په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٣\٢٠١٠

    بەتەنیاییم مەسپێرە،

   مەرگ زۆر ڕقى لێمە.

غەمگین بۆڵى

بەتەنافى بۆڵە ترێیەک هەڵمواسە
سوور ترم کە: لە پلیقانەوەى شاتووەکانى فیردەوس و
کوشتنى هابیل و
بەرد باران کردنى دوعاى عاشق و
یەکەم خوێن ڕژانى کچێنى.
بە گەزەیەکى دکتاتۆرانە کرمى مەرگم
بۆ لەسێوى بۆگەنى ژیان بەخەبەر بێنە
تا سنوورى تەریق بوونەوەى شیعرێکى کالڕ دواى بڵاو کردنەوەى
تا دواهەمین کەنارەکانى بەهەشت/ دڵنیام
ترپەى دلڕ و چرکەى کاتژمێر
لە ئەزەلەوە گاڵتە بە ژیان دەکەن!
وەلێ کە مەرگ هەڵیکرد ژیان چەشنى ئەو مارە دەوەستێت کە دووپشکى دیوە
ژیان بەگۆرانیە عەلمانیەکان شەڵالڕ دەبێت لە خرۆشان
بەکەوتنە خوارەوەى قەیسیەکى زەردیش..
پڕ تر دەبێت لە خورافات
واى لە مردن واى
کەمینێکى چەند بێئاگایە بۆ سپاردن بە ماتماتیکى نهێنیەکانى کەون
وەرە هاوڕێم
بەتەنیاییم مەسپێرە، مەرگ زۆر ڕقى لێمە
وەلێ تەنها بەوە شادمانم
واستەکارى ناناسێت مەرگ
ئەوەتا دایکە مێروولەیەک بە مێروولە کوڕە شاعیرەکەى دەڵێت:
( کوڕم دنکە گەنمێکت نەبێت، دنکە گەنمێک ناهێنیت
لە عەشقدا قوڕبانى نەدەى مەعشوق بەدەست ناهێنیت
لە شیعردا نوێکار نەبیت، کۆرپەى شاعیریەتیت لەبار دەچێت )
کەوایە: هەموو شتێک پێویستى بە هەنگاونانە، تەنانەت مەرگیش
واى لە مردن هاوڕێم واى
تۆ لەماڵى مەرگێکى پڕ ژوورى بەلاش دەگەڕێى
ژوورێک بۆ ڕامانى خونچەى باغەکانى عەشق
ژوورێک بۆ تێفکرین لە سۆتەکى جگەرەى ئایندەیەکى بەزۆر ڕاپێچراو
ژوورێک بۆ خەیاڵە ئاگرینەکانى جەهەنەم
ژوورێک بۆ تەسمیل بوونى فانتازیاکانى شیعر
ژوورێک بۆ شرۆڤە کردنى ئایەتەکانى عەشقێکى پڕ بڤە و کوفرى
ژوورێک بۆ یاداشتنامەیەک هەڵمى هەنسکێکى بەسۆى لێ هەڵبستێت
ژوورێک بۆ گەڕان بەدواى پووچى سیاسەتى حیزبەکان
ژوورێک بۆ ڕیسواکردنى خۆت لەبەردەم ئاوێنەى ڕۆح
ژوورێک بۆ خودى خۆت: تاکو لەخۆتدا ( ئەو ) بدۆزیەوە
سەیرە هاوڕێم!
تۆ تازە دڵنیاى ژمارەى پێڵاوى مردن چەندە؟
ئەوەتە: ژیان سوارى ماشێنى مردن بووە
سەکنەکە پیاوێکى قیامەتییە داواى پارەى میراتگریمان لێدەکات
ئیدى هەستە لە خەو هاوڕێم
وا مردن بەدوومانەوەیە.


8/8/2008
07504259650