په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١\٢٠١٣

بەڵگەنامەکان هاوکاریی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی پەنابەران ئاشکرا دەکا.


بەریتانیا - ئەڵمانیا - ٢٩\١\٢٠١٣:


بەپێ ئەو ئاگاداریانەی لەلایەن رێکخراوە پەنابەریەکان لە ولاتی بەریتانیا و ئەڵمانیا بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی راگەیەنراوە"بەیانی ٣٠-١ پەنابەر ریژوان ئەمین لەفرۆکەخانەی هیسرۆ بە رێگای هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی و پاشان بۆ فرۆکە خانەی نیو دەولەتی هەوڵیر دیپۆرتدەکرێتەوە".


"ریژوان ڕۆژنامە نووسێکی خەڵکی کەرکوکە، ماوەی سی ساڵە لە ولاتی بەریتانیا دادەنیشیت و هەڵسوراویکە لە مەیدانی بەرگری لە مافەکانی ڕۆژنامەنوسان".


هاوکات رێکخراوی فۆڕمی پەنابەران (رفیوجی فۆرم )هاوکاری فیدراسیۆنی پەنابەران بەسکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"پەنابەر مسستەفا حەسەن کە خەڵکی شارۆچکەی زاخۆیە دوای ١٠ سال ژیان دامەزراندن لە ولاتی ئەڵمانیا وابریارە ٥-٢ لە ریگای فرۆکەخانەی فرانکفۆرتەوە ڕاستەوخۆ دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەوڵیر بکرێتەوە".


تەرجەمەی بەلگەنامەکانی دادگای ئەڵمانیا سەبارەت بە دیپۆرتی پەنابەر مستەفا حەسەن ئاشکرا دەکەن"هاوپێچکراو نامەیەکی فەرمییە لە پۆلیسی نیشتمانی کۆبلینزەوە کە لەسەر ئاستی نیشتمانیدا بەرپرسن بەرامبەر بە مەسەلەکانی دیپۆرت کردنەوە . "لەم نامەیەدا ، کە نێردراوە بۆ بەشی دادگای ئیداری لە ورزبیرگ ، پۆلیسی سنور باس دەکات کە لایەنی بەرپرسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق ڕازی بوون بە قبول کردنی دیپۆرت کردنەوەکە . ئەوەی جێگای سەرنجیشە کە بە ووردی باس لە ڕیگە و شوینی ئەم پرۆسەیە دەکەن".


هەمان بەڵگە نامە دەڵێت"پێش هەموو شتێک لایەنی لۆکاڵی دایرەی پەنابەران پێویستە لە پۆلیسی نیشتمانی ئەڵمانیا داوا بکات کە یارمەتیان بدات لەم دیپۆرت کردنەوەیەدا. پۆلیسی نیشتمانی ئەو کاتە پێویستە پەیوەندی بکات بە وەزارەتی ناوخۆوە کە هەواڵی دیۆرت کردنەوەکە ئەگەیەنێت بە دەسەلاتی کوردی . ئەگەر وەڵامێکی ئیجابی بدەنەوە ئەوە دیپۆرت کردنەکە جێ بە جێ دەکرێت . بەڵام ئەگەر تەنانەت هیچ وەڵامێکیش نەبێت لە لایەن دەسەڵاتی کوردیەوە ، هەر وەک ئەوە وایە کە دیپۆرتەکەیان قبوڵ کردبێت . لەم حاڵەتەدا هیچ دۆکیومینتێکی رەسمی لە لایەن دەسەڵاتی کوردیەوە پیویست نیە".


سەبارەت بە ڕاستی ئەم بەڵگانە دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن ووتی"ئەم بەڵگانە ئیتر هیچ شک و گومانێک ناهێڵیتەوە بۆ هاوکاری و ئاسانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێچەوانەی ئه‌و ئیدعایانەی دەیکەن سەبارەت بە وەرنەگرتنەوەی پەنابەران".


دەشتی ئەوەشی ووت"ئەگەر حکومەتی هەرێم دەست درێژی نەکات بۆ هاوکاری بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران، ئەوا ناتوانرێت هیچ پەنابەرێک بە زۆر بنێریتەوە".


سەبارەت بە و هەوڵانەی ئاراستەکراوە بۆ هاوکاری ئەوپەنابەرانە دەشتی جەمال ووتی"ئەگەر چی ئێمە هاوشان بە رێکخراوە پەنابەرێکانی ئەڵمانیاو بەریتانیا، نامەی ناڕەزایەتی و دوکیومەنتی پشتیوانیمان بۆ رزگارکردنی ئەو پەنابەرانە لە چنگی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوە ناردوە ، تەنانەت بە نوسینگەی نۆینەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە یەکیتی ئەوروپاو و بەریتانیا نامەمان داوە وپەیوەندی تەلەفونیمان کردوە ، بە لام بەداخەو هیچ هەنگاوێکی بە کردەوەیان هەڵنەگرتەوە بە ئاراستەی هاوکاری ئەو پەنابەرانە، ئەم نیشانەی ئاشکرای شازشکردنە بە ژیان و ئایندەی هاولاتیانی کوردستانەوە ‌هه‌ر وه‌ک له‌به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی دادگادای ئه‌ڵمانیادا هاتووه‌".


 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک