١١\٦\٢٠١٠
به‌راوردکردنێکی
ساده.
مه‌هاباد کوردی
چه‌ند مانگێک به‌ر له ئێستا هه‌ندێ پاسدار و سه‌ربازی ئێرانی له
باشووری عێراق، لام وابێ له پارێزگای عه‌مماره، ده‌ستیان کرد به
داگیرکردنی ناوچه‌یه‌کی بچووکی چه‌ند کیلۆمه‌تری که بیره‌نه‌وتێکی لێ
بوو. دوای ئه‌م کاره‌ی کۆماری مه‌لاکانی ئێران یه‌کسه‌ر گشت هێزه
عێراقییه‌کان، وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی و زۆری تریش داوایان له
ئێران کرد به زووترین کات هێزه‌کانی خۆی له‌و شوێنه بکشێنێته‌وه.
ئیتر ئه‌وه‌بوو پاش چه‌ند ڕۆژێکی که‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، خۆشی بێ
یا ترشی، پاسدار و سه‌ربازه‌کانی خۆیان له‌وێنده‌رێ کشانده‌وه و کێشه‌که‌شیان
چاره‌سه‌ر کرد. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و خودی هوشیار زێباری له‌و
بواره‌دا ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو. هه‌روه‌ها ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تانی که‌نداو
و کۆمکاری عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تانی دراوسێش له دژی ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی
ئێران ده‌رکه‌وتن.
له باشووری کوردستان که به داری زۆرداره‌کی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی
کراوه‌ته به‌شێک له ده‌وڵه‌تی داتاشراو و ده‌ستکردی عێراق، ناوچه
سنوورییه‌کان ساڵانێکه به به‌رده‌وامی له لایه‌ن هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی
داگیرکه‌ر و دابه‌شکه‌ری کوردستان، تورکیا و ئێران، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک
تۆپباران و بۆمبا‌باران ده‌کرێن و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ش شه‌هید و
بریندار و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کرێن. ئه‌مه و جگه له زیانی گه‌وره‌ی بێ
هه‌ژماری ماددی که له دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌که‌ون. ئه‌م
ده‌ستدرێژکاری و که‌ڵه‌گاییانه‌ی داگیرکه‌ران له کاتێکدا ڕوو ده‌ده‌ن
که به‌ناوه باشووری کوردستان و حکوومه‌ت و سه‌رکرده و به‌رپرسه‌کانی
تێکه‌ولێکه‌ی باشیان هه‌بووه و هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک و
فارس. هه‌ریه‌ک له ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیای ئه‌ردۆغان
کونسوڵگه و نوێنه‌رایه‌تییان له باشوور هه‌یه. جاری وا بووه سه‌رانی
کورد له پایته‌ختی ئه‌و وڵاتانه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه، هه‌ر له هه‌مان
کاتیش‌دا تۆپخانه و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئێران و تورکیا که‌وتوونه‌ته
وێرانکردنی باشووری کوردستان و په‌ڕته‌وازه‌کردنی خه‌ڵکه‌که‌ی.
به‌ڕاستی ئه‌مه بانێکه و دوو هه‌وا که دیاره له بواری سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا
به چاوێکی دیکه لێی ده‌ڕوانرێت. له سیاسه‌تدا ده‌شێ هه‌ر شت بقه‌ومێ.
دووڕوویی و به‌دکاری و به‌دڕه‌وشتی و گه‌لێ کاری قێزه‌ونی تریش له‌م
بوار و گۆڕه‌پانه‌دا دێنه ئاراوه.
زیان گه‌یاندن به کورد و دۆزه‌که‌ی له هه‌ر به‌شێکی داگیرکراوی
کوردستاندا بێت، بۆ داگیرکه‌ران و دوژمنانی ئه‌م نه‌ته‌وه و خاکه،
مژده‌ی خۆشییه و ناحه‌زانی کورد و کوردستان به سنگی فراوانه‌وه
پێشوازی لی ده‌که‌ن. ئه‌گه‌رنا تۆپبارانکردن و داگیرکردنی ناوچه‌یه‌کی
باشووری کوردستان، که به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی حیسابی سنووربه‌زاندن و
شکاندنی سه‌روه‌رێتی عێراقی داگیرکه‌ره، بۆ ده‌بێ وه‌ک ئه‌وه‌ی که له
خوارووی عێراقدا ڕووی دا حیسابی بۆ نه‌کرێت و به هه‌ند هه‌ڵنه‌گیرێت و
ته‌نانه‌ت به‌ناو سیاسه‌تمه‌داره نیشتمانییه عێراقییه‌کانیش له‌م
باره‌یه‌وه چ هه‌ڵوێستێکی جیددی و به‌هێزیان نه‌بێت؟! جێی داخه به‌رپرسان
و سه‌رانی کورد خۆیشی ئه‌وه‌نده هه‌ڵوێستیان به‌هێز و قایلکه‌ر نه‌بووه.
ئێران له باشووری عێراق دۆست و لایه‌نگر و تۆ بڵێ به‌کرێگیراو و لایه‌نی
گرێ‌دراو به خۆی هه‌یه. هه‌رچی کوردستانه شته‌که هه‌ر چۆنێک بێت له‌وه‌ی
یه‌که‌م جودایه و ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و تورکیای که‌مالیستانیش
چاک له‌م مه‌سه‌له‌یه به‌ئاگان. عه‌ره‌به‌کانی عێراقیش گه‌ر زه‌ره‌رێک
به کورد بکه‌وێ، چیا و گوندێکی وڵاته‌که‌ی داگیر بکرێ، ڕۆڵه‌یه‌کی لێ
بکوژرێ، خه‌ڵکه‌که‌ی ماڵ‌وێران و ئاواره بکرێ، ئه‌مه لای ئه‌وان ئه‌وه‌نده
گرنگ و چاره‌نووسساز نییه تا هێنده خۆیانی پێ مژووڵ بکه‌ن. کۆماری
ئیسلامی ئێران له لایه‌ک گوایه خۆی به خه‌مخۆری کوردی باشووری
کوردستان ده‌زانێ، له لایه‌کی تریشه‌وه کاولکه‌ر و وێرانکه‌ری هه‌ر
هه‌مان نیشتمانی ئه‌م کورده‌یه که به‌ناوه پشت و په‌نایه‌تی؟؟؟!!!
با جه‌ور و سته‌می بێ کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له کوردانی
ڕۆژهه‌ڵاتیش له شوێن خۆی بوه‌ستێ!
کورد چونکه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆی نییه، هه‌ربۆیه
داگیرکه‌رانیش چ ڕێزێکی لێ ناگرن. با کوردیش مینا تورک و فارس و عه‌ره‌ب
ده‌وڵه‌تی دانپێدانراوی خۆی هه‌با، ئه‌وجا ده‌مانبینی ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌و
ده‌وڵه‌تانه هێڕشیشی بکردبایه سه‌ر ئه‌وسا مه‌سه‌له‌که ڕێڕه‌وێکی
دیکه‌ی وه‌رده‌گرت و به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی تر ده‌چوو. من ناڵێم ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی که ده‌وڵه‌تی ئازادیان هه‌یه په‌لاماریان نه‌دراوه و
نادرێت، لێ کاتێک کارێکی وه‌ها ڕوو بدات، ئه‌وده‌م ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
و داکۆکی له خۆ کردن و پشتیوانی په‌یداکردن و مافی نێوده‌وڵه‌تی و
یاسایی و شتی تر دێنه پێشه‌وه و، له هه‌مان کاتیش‌دا شێوازی دیکه له
خۆ ده‌گرن.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین هێڕشه به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌م دواییاانه‌ی ئێران و
ئه‌وانه‌ی تورکیاش، ئه‌گه‌ر به قسه‌ی داگیرکه‌ران په‌یوه‌ندییان به
هه‌بوونی گه‌ریلاکانی پژاک و پ‌ک‌ک له‌و ناوچانه‌دا هه‌بێ، به‌ڵام به هه‌مان
شێوه و بگره زۆر زیاتریش گرێ‌دراو و په‌یوه‌ندیدارن به پرسی دامه‌زراندن
و دروستکردنی حکوومه‌تی نوێ و داهاتووی عێراق. هه‌ریه‌ک له ئێران و
تورکیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ له حکوومه‌تی
هێشتا پێکنه‌هێنراوی تازه‌ی عێراقدا خاوه‌ن دۆست و لایه‌نگر بن. کوردیش
که به‌شێکی گرنگ و پیکهێنه‌ری ئه‌و حکوومه‌ته تازه‌یه ده‌بێت، وا
باشتره بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک و فارس، هه‌تا ده‌کرێ له‌و لایه‌ن و
هێز و گرووپانه‌وه نزیک یا هاوپه‌یمان بێ که به جۆرێک له جۆران سه‌ر
به تورکیا و ئێران و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیشیانن له عێراقدا.
ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه که چ مه‌رج نییه له سه‌داسه‌د ڕاست ده‌ربچێ، به‌ڵام
له نزیک یا له دووره‌وه په‌یوه‌ندی به واقیعی هه‌نووکه‌یی عێراق و
کوردستانیشه‌وه هه‌یه.
به‌راوردکردنی هه‌ردوو حاڵه‌تی داگیرکاریی ئێران له باشووری عێراق و
باشووری کوردستانی به‌زۆر لکێنراو به‌و عێراقه، کارێکه ساده و ئاسان،
لێ له هه‌مان کاتدا ئه‌و دووڕوویی و جودایی و کاری درۆزنانه‌مان بۆ ده‌رده‌خات
که گشت هێزه عه‌ره‌بییه عێراقییه‌کان و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و
دراوسێ و خودی به‌رپرسانی ئه‌مریکاش له عێراقدا تێ‌یان که‌وتوون. ده
فه‌رموون چاو له هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا و بێده‌نگییه‌که‌یان بکه‌ن له هه‌مبه‌ر
هێڕش و په‌لاماره به‌رده‌وامه‌کانی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر باشووری
کوردستان! بیانوو دان به هه‌ر یه‌ک له تورکیا و ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه،
له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت، خۆی له خۆیدا جۆرێکه له ڕازیبوون و گڵۆپی
سه‌وز داگیرساندن بۆیان تا به ئاره‌زووی خۆیان غه‌در له‌م میلله‌ته
به‌شخوراوه بکه‌ن.
وه‌ک هه‌ر جارێک و له به‌رامبه‌ر هه‌ر په‌لامارێکی داگیرکه‌رانه و
ناحه‌زانه‌دا کورد که به ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه، زۆر پێویست و گرنگه،
یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ئامانج بێت و یه‌کگرتووانه‌ش به‌ره‌نگاری ده‌ستدرێژکارییه‌کانی
داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌ی ببێته‌وه. حکوومه‌تی ناوه‌ندی و باره‌گا له
به‌غدا که به ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر خودی به‌غداش ڕاناگات، مایه‌ی
پێکه‌نینه، داوای لێ بکرێت گوندێکی دووره‌ده‌ست و (کوردستان)ت بۆ
بپارێزێت!!!
8\6\2010 - ستۆکهۆڵم
mehabadkurdi@hotmail.com
|