په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٣\٢٠١٠

بەختیار عەلی و گه‌نده‌ڵیی.

سەلام عەبدوڵا  

 

رۆژنامەی کوردستان راپۆرت دیمانەیەکی لەگەل بەختیار عەلی سازداوەو سەبارەت بە پرسیار(گه‌نده‌ڵیی و دیموکراسی چی پەیوەندییەکیان پێکەوە هەیە؟ ئایا دەکرێت ئێمە وەڵاتێکی دیموکرات بین و رێگاش بە گه‌نده‌ڵیی بدەین؟


"بیرمەند"لە وەڵامدا دەڵێ: (گه‌نده‌ڵیی وەک دیاردە پتر سەر بە سیستمی دیکتاتۆرییە نەوەک سیستمی دیموکراسی. لەھەرجێگایەک گه‌نده‌ڵیی ھەبوو، واتە کۆمەڵگای مەدەنی بوونی نییە، حوکمی قانونیش کەمتین و بێدەستە. گه‌نده‌ڵیی ناوێکی دییە بۆ دیکتاتۆرییەت و حوکمی نوخبە. بۆ یاریکردنی تاقمێک بە ئابووری نەتەوەیی. لە ھەرجێگایەک گه‌نده‌ڵیی ھەبوو واتە دیموکراسییەت بوونی نییە. گه‌نده‌ڵیی بریتییە لە پراکتیکی ڕۆژانەی دیکتاتۆرییەت بۆ دەسەڵاتی خۆی. کێشەکە لەوەدایە پەروەردەی سیاسی ئێمە دیموکراسییەتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا کورت و بچوککردۆتەوە. مانای دیکتاتۆرییەتشی لە حوکمی ڕەھای حاکمێکی نەرجسیدا دیلکردوە... ھەردوو ئەم دوو پێناسە بێمانا و کورتبینن و بە مەبەستی شاردنەوەی ڕووە جۆراوجۆرەکانی دیکتاتۆرییەت ئیشیان پێدەکرێت. دیکتاتۆرییەت بریتییە لە بەکارھێنانی دەسەڵات لە پێناوی نوخبەیەکی دیاریکراودا کە چوونەتە سەروو قانون و سەروو کۆمەڵگاوە. دیکتاتۆریەت ناوە سیاسییەکەی ئەو سیستمەیە گه‌نده‌ڵییش ناوە ئابووری و ئەخلاقییەکەیەتی... واتە گه‌نده‌ڵیی ناوی دووەمی دیکتاتۆرییەتە کاتێک بۆ ناوێکی دی دەگەڕێت کە کەمێک کەمتر سیاسیانە بێت).
بەڵام سەرچاوەی راستییەکان لە شوێنی ترە:


1- بەختیار سەرسامە بە وەڵاتانی"دیموکراسی"ولەمەشدا هەقی خۆیەتی، بەڵام لە سیستێمی دیموکراسی ئۆروپا قانون بەتین و دەسەڵاتدارەو لەگەلیاندا گه‌نده‌ڵییش باڵادەستەو دەتوانین بڵێین: سیستێەمکە بەخۆی بەرهەمیدەهێنێت. گەرچی بەختیار لە ئەڵمانیا دەژێ، بەڵام هیچ ئاگای لە بارودۆخی ئەو وەڵاتە نییەو ئەمەش هەندێ زانیارییە لەبارەی گەندوڵی بە شێوە ئەڵمانییەکەی: کۆنراد شویلە(زاناو لێکۆڵەر)لە راپۆرتی ژمارە42ی گۆڤاریisw REPORT دەنووسێ: ئەوە چەندین مانگە، رای گشتی لە ئەلمانیا، بە هۆی پەردە لەسەر یەکتر لادانی سیستێمی گه‌نده‌ڵیی حزبی دیموکراتی مەسیحی، هەناسەی گیراوە. لەسەرەتای ساڵانی نەوەت، سەرۆکی دەوڵەت وحزبی ناوبراوی کۆن هیلمۆت کۆل"پێشەنگی رۆحی ـ ئەخلاقی گۆڕانکارییەکان"هەوڵیدا بەرتیلخواردنی دوو ملیون مارک(پارەکانی- گوێنە)ی لە کۆڵی خۆی بکاتەوە. ئێستا بەرتیلەکان بۆ 30،40،80 ملیون وزیاتر بەرزبونەتەوەو رەنگە 200 و 500 ملیون مارک بن. تەنانەت رەقیبی ئابوری حزبیCDU کە لەساڵانی حەفتاوە لەسەر بڕیاری سەرکردایەتییەکەیان، راپۆرتی ژمێریاری درۆیانە بڵاودەکردەوە وچۆن سەرکردایەتییەکەیان لەهەر کردارێکی نایاسایی بەرتیل خواردن دوورن.


رەنگە دوو داتا هەبێت، دیمنزیونی تاوانی زەبروزەنگ بەکارهێنانی بەرتیلخواردنی ئەلمانی کە وەک جاران بە نەبینراوی ماوەتەوەو تا رادەیەک پێشان بدەین:
1/ سەروەتی کۆمەڵەکانی هاووڵاتیان کە تەنها لە نێوان 1969 و 1980 دا، 214 ملیون مارک بەشێوەیەکی نایاسایی لە ئابوورییەوە بۆ حزبیCDU،CSU ،FDP گوێزراوەتەوەو لە1980 ناچاربوون کارتێکردنەکانی راگیرن. لەوساوەوە ئەو دراوە وون بووە.


2/ بەگوێرەی وتەکانی دادپەروەری ژنێف، کۆنزێرنی سیمنز لە سویسرا کۆنتۆی رەشی هەیەو سەدان هەزار فڕەنکی سویسری لەسەرە. ئەو پارەیە قاسەی بەرتیل دان وجەنگی کۆنزێرنەکەیە. بەگوێرەی قسەکانی د.Uwe Luethje سەرۆکی خەزینەی حزبی ناوبراو، لە 1990 سیمنز نۆ ملیون مارکیان بە دەستی بە خۆی وKiep سەرۆکی خەزینەی پێشوویان داوە.


ئەوانەی وا بە بەرێوەبەرانی سیاسەتی ئەلمانی ملیونان مارک بەرتیل دەدەن پێک هاتوون لە : ئابووری ئەلمانییە وئێستا بە بۆنەی جیهانگیرییەوە کۆنزێرنە بیانییەکانن. لەم کاتەدا میدیای ئەلمانی زۆر باسی بەرتیل دانی کۆنزێرنی نەوتی فەرەنسی(Elf Aquitaine) دەکەن کە پاڵاوتنی (لۆینا) وبانزینخانەکانی مینۆل لە ئەلمانیای رۆژهەڵاتی کڕیوە، بۆ ئەوەی بە خەڵک رابگەیەنن کە کۆنزێرنە بیانییەکان تاوانباری ژمارە یەکن. ئەوەی راستی بێت دەوڵەت وحزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەلمانیا هەر لە دامەزراندنیانەوە تا ئەمڕۆ بەرتیلیان لە ئابوری وەرگرتووە. کە چی لە ناوەراستی ساڵانی هەشتاوە لە دادگاکان فایلیان بۆ کراوەتەوە.).


بێجگە لەوەش، بەختیار لە درێژەی وەڵامەکانیدا، خۆ ی بە کابرایەکی"ناسیاسی"دادەنێت، و پێی وایە(دەردی سیاسەت بە سیاسەت چارەسەر ناکرێت....سەرتاپای جەستەو عەقڵی کوردی ناساغە....ئەوانەی لە دەسەڵاتن و ئەوانەش کە لە دەرەوەی دەسەڵاتدان، هەمان کێشەیان هەیە).
کەواتە بەختیار خۆی بە پزیشک دەزانێ و جەستەی سیاسی کوردستان گشتگیر دەکات و بە پەککەوتەیەکی نەخۆشی ناو نەخۆشخانەکان دەزانێ! ئایا ئەم بۆچوونە چەندە پەیوەندی بە واقعی سیاسی هەر وەڵاتێک لە وەڵاتانی دنیاوە هەیە؟


پاشان پزیشکەکە هەموو نەخۆشییەکان دەهێنێتە ئاستی نەخۆشی ئەقڵی و دەڵێ(ئەوەی پێویستی بە ریفۆرمە حیزبێکی سیاسی یان دەوڵەت نییە بە تەنیا، بەڵکو تەواوی عەقلی سیاسی کوردی پێویستی بە گۆڕانە).


بەختیار زۆر باسی جەهل دەکات و دەڵێ: (بەڕای من سەرەتای هەموو ئەڵتەرناتیڤەکان لە دونیای ئیچمەدا سەندنەوەی دەسەڵاتە لە جەهل...سیاسەت لە کوردستان گەوەرترین و قایمترین و بەهێزترین قەڵای جەهلە، زیادڕەوی نییە گەر بڵێم سیاسەت لە کوردستاندا وەکو بوار پایتەختی جەهلە.).
من دەبێ بیسەلمێنم کە بەختیار بەخۆی یەکێکە لەناوەندەکانی جەهلە:


لە زۆربەی خودی وەڵاتە دیموکراتەکانی ئۆروپا کۆمیتەی دژ بە گەنەڵی هەیەو ئەوەی سادەترین زانیاری هەبێت، دەزانێ کە بۆ نموونە:


- نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتننامەی دژ بە گه‌نده‌ڵیی راگەیاندووە. هەروا چەندین رێککەوتننامەی تر هەیە.
- وەک رێککەوتننامەی رێکخراوی وەڵاتە ئەمریکییەکان لە 29/3/1996 دژ بە گه‌نده‌ڵیی.
- رێککەوتننامەی لەناوبردین لەنێو کارمەندانی کۆمەڵە ئۆروپییەکان و کامەرندانی وەڵاتانی بەشداربوو بە یەکێتی ئۆروپا و ئەنجومەنی ئەم یەکێتییە لە 26/5/1997کاری پێدەکەن.
- رێککەوتننامەی قەڵاچۆکردنی بەرتیلدان بە کارمەندە گشتییە دەرەکییەکان لە مامەڵەکانی بازرگانییە نیودەوڵەتییەکان.
- رێککەوتننامەی یاسای تاوان سەبارەت بە گه‌نده‌ڵیی و لیژنەی وەزارەتەکانی ئەنجومەنی ئۆروپا لە27/ینایەر/1999وە کاری پێدەکەن.
- رێککەوتنی یاسای مەدەنی سەبارەت بە ئابووری و لیژنەی وەزارەتی ئەنجومەنی ئۆروپا لە4/11/1999کاری پێدەکەن.


و زۆر رێککەوتننامەی تر کە لێرە پێویست ناکات بەسەر یەک بە یەکیان بچمەوە، بەڵام"فەیلەسوفە ناسیاسییەکەی" بابانییەکان لە گوێی گادا نووستوەو زانیاری و بۆچوونی هەڵە و جاهیلانە بە خەڵکی داماوی کوردستان دەگەیەنێت کە هیچ پەیوەندییەکی بە راستییەوە نییە:

 
گەندەلێ تەنها لایەنێکە لە تاوانی رێکخراوی سیستێمی دیموکراسی باڵادەست لە وەڵاتانی ئۆروپا و ئەمریکاو ئەوانی تر...
ئەوەی بەشێوەیەکی تایبەتی سەرسامم دەکات لەم بەڕێزە ئەوەیە چۆن کەسێکی ناسیاسی ئەو هەموو ئەحکام، بۆچوون، پێشنیارو رەخنە سیاسییان دەکات؟!