١٨\٦\٢٠١٦
بە پێنووس تەختت
دەكەن!
شوان سديق
لەو كوردستانە بچكۆلە ٩٥٩ كەنالى ميدياى
هەيە ١٠٩ تيڤى ٣٦يان ئاسمانى. ٧١٢ ميدياى كاغەز و ١٣٨ راديۆ. هەيه ..
ئامارى پيشوى وەزارەتى رۆشنبيرى و سەنديكاى روزنامەنووسان.
هەڵبەت ئيستا بەهۆى قەيرانى داراى ئەم ريژە لەميديايە كەميكردوە. بەڵام
هيشتا لەچاو دانيشتوانى و بوونى پارە لەلايەن حزبە دەسترۆيشتوەكان.
ميديايەكى زۆر ئامادەيى هەيە جيا لەمەش ميدياى ئەلكترۆنى زۆر پەيدا
بوونە.
هەموو كەسيك بەپارەيەكى كەم دەتوانيت سايتيك يان مالپەريك بكاتەوە.
لەكۆرسيكى رۆژنامەوانى بووم. مامۆستاى هۆلەندى وتى "رۆژنامەو گۆڤارى
كوردى زۆر ئالۆزە...
رۆژنامەنووسيك قسەكانى برى و وتى "شتى تريش باوە، كابرا وتاريك دەنوسيت
دەلى "فيسار كەسم تەختكرد، لاى ئيوەش وا دەلين؟" م. هۆلەندى سەرى باداو
وتى "نا تەختكردن نيە".
هەنووكە هەريمى كوردستان. بە جۆريك ئالۆز بووە. سەرى لى دەرناكەيت.
بەهۆى ململانێى حزبەكان و شەرى داعش و گروپە ئيسلامييە توندرەوەكان
دۆخەكەى زياتر ئالۆز كردوە!
خراپترينيان خراپ بوونى پەيوەنديەكانى نيوان گۆران و پارتيە دواى ئەوەى
پارتى سكالاى ياسايى دژى نەوشيروان موستەفا تۆماركردو دادگاى هەوليريش
داواى ئەمادەبوونى نەوشيروان موستەفا كرد.
ئيدى دوا بەدواى ئەمە ئيستا لەريگەى ميدياكانيانەوە قسەوگوتاريان
گەيشتوەتە ئاستيك "تەشهير. ناوزراندن. سوكايەتى بەيەك. سوكايەتى
بەرەمزو سەرۆكى هەردوولا دەكەن". بەكورديەكەى شەقام و ماڵ پركردوە لە
بيزارى و توندوتيژى!
ئەمەش بەريگەى ميدياو ئۆرگانەكانيان. قسە لەسەر ئەوە نيه پ.د.ك يان
گۆران كاميان لەسەر حەقن. بابەتەكە پەيوەست بەخراپى ميدياى
هەردوولايەنە!
بابينەوە لاى وتار نووسين و تەختكردن. پۆستى هەندى هاوريم بەرچاوكەوت
نووسيبويان "تۆپخانەكەى knn" دژى پارتى دەكەويتەكار.
ئەم جۆرە لە كارى ميدياو داهينانە خزمەت بەهيچ ناكات، جۆريكە لەدووبارە
بوونەوەى بوونى ئەوتوندوتيژيانە كەميدياى حزب و نزيكەكانيان لە
رابردوودا دژى يەك سەنگەريان دەگرت!
هەڵبەت لەخراپى بوونى ميدياو گوتاردا پارتى پيشەنگە ئەزموونى پيشوترى
لەگەل يەكيتى و ئيسلاميەكاندا هەيە بەم هەنگاوەش ميدياى بزووتنەوەى
گۆڕان دەچيتە هاوشانى پ.د.ك و دۆخەكە خراپتر دەكات. كە ئەمەش جگە
لەزيانگەياندن بەكوردستان و ناو بانگى خزمەتى تر ناكات.
هيچ يەكيكيش لەم حزبانە بەم هيرشە ميدياييەو جنيودان بەيەك قازانج
ناكەن. بگره لەناويش ناچن!
ئەزموونى شەرى ناوخۆمان لەپيشچاوە نووسەرو قەلەم بەدەستەكان، دەورى
خراپيان گيرا، پاش يەكگرتنى پ.د.ك و ى.ن.ك لەسەر راگرتنى شەر ريكەوتن و
هاتن نيشتمانيان لە نيوان يەك دابەشكرد ئيدى پێنووس بەدەستەكان شەرميان
كرد پەنجەى پەشيمانيان گەست!
دەكريت. پێنووس بەدەستەكانى ئيستاش لە هەموو لايەنەكان چاو لە شەرمەزار
بوونى نووسەرانى شەرى ناوخۆ بكەن. داخۆ چەندە پەشيمانيان!
چونكە دواجار سەرۆك و حزبەكان پيكەوە دادەنيشن پيكى شەراب بەخۆشى
ريكەوتن و دانيشتنيان دەنۆشن، باكيان بەوەنيە چى روويداوە!!!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|