په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٦\٢٠١١

    بەردەکان.

تەیب قادر

وەک بەردێک کۆن بوومە
ئیتر بژیم یان بمرم
بە قەد پەڕۆیەکی بەکارهاتوو
بە کەڵک ڕۆیشتن نەماوم
کە لە شەودا شوێنێکت نەبێ بۆ گۆرانی گوتن
بوون سودی دوکەڵێکی سوریشی نییە
نیو کیڵۆ با لە من قورسترە
چارەگێک سەهۆڵ لە من گەرمترە
بە پێڵاوێکی وەستاو و
سێبەرێکی مۆر
چ سەعاتێک رێگای ڕۆیشتنم دەدا
تا لەم تەمە رەق رەقە دەرچم
دڵم لە تەنەکەیەکی قڵپەوەبوی زبڵ دەچێ
جوانی چییە کە هەبێ و باخێک نەبێ پیاسەیەکی
نەرم
نەرمی بەنێودا راکێشی ؟
ئەی ژیان سەعاتەکانت خراپ ئیشدەکەن
کە تۆ کرێی خۆت دەبەی کە عومری منە
بۆچی سەیرکردنی من دەبڕی و
باخچەکانت دەشکێنی ؟
بۆچی توێنییەتی من درێژ دەکەیتەوە و
ئاوت لە سەراب دەڕژێنی ؟
من لە ناو ئەم کابۆیە وشکە و
ئەم کراسە ڕەقەدا جێگام نابێتەوە
دوو سێ ڕۆژێکی تر بەڕەڵا بوونم
وەک فەخفورییەکی شکاو
هیچ
هیچ
نییە
دوو سێ رۆژ پێش ئێستا
مشتێک سێبەر و عەلاگەیەک شەوی سپی سپیم بۆ بێنە
تا دەستم بە ئاگر تەڕبێ و
دەنک دەنک جۆ بقرتێنم و
قل قل چۆڵیم تف کەمەوە.

ماڵپەڕی تەیب قادر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک