![]()
|
بانگه‌وازی به‌شداریی خۆپیشاندان له سویس بۆ پشتگیری له به‌ندیه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران.
بۆ / - پارت و ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان - هه‌موو پارت و ڕێكخراوه ئێرانییه‌كان - ڕێكخراوه‌كانی مرۆڤدۆست و ئاشتیخواز - هه‌موو كه‌سێكی ئازادیخواز
به‌م بانگه‌وازه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه له داهاتویه‌کی نزیكدا ئه‌م لایه‌نانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتوه، به نیازین خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه له شاری بێرنی وڵاتی سویس ساز بكه‌ین، به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له مانگرتنی زیندانییانی سیاسی له نێو زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا. داواكارین هه‌ر لایه‌ن و گروپێك ده‌یه‌وێت به‌شداریمان له‌گه‌ڵدا بكات ئاگادارمان بكاته‌وه.
به‌شداریكردنتان مایه‌ی پشتیوانیكردن و هاوكاری و هاوده‌نگییه له‌گه‌ڵ ته‌واوی زیندانییانی سیاسی ژێرده‌سته‌ڵاتی ڕژێمی ئاخوندی له ئێران‌دا و هه‌روه‌ها كۆمه‌كێكه به ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا. بۆ زانیاریشتان پاش ته‌واو بوونی مۆڵه‌تی پۆلیس له كات و شوێنی خۆپیشاندانه‌كه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژوماره ته‌له‌فونانه‌ی خواره‌وه
عوسمان تازیك 076 564 19 29 ڕه‌حیم ڕه‌حمان زاده 076 462 37 15
١/٩/٢٠٠٨
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌موو تواناکان له‌پێناو پاراستنی خانه‌قین.
کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان! سه‌ربه‌خۆخوازان و وڵاتپارێزان!
دوای ئه‌وه‌ی که دانیشتووانی شاری خانه‌قین له‌دژی مادده‌ی 24ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان راوه‌ستان و داوای جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقیان کرد، حکومه‌تی به‌غداد ویستی سوپا ره‌فتار ئاساکه‌ی به‌عس به‌بیانۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی شاری خانه‌قین بکاته‌وه، ترس و تۆقاندن بۆ دانیشتووانی شاره‌که بگێڕێته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی که نیشتمانپه‌روه‌رانی شاره‌که به خۆپێشاندان و رێپێوان هاتنی هێزه‌کانی سوپای عێراقیان پرۆتستۆ کردوه‌و له سه‌رۆک وه‌زیرانیان خواستووه که شاره‌که‌یان ئارامه و له رابردوودا هێزی پێشمه‌رگه پارێزگاری له‌وان کردووه‌و ئێستاش پێویستیان به سه‌ربازی عێراقی نیه، که‌چی سوپای عێراق ره‌گه‌زپه‌رستانه ره‌فتار ده‌کات، هه‌م گوێ له داخوازی دانیشتووانی شاره‌که ناگرێ، هه‌م ده‌یه‌وێ به هێز بۆ شاری خانه‌قین بگه‌ڕێته‌وه‌و پڕۆسه‌ی به عه‌ره‌بکردن درێژه پێبدات، هه‌ر بۆیه ئێمه له حزبی رزگاریی کوردستاندا زۆر به تووندی بڕیاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ره‌فتاری سوپاکه‌ی پڕۆتستۆو ریسوا ده‌که‌ین، پشتیوانی له داخوازی دانیشتووانی شاری خانه‌قین ده‌که‌ین و ده‌خوازین که هه‌موو هێزو تواناکانی کوردستانیان له‌پێناو پاراستنی شاری خانه‌قین ده‌کار بکرێ.
حزبی رزگاریی کوردستان له‌کاتێکدا که پشتیوانی له‌هه‌ر هه‌وڵێک بۆ رێگری له هاتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای عێراق بۆ ناو شاری خانه‌قین ده‌کات، له هه‌مان کاتیش‌دا ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر داکۆکی و پارێزگاریێک راده‌گه‌یه‌نێ، سڵاو و ده‌ستخۆشیش له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کات که بۆ به‌رگری کردن له خانه‌قین و ناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه رووبه‌ڕووی سوپای عێراق سه‌نگه‌ری گرتووه. حزبی رزگاریی کوردستان پێیوایه که ره‌وانه‌کردنی هێزه‌کانی سوپای عێراق بۆ خانه‌قین پلانێکی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه‌و وه‌ک کارتێکی گوشار دژ به سه‌رکردایه‌تی کوردستان و گه‌له‌که‌ی ده‌کار ده‌کرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزو توانای کوردستانیان کۆ بکرێته‌وه سه‌ر یه‌ک، ده‌توانرێ هه‌موو پیلانه‌کانی ناحه‌زان پوچه‌ڵ بکرێنه‌وه. به‌وهۆیه‌وه داوا له هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کان و تێکڕای کوردستانیان ده‌کات که هاوهه‌ڵوێستی بنوێنن و رێگه نه‌ده‌ن که جارێکی دیکه سوپای داگیرکه‌ر بۆ شاره‌کانی کوردستان بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌رکه‌وێ ئیراده‌ی گه‌لی کوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی رزگاریی کوردستان 2- 9- 2008
|