په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٨\٢٠١٥

بە ھۆی پارتییەوە ناوبانگی پێشمەرگە لەکەدار مەکەن.


پێشرەو حەمید    

 

لەم باسە کورتەدا نــــە پێناسەی پــــارتی دەکەم و نە پێیوستیش بەوە دەکا لە قارەمانێتی و جوانیی ھێزی پێـشمەرگـە شتێکی تر زیاد بکەین بۆ ئەو دەریا وشانەی بۆ پێشمەرگە گوتراون.


پارتی چۆن خۆی دەکا به فیلم و چۆن ئابڕووی خۆی دەبا ئەوە شتێکە و پەیوەندیی بە سیاسەتی عەنتەریی و ملهوڕییەکانی خۆیەوە ھەیە، بەڵام ناشرینکردنی پێشمەرگە و بەستنەوەیان بە خودی پارتییەوە سووکایەتیکردنە و نیگەرانیی زیاتر دروستدەکا؟ چونکە ئەوانەی پێشمەرگەن و ئەوانەی ئەندامی پارتین لە ناو ھێزی پێشمەرگەدا، ھەروەک ئەوانەیتر وەھان کە پێشمەرگەن و ئەندامی پارتەکانی ترن، ئەوانی پێشمەرگە تەنھا فەرمانی سەرکردە سەربازییە حیزبییەکانیان جێبەجێ دەکەن و ھیچ کات دڵیان بەو ڕەوشە خۆش نییە، کەسیان ئەوەیان بە لاوە قارەمانێتی نییە تا لە بەره ی جەنگ بیانهێننەوە و لەبەردەم پەرلەمان و لە ناو شاردا نەوەکانی خۆیان و میللەتەکەیان چاوترسێن بکەن!!


چەند گاڵتە بە پارتی دەکەن و چەند قاقا بە سیاسەتە پاوەنخوازییەکانی پارتی لێ ئەدەن، ئەوە شتێکە پەیوەندیی بە خۆتانەوە ھەیە و کەسیش قسە لەسەر ئەوە ناکا، بەڵام چەند بەئاگا بن و چەندیش ھوشیار بن لە بەرامبەر خۆبەدوورگرتن لە ناوزڕاندنی ناوبانگی ھێزى پێشمەرگە ئەوە، ئەوەندە زیاتر ئەتوانن ئەو (بازوو نمایشکردن)ەی پارتی پووچ بکەنەوە!!

 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک