![]()
|
بانگه‌واز بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دۆكۆمێنت سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به كورد.
هاووڵاتیانی تيكؤشه ر ڕێکخراو، که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان كه سانى شاره زا , روناكبيران , مافپه روه ران و پاريزه ران
بۆ کردنه‌وه‌ی دۆسیه وه به تاوانبار ناساندن و به سزاگه‌یاندنی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌رامبه‌ر به کۆمه لکوژی و قه‌ڵاچۆ کردنی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له رێکه‌وتی 29ی 8ی 2008دا پاش چاوپێکه‌وتنمان له گه‌ڵ دادگای تاوانبارانى نيونه ته وه يى كه باره گاكه ى له هۆڵه‌نده يه ، داوای به‌ڵگه و دۆکومێنتیان لێ کردووین بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه يه فه رمى له لایه‌ن دادگاوه بكريته وه له سه ر كؤمارى ئيسلامى ئيران .
ئێمه وک ئه‌و چه‌ند لايه ن و رێکخراوه‌ی كه له خواره‌وه ناومان هاتووه . داوا له هه‌موو ڕێکخراو، که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین , که هه‌رچی دۆکۆمێنتیان هه‌یه بینێرن بۆ ئه‌م ئیمايله‌ی له خواره‌وه بلاوكراوه ته وه , هاوكارمان بن له م كاره , كاريكى زؤر تولانى وه لى له كؤتاييدا به به رهه مه .
سوپاس بۆ هاوکاری هه‌موو لایه‌ک. کومه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران،کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند. پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند. ناوه‌ندی (چاك)-كؤميته‌ى رؤژهه لات تێبینی :
1- به‌ڵگه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت بۆ دادگا به نرخه، تێکست (نووسراوه) " به تايبه ت بلاوكراوه له رؤژنامه كانى رژيم ، فیلم، وێنه و ده‌نگ.
2- هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵات ئه نجامدراون بۆ داکۆکی به‌نرخن وه‌ک:
تاوانه‌کانی خه‌لخالی جه للاد، کۆمه لکوژی قارنێ و قه‌ڵاتان، ئیندرقاش و وسوکه‌ند و لادى و ناوچه‌کانی تر, ئيعدامكردنى 59 تازه لاوی بێ تاوان له مه‌هاباد نيشاندانى له تلوزيؤنه وه ، تڕۆڕی ریبه‌رانی کورد له ناوخۆی وڵات و له ده‌ره‌وه، جیهادی خومێنی بؤ هيرش بؤ سه ر كوردستان و كؤمه لكوژى كوردان ، گرتن، شکه‌نجه و ئیعدام ، ،سیاسه‌تی موعتاد کردنی خه‌ڵک له زیندان و له ده‌روه ، دزینى شوينه واره مێژوویيه‌کان و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و به ده يان جؤر تاوانی تر .
بۆ په‌یوه‌ندیكردن: 0031626951120
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چاكنیوز- تایبه‌ت
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕاگه‌یێندراوی ژماره ٩
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوردستانیانى باشوور، نیگه‌رانین له ئاست بێده‌نگیتان له‌به‌رامبه‌ر مانگرتنی زیندانیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران.
جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستان. که‌سوکاری شه‌هیدان. پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان. ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. ڕێکخراوه‌کانی زیندانیانی سیاسی ، مافی مرۆڤ ، دژ به جینۆساید ، ژنان ، مامۆستایانن ، ڕۆژنامه‌نووسان ، نووسه‌ران. چالاکڤانانی مه‌ده‌نی. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ، ڕۆژنامه‌نووسانی له خۆبردوو.
ئه‌مڕۆ نۆهه‌مین ڕۆژه ، زیاتر له 100 زیندانی ، له بارودۆخێکی زۆر سه‌ختدا ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن ، ئه‌م زیندانیانه چاوه‌ڕوانی پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه بوون له کوردستانیان بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی داخوازییه‌کانیان بن و ده‌نگیان بگه‌یه‌نن به ده‌ره‌وه‌ی زیندان و ڕای گشتی کوردستانی و جیهانی ڕابکێشن بۆ پشتیوانیکردن له داخوازه‌اکنیان .
که‌چی به داخه‌وه ، له باشوری کوردستان ، له ئاستی حکوومی و حیزبی و خه‌ڵک و ڕاگه‌یاندن ، ئه‌و پشتیوانییه له زیندانیانی مانگرتوو نه‌کرا.
که‌سوکاره‌کانمان له باشووری نیشتمانی خۆشه‌ویست !
پێش ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی مرۆیی بکه‌وێته‌وه ، پێش ئه‌وه‌ی په‌تی سێداره باشترین ڕۆڵه‌کانمان لێبسێنێته‌وه ، بانگه‌وازتان ده‌که‌ین بۆ پشتیوانی له زیندانیانی مانگرتوو و که‌سوکاره‌کانیان .
چۆن ئێمه له هه‌موو ناخۆشییه‌کاندا که ئێوه پێیدا تێپه‌ڕین پشت و په‌ناتان بووین ، ئێستا هه‌مان چاوه‌ڕوانیمان لێتان هه‌یه ، داخوازین پشتوپه‌نای ڕۆڵه‌کانمان بن له زیندانه‌کانی ئێران .
داخوازی ڕۆڵه مانگرتووه‌کانمان بریتین له :
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زرا.
ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره 1ی ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان. بابه‌ت: دامه‌زراندنی ناوه‌ند.
کوردستانیانی به‌ڕێز،
به‌وپه‌ڕی شادمانییه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ک ناوه‌ندێکی کۆکه‌ره‌وه‌ی زانیاریی هه‌مه‌ڕه‌نگه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گه‌یاندنی زانیاریی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به ڕێکخراوه‌کانی جیهانی، دامه‌زراندنی خۆی له‌م ڕووه‌وه به گشت کوردستانیان و جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له 10 ی خه‌رمانانی 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 31.8.2008 ی زایینی، له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ به به‌شداریی ده‌یان که‌س له کوردستانیانی ئاواره و په‌ڕیوه‌ی دووره وڵات، به شێوه‌یه‌کی کاتی و به دیاریکردنی کۆمیته‌یه‌ک بۆ هه‌ڵسووڕاندنی کاروباری سه‌ره‌تاییی ناوه‌ند دامه‌زراوه.
ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له داهاتوویه‌کی نزیکدا و به مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتر به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لقی خۆی له چه‌ندین وڵاتی جیهان ده‌کاته‌وه.
بنکه‌ی سه‌ره‌کیی ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆسڵۆی پایته‌ختی وڵاتی نۆ‌رویژ ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو له گشت شار و ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستی به پشتگیری و هاوکاریی خه‌مخۆرانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له ناوخۆی وڵات ده‌ژین، به خۆشییه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونمانه‌وه چه‌ندین که‌سایه‌تیی لێهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵێنی هاوکاریکردنیان پێ داوین، هیوادارین که کوردستانیانی دڵسۆز به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی گشتی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌که‌مان پێوه‌ندی بگرن.
ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرێدراوی هیچ لایه‌نێکی سیاسی یا ئایینی نییه، به‌ڵام له هه‌وڵدا ده‌بێت که پێوه‌ندییه‌کی زۆر نزیکی له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه جیاوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له کۆکردنه‌وه و پێدانی زانیاریی گشتی له‌مه‌ڕ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌رکه‌وتوو بێت.
ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌لێک پرۆژه‌ی گرنگی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌سته‌وه‌یه، که له‌گه‌ڵ ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ناوه‌نده‌کانی گشتیی جیهانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
کوردستانیانی هێژا و خه‌مخۆر، له داهاتوویه‌كی نزیکدا و له ڕاگه‌یاندراوی ژماره 2ی ناوه‌نده‌که‌ماندا زانیاریی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌رنامه و پرۆگرامی ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ئێوه‌ی هێژا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به‌ڕێزان، ده‌توانن به شێوه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی به کۆمیته‌ی کاتیی هه‌ڵسووڕاندنی کاروباری ناوه‌نده‌که‌مان بکه‌ن:
ماڵپه‌ڕی تایبه‌تیی ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:
ئیمه‌یلی پێوه‌ندیگرتن به ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: eskurdistan@gmail.com، eskurdistan@yahoo.com
چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندراوی ژماره 2 بن.
10 ی خه‌رمانانی 2708 ی کوردی
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له‌سه‌ر مانگرتنی یه‌کپارچه‌یی رۆڵه‌کانی کورد له زیندانه‌کاندا.
زیندانیانی سیاسیی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، کۆڵنه‌ده‌رانه درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن و له هه‌نگاوێکی یه‌کگرتوو و هاوبه‌شدا، نزیکه‌ی یه‌ک حه‌وتوو ده‌بێ له مانگرتنێکی یه‌کپارچه‌دان.
کچان و کوڕانی کورد، قاره‌مانه‌کانی نێو ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی رێژیمی داگیرکه‌ری ئێران، خوازیاری ئه‌وه‌ن ده‌سه‌ڵات دان بنێ به شه‌خسیه‌تی سیاسی و مه‌ده‌نییان و ره‌فتاری گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یان له‌گه‌ڵ بکا، هه‌ڵگرتن و ده‌ست را‌گرتن له دانی حوکمی ئێعدام و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوکمانه و راگرتنی خێرای ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و کۆتایی هێنان به ئه‌شکه‌نجه و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤه له کوردستان.
ئێمه ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی ئه‌م راگه‌ێندراوه هاوبه‌شه‌مان ده‌رکردووه، وێڕای نیگه‌رانیمان بۆ باری سه‌لامه‌تی مانگرتووان؛ له داخوازه‌کانیان پشتیوانی ده‌رده‌بڕین. هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادیی هه‌رچی زووتری ئه‌وان و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی گه‌لانی ئێرانین.
مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌شێکه له‌و خه‌باته بێوچانه‌ی له ئاستی کۆمه‌ڵگادا نزیکه‌ی 3 ده‌یه‌یه له گۆڕێدایه و کۆماری ئیسلامی به‌هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵی به‌چۆکدا هێنانی داوه، به‌ڵام به خۆڕاگریی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، سه‌رنه‌که‌وتووه.
جێی خۆیه‌تی که هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ، به‌په‌له و بێ راوه‌ستان ئاوڕ له دۆخی زیندانیانی سیاسیی کورد بده‌نه‌وه و بۆ سه‌ر‌خستنی هه‌نگاوه‌که‌یان و وه‌دیهێنانی داواکانیان پاڵپشتییان لێبکه‌ن و کۆماری ئیسلامی بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه.
سڵاو له رۆڵه قاره‌مانه‌کانی کورد که له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی‌دا، کۆڵنه‌ده‌رانه دیفاع له خۆیان و گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن.
1- پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2- حیزبی دیمۆکراتی کوردستان 3- کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان 4- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی کورده‌کانی خوراسان
12/ خه‌رمانانی/2708 2/ سێپتامبری/2008 به‌ریتانیا
|