بێ په‌روا.
ئومێد خۆشنووس
زۆر ئه‌ترسم
رۆژانێک بێ په‌ڕه‌ی گوڵت هه‌ڵگرمه‌وه
یــــاده‌وه‌ریت وه‌ک کۆترێ بخه‌مه نێو بــــــاوه‌شمه‌وه
دڵنیــــا نیم له‌و تیشکانه‌ی له چـــــــاوانت دێنه ده‌رێ
له‌و فرمێسکه‌ی زه‌مه‌نێکه به ده‌ستی خۆم ده‌یسڕمه‌وه
گه‌ر په‌روانه ده‌ورت نه‌دا رونــــــاکی تۆ بێ هوده‌یه
منی دوره ده‌ڤه‌ری تــۆش هه‌میشه ئـــــــاه ده‌خۆمه‌وه
ڕه‌نگه ئه‌وین جارێکی تر رو نه‌کاته مــــــاڵی دڵمان
نه‌دا ئــــاوڕ ،پێمان بڵێ به یه‌کجــــــــاری ده‌ڕۆمه‌وه
هه‌ڵه‌ی تۆیه گه‌ر تاراو رۆی په‌شیمانی چت بۆ ده‌کا؟
گه‌ر خـــامه‌شم ئاره‌زو کا، ناوت ئه‌به‌د نــــانوسمه‌وه.
سوید/ ئێسکلستونه
|