١١\٣\٢٠١١
به‌شداریی له
یادی راپه‌ڕین ناکه‌م.
-
حه‌زم ده‌کرد له‌یادی
رۆژه‌کانی راپه‌ڕیندا داوای بهدادگایکردنی سه‌رانی شه‌ڕی ناوخۆ یان
بکردبایه -
شوان سدیق
ئه‌و شاره‌ی من لێی ده‌ژیم رۆژی هه‌ینی رۆژی 11ی ئازار رۆژی
یادکردنه‌وه‌ی رۆژه راپهڕیوهکهی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵکی
هه‌ولێره، له‌م رۆژه ئه‌گه‌ر له‌ساڵانی رابردوو خه‌ڵک یادی
بکردبایه‌ته‌وه ئه‌وا ئێستا حزب یادیی ئه‌و رۆژه ده‌کاته‌وه. له‌م
رۆژه و له ساته‌وه‌ختێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ حزب به‌ناوی خه‌ڵک شار دێته
قسه.
11ی ئازار رۆژی ئازادکردنی شاری هه‌ولێره رۆژی راپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی
خه‌ڵکی کوردستانه که به‌هه‌موو توانا‌و هێزێکیانه‌وه توانیان
ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی عه‌ره‌بی سوود وه‌رگرتوو له شه‌ریعه‌تی ئیسلام.
بڕوخێنن و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گرتن و داپڵۆسانهی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس
تێک‌وپێک بششکێنن.
ئه‌مرۆ دوای چه‌ندین ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی که خه‌ڵکی
کوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌دا و سنگی خۆیان بنێن به‌گوله‌ی به‌عسه‌وه
که‌چی ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌که‌یت و هه‌یه ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان له پێناو ئومێدیکدا هه‌وڵیان بۆ ده‌دا. به‌ڵام
به‌داخه‌وه زۆرێک له ئومێده‌کانی ئه‌وان نه‌هاتوونه‌ته دی.
ئومێدی ئینسانی کورد ئومێدی خۆشبه‌ختییه ئومێدی خۆشبه‌ختیش گه‌یشتن
نییه به کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی جیاله‌وه گه‌یشتنه به هێنادهی
ئاواته‌کانی ئینسان که مرۆڤ هه‌ست به‌وه بکات له نیشتمانه‌که‌ی
خۆیدا و له ژێر چه‌تری دهسهڵاتکدا که پێشتر ئه‌وی کورد هه‌وڵی بۆ
داوه ، ئه‌و به‌ئارامی و خۆش به‌ختی بژ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌بوونی خۆی
بکات.
من وه‌ک دانیشتوویه‌کی شاری هه‌ولێر به‌باشم زانی بایکۆتی ئه‌و
یادکردنه‌وه بکه‌م. بایکۆتکردنی من له‌و رۆژه‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه
نییه که من له‌گه‌ڵ راپه‌رین نه‌بم به‌ڵێ من له‌گه‌ڵ ده‌نگی راپه‌رین
و خه‌ڵکی راپه‌ری و خواز و دلێری کوردستانم به‌تایبه‌تی دانیشتوانه
خۆشه‌ویسته‌که‌ی هه‌ولێر.
حه‌زم ده‌کرد راپه‌رینی ئه‌م ساڵی هه‌ولێر راپه‌ڕینێک بوایه بۆ
چاکسازی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری. راپه‌رینی ئه‌م ساڵ راپه‌رین
بوایه بۆ دیاریکردنی سیستمیکی جێگیر که گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی
ناعه‌داله‌تی ریشه کێش بکردبایه.
حه‌زم ده‌کرد له‌رۆژی راپه‌رینی ئه‌م ساڵدا رۆژی راگه‌یاندن بوایه بۆ
بهدادگایکردنی سه‌رانی شه‌ری ناوخۆ. بۆ ئه‌وه‌ی چیتر دوژمنانی
ئینسانه‌کانی ئه‌م وڵاته به به‌رچاومانه‌وه هاتووچۆ نه‌که‌ن.
حه‌زم ده‌کرد له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا و له‌به‌رده‌م بازاری نیشتمان
هه‌موو تاکیکی هه‌ولێر به‌ده‌نگی به‌رز هاواری بکردبایه با چیتر
راستییه‌کان له خه‌ڵک نه‌شاردرێته‌وه و راستییه‌کان بخرینه روو. که
ساڵه‌هایه سه‌رانی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری کورد خه‌ڵکی کوردستان چه‌واشه
ده‌که‌ن.
حه‌زم ده‌کرد 11ی ئازار که هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ساته وه‌ختی خه‌ڵکی
کوردستان و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پیا تێپه‌رده‌بێت، خه‌ڵکی هه‌ولێر
برژابایانهته سه‌ر جاده‌کان و هاواریان بۆ که‌شکه‌لانی فه‌له‌ک
بهرزبکردبیاتهوه بۆ چاکسازی بۆ گۆڕینی جۆر و شێوه‌ی حکومرانی
ده‌سه‌ڵاتی ئیستای کوردی.
به‌ڵام ئه‌فسووس لیره و له‌م شاره ده‌سه‌ڵاتی جیایه له ده‌سه‌لاتی
ناوچه‌کانی تر. چونکه لیره چاوسورکردنه‌وه و هه‌ره‌شه‌کردن و رفاندن
هه‌یه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک که‌سی ده‌مامکداری حزب. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م ده‌ڤه‌ره له‌خۆی و ده‌سه‌ڵات و ههیمهنهکهی
ده‌ترسێت، بۆیه هه‌موو ریوشوێنیکی توندی نایاسایی ده‌گرێته به‌ر.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|