![]()
|
پەلاماردانى سەلام عه‌بدوڵا ئیدانە دەکەین.
ڕۆژنامەنووسانى
بێ سنورى کوردستان
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سويسرا14-9-2008: فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا داوا له حکومه‌تی هه‌ریم ده‌کات که هیچ جۆره رێککه‌وتننامه‌یه‌ک له گه‌ل ده‌وله‌تی سویسرا بو گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئیمزا نه‌کات.
pukmedia بۆ به‌دواچوونی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له رۆژی 9.9.2008 له سایتی ئه‌نته‌رنیتی بڵاوکراوه‌ته‌وه
جه‌مال کۆشش ئةندامي سكرتاريتي فيدراسيؤن ووتي له‌رۆژی 11ی مانگ له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز میخایل مۆرف که سه‌ردانی کوردستانی عیراقی کرد بوو ، ئه‌نجامدا وه ووتی:
ئه‌و هه‌واڵه ڕاست بڵآونه‌کراوه‌ته‌وه، یه‌که‌م ئێمه په‌نابه‌ران دیپۆرت ناکه‌ینه‌وه به هیچ جۆرێک،به‌ڵکه ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی قانوون‌یان به‌سه‌ر چووه نه‌ک په‌نابه‌ران، له ئیستادا خه‌لکی ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست وخوارووی عیراق ناگریته‌وه. وه سه‌ردانه‌که‌ی من بۆ کوردستانی عیراق که له7 تا9/9 /2008 خایاند، من له‌به‌شی گه‌ڕانه‌وه‌م له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری کۆچ‌کردوان. ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی من که‌یه‌که‌م جار بوو له‌گه‌ل حکومه‌تی هه‌ریم له‌باره‌ی سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه گفت وگۆ بکه‌ین. له‌وی چاوم که‌وت به که‌ریم سه‌نجاری و دکتۆر محمه‌د ئیحسان. وه باسی ڕه‌وشی خراپی په‌نابه‌رانیک که داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌دکراوه‌ته‌وه‌و پیویسته سویسرا جیبهلن قسه‌و باسمان کرد.
جه‌مال کۆشش باسی له نوێترین لیکدانه‌وه‌کان و هه‌لسه‌نگاندنه‌کان له‌سه‌ر کوردستانی عیراق کرد که ناته‌بایه له‌گه‌ل ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وله‌تی سویسرا که بڕیاره داواکارانی مافی په‌نابه‌ری بگه‌ڕێێنه‌وه،
ئه‌و له وه‌لامدا ووتی ، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌مان بریتی بووه له تیگه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌ریم له سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌زۆر، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که تاوانیکیان ئه‌نجامداوه. حکومه‌تی هه‌ریم ناڕازیی بووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌زۆر و له هه‌ردوو ئه‌وانه‌ی تر ئاماده‌یی هاوکاری و پێشوازیی کردووه.
جه‌مال کۆشش باسی له چه‌ند په‌نابه‌رکرد که ئێستا له زیندانه‌کانی دیپۆرتدان و حوکمدراون. ئه‌ویش له وه‌لامدا ووتی : ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌مجۆره‌یه له باره‌ی یاساکانی په‌نابه‌رییه‌وه ، هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئسئنافه‌وه ره‌دده‌کرینه‌وه، ماوه‌یه‌کی دیاریکراویان بۆ دیاریده‌کریت که سویسرا جیبهیلیت و بروات، ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌وه‌دا له سویسرا بمینیته‌وه یانی ناقانوونیه و پۆلیسی کانتۆن ئه‌گه‌ر بیگریت ئه‌وا پیویسته بخریته زیندانی دیپۆرته‌وه و له‌وی حوکم ده‌دری و هه‌موو مانگیک لێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئازاد بوونی یان ئیمکانی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی ده‌کریت.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا داوا له حکومه‌تی هه‌ریم ده‌کات که هیچ جۆره رێککه‌وتننامه‌یه‌ک له گه‌ل ده‌وله‌تی سویسرا بو گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئیمزا نه‌کات.
________________________________________________
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur: 07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083 www.csdiraq.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بڕیاری په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه یاسای کۆمه‌ڵکوژه‌یه‌کانی کورد به‌بێ هه‌نگاوی پڕاکتیکی ته‌نها بڕیارێکی سه‌رپێییه و موساوه‌مه‌ی سیاسیه.
ئه‌مڕۆ 10.09.2008 ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق به بڕیاری ژماره 26 ئه‌و پڕۆژه یاساییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراقی په‌سه‌ند کرد که له یادی بیست ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا له 14.04.2008 دا ده‌ریکردبوو.
ئه‌م بڕیاره گرنگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی عێراق له دوای ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد له دادگای شاری لاهای هۆڵندا له دادگایی‌کردنی گه‌وره تاوانباری بازرگانی کیمیایی (فرانس ڤان ئانڕات) و بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق له دۆسیه‌ی ئه‌نفال که تیایدا 6 له تاوانبارانی سه‌رکی ئه‌نفالی به پێی بڕیارێکی یاسایی سزای له سێداره‌دانی دان و دۆسیه‌ی ئه‌نفالیشی وه‌ک دۆسێیه‌کی جینۆساید ناساند.
دادگای لاهای، دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تیه و بۆ دادگایکردنی تاوانبارانی نێوده‌وڵه‌تی دروستکراوه و بێلایه‌نه‌و سه‌ر به هیچ ده‌وڵه‌تو ناوه‌ندێکی سیاسی نیه، بۆیه ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد له‌و دادگاییه‌دا گرنگیه‌کی مێژووی خۆی هه‌بوو و ڕێگه خۆشکه‌ریش بوو بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری ناساندنی دۆسیه‌ی ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقدا، به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی دادگای ناوبراویش دادگایه‌کی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه، له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ره‌ش بڕیاری ئه‌م دادگایه بڕیارێکی گرنگ و به‌هێز بوو بۆ هه‌گناوه‌کانی تری ناساندنی جینۆسایدی گه‌له‌ی کورد، که خۆی له سازدانی پڕۆژه یاسای ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کودر بینیه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراقیدا. ئاشکراشه که په‌سه‌ندکردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه له لایه‌ن به‌رزترین ئۆرگانی سیاسی عێراقه‌وه که ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریه به یه‌کجاری دانپیانان و ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کوردی یه‌کلا کرده‌وه له عێراقدا و به دواشیدا ده‌بێت پرۆژه‌ی داوای لێبوردنی فه‌رمی له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقیه‌وه بێت بۆ گه‌لی کورد، چونکه حکومه‌تی ئێستای عێراق میراتگری حکومه‌تی پێشوی عێراقه.
هه‌روها ده‌بێت پرۆژه‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و کیمیابارانکراوان و کۆچپێکراوه‌کانی کورد وه‌ک کورده‌کانی که‌رکوک و خانه‌قین و مه‌خمور و هه‌موو ناوچه‌کانی تر و ده‌ربه‌ده‌رکردنی کورده فه‌یلیه‌کان و ئاواره‌کردنیان جێبه‌جێبکرێت.
ناوه‌ندی چاک، سه‌رجه‌م ئه‌م بڕیارانه به هه‌ند وه‌ردگرێت و کاری له‌سه‌ر ده‌کات وه‌ک بناغه‌یه‌ک بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد له جیهاندا، و به‌روپێشچونی ئه‌و پرۆژانه‌ی که ناوه‌ندی چاک ئێستا سه‌رقاڵیانه، وه‌ک پرۆژه‌ی واژوکۆکردنه‌وه و داوا پێشکه‌شکردن بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان تا جینۆسایدی گه‌لی کورد بناسن و 16.03 ببێت به ڕۆژێکی جیهانی دژ به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی.
ئه‌م بڕیاره له ڕه‌وایه‌تی ئه‌و مافه‌ی گه‌لی کورده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که نوکولی ناکرێت له گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانانه‌ی که ئه‌نجامدراوه به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد که تیایدا به ده‌یان هه‌زار که‌س و بگره سه‌دان هه‌زاریش بێسه‌رو شوێنکرانو ماڵیان وێران‌کراو به دیان هه‌زار که‌س له که‌سوکاریان توشی شێواندنی بارێکی ده‌رونی ئه‌وه‌نده سه‌خت بوون که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر نه‌وه‌کانایان و ده‌وروپشتیان و هه‌موو گه‌لی کورد هه‌یه. ئه‌م تاوانی کۆمه‌ڵکوژه‌یه‌ی گه‌لی کورد ته‌نها ناوچه‌یه‌ک یان به‌شێکی له کوردستان نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵکو هه‌مو ناوچه‌کانی که‌مو زۆر گرتۆته‌وه.
ناوه‌ندی چاک، وێرای ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م بڕیاره به بڕیارێکی مژده به‌خش هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، له هه‌مان کاتدا هۆشداری ده‌دات به گه‌لی کورد و په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان که پێدابگیرێت له‌سه‌ر داواکردنی پڕۆژه‌ی لێبوردن له گه‌لی کورد و قه‌ربووکردنه‌وه‌ی هه‌موو زیانه‌کانی گه‌لی کورد له ئه‌نجامی ئه‌م جینۆسایده‌وه له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه، به‌بێ داوای لێبوردن و قه‌ربووکردنه‌وه و به‌دواداچونی سیاسی و یاسایی ئه‌م بڕیاره ته‌نها وه‌ک بڕیار و مه‌رکه‌بی سه‌رکاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێت به مساومه‌ی سیاسی، به تایبه‌تی له‌مبارودۆخه سیاسیه خراپه‌ی ئێستای عێراقدا که فشاری زۆر خراوته سه‌ر کورد بۆ پاشه‌کشه‌کردن له مافه ڕه‌واکانی و به تایبه‌تی پاشه‌کشه‌کردن له ماده‌ی 140 و که‌رکوک و خانه‌قین.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک. 10.09.2008
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پارتى چارەسەرى دیموکراتى کوردستان داوا دەکات کورد لە حکومەتى ئێراق خۆى بکێشێتەوە.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مالیكی به‌نیازه هه‌مان سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق پیاده بكاته‌وه ، به‌ڵام تۆكمه‌تر ..!
وه‌ك ئاشكرایه، له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردودا حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی به پاساوی سه‌پاندنی یاسا له‌سه‌رانسه‌ری عێراق دا ، په‌له په‌لێتی جێ پێی خۆی له‌كوردستان قایم بكات و ئامانجیش له‌مه هه‌مان نیازی شۆفێنیانه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی پێشوی عێراقه، كه كوردوستانیان به هه‌مان زه‌بری هێز و مانۆڕی سه‌ربازی و دوا جار دام و ده‌زگا سه‌ركوت كه‌ره‌كانی تر كردبووه مه‌ڵبه‌ندی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و تاوانه ئاساییه‌كان تا به جینۆسایدیش ده‌گات (ئه‌نفال و كیمیا باران ) كه هه‌ر ئێستا ئه‌و نیازانه له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی شاری خانه‌قیدا خۆی ده‌نوێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای پیلانی مادده‌ی 24 ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دێت ، له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی سیاسی و یاسایی و ئه‌خلاقی له‌سه‌ر شانه به‌رامبه‌ر به گه‌لانی عێراق كه ده‌بوایه جێبه‌جێیان بكات و نیازپاكی خۆی بۆ گه‌لی كورد بسه‌لماندایه‌و له پێش هه‌مویانه‌وه به‌جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی140ڕێزی له ده‌ستوری ووڵات بگرتایه .
وه‌لێ ئه‌فسوس حكومه‌تی عێراق هه‌موو هه‌وڵێكی خستۆته گه‌ڕ بۆ پاشگه‌ز بوونه‌وه له‌و به‌ڵێن و ڕێككه‌وتنامانه‌ی كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردیدا به‌ستبویان ، ئه‌مه‌ش بۆ له‌بار بردنی هیوای داهاتوویه‌كی ئاسوده و خۆش گوزه‌رانی گه‌لی كورده له‌عێراقدا ، له كاتێكدا له بری ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستور باری ئاسایی بگێرێته‌وه بۆ ناوچه به‌عه‌ره‌ب كراوه‌كان ( كه‌ركوك و خانه‌قی و مه‌خمور و باقی شوێنه‌كانی تر ) و بیان خاته‌وه سه‌ر بنه‌ڕه‌تی خۆیان له دێموگرافیای هه‌رێمی كوردوستان، كه‌چی ده‌یه‌وێت به‌زه‌بری هێز بنكه و باره‌گای حیزبه كوردوستانییه‌كان دابخات " وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه عێراقی نه‌بن و له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی به‌شدار نه‌بن ..! " .
ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڤێنی خۆی ئاشكرا كرد به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردوستان و كێشه ڕه‌واكه‌ی ، ئه‌وتا ده‌بینین له كه‌مپی مه‌خمور، په‌نابه‌ره كورده‌كانی باكور ڕاده‌ستی حكومه‌تی توركیای هاوپه‌یمانی خۆی! ده‌كاته‌وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه له هه‌مان كات دا وێڕای باری ناهه‌مواری گوزه‌رانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق ( به‌تایبه‌تی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ) كه‌چی له‌داهاتی وڵات بوود جه ته‌رخان ده‌كات بۆیارمه‌تی جۆراو جۆری په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینی یه‌كان . وه‌ك له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا هاتووه:
(* - دفع أیجارات للاجئین الفلسطینین وتقدیم المساعدات له‌م . *- القیام وبالتنسیق مع المفوضیه السامیه لشوون اللاجئین ووزاره الخارجیه حول حل مشكله الاکراد الاتراك فی مخیم مخمور ووضع بروتوكول تفاهم مع الجانب التركی , وقد قطعنا أشواطا كبیره فی العوده الطوعیه والسعی فی إغلاق مخیم مخمور فی أربیل.)
هه‌ر بۆیه‌خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیانه به چاوی گومان و ترسه‌وه بڕوانێته هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له كڕینی چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێشكوتوی وه‌ك F16 چونكه ڕابوردوی حكومه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه جبه‌خانه‌كانی سوپایان له كوردستان خاڵی كردۆته‌وه و خوێنی گه‌لانی عێراقیان به‌هه‌رزان داوه . به تایبه‌تی مالیكی و وه‌زاره‌تی به‌رگری بێ شه‌رمكردن له‌و هه‌موو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی بیابانه‌كان و ڕفتاری ڕابوردووی پیاوانی به‌عس تازه به تازه ده‌یه‌وێت به گێڕانه‌وه‌ی گه‌وره ئه‌فسه‌رانی ڕژێمی دیكتاتۆری، باڵانسی دیموكراسیه‌تی عێراقی نوێ ڕابگرێت ..!!؟. ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی چاك ، له‌سه‌ره‌تای دروستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵتی عێراقدا هۆشداریمان دا كه دروست كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته و ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ هێزه عه‌ره‌بییه‌كان ، هه‌رگیز نابێته ئه‌و مه‌ڵبه‌نده دیموكراتسییه‌ی كه كورد تیایدا ئاسوده بژی ، به پێچه‌وانه‌وه تاكه پێكهاته‌ی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت له‌سایه‌ی دا ، چونكه بنه‌ما دیموكراسییه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و بارودۆخه ئاماده نین .
ئێستاش زه‌ق به به‌ر چاوانه‌وه وێرای به‌شداری كاریگه‌ری كورد له پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و بونی كورد له‌پۆسته سیادییه كانیشیدا ئه‌وه‌تا حكومه‌تی عێراق به پێش چاوی كۆمه‌ڵگای نێوه ده‌وڵتییه‌وه پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ دژ به گه‌لی كورد پیاده ده‌كاته‌وه كه پێ ده‌چێت هه‌ڵوێستی ئه‌م حكومه‌ته‌ش له هه‌ڵوێستی ڕژێمی به‌عس باشتر نه‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر وابێت دڵنیاین چاره‌نوسی ئه‌میش له ڕژێمی به‌عس باشتر نابێت .
به‌هه‌ند نه‌گرتنی هۆشدارییه‌كان و بیر و ڕای جیاواز و ڕیفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوییه و باجه‌كه‌ی ئێستا ده‌درێت .
هه‌ر بۆیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ، ده‌بێت هه‌ست به هه‌ڵه‌كانی خۆیان و به‌رپرسیارێتی چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و ئه‌و ڕاستییه بزانن كه هێشتا حكومه‌تی عێراق‌و سوپاكه‌ی نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه سه‌رپێ كه‌چی هه‌ڵپه‌ی داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان و بڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دیموكراسییه‌ت و مافی چاره‌نوس و جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤه .
بۆیه داوا له‌و لایه‌نه سیاسیه كوردیانه ده‌كه‌ین كه هاوكار و به‌شدارن له‌و سیسته‌مه نادیموكراسییه‌ی ئێستای حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستیان سنوری قسه‌ی ناڕه‌زایی ئامێز تێپه‌ڕێنێت، چونكه به‌رده‌وام بونیان له‌پۆسته‌كانیاندا به‌م بارودۆخه‌ی ئێستایه‌وه به‌شداری كردنه له هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردی جینۆسایدكراو ده‌كرێت . وێڕای ئه‌م بارودۆخه سیاسییه ناله‌باره وهه‌ڕه‌شه‌كانی حكومه‌تی عێراق و كه‌مته‌رخه‌می سیاسه‌تمه‌داری كوردیش، ئاینده‌ی گه‌لی كورد ڕوون ده‌بینیین و پێمان وایه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و له‌دایك بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له ئارادایه ، ئه‌وه‌نده زه‌میینه‌ی جینۆسایدكردنه‌وه له گۆڕێ نییه ، بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌روا له خۆڕاو بێ تێكۆشان نایه‌ته‌دی، به‌ڵكو پێویستمان به دروست كردنه‌وه‌ی خۆمان و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی خۆمانه ، ئه‌و تاوانانه‌ی له ڕابوردودا ده‌رهه‌قمان كراون، بگه‌ێنینه جیهان و پشتیوانی نێوه ده‌وڵتی بۆ دۆزه‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنیین .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
الاتحاد العام للاجئین العراقیین فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
خۆپیشاندانی فیدراسیۆن بە دانی یاداشتێکی ناڕەزایەتی دژ بە دیپۆرتی پەنابەرانی کورد کۆتای هات.
ئەمرۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق بەمەبەستی ڕێز لێنان لە گیانی پەنابەرانی قوربانی سیاسەتی دیپۆرت هاوڕیان (حسین عەلی،محمد حسین) و بە بەشداری کەسوکاریان لەپێناو داکۆکیکردن لەمافە ئینسانیەکانی پەنابەران خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان بردە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە لەندەن وچەند رێکخراوی داکۆکی لەپەنابەران لەم خۆپیشاندانانەدا بەشداریانکرد.
خۆپشاندەران شیعاری (حسین عەلی ، محمد حسین قوربانی سیاسەتی دیپۆرتن ) هەڵواسیبوو و هەروەها دروشمی (نا بۆ گێرانەوەی پەنابەران، کوردستان نائەمنە،عێراق نائەمنە،ئێمە نامانەوێت بگرینەوە،نا بۆ دیپۆرت نا بۆ گرتووخانەی دەستبەسەر،ئازاد کردنی دەستبەجێ پەنابەرانی کورد ،دیپۆرتی پەنابەران ڕاگرن..نا بۆ راسیزم..بەڵی بۆ مافی پەنابەری بۆ پەنابەرانی کورد..)پێکەوە بەدەنگی بەرز دەووتەوە ،پەیتا پەیتا ژمارەیەک لەدەزگاکانی راگەیاند و میدیاکان و کەنالی سەتلایتی ئاسۆ تی ڤی تەلەفیزیونی فیدراسیۆن لەخۆپشاندەران ڕاپۆرتیان ئامادە دەکرد.
ژمارەیەکی بەرچاو لە نۆینەرانی ڕێکخراوە پەنابەری و ئینسانی ویەکیتی کریکاریەکان وحزبی سیاسی لەوانە (رێکخراوی رفیوجی کنسل،یەکیتی کریکاری (pcs)وکەمپینی دژی راسیزم فاشیزم و پەیمانگای پەیوەندیەکان دژی راسیزم وحزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان،رێکخراوی دەنگی عێراق بەمەبەستی پشتیوانی لەم خۆپیشاندانە بەشداریان کرد.
دەشتی جەمال لە ووتەیەکی کورت‌دا بۆ بەشداربووان( وێرای پرسەو سەرخۆشی لەکەسوکاری حسین عەلی و محمد حسین بە توندی ئیدانەی گێرانەوەی بەزۆری پەنابەرانی کرد بۆ کوردستان ... پەیامی ناڕەزایەتی دا بەڕووی حکومەتەکەی گۆردن براون بەرامبەر بەسیاسەتێکی دژی ئینسانی کە ئاڕاستەی پەنابەرانی کورد کراوە.. لەگۆشەیەکی تردا لەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق و کوردستان نائەمنی و سەرکوت وجەنگ تیرۆر و هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی حکومەتەکەی مالکی بۆ سەرخەڵکی کوردستان هەروەها لەسەر ئەو هۆکارانەی پاڵ بەلاوانی کوردستانەوە دەنێت ریگای هاتنە دەرەوە بگرنە بەر قسەوباسیکرد ووتی"کیشەی پەنابەرانی کورد پێش ئەوەی کێشەیەکی قانوونی بێت کێشەیەکی سیاسی یە هەریەک لەحکومەتی مالکی و حکومەتی هەرێمی کوردستان وڵاتانی ئەوروپا قازانج دەبەن لەم کێشەیە وەک چۆن ئەوەی ئاوکارەباو گەندەڵی ڕاو رووت چارەسەر ناکەن ئاواش بۆ بەرژەوەندی خۆیان لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان و پەنابەران بەخاتری ڕاکێشانی کۆمپانیا بازرگانیەکان لەدەرەوەش دەست لەیەخەی پەنابەران ناکەنەوە مافی نیشتەێ بوونیان لێ وەردەگرنەوە و ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیکات دەرحەق بە خەڵکی کوردستان ئێمە بێ دەنگ نابین ڕای گشتی لەسەر ئاگادار دەکەینەوە " هەروەها ووتی"بەداخەوە ئینسانەکان لەدنیایەکدا دەژین ناچار دەکرێن بە خۆکوژی بەڵام ئەمە ڕێگایەک نیە بۆ سەلماندنی راستیەکان ئێمە ژیانی ئینسانمان بۆ عەزیزو و موقەدەسە ئەم کارەساتو تراجیدیایانە دەسەلاتداران بەسەر ئینسانەکان دایان سەپاندوە ڕێگای تری هەیە لەبەردەماندا" و .سپاسی هاوکاری و پشتیوانی لایەنەکانی بەشدار بووی خۆپشاندانەکەی کرد و لەکۆتای ڕای گەیاند کەمپینی فیدراسیۆن بەردەوام دەبیت بۆ بەشکستکێشانی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران وداوای لەبەشدار بوان کرد ڕیزەکانی فیدراسیۆن پتەو توند‌و تۆڵ بکەن وەک تاکە ئۆمید‌و سەنگەری پەنابەران لەپێناو بەدەستهێنانی مافی پەنابەری و نیشتەجێبوون و کۆتای هێنا بەو کارەساتانەی بەسەر ژیانی پەنابەراندا داسەپێنراوە.
پاشان هەریەک لە(Arun Kundnani) لە رێکخراوی پەیمانگای پەیوەندیەکان دژی راسیزم،( Chris Ford) لە کۆمیتەی کۆمۆنیستی لیبەر،( Tim Finch) رێکخراوی رفیوجی کانسل،(Rosie) لە (Iraq Voices in the Wilderness) ،( David Jones
لە یەکیتی کرێکاریی (PCS) ، ئاسۆ کەمال لە رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان پەیامی پشتیوانی و هاوکاری خۆیان بۆ کەمپینی فیدراسیۆن تاکید کردەوە.
لە کۆتایدا(دەشتی جەمال،ئارن کەندنانی) بەنۆینەرایەتی فیدراسیۆن و بەرەی دژی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ عێراق چاویان کەوت بەنۆینەری وەزارەتی ناوخۆ و یاداشتی ناڕەزایەتی سکرتێری فیدراسیۆن و لایەنەکان‌و وزیاتر لە1500 ئیمزای پشتیوانی‌یان لە پێناو بەرگری لەخواستەکانی پەنابەران تەسلیم کرد.
هاوشانی ئەم خۆپێشاندانە بەرپرسیارانی فیدراسیۆن لە ووڵاتی سویسرا‌و سوید‌و ئەڵمانیاوە بۆ پێشتیوانی لەم خۆَپێشاندانە نامەی نارەزایەتیان ئاڕاستەی باڵویزخانەی بەریتانیا کرد لە هەریەک لە وڵاتەکان.
سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی 11-9-2008
__________________________________________________________________ IFIR:PO.BOX1575،ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991 00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905 www.csdiraq.com , www.federationifir.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕاگه‌یاندنی کۆتایی هاتنی کۆنفره‌نسی یه‌که‌می فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا.
ئایینامه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفره‌نس تاوتوێ وپه‌سه‌ند کرا وسکرتاریه‌تی ده‌وره‌ی ڕابردوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌رێوه‌چوونی کاروباره‌کانی کۆنفره‌نس هه‌ڵبژێردران.
به‌شوێن ئه‌وه‌دا په‌یام و بروسکه‌ی لایه‌ن وحزب و که‌سایه‌تیه‌کان درا. میخی شتایگر به‌نوێنه‌رایه‌تی پارتی کاری سویسری و به‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان له ووته‌یه‌کیدا، سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی، به‌رگری بێدریخی حزبی کار وبه‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان له په‌نابه‌رانی عیراقی ده‌ربری و داوای کرد که ئه‌م نموونه‌یه له ریکخراوبوون بۆ په‌نابه‌رانی تر له سۆمالی و تورکیایی و ئیرانی نه‌ته‌وه‌کانی دی بگوازرێته‌وه. پاشان بروسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق و نوینه‌رایه‌تی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان وئسماعیل شیخۆ و ته‌حسین که‌ریم پێشکه‌ش کرا.
پرۆگرامی کۆنفره‌نس بریتی بوون له‌م ته‌وه‌رانه:
1/ ڕاپۆرتی کار‌و هه‌ڵسوڕان وهه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وره‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی، سکرتیری پێشووی فیدراسیۆن له سویسرا. /هه‌لومه‌رجی دونیا و سیاسه‌تی په‌نابه‌ری وئاسۆی خه‌باتی په‌نابه‌ران. له‌لایه‌ن ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی. 3/ نیشاندانیکی وێنه‌یی ده‌وره‌ی ڕابردووی هه‌ڵسوڕانه‌کانی فیدراسیۆن.
4/پیویسته فیدراسیۆن چۆن بناسری، ئاینده‌ی خه‌باتی فیدراسیۆن چۆن ببێت؟ له‌لایه‌ن جه‌مال کۆششه‌وه.
5/ هه‌ڵبژاردن و په‌یامی کۆتایی سکریتری نوێی فیدراسیۆن.
ئه‌حمه‌د دوای پێشکه‌شکردنی ڕاپۆرته‌که‌ی، ده‌وره‌ی پێشووی هه‌ڵسوڕانه‌کانی فیدراسۆنی له‌چه‌ند لاوه هه‌لسه‌نگاند، ڕێکخستن، سازدانی خۆپێشاندانه‌کان بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران و داگیرکردنی گه‌وره‌ترین که‌نیسه‌ی سویسرا، په‌یوه‌ندییه‌کان و خه‌بات له‌نیو به‌ره‌ی مافی نیشتجێبوون، له‌گه‌ل په‌رله‌مه‌نتاره‌کان و حزبه‌کانیان، وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ری، روو به‌میدیای سویسری وکوردی، وه‌زعی مالی وچه‌ندین لایه‌نی تر. پاشان له‌لایه‌ن به‌شداربوان ومیوانانه‌وه به‌تیروته‌سه‌لی هه‌لسه‌نگینرا و چه‌ندین پێشنیاری گرنگ و به‌جێ خرانه به‌ر ده‌ست بۆ کاروهه‌ڵسوڕانی داهاتوو. له‌نیو ئه‌و پێشنیارانه‌دا، به‌ڕێخستنی که‌مپینیکی ده‌ست به‌چی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که حکومه‌تی سویسرا بریاره دیپۆرتیان بکاته‌وه وئیستا یان له‌زیندانه‌کانن یان خۆیان شاردۆته‌وه.
ته‌وه‌ره‌یه‌کی دی له کار‌و ئاراسته‌کانی فیدراسیۆن ، مه‌سه‌له‌ی گۆرانی هه‌لومه‌رجی دونیا و سیاسه‌تی وولاتانی ئه‌وروپا بوو، وه‌ئاسۆی خه‌باتی په‌نابه‌ران بوو که‌له‌لایه‌ن ده‌شتی جه‌ماله‌وه پێشکه‌س کرا، ده‌شتی جه‌مال هه‌لومه‌رجی عیراق و کوردستانی لیکدایه‌وه‌و په‌نجه‌ی خسته سه‌ر ئه‌و ئالوگۆرانه‌ی که له‌حکومه‌تی مالکی، ده‌سه‌لاتی کوردی و ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هاتوونه‌ته پێش، وه گرنگی ڕۆلی فیدراسیۆنی له نیو رووداوه‌کاندا دیاریکردو ئاسۆی جه‌باتی په‌نابه‌رانی بۆ مه‌یدانی جۆراجۆر راکێشا. له به‌رگریکردن له هه‌ڕه‌شه‌ی حکومه‌تی مالکی له خه‌لکی کوردستان ،تا خه‌باتی هاوبه‌ش و یه‌کپارجه‌یی بۆ مافی په‌نابه‌ری که ئیستا بوته سیاسه‌تیکی هاوبه‌ش وولاتانی ئه‌وروپایی و به‌هاوکاری حکومه‌تی مالکی و حکومه‌تی هه‌ریم. وه له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه پرسیار‌و گفتوگۆی گه‌رمی ووروژاند.
نیشاندانی وینه جۆراجۆره‌کانی هه‌لسوڕانه‌کانی فیدراسیۆن، له‌کانتۆنه جیاوازه‌کان، له‌میدیا جۆراجۆره‌کان، له‌مانگرتنه‌کانه‌وه، تاکۆبوونه‌وه‌کانی سکرتاریه‌ت، له خۆپیشاندانه‌کان، تا سمینار‌و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ل په‌نابه‌ران له هایمه‌کان. له هه‌مانکاتدا ووزه و پشووی ده‌به‌خشی.
دوابه‌دوای ئه‌وه، جه‌مال کۆشش کورته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی ته‌حقیقی داواکارانی مافی په‌نابه‌ری و ئاماره‌کان و ژماره‌ی ڕه‌فزو ته‌رده‌کان و ئیقامه‌ی کاتی پێش که‌ش کرد، وه به‌لگه‌کانی له‌سه‌ر نائارامی ئاسایشی کوردستان له‌سه‌ر بنچینه‌ی تازه‌ترین ڕووداوه‌کان پشتبه‌ستوو به ڕاپۆرته مه‌یدانیه‌کان له‌سه‌ر چاوه‌کانی ڕیکخراوه جیهانیه‌کانه‌وه به‌ئاماده‌بوان دا. وه پاشان چووه سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌کان که فیدراسیۆن وه‌ک رابه‌ری ناره‌زایه‌تی په‌نابه‌ر له به‌رامبه‌ر جۆری ئیقامه، جوداوازی، راسیزم و راسیزمی ڕۆژانه، له سه‌ر ژیان له‌هایمه‌کان دا وه پیویسته فیدراسیۆن چ جۆره پیناسه‌یه‌ک ، وه چ جۆره ئالته‌رناتیفیک بدات به‌په‌نابه‌رو له‌بواری خه‌باتی په‌نابه‌ران دا. له نیو ئاماده‌ییه‌کی به‌رزدا، سکرتاریه‌تی تازه بۆ هه‌لسوڕانی داهاتوو هه‌لبژێردران، که بریتین له‌م که‌سانه: ئاوات عه‌لی، فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ره‌شید، شارا عه‌زیز، خالد، ئه‌حمه‌د عه‌لی،شه‌هاب سالم، جه‌مال کۆشش، آسماعیل شیخۆ، حسام عه‌لی، مامۆستا محمد، زه‌مان، ئه‌نوه‌ر عبدآلله.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کورتی سکرتاریه‌تدا، ئه‌حمه‌د عه‌لی وه‌ک سکرتیری فیدرسیۆن سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا هه‌ڵبژیردرایه‌وه. کۆنفرانس به وته‌یه‌کی کورتی سکرتێری هه‌ڵبژێردراوی کۆنفرانس. که تیایدا بانگه‌وازی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانیکرد له پڕۆژه‌و خه‌بات له گه‌ڵ فیدراسیۆندا به‌شداری چالاکانه‌بکه‌ن، وه ئاماژه‌ی به هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی بنکه‌کانی فیدراسیۆن و ڕێکخستنی په‌نابه‌ران و کۆبونه‌وه‌ی گشتی شاره‌کان و پێکهێنانی هه‌یئه‌ت و نوینه‌رایه‌تی کانتۆنه‌کاندا.
به‌مجۆره پاش 7 سه‌عات و به‌به‌شداری نزیک به 50 که‌س له‌هه‌لسوڕاوان و خه‌مخۆرانی په‌نابه‌ران کۆنفره‌نسی یه‌که‌می فیدراسیۆن له نیو شۆروشه‌وقدا سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات.
بژی مافی نیشته‌جیبوون! ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر ،ماف بۆ ئینسان نیه!
سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا. 8.9.2008
|