په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٨\٢٠١٣

بەرپرسێک سووکایەتی بە رۆژنامەنووسێکی رادیۆی نەوا دەکا.
 


شەوی (٢١-٢٢/٧/٢٠١٣) لە کاتێکدا کە ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان (بیلال محەمەد مەجید) ویستویەتی دیدارێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ بەرپرسێکدا ئەنجام بدات.. سەرباری ئەوەی کە بەرپرسەکە ئامادەنەبوە دیدارەکەی لەگەڵ ساز بکات، ھەندێک زاراوەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسەکە بەکارھێناوە دەچنە قاڵبی سووکایەتی پێکردنەوە، پاشان تەلەفۆنەکەی بە روودا داخستوە.


لە بڕگەی (٥)ی ماددەی (٧)ی یاسای ژمارە (٣٥)ی رۆژنامەگەریدا ھاتوە: "ھەر کەسێک بە ھۆی کارەکەیەوە سووکایەتی بە رۆژنامەنووس بکا، یان دەستدرێژیی بکاتە سەر ئەوا ھەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە کە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەرێک لە کاتی یان بە ھۆی بەجێھێنانی ئەرکەکانی دانراوە".


بیلال محەمەد لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری داوای یاسایی لەسەر ئەو بەرپرسە تۆمار کردوە، ئێمەش لە لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووس و مافی رۆژنامەنوسی ئیدانەی ئەو جۆرە ھەڵسوکەوتانە دەکەین و ھیوادارین بە پێی ماددەو بڕگەکانی یاسای ژمارە (٣٥) ئەم کەیسە رێچکەی یاسایی خۆی بگرێتە بەر.
 


- لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان

- لێژنەی داکۆکیی لە ئازادیی رۆژنامەنووس و مافی رۆژنامەنووسیی

٣١\٧\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک