![]()
|
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی زیندانییانی سیاسی مانگرتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمیته‌ی سویسرای چاك په‌یوه‌ندی به خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌كات.
له درێژه‌ی ئه‌و چالاكی و هه‌وڵانه‌ی ناوه‌ندی چاك له وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ فشار دروستكردن له‌سه‌ر ڕژێمی جمهوری ئێران و جێبه‌جێكردنی داواكارییه ره‌واكانی زیندانییانی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، كه زۆربه‌یان كه‌سانی ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی بواری مافی مرۆڤن، ئه‌مڕۆ 4.9.2008 (هیوا ناسیح) له كۆمیته‌ی سویسرای ناوه‌ندی چاك، په‌یوه‌ندی كرد به به‌رێز (Raoul Bittel) لێپرسراوی دۆسیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له باره‌گای سه‌ره‌كی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له شاری (ژنێف) ی سویسرا، پاش باسێكی كورت له ڕه‌وشی زیندانییانی سیاسی مانگرتوو. داواكرا هه‌رچی زووتره وه‌فدێك بنێرن بۆ وڵاتی ئێران بۆ ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ده‌رونی ئه‌و زیندانییانه، هه‌روه‌ها هه‌ر كارێكیشیان له ده‌ست دێت، بۆ فشار خستنه سه‌ر ڕژێمی ئێرانی بۆ به ده‌نگه‌وه‌هاتنی داوا ڕه‌واكانی زیندانیان درێغی نه‌كه‌ن.
به‌رێزیشیان سۆزی دا كه چی‌یان له ده‌ست دێت به‌كاری خۆیان هه‌ستن و بڕیاریشدرا، كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نوێنه‌رانی كۆمیته‌ی سویسرای ناوه‌ندی چاك و به‌ڕێزی بۆ قسه و باس و به‌دواچوونی باری زیندانییان و مانگرتنه‌كه‌یان له باره‌گای سه‌ره‌كی ڕێكخراوه‌كه دانیشتنێك ئه‌نجام بده‌ن.
كۆمیته‌ی سویسرا / ناوه‌ندی چاك ٤/٩/٢٠٠٨
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی سێ هێزی کوردستانی له کانادا له پشتیوانی له زیندانیانی مانگرتوو.
خه ڵکی قاره‌مان و تێکۆشه‌ری کوردستان دایکانی فیداکار، باوکانی شۆڕشگێڕ، ڕۆڵه نه‌به‌زه‌کانی کورد
به بێ‌شک دوژمنانی کورد زۆردار و زاڵمن و له هیچ تاوانێک به‌رامبه‌ر به‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌ست ناگێڕنه‌وه. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه، خه‌باتێکی ڕه‌وا و بێ وچانه. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کیش به بێ فیداکاری نه‌گه‌یوه‌ته ئامانجه‌کانی.
مانگرتنی زیندانیان سیاسی و مه‌ده‌نی کوردیش له به‌ندیخانه‌کانی دوژمن یه‌کێک له‌و فیداکارییانه‌یه که له مێژوو شۆڕشی گه‌لی کورددا، ده‌مێنێته‌وه. ئێمه وه‌ک برا و پشتی ئێوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ک ڕۆڵه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران به هه‌موو تواناوه له‌گه‌ڵ خه‌م و خه‌ونه‌کانیان و ئێش و ئازاره‌کانتان داین و ده‌نگمان ده‌گه‌ڵ ده‌نگتانه. ئێمه دڵنیاین رۆژگاری ڕه‌شی گه‌لی ئێمه به‌سه‌رده‌چێ و به‌یانی ئازادی هه‌ڵدێ . هه‌وڵه‌کانی ئێوه و ئێمه دووا ڕۆژ بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوومان دروست ده‌کا.
ئه‌ی قاره‌مانانی نێو ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی دوژمن، سڵاو بۆ ئیراده‌ی له‌شکان نه‌هاتووتان ده‌نێرین. دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه تا دووا پشوو ڕێبواری به ئه‌مه‌گی رێگای ئازادی و دادپه‌روه‌ری بین، بژین سه‌رکه‌وتووبن کوڕان و کچانی ئازادیخوازی کۆڵنه‌ده‌ری نێو ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی.
1- کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران له ڤانکۆڤه‌ری کانادا 2- کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له کانادا 3- کۆمیته‌ی ریکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان له کانادا
کانادا 14 خه‌رمانانی 2708 4 سێپتامبری 2008
|