په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک

یادێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆمه‌ڵکوژی قاڕنێ و قه‌ڵاتان ده‌کاته‌وه.‌

 


ڕۆژی ٧/٩/٢٠٠٨ له‌ شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک یادی کۆمه‌ڵکوژی قاڕنێ و قه‌ڵاتانی کرده‌وه. مه‌راسیمه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌ شه‌هیدانی کوردستان به‌ گشتی و کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی قارنێ و قه‌ڵاتان به‌ تایبه‌تی ده‌ستی پێکرد.


پاشان خاتوو (نۆرا سڤیاس) به‌رپرسی سایکۆلۆژی و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پێشێلکاری ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان باسێکی گرنگی له‌ سه‌ر توانای کۆمه‌ڵکوژی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ پێشکه‌ش کرد، که‌ تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وتاوانی کۆمه‌ڵکوژییانه‌ی که‌ دژ به‌ گه‌لی کورد ئه‌نجام دراون، ئه‌و ئاشکرای کرد، له‌ ئێستادا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌دات، که‌ ده‌نگی زیندانییه‌کان و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نی و سیاسی و مرۆڤدۆسته‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان بگه‌یه‌نێته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان.


پاشتر وتار و په‌یامی ١٤ ڕێکخراو و لایه‌ن خوێندرانه‌وه‌، که‌ ئه‌مانه‌ بوون‌: کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پژاک، پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، کۆمیته‌ی هاوکاری حزبه‌ کوردستانییه‌کان له نه‌رویج، حزبی دیموکراتی کوردستان، حزبی شیوعی کوردستان، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمیته‌ی پێکهێنانی حزبی دیموکرات، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، ڕێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێری کوردستان، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی زانستی. پاشان کاک باقی وه‌ک یه‌ک له‌ شایه‌تحاڵه‌کانی کاره‌ساته‌که‌ باسێکی پشتبه‌ستو به‌ دۆکیومێنتی پێشکه‌ش کرد، دواتر کاک عومه‌ر، که‌ خه‌ڵکی گوندی قارنێیه‌، وه‌ک شایه‌تحاڵێکی تر، ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆی بینیبووی، بۆ ئاماده‌بووانی گێرایه‌وه‌. پاشان یاده‌که‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ کۆتایی هات دوای ئه‌وه‌ی ‌ لایه‌نه‌کان ده‌ستخۆشی ناوه‌ندی چاکییان کرد بۆ سازکردنی ئه‌م مه‌راسیمه‌.


ناوه‌ندی چاک / کۆمیته‌ی نه‌رویج
٨/٩/٢٠٠٨
www.chak.be
www.chaknews.com


 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

 

 

بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن ، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان و رادیۆکان

چاره‌نوسی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخی سلێمانی له‌ نێوان داروخان و دروستکردندا!

رێبوار سه‌عید  

 

 بۆردی مۆزه‌خانه ی هونه‌ری هاوچه‌رخ  له‌ سلێمانی به‌ ئاما‌ده‌بونی ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندان و روناکبیران، کۆنگره‌یه‌کی ‌ رۆژنامه‌نوسی‌‌ له ‌به‌رده‌م ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا ده‌کات که‌ به‌ر له‌ ته‌واوبونی کاشیه‌کانی ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌:

 

چیرۆکی مۆزه‌خانه‌که‌؟

پرۆژه‌ی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ بۆ ته‌واو نابێت ؟

کێ به‌رپرسه‌؟ حکومه‌ت یا (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری )؟ یا به‌ڵینده‌ر؟

کێ خاوه‌نیه‌تی ؟

چاره‌سه‌ره‌کان؟

 

دارشتنی پرۆگرامی 2 ساڵی ئه‌م مۆزخانه‌یه‌ ستراتیژ و ستایڵی کارکردنی به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ یه‌که‌مین مۆزه‌خانه‌ی هاوچه‌رخی کورد و ببێته‌ ئه‌ندام له‌ رێکخراوی مۆزه‌خانه‌کانی جیهان که‌ له‌لایه‌ن یونسکۆوه‌ دان پییا نراون و ئه‌م چیرۆکه‌ش که‌ نزیکه‌ی 7 ساڵی خایاندووه‌ به‌ هه‌وڵی بۆردی مۆزه‌خانه‌ به‌رێوه‌چوه‌ که‌ هه‌مویان خۆبه‌خشانه‌ له‌ هه‌وڵی سه‌رخستنی ئه‌م خه‌ونه‌ن که‌وا بێته‌ دی.

بیرۆکه‌ی پرۆژه‌ی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ له‌ سلێمانی و دروستکردنی ،خه‌ونی ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی کورد و فه‌رنسیه‌. پاش هه‌وڵێکی زۆری رێکخراوی باڵنده‌ باران (که‌ رێکخراوێکی هونه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ ) ژماره‌یه‌ک تابلۆی جیهانی هونه‌رمه‌ندانی فه‌ره‌نساو وڵاتانی تری بۆ کۆکرایه‌وه‌ پاشان شاره‌وانی سلێمانی پارچه‌یه‌ک زه‌وی بۆ دابین کرد و وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری خرایه‌ کاری جێبه‌جێکردنه‌وه‌ ، پشتیوانی دارایی لێ‌ کرا بۆ دروست کردنی ته‌لاری موزه‌خانه‌که‌ . بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ ساڵی 2005 پرۆژه‌که‌ ده‌ستیپێکرا و بڕیاربوو ساڵی 2006 ته‌واو بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ کارکردن له‌و پرۆژه‌یه‌دا درێژه‌ی کێشاوه‌ ئاسۆی ته‌واو بونی نا دیاره‌ ، لێره‌دا خوازیارین له‌ به‌رێزتان رۆلێکی کارا ببینن له‌ به‌دواچونی ئه‌م کێشه‌یه‌و و دۆزینه‌وی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ که‌م و کورتیه‌کان و ته‌واوکردنی ئه‌م پرۆژه‌ گرنگه‌ له‌ کاتێکی نزیکدا.


شوێن: به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌- له‌سه‌ر شه‌قامی پارکی ئازادی ته‌نیشت یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
کات: سه‌عات 5:00 عه‌سر  رۆژی دوشه‌مه‌ 8/9/2008

په‌یوه‌ندی: rebwarsaed@hotmail.com

aramsaed@yahoo.com

ته‌له‌فون: 07701539043

 

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

حیزبی چه‌پی سه‌وزی هۆڵه‌ندا (Groenlinks)

مه‌حکومی پێشێلکاریه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران ده‌کات.

 

له‌درێژه‌ی که‌مپه‌ینی ناوه‌ندی چاکدا بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ڕێکخراوو ناوه‌نده‌ ناوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌سه‌ر پێشێلیه‌کانی مافی مرۆڤ له‌کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێراندا،ناوه‌ندی چاک کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی زۆرێک له‌ناوه‌نده‌سیاسی و ئیسانیه‌کان کردو داوای لێکردن که‌ فشاربخه‌نه‌ سه‌ر ڕژێمی ئێران ،له‌وه‌ڵام به‌نامه‌که‌ی چاکدا پارتی چه‌پی سه‌وزله‌هۆڵه‌ندا(Groenlinks) وه‌ڵامی نامه‌که‌ی چاک ده‌داته‌وه،تیایداباس له‌ دیکتاتۆری ڕژێمی ئێران ده‌کات و‌ ئه‌وکارا‌نه‌ مه‌حکوم ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ داخوازیه‌ ناوخۆیه‌کان و فشاری ده‌ره‌کی له‌سه‌ر ڕژێمی جمهوری ئیسلامی زۆرگرنگه‌و،به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ سوپاسی چاک ده‌کات بۆ ئه‌وزانیاریانه‌و به‌ڵێنیش ده‌دات که‌ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕۆژه‌ڤی سیاسه‌تی خۆیه‌وه‌و کاری له‌سه‌رده‌کات،شایه‌نی ووتنه‌ که‌چاک هه‌رله‌م په‌یوه‌نده‌وه،په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو هیزه‌سیاسی و ناوده‌وڵه‌تیه‌کانی له‌زۆربه‌ی ووڵاته‌کان ئاگادارکردۆته‌وه‌ و خوازیاری فشارخستنه‌ سه‌ر ڕژێمی ئێرانه‌ وله‌و نامه‌یه‌شدا ناوو زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌داوه‌ که‌له‌ زیندانه‌کانی ڕژێمی ئیسلامیدان.

 

ده‌قی نامه‌که‌ی چه‌پی سه‌وز به‌ هۆڵه‌ندی

 

        Geachte heer/mevrouw Khadir

 

Hartelijk dank voor uw e-mail van 28 augustus 2008 die wij in goede orde hebben ontvangen. Wij zijn blij dat u de moeite heeft genomen om onze fractie te schrijven. Voor GroenLinks zijn vragen en opmerkingen uit de samenleving heel belangrijk.

Wij zijn ons bewust van de diverse misstanden die plaatsvinden in Iran en Koerdistan. Wij hebben echter beperkte mogelijkheden het huidige Iraanse regime 'onder druk te zetten', gezien het gesloten karakter van het regime. Mensenrechten en vrijheid van meningsuiting zijn rechten die vanzelfsprekend zijn in Nederland. Deze rechten staan echter haaks op het beleid van Irak. Internationale verdragen en druk vanuit de eigen bevolking zijn in de vorming van een democratisch beleidskarakter essentieel. Ik wil u daarom bedanken voor uw brief: ik breng het onder de aandacht van de beleidsmedewerker, die mogelijk aandacht kan vragen voor deze misdaden. Ik hoop u hiermee voldoende te hebben geïnformeerd.

Met vriendelijke groet,

Guido Verheul

Publieksdienst

Tweede Kamerfractie GroenLinks

 

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند  

www.chak.info

chak.org@gmail.com

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

نارزاى دەربرین بەرامبەر بەبڕینى مووچە.

 

کاوە گەرمیانى


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەسەرپەرشتى ناوەندى چاک و لیژنەى داکۆکیکار لە کەسوکارى پاشماوەى ئەنفالکراوەکانى گەرمیان کە بە بەدەیان کەس لە کەسوکارى ئەنفالکراوەکانى گەرمیان،بۆ ناره‌زایی دەربرین بەرامبەر بەبڕینى مووچەى خوشک و براى ئەنفالکراوەکان رێپێوانێکی هیمنانەیان بۆ بەردەم قایمقامیەتى قەزاى کەلار،سازکرد و یاداشتنامەیەکیشیان بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بەرزکردەوە،تیایدا داواى مووچەکانیان دەکەن کە راگیراوە.


لەوباریەوە ئەحمەد مەجید بەرپرسى ناوەندى چاک بەچاک نیویزى راگەیاند" ئێمە لە ناوەندى چاک و لە لیژنەى داکۆکیکار لە کەسوکارى ئەنفالکراوەکان و هەڵساین بە رێپێوانێکى هیمنانە بۆ بەردەم قایمقامى قەزاى کەلار بەمەستى ئەوەى موچەى خوشک و براى ئەنفالکراوەکان راگێراوە،داوامان کرد ئەوموچەیە رانه‌گیرێ و بدریتەوە.


هاوکات کاتژمێر 9ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆیش لە شارى کفریش بە بانگەوازى ناوەندى چاک و لیژنەى داکۆکیکار لە کەسوکارى ئەنفالکراوەکان و بە بەشدارى ژمارەیەک زۆر لە کەسوکارى ئەنفالکراوەکان،رێپێوانێکى هیمنانەیان سازدا، یاداشتنامەیەکیان پێشکەش بە قایمقام کرد ئەویش بریارى دا بیگەیەنیتە جیی خۆی.

 

کەلار