![]()
|
بـــــا حسین عەلی
و محه‌مه‌د حسین لەبیر نەکەین!
حسێن عه‌لی محه‌مه‌د حسێن
ئاسۆ گۆران بە ژمارەی (07895636633) سەمیرە ئەحمەد بە ژمارەی(07828424164) کرمانج عمر(07878817447) سامان سەردەم بە ژمارەی(07799507141)
www.csdiraq.com www.federation.org
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خوێنی (سۆران)مان له‌بیرناچێ. بۆ"ڕاى گشتى. بۆ"سەرۆکى هەرێم. بۆ"حکومەتى هەرێم. بۆ"گشت ڕێکخراوە مرۆییەکان.
لاتان ئاشکرایە(40)ڕۆژ لەمەوبەر ڕۆژنامەنوس سۆران مامەحمە لەشارى کەرکوک و لەگەڕەکێکى ئارام بەدەستێکى ڕەش شەهید کرا ئێمە وەکو گروپى ڕۆژنامەنوسانى بآ سنورى کوردستان سەرەڕاى ئەوەى زۆر بەتوندى ئەو پەلامارە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە ریسوادەکەین هەروەها بێدەنگ بوونى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم زۆر بەتوندى شەرمەزار دەکەین ڕایدەگەیەنین کەگروپى ڕۆژنامەنوسانى بآ سنورى کوردستان تەواوى زانیاریەکانى لەسەر چۆنیەتى و کاتى تیرۆرکردنى شەهیدسۆران دەست کەوتووە داوا لەپۆلیسى شارى کەرکوک دەکەین کەبەپەلە و لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسى زانیاریەکانى خۆیان کەلەو ماوەیەدا دەستیان کەوتووە ئاشکرایان بکەن ئەگەر نا ئێمە وەک گروپى ڕۆژنامەنوسانى بآ سنورى کوردستان تەواوى زانیاریەکان بۆ ڕاى گشتى ڕێکخراوە مرۆییەکان و نوسەرو ڕۆژنامەنوسانى کوردستان ئاشکرادەکەین پێویستە ستافى گۆڤارى لڤینیش لەوە زیاتر ئەو زانیاریانەى دەستى کەوتووە نەیشارێتەوە و ئاشکراى بکات..
چاوەڕوانى وەڵامى بەپەلەی ئێوەین.
گروپى ڕۆژنامەنوسانى بآ سنورى کوردستان. besnury@yahoo.com
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له یادی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی قاڕنێ‌دا ، له لاهای به پشتیوانی له زیندانیانی مانگرتوو ، کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌رمه‌زارکرا.
20080825
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک سەبارەت خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری ستۆکهۆلم.
دوای ئه‌وه‌ی لیوای 34 ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له به‌شێک له ناوچه کوردستانیه‌کانی دیاله ، له ژێر فشاری حکومه‌تی عێراق پاشه کشه‌ی کرد ، هاوکات له‌ڕۆژی ( ٢٥\٨\٢٠٠٨ ) سوپای شۆڤینی عه‌ره‌بی عێراقی هاته ناو شاری خانه‌قین و چه‌ند بازگه‌یه‌کی دانا ، بێ ئه‌وه‌یهێزی پێشمه‌رگه هیچ ڕێگریه‌کی سەربازی له‌به‌رامبه‌ریدا بکات ،ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی کورد له‌ناو سوپای عێراق لادران و گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌کانی خواروی عێراق و داگرتنی ئاڵای کوردستان له سه‌ر باره‌گای پارته کوردستانیه‌کان له به‌شێک له ناوچه کوردستانیه کانی دیاله ، سه‌رجه‌م ئه‌مانه بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئێمه جاڕی خۆپیشاندانێک بده‌ین دژ به سوپای عێراق و بێ ھەڵوێستی ده‌سه‌لاتی کوردیی , له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عیراق لە سوید ، به‌ڵام لە بەر ناسکی بارودۆخی سیاسی و بەمەبەستی خۆئامادەكردنێكی باشتر بۆ خۆپێشاندانەكە دژ بە حكومەتی عێراق و بۆ ئەوەی خۆپێشاندانەكە بە ھەماھەنگی لە گەڵ چەند لایەنێكی سیاسی و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی له شاری ستۆکهۆلم بكەین بە باشمان زانی خۆپێشاندانەكه‌مان بۆ ماوەی یەك ھەفتە دوابخەین بۆ ڕۆژی 20080907 ئه‌گه‌ر ڕوداوه سیاسیه‌کان به‌م شیوه‌ی ئێستا بوو ناوه‌ڕۆکی خۆپیشاندانه‌که دژ به سوپا و حکومه‌تی عێراق ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه پاشه کشه بکه‌ن ، ئه‌وا به‌شی گرنگی ناره‌زایه‌تیه‌کانمان دژ به‌ده‌سه‌لاتی کوردیش ده‌بێت.
ناوەندی چاك گەڕانەوەی ھێزە سەربازیەكانی عێراق و داگیركردنەوەی خاكی كوردستان لەو ناوچەیە بە سەرەتایەك دادەنێت بۆ پاکتاو کردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی و ئەنفالكردنەوەی خەڵكی ئەو ناوچەیە بۆیە بەتوندی دژی دەوەسین.
ناوه‌ندی چاك- کۆمیته‌ی سوێد ٢٩/ ٨/٢٠٠٨
www.chaknews.com
بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی له شاری مهاباد.
www.chaknews.com
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌ێندراوی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کوردستان له مه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی یه‌که‌می سپاسی رزگاریی کوردستان.
هاونیشتمانیه به‌رێزه‌کان پێشمه‌رگه،ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی سپای رزگاریی کوردستان بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر به‌رزی شه‌هیدانی رزگاری
به سه‌ر و دڵ و خۆشیه‌کی زۆره‌وه، هه‌واڵی پێکهێنانی کۆنفرانسی یه‌که‌می سپای رزگاریی کوردستان رائه‌گه‌ێنین.
له رۆژه‌کانی هه‌ینی و شه‌ممه 22 - 23 /8/2008 (1-2/6/1387) دا، کۆنفرانسی یه‌که‌می سپای رزگاریی کوردستان، به به‌شداری کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری و ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده دێرینه‌کانی رزگاری و نوێنه‌رانی ئه‌ندامان له نای خۆی وڵات و له باشوری کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها له رێکخستنه‌کانی ژنان و لاوان به‌رێوه چوو.
ئه‌ندامانی کۆنفرانس به پێی پرۆگرامی له پێش دا دیاری کراو، به‌و په‌ڕی دڵخۆشیه‌وه له کاتی خۆ‌یا له ساڵۆنی تایبه‌ت به کۆنفرانس که به ئاڵای کوردستان و دروشم و هێماکانی رزگاری رازابووه‌وه، حازر بوون. سه‌ره‌تای کاره‌کانی کۆنفرانس به پێشکه‌ش کردنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورعانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان له‌گه‌ڵ سرودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب" دا، بۆ رێز گرتن له شه‌هیدانی سپای رزگاریی کوردستان و شه‌هیدانی جووڵانه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی کوردستان ئاماده بووان به پاوه وێستان.
پاش سرودی ئه‌ی ره‌قیب و رێزدانان بۆ شه‌هیدان، وته‌ی به‌خێرهێنان و راپۆرتی سیاسی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستان له‌لایان به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاك شێخ مسعود نه‌قشبه‌ندی یه‌وه پێشکه‌ش کرا. له راپۆرتی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه بۆ کۆنفرانس، خه‌بات و تێکۆشانی رزگاریی له ده‌وری یه‌که‌می دا (1979 – 1988) تیشکی خراوه‌ته سه‌ر و باس له مه‌سه‌له‌ی راوه‌ستانی خه‌باتی رزگاریی و ئاکامه‌کانی کراوه. هه‌ر له‌و به‌شه‌دا باس له بریاری هه‌ستانه‌وه و بووژانه‌وه‌ی رزگاریی کراوه و داوا له هه‌موو ریزه‌کانی رزگاریی کراوه، به باوه‌ڕ به خۆ بوونه‌وه، ئه‌م قۆناخه ببڕن.
بێجگه له‌وه، راپۆرتی سیاسی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه باس له هه‌لومه‌رجی جهان و گۆڕانکارییه‌کانی ساڵه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی 20 کراوه. باس له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و کێشه گرینه‌کانی ناوچه‌که و مه‌سه‌له‌ی کورد و باردۆخی ئێران، به‌شه‌که‌کانی تری راپۆرته که پێکدێنن.
پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه و ده‌ستوریی نێو خۆیی سپای رزگاریی کوردستان، به‌شێکی تر له کاره‌کانی کۆنفرانس بوو که پاش خوێندنه‌وه و قسه و باس کردن له سه‌ر‌ی، خرانه ده‌نگه‌وه و به په‌سندگه‌یشتن. له به‌رنامه‌ی سپای رزگاریی کوردستانا، له به‌شی ئامانجه گشتی یه‌کانا، " سپای رزگاریی کوردستان وه‌ك هێزێكی رزگاریخوازی دیموکراتی له پێناو به‌ده‌سهێنانی مافی دیاری کردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات ئه‌کات" ، پێناسه کراوه. هه‌روه‌ها بۆ هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران، داوای سیسته‌مێکی کۆنفیدراڵی ئه‌کات. له به‌شی " به‌رقه‌راری دێموکراسی"دا، رزگاریی خوازیاری دامه‌زراندنی په‌رلمان و کۆماری کوردستان و هه‌ڵبژادنی گشتی و دابین کردنی هه‌موو ئازادییه‌کانه.
له ده‌ستووره نێوخۆییه‌که‌ی دا، سپای رزگاریی کوردستان به" هێزێکی رزگاریخوازی دێموکراتی که له رێگای رزگاریی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رقه‌راری دێموکراسی و دابین کردنی مه‌فه‌کانی مرۆڤ خه‌بات ئه‌کات"، پێناسه کراوه.
به‌رنامه و ده‌ستوری نێوخۆیی رزگاریی پاش لێکدانه‌وه و رێك و پێك کردنی زیاتر په‌سندکرا.
دوایین بڕگه‌ی کاری کۆنفرانس، هه‌ڵبژاردنی سکرتێر و کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی بوو. له‌م بڕگه‌یه‌دا که هه‌موو که‌س مافی خۆ پاڵاوتنی هه‌بوو، به‌رێز کاك شێخ مسعود نه‌قشبه‌ندی به تێکڕای ده‌نگ، به سکرتێری سپای رزگاریی کوردستان هه‌ڵبژێردرا. هه‌روه‌ها له ریزی ئه‌ندامانی دێرینی رزگاریی دا، ژماره‌یه‌ك بۆ کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردران. سکرتێر و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی له وته‌کانی پاش هه‌ڵبژێرانیاندا، به‌ڵێنیان به ئه‌ندامانی رزگاریی دا که دڵسۆزانه له پێناو ئامانجه‌کانی رزگاریی دا تێ‌بکۆشن و بۆ به هێز کردنه‌وه‌ی رزگاریی هه‌وڵ بده‌ن.
شایانی باسه که له‌ماوه‌ی بڕگه‌کانی کاری کۆنفڕ‌انس دا، چه‌پکێك شێعر و سرود و گورانی و په‌یامی پیرۆزبایی پێشکه‌ش کران.
کۆنفرانسی یه‌که‌می سپای رزگاریی کوردستان، له پاش ته‌واو بوونی، به شایی و هه‌ڵپه‌رکێی کوردی، به‌سه‌رو دڵخۆشی زۆره‌وه کۆتایی پێ هات.
پیرۆزبێت له رزگارییه‌کان به‌رێوه‌چوونی کۆنفرانسی یه‌که‌م.
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کوردستان 5/ 6/ 1387 26/8/2008
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش له‌مه‌ڕ مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد.
ماوه‌ی 4 رۆژه، زیاتر له 100 زیندانیی سیاسیی کورد له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی له مانگرتنێکی سه‌رانسه‌ری و بێسنووردان.
مانگرتووان ئامانجه‌کانی خۆیان له‌و مانگرتنه له 4 خاڵدا راگه‌یاندووه که بریتین له:
1- دان پێدانانی ده‌سه‌ڵات (کۆماری ئیسلامی) به شوناسی سیاسی و مه‌ده‌نیان و ره‌فتاری شایسته‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵیان. 2- گۆڕینی بڕیاری ده‌رکردن و به‌ڕێوه‌بردنی حوکمی ئێعدام بۆ زیندانیانی سیاسی. 3- ده‌ست راگرتنی به‌په‌له له به‌ڕێوه‌چوونی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی. 4- ده‌ست هه‌ڵگرتن له ئه‌شکه‌نجه و پێشێلکردنی به‌رده‌وامی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان.
تێکۆشه‌رانی پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی ئاڵمان، له مانگرتنی یه‌کگرتووانه‌ی زیندانیانی سیاسیی گه‌له‌که‌مان و ویست و داخوازه‌کانیان پشتیوانی ده‌رده‌بڕن و هه‌ر سێ لایه‌ن خوازیاری ئه‌وه‌ن، حوکمی ئێعدام و زیندانی هه‌موو ئه‌و زیندانیانه و تێکڕای زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، هه‌ڵوه‌شێنه‌وه و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسیی ئازاد بکرێن. ئێمه له‌م پێناوه‌دا، خوازیاریی هاوکاری و به‌هاناوه هاتنی رێکخراو و ناوه‌نده جیهانییه‌کانی دیفاع له مافه‌کانی مرۆڤین.
ئێمه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مانگرتنی خوشک و برایانمان له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی دا، بێ‌سنوور راگه‌یه‌ندراوه، کۆماری ئیسلامی به به‌رپرسی سڵامه‌تی مانگرتووان ده‌زانین.
1- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 2- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران 3- پارتی ئازادیی کوردستان PAK ئاڵمان 8 خه‌رمانانی 2708 29 ئاگۆستی 2008
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پشتیوانی هاوبه‌ش له داخوازی زیندانیانی سیاسیی ده‌که‌ین
4 رۆژه زیندانیانی سیاسیی کورد له زیندانه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له شاره‌کانی ورمێ، مهاباد، سنه، که‌ره‌ج و تاران، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێکی بێ‌سنوور.
داخوازی دیاری کراوی مانگرتووان بریتین له:
1- دان پێدانانی حکومه‌ت به ناسنامه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌و زیندانیانه و ره‌فتاری شه‌رافه‌تمه‌ندانه له‌گه‌ڵیاندا. 2- پێداچوونه‌وه به ده‌رکردن و به‌ڕێوه‌بردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییه‌کان. 3- راگرتنی خێرای ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی. 4- کۆتایی هێنان به ئه‌شکه‌نجه و پێشێلکردنی به‌رده‌وامی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان.
ئێمه کۆمیته‌کانی رێکخستنی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان له هوله‌ند، وێڕای ئه‌وه‌ی گیرانی ئه‌و ژماره‌یه له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، به‌ناڕه‌وا ده‌زانین و خوازیاری ئازادیی بێ مه‌رجی هه‌موویانین، ئه‌م هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه‌یان به ڕه‌وا ده‌زانین و پشتیوانی له داخوازه‌کانیان ده‌رده‌بڕین. هه‌ر له‌وکاته‌شدا بۆ سڵامه‌تی ئه‌وان به په‌رۆشین و کۆماری ئیسلامی به به‌رپرسی تێکچوونی باری له‌شساخی یه‌کبه‌یه‌کی زیندانیانی مانگرتوو، ده‌ناسین.
ئێمه داوا له هه‌موو رێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ین، به‌هانای زیندانیانی مانگرتووه‌وه بچن و بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان و ئازادیی تێکڕایان هه‌ول بده‌ن.
1- پارتی ئازادیی کوردستانPAK 2- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 3- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران هوله‌ند خه‌رمانانی 27088 ئاگۆستی 200829
|