وشک بووە
پرشنگێکە،سنوری دڵ دەتارێنێ
تەمەنێکە لەگەڵمانا راهاتووە
خەڵوەتگایە هەموومانی پیر کردووە
تۆ ناتوانی مانای رستەی پێناسەکەیت
تۆ ناتوانی سۆراخی برینی بکەیت.


3
عەشق زەنگی وریاکردنەوەی
رەنگ و‌‌ تام و‌‌ بۆنی تۆیە
رۆشنیاییە،هەست رادەگری
تنۆکی فرمێسک دەبارێنێ
شەپۆلی گڕ هەڵدەستێنێ
شوورە و مەرگی ناوەخت
لەگەڵ خۆیدا دێنێ.

 
4
ئەوە عەشقە
چەندەها جار پێدا رۆشتووم
چەندەها جار وەک
سەربازێکی زامدار برینداربووم
عەشق شۆِرەسوارێکی گلاوە
چاوی گەشی لە دەروونی هەریەکێکمان بەجێماوە
عەشق دەروازەیەکی خەمە
کوانووی حەزێکی سەرشێتە
ژانی تاڵە، نائومێدیی دەخوڵقێنێ
پەستی و‌‌ ئاوارەیی دێنێ.

 
4
منی عاشق دەمەوێت تامی باران و‌‌
گیژوگیای سەوزی بەهار و
باڵداری تارمایی شەو بکەم
منی عاشق دەمەوێت
بۆنی ئازار و، مەستی شەو
گیانەڵای وەرزی پایز بکەم.


5
منی عاشق دەمەوێت
لەژێرباڵی شعرێکدا بتنووسمەوە
لەحەزێکی زۆر ناوەختدا بتخوێنمەوە
تۆپێم بڵێ
لەکام ئارمگای ئەویندا ئۆقرەت گرت و‌‌،،،،،
لەژێر سێبەری کام سنەوبەردا هێلانەت کرد.
لەسەر بڵندگۆی کام چیادا
تۆپەڵێ بەفری سپی بوویت و‌‌
توایتەوە
لەژێر رۆخی کام رووباردا مەلەت کرد و
نەمدۆزیتەوە؟


6
بۆ دیار نەبووی ،تۆ لەکوێ بووی
کەهاتیەوە ،تکادەکەم
نیگای چاوم مەتۆرێنە
هەنسکی ماندووم بسڕەوە
شووشەی دڵم مەشکێنە
من ببەخشە پەنجەکانم
هەناسەکەت بەلێوەکانم
شیلەی هەنگوینی چاوانت
بتوێنەوە چاوەکانم.

 

kazhal_3@hotmail.com