![]()
|
نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵه‌ی - ژماره دوو - بۆ کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو و که‌سایه‌تیی مرۆڤدۆست
ئه‌یوب ڕه‌حمانی به شێوه‌ی ئێ ماێڵ بۆ هه‌موان ناردراوه
دوهه‌مین نامه: مانگرتن له خواردن، ئه‌شکه‌نجه، وه‌زعی خراپی به‌ندیخانه‌کان و هێشتنه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی دور و درێژ له سلوله تاکه که‌سیه‌کاندا له به‌ندیخانه‌کانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ گیانی ڕۆشنفکره کورده‌کان!
خوشک و برا به‌ڕیزه‌کان..
له 21ی ئاگۆستی ئه‌مساڵدا یه‌که‌مین نامه‌م له مه‌ڕ وه‌زعی زۆر خراپی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له به‌ندیخانه‌کانی ئێران‌دا بۆتان نوسیی و هه‌وڵم داب‌و که ئێوه له گرفته‌کانی به‌ندیه‌کان، که ته‌نانه‌ت چه‌ند که‌سییان حوکمی نا مرۆڤانه‌ی مه‌رگیان له لایه‌ن سیسته‌می ئایینی پشکنینی بیر و باوه‌ڕه‌کان و ئینکیزاسیون پێدراوه، وێنه‌ێکم کێشابێته‌وه!
له حاڵی حازردا و له ڕێکه‌وتی 25ی ئاگوستی 2008هه‌وه تا ئه‌مڕۆکه 55 که‌س له‌و به‌ندیانه یه‌کگرتوانه و به هێزێکی یه‌کگرتوه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که به‌و شێوه‌یه جیهان له سیسته‌می پشکنینی بیر و باوه‌ڕ له ئێران له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا زیاتر ئاگادار بکه‌نه‌وه!
ئه‌مه یه‌خه‌ی هه‌مومان وه‌ک مرۆڤ ده‌گرێته‌وه و پێویسته که ئه‌رکێک بۆ به‌ربونی ئه‌م مرۆڤانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی گیانی و ڕۆحی بۆ ئه‌وان بگرینه ئه‌ستۆ و هه‌روه‌ها پێویسته که سیسته‌می پشکنینی بیر و باوه‌ڕ یه‌ک جار بۆ هه‌میشه له جیهان بشۆینه‌وه! هه‌ر بۆیه زۆر لازم و زه‌روریه که ئێوه‌ش له دژی ئه‌و سیسته‌مه ڕابوه‌ستن و کارێک بکه‌ن.
به‌شێک له ناوه‌کانی کۆمه‌ڵێک له‌م ژن و پیاوه چالاکانه که هه‌نۆکه به هۆی مانگرتن له خواردن و هه‌روه‌ها ئه‌شکه‌نجه، وه‌زعی خراپی به‌ندیخانه‌کان و هێشتنه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی دور و درێژ له سلوله تاکه که‌سیه چکۆله‌کاندا له وه‌زعێکی ناسه‌لامه‌تی زۆر خراپ‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، 8 که‌سیان حوکمی ئێعدام، 7 که‌سیان حوکمی قورس و 13 که‌سیان ماتڵی وه‌رگرتنی حوکمن یا خۆ بێ سه‌ر و شوێن کراون، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
ژنان:
پیاوان:
18. سه‌باح نه‌سری (خوێندکار، ماتڵی حوکمه) 19. مه‌سعود کوردپور (ڕۆژنامه‌نوس و چالاکی مافی مرۆڤ، بێ سه‌ر و شوێنه) 20. کامران عه‌لایی (دوکتۆر، بێ سه‌ر و شوینه) 21. ئارش عه‌لایی (دوکتۆر، بێ سه‌ر و شوێنه) 22. ڕه‌سوڵ خزر مروه‌ت (خوێندکار، بێ سه‌ر و شوێنه) 23. سالار یاره (خوێندکار، بێ سه‌ر و شوێنه) 24. فه‌رهاد حاجی میرزایی (چالاکی مافی ژنان و منداڵان، بێ سه‌ر و شوێنه) 25. ساسان بابایی (چالاکی مه‌ده‌نی و مامۆستا، ته‌بعید) 26. مه‌حه‌مه‌د که‌عبی (چالاکی مه‌ده‌نی، بێ سه‌ر و شوێنه)
هه‌روه‌ها سه‌دان چالاکی دیکه که هه‌ر ئێستاکه له به‌ندیخانه‌کاندان.........!
من داواکاری خێرام له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه که ئێوه‌ش نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆتان یا خۆ ئه‌م نامه‌یه‌ی به‌رده‌ستتان بنێرن بۆ هه‌مو ڕێکخراوه مرۆڤدۆستیه‌کانی جیهان یا خۆ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان یاخۆ ته‌نانه‌ت ڕاسته‌وخۆ بینێرن بۆ شوێنه قه‌زاییه‌کانی ئێران و دژی حوکمه نامرۆڤانه‌کانیان رابوه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی که کوشتنی چالاکانی کورد ڕابگیرێت و ژیانیان له مه‌ترسی کوشتن ڕزگار بکرێت!
تکایه ئه‌م نامه سه‌رئاوه‌ڵه‌یه یا خۆی نامه‌که‌ی که خۆتان له‌م باره‌وه ده‌ینوسن، بۆ هه‌مو دۆستان و ئاشناکانتان بنێرن.
به سڵاوی دۆستانه، ده‌ستانتان به‌گه‌رمی ده‌گوشم
زوریخ، 9ی سێپتامبری 2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌واز بۆ به‌شداری له کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ شکست هێنان به پیلانه‌کانی حکومه‌تی مالکی بۆ سه‌ر کوردستان.
ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی مافی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان..
ماوه‌یه‌که حکومه‌تی مالکی ده‌ستی کردووه به پیلان گێڕان و ده‌رکردنی بریار و له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر کوردستان . ئه‌م حکومه‌ته عه‌ره‌بی – ئیسلامیه‌ی مالکی هه‌مان سیاسه‌تی شۆڤینستانه‌ی به‌عس به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کات.ده‌رکردنی یاسای ژماره 24 له په‌رله‌مانی عێراقی و له‌شکرکێشی بۆ خانه‌قین و خۆکۆکردنه‌وه بۆ جێگیرکردنی سوپا له‌که‌رکوک ،ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆیه که له سبه‌ینێه‌کدا ئه‌م حکومه‌ته ده‌ستی داربگرێت ده‌گاته سلێمانی وهه‌ولێریش و ئه‌مانه سه‌ره‌تایه‌کن بۆ جێبه‌جێکردنی ستراتیژی گێڕانه‌وه‌ی به‌زۆری کوردستان بۆ سایه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق .
بێگومان ڕێگه‌چاره‌ی به‌رگرتن به‌م هه‌ڕه‌شانه و شکست هێنان به پیلانه‌کانی حکومه‌تی مالکی بۆ سه‌ر کوردستان ،هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی کوردستان خۆیانه بۆ به‌رپاکردنی رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ده‌رهێنانی چاره‌نوسی کوردستان له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م فیدرالیزمه شکست خواردوه‌ی که خه‌ڵکی کوردستانی وه‌ک قوربانی له‌ژێر چه‌قۆی حکومه‌تی تازه به‌عسی مالکی دا ڕاگرتوه.
له‌م پێناوه‌دا کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری كوردستان بانگه‌وازتان ده‌کات بۆ هاتنه مه‌یدان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به سه‌فاره‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراق له ده‌ره‌وه و ڕیسواکردنی پیلانه‌کانی حکومه‌تی مالکی بۆ سه‌ر کوردستان.هاوکات گه‌یاندنی ده‌نگ و داوای خه‌ڵکی کوردستانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی به ئازادیخوازانی دنیا و نیوه‌نده نیوده‌وڵه‌تی وحکومه‌ت و په‌رله‌مانی ووڵاتان. ئێمه بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی مافی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌شداری له‌م کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌دا بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراقی له‌له‌نده‌ن.
کاتی ئاکسیۆن : رۆژی 5 شه‌ممه 11 سێپته‌مبه‌ری 2008 سه‌عات 3تا 4 دوانیوه‌ڕۆ
شوێن: سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراقی له‌له‌نده‌ن /پشتی مۆزه‌خانه‌ی مێژووی سروشت Natural History Museum
Embassy of the Republic of
Iraq / Tube Station; South Kensington/District Line
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
|