١٨\١١\٢٠١١
به‌هاری عه‌ره‌بی
له سوریا، ده‌بێته به‌هاری تورکی.
محه‌مه‌د بێبه‌ش
به‌گوێره‌ی پێشهاته‌کان کوردستانی سوریا ، مێژویه‌کی پڕ کاره‌سات و
ترسناک چاوه‌ڕوانی ده‌کات..! له‌ئێستادا هه‌مومان درک به‌و ڕاستیه ده‌که‌ین
که‌ئه‌ردۆگان وپارته‌که‌ی،هه‌مو سه‌نگ و کار‌و خه‌باتیان له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌دا به‌گه‌ر خستوه ، هه‌مو عه‌قڵه سیاسیه‌کانیان به‌دیبلۆماسیه‌تی
ده‌ره‌وه چڕ کردۆته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ولاتانی ئیسلامی وعه‌ربی،به‌واتایه‌کی
تر ده‌یانه‌وێ هه‌موو کێشه ناوخۆیه‌کانی تورکیا ،به‌هه‌یمه‌نه کردنی
تورکیا په‌رده‌پۆشکه‌ن ،به‌وته‌ی ئه‌ردۆگان وپارته‌که‌ی، ئه‌وان ئازادی
وخۆشبه‌ختی به‌گه‌لانی جیهانی ئیسلامی وعه‌ره‌بی وناوچه‌که ده‌به‌خشن،به‌و
مانایه‌ی که تورکیا هیچ گرفتێکی ئابوری وسیاسی و دیموکراسی نیه
وتورکیا ئاسوده‌ی لێده‌رژێ و ده‌یبه‌خشێته‌وه ،گومان له‌وه‌دانیه هه‌نگاوه‌کانی
سیاسه‌تی ئه‌مرۆی تورکیا، پێگه‌ی پیاوه نه‌خۆشه‌که‌ی دوێنێی عوسمانیه‌کانه..به‌ڵام
ناوه‌که‌ی گۆڕاوه به ئه‌ردۆگانیه‌کان..
هه‌روه‌ک له‌وتاره‌که‌ی له میسرئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند که له‌کاتی
وتاره‌که‌یدا چوارده‌وری به‌هاوپه‌یمانی ئیسلامی وه‌ک حزبی حوریه و عه‌داله‌ی
ئه‌میری تازه‌ی ئه‌ردۆگانیه‌کان له میسری ته‌نرابوو،قامکی هه‌ره‌شه‌ی
به‌رز کرده‌وه وده‌یوت ، بۆهیچ حکو‌مه‌تێک نه‌هاتوه چه‌ک به‌رامبه‌ر
گه‌له‌که‌ی خۆی به‌رزبکاته‌وه،به‌ڵام، هێشتا ووشه‌کان هاڵاویان لێهه‌ڵده‌ستا
،که خۆی وپارته‌که‌ی که‌وتنه گرتن وکوشتنی کورده‌کانی باکور،ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که‌نه‌کوردستانی باکورسه‌ر به‌تورکیایه ونه گه‌له‌که‌شی
سه‌ر به گه‌لی تورکیان.....!
به‌هه‌رحال باسه‌که‌ی ئێمه به‌هاری عه‌ره‌بی
سوریا‌و ئامانجه‌کانی تورکیایه ،له دامه‌زراندنی میرێکی نوێ که سه‌ر
به‌سه‌ڵته‌نه‌تی ئۆردوگانیه‌کان بێت،هه‌ر بۆیه له پێناوی ئه‌و خواست
وئامانجه‌دا،تورکیا ده‌بێته قه‌ڵغانی سوپه‌ر بۆ مافه‌کانی گه‌لانی
سوریا‌و ،ئه‌ردۆگانیش ڕۆڵی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزیسۆنی سوریاده‌گێڕێت وخۆی
وه‌ک گیڤارای سه‌رده‌م بۆ سوریا پێناسه ده‌کات...به‌لام زوربه‌مان له‌و
ڕاستیه باش تێده‌گه‌ین ،که ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا به‌رانبه‌رسوریا
نه بۆ دیموکراتیزه‌کردنی ناوچه‌که‌یه ونه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی
سوریایه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێ ئه‌جندای سیاسی وعه‌سکه‌ری تورکیای تیا پیاده
ده‌کرێ..!به‌واتایه‌کی تر دانانی میرێک که‌سه‌ر به‌سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌ردۆگانه‌کان
بێت ،بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه..!!
یه‌که‌م: ته‌سک کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌وداماڵینی هه‌یمه‌نه‌ی
ئێرانی له‌ناوچه‌که‌دا ،واته ئێران وه‌ک سه‌رێکی بێ له‌شی ده‌مێنێته‌وه
هاوکات ئه‌مه خواستی سه‌رانی عه‌ره‌بیشه.هه‌رچه‌نده ئه‌مه دوباره
بونه‌وه‌ی مێژوی جه‌نگی چاڵدێرانه ،به‌لام به‌عه‌قڵ وچه‌کی جیاواز.
دووه‌م: به‌ده‌ستهێنانی میری دیمه‌شق
وڕکیفکردنی له‌لایه‌ن ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ،واته جڵه‌و کردنی بێ مه‌رجی
چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی تری عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن ئۆردوگانه‌وه. وه‌ک لوبنان
وفه‌له‌ستین ولیبیاو سونه‌ی ئێراقی ولیبیاو تونس و
میسر.
سێهه‌م: به‌رز کردنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی تورکیا به‌شله‌و تونگه‌ی عه‌ره‌به‌کان
به‌رامبه‌ر ئیسرائیل وئه‌مه‌ریکا بۆ خواسته ئابوریه‌کان.
چواره‌م: بۆ گۆڕینی باڵانسی
سیاسی به‌رانبه‌ر ڕوسیا‌و ئه‌وروپاو په‌یمانی ناتۆ.
پێنجه‌م: خاڵێک که له هه‌مویان گرنگ تر که
تورکیا کاری له‌سه‌ر ده‌کا ،داگیر کردنی کوردستانی سوریایه، که
تورکیا به‌دوژمنی سه‌ره‌کی خۆی ده‌زانێ، چونکه به پێگه‌ی سه‌ره‌کی
پارتی کرێکارانی ده‌زانێ (پ ک ک) گومان له‌وه دانیه که تورکیا ده‌یه‌وێ
بست به‌بستی کوردستانی سوریا بخاته ژێر
کۆنترۆڵی سه‌ربازه‌کانی و دانیشتوانی
سڤیلی کوردنشینیش ، بخاته ژێر ڕه‌حمه‌تی عه‌ره‌بی شۆڤێنی و
ئیسلامی و میتی تورکه‌وه، جگه له‌مه‌ش
کورده‌کان له‌حکومه‌تی سوریای نوێ نه‌ک جێگه‌و پێگه‌یان نابێ ، له‌هه‌موو
مافێکی مرۆڤیش مه‌حورم ده‌کرێن و مێژویه‌کی
ترسناک چاوه‌ڕێیان ده‌کات ،وه‌له‌و پێناوه‌دا تورکیا کۆمه‌ڵی هه‌نگاوی
به‌رچاوی هاویشتوه ئه‌وتا ئه‌مین وسه‌رکرده‌ی
ئه‌خوانی سوریا که یه‌کێکه له به‌رپرسه‌گه‌وره‌کانی ئه‌نجومه‌نی
باڵای ئۆپۆزیسۆنی سوریا ،زۆر به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێت
ئێمه پێمانخۆشه سه‌ربازی تورکی هاوکاریمان بکات وهیچ ڕێگریه‌کمان
نابێ ،ئه‌مه ڕاستی ودروستی نه‌خشه‌ی ئۆردوگانیه‌کان ده‌سه‌لمێنێ بۆ
کوردستانی سوریا، ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی
ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سوری هێشتا خۆیان له‌ژێر چه‌پۆکی به‌عسی ئه‌سه‌دین
که‌چی هێنده له‌ژێر کاری گه‌ری
سیاسه‌تی تورکی دان به بچوکترین ماف به‌کورده‌کان رازی نین هه‌ر
چه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه ئۆپۆزیسۆنی کوردی پچڕ پچرو لاواز بووله‌سوریا ،به‌ڵام
حه‌یف ومه‌خا دوای ئه‌م هه‌موو گۆڕانکاری وه‌زعه سیاسیه
کورده‌کان هیچ هه‌نگاوێکی جدی وپراکتیکیان نیه ،ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی
مه‌رکه‌زیه‌تێک له‌ناو ئۆپۆزسیۆن بۆ خۆیان دروست بکه‌ن،
یاخود هه‌مائاهه‌نگیه‌ک
له‌ووتاری سیاسی بۆگه‌لی کوردستانی سوریا فۆرمه‌له بکه‌ن ،به‌ڕاستی
کاره‌ساته نه‌بونی پێگه‌ی کوردی له‌بارودۆخێکی
وه‌هادا ،یان حزبه کوردیه‌کانی سوریا تائێستا نه‌یانتوانیوه فشارێکی
نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوری دروست
بکه‌ن،به‌ڕاستی سه‌یره خۆیان داوه‌ته ده‌ست چاره‌نوسێک که هه‌مومان
ده‌زانین کۆتای ئه‌وچاره‌نوسه به‌چی
ئاکامێک ده‌گات ،چونکه حزبه کوردیه‌کان وابه‌سته‌ی حزبایه‌تین نه‌ک
هزرو بیری نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌ی ،به‌و جۆره‌ی که‌ئێستا
هه‌ر حزبێک له‌بازنه‌یه‌ک خه‌فه‌کراوه‌و
ناتوانن بیر له به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بکه‌نه‌وه ،که‌ئاینده‌ی
ژیانی خودی خۆیانی پێوه به‌نده، گومان له‌وه
دانیه به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌بێته لوتکه‌ی به‌هاری تورکی،سه‌یر له‌وه‌دایه
هه‌ندێ حزب گره‌و له‌سه‌ر عه‌قڵی مردو ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر حال وابڕوا ده‌بێ
له که‌مپێکی ئێرانی سه‌ره بگرن بۆ سه‌لکێک په‌تاته‌ی کوڵاو.
bebash_62@hotmail.se
|