![]()
|
پڕۆژه‌یه‌كی ده‌ستكاریكراو له‌مادده‌ی 24 له‌لایه‌ن فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
2008-09-17
PUKmedia
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌یاننامه هاوبه‌شی PDKI، کۆمه‌ڵه و PAK به تاوانی تیرۆری رێبه‌رانی کورد، ده‌بێ سه‌رانی کۆماری ئیسلامی دادگایی بکرێن.
28ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، رێکه‌وتی 18 سێپتامبری 2008، 17 ساڵ به سه‌ر تیرۆری یه‌کێکی دیکه له رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان تێده‌په‌ڕێ. 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌عید یه‌زدانپه‌نا دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازدیی کوردستان به ده‌ستی تاقمه تیرۆریستیه‌کانی کۆماری ئیسلامی له شاری سلێمانی تیرۆرکرا.
به تیرۆری سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، کۆماری ئیسلامی لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه له مێژووی تاوان و جینایه‌تی بۆ خۆی تۆمار کرد و به‌رگێکی دیکه‌ش له مێژووی بنده‌ستی و غه‌درلێچوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ڵدرایه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه یه‌که‌م تیرۆر و دواتیرۆری سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد نه‌بووه له لایان کۆماری ئیسلامییه‌وه. به‌ر له‌و جینایه‌ته، سه‌دیق که‌مانگه‌ر له رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه و د. قاسملو سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له کات و شوێنی جیاوازدا له لایان مرۆڤکوژه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه تیرۆر کرابوون. به دوای ئه‌وه‌شدا، تیرۆری رێبه‌رانی تێکۆشه‌ری کورد، له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران درێژه‌ی هه‌بوو. ساڵێ پاش تیرۆری سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی ئاڵمان تیرۆر کراو و سه‌دان تێکۆشه‌ری دیکه‌ش له باشووری کوردستان بوونه قوربانی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی ئێران. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له که‌سایه‌تییه دیاره‌کان و رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش هه‌ر له لایان دام و ده‌زگا تیرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه تیرۆرکران.
تیرۆری رێبه‌رانی سیاسی کورد، کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌م باڵ یان ئه‌و تاقمی کۆماری ئیسلامی نه‌بوو. بڕیارده‌رانی تیرۆری رێبه‌رانی کورد، سه‌رانی پله یه‌که‌می کۆماری ئیسلامیین. ئه‌م راستییه له لایان ده‌زگای دادوه‌ریی ئاڵمان له دادگای به‌ناوبانگی میکۆنووسدا پشت راستکراوه‌ته‌وه.
تێکۆشه‌رانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان له وڵاتی هۆله‌ند، له 17 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان سه‌عید یه‌زدانپه‌نادا، وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌و جینایه‌ته، له سه‌ر ئه‌وه باوه‌ڕه‌ن که، نابێ خوێنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ون بێ و ده‌بێ تا دادگایی‌کردنی سه‌رانی کۆماری ئیسلامیی به تاوانی تیرۆری سه‌رکرده‌کانی گه‌لی کورد، په‌روه‌ندی ئه‌و جینایه‌تانه ئاواڵه رابگیرێن.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پارتی ئازادیی کوردستان هوله‌ند 27خه‌رمانانی 2708 17 سێپتامبری2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان بونده‌ڤیک سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی نۆ‌رویژ و سه‌رۆکی به‌شی نۆرویژی ناوه‌ندی ئاشتی و مافی مرۆڤی جیهانی، له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ربه‌ستی و ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئه‌مڕۆ 26 ی خه‌رمانانی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 16.9.2008 زاینی، له سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی، هه‌ر یه‌ک له به‌رێزان کاک عارف باوه‌جانی سکرتیری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کاک ئازاد ئیلامی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سه‌ردانی نوسینگه‌ی وڵاتی نۆرویژی ناوه‌ندی ئاشتی ومافی مرۆڤی جیهانیان کرد، که شاخه‌ی وڵاتی نۆرویژی ئه‌م ناوه‌نده به (ناوه‌ندی ئۆسڵۆی مافی مرۆڤ و ئاشتی ) ناسراوه.
له لایه‌ن به‌ڕیز شیه‌ل ماگنه بونده‌ڤیک سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی وڵاتی نۆ‌رویژ و به‌رپرسی گشتی ناوه‌ندی ئاشتی ومافی مرۆڤ و خانمی هیلده سالڤێسن ڕاوێژکاری به‌شی نێۆنه‌ته‌وه‌یی به‌گه‌رمی پێشوازی کران،
شایانی باسه که ئه‌م ناوه‌نده ناوه‌ندێکی جیهانییه، و به‌ڕێز کۆفی عه‌نان به‌رپرسی پێشووی نه‌ته‌وه‌ییه‌کگرتووه‌کان، به‌رپرسایه‌تی گشتیی ئه‌م ناوه‌نده‌ی به ئه‌ستۆیه، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیدا نووسینگه‌یان هه‌یه وکه‌سانی ناوداری جیهانی تێیدا ئه‌ندامن.
له وڵاتی نۆرویژیش هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان شیه‌لمانگه بونده‌ڤیک سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی وڵاتی نۆ‌رویژ و توربێۆرن یاگلاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ و چه‌ندین په‌رله‌مانتاری نۆوریژی کاری تێدا ده‌که‌ن.
له‌و دیداره‌دا که نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێر ونیو درێژه‌ی هه‌بوو، گه‌لێک باسی هه‌مه ڕه‌نگه له نێوان هه‌رسێ لایه‌ن تاوتۆی کرا، نۆێنه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستی وناوندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وێرای پێناسه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، باسێکی تێر‌و ته‌سه‌لیان له‌مه‌ڕ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤیان له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه کرد، ئاماژه‌یان به گرتن وحوکمدانی ده‌یان کوردی چالاکی بواری مافی مرۆڤ کرد، پاشان له لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گه‌لێک پرۆژه‌ی تایبه‌ت له‌مه‌ڕ مافی مرۆڤی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاراسته‌ی ناوه‌ندی ئاشتی ومافی مرۆڤ کرا، پێشنیار کرا که له داهاتوودا به هاوکاری ناوه‌ندی ناوبراو کاری له سه‌ر بکرێت، هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان شیه‌ل مانگه بونده‌ڤیک و هیلده سالڤێسن به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له پرۆژه‌کان کرد، شیه‌لمانگه بونده‌ڤیک ڕایگه‌یان که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا شاندێکی ناوه‌ندی ئاشتی ومافی مرۆڤی جیهانی به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز کوفی عه‌نان و بۆ خۆی واته بونده‌ڤیک سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌ید موحه‌ممه‌د خاته‌می سه‌رۆک كۆماری پێشووی ئێران کۆده‌بنه‌وه، باسی سه‌رجه‌م ۆێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌که‌ن، به تایبه‌ت ئاماژه به‌گرتن و حوکمدانی کورده‌کان ده‌که‌ن.
پاش یه‌ک کاتژمیر و نیو کۆبوونه‌وه‌که به سه‌ر که‌وتووی کۆتایی پێهات.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌یه‌ندراوی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ڵبژێراوی كونگره‌ی چوارده‌هه‌م به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كۆنگره.
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان! خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان! لایه‌نگران‌و ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
خۆشحاڵین كه به ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نین كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌عات 4ی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 20ی خه‌رمانانی 1387ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 10 ی سپتامبری 2008ی زایینی كونگره‌ی چوارده‌هه‌می خۆی به به‌شداریی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی‌و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌ندامانی حیزب پێكهێنا‌و پاش 4 رۆژ كاری به‌رده‌وام پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی خه‌رمانان كۆتایی به كار‌و به‌رنامه‌كانی كونگره هێنا. كونگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزب له هه‌ل‌و مه‌رجێكی تایبه‌تیی سیاسی له راده‌ی جیهانی‌و ناوچه‌ییدا به‌رێوه چوو، هه‌ر بۆیه مه‌سه‌له گرینگه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م هه‌لومه‌رجه كه له راپۆرتی سیاسیی كومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ كۆنگره‌دا ئاماژه‌یان پێ‌درابوو باس‌و لێكدانه‌وه‌یان له سه‌ر كرا‌و به شێوه‌یه‌كی ورد‌و دووربینانه له لایه‌ن به‌شدارانی كونگره‌وه تاوتوێ كرا، به شێوه‌یه‌ك كه كه‌ش‌و هه‌وای كونگره فه‌زایه‌كی به ته‌واوی سیاسی‌و له‌باره‌وه كه‌م وێنه بوو. به‌شداری چالاكانه‌و تامه‌زرۆیانه‌ی به‌شدارانی كۆنگره له‌و باس‌و بابه‌تانه‌دا به راده‌یه‌ك به‌ر چاو بوو كه ده‌كرێ به به‌راورد له گه‌ڵ كونگره‌كانی پێشوو به نموونه دابنرێ. ئه‌و راپۆرته سیاسییه پاش دوو رۆژ باس‌و نه‌زه‌ردان‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردنی به تێكڕای ده‌نگ له لایه‌ن كۆنگره‌وه په‌سند كرا. خاڵێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆنگره پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆیی حیزب بوو كه پێشتر گه‌ڵاڵه‌كه‌ی ئاماده‌و له ئیختیاری نوێنه‌رانی كۆنگره نرابوو. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه پاش بیروڕا ده‌ربڕینی به‌شدارانی كونگره به ده‌سكاری‌و ئاڵ‌و گۆڕه‌وه په‌سند كرا. كۆنگره به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌رك‌و به‌رنامه‌كانی داهاتووی حیزب ناوی "كۆنگره‌ی گه‌شه‌كردن‌و به جه‌ماوه‌ریتر كردنی خه‌بات"ی بۆ چوارده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران په‌سند كرد. له برگه‌یه‌كی دیكه‌ی كاری كۆنگره‌دا هه‌ڵبژاردن له نێو كاندیداتۆره‌كانی ئه‌ندامه‌تیی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و جێگره‌كانی كومیته‌ی ناوه‌ندیدا به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك‌و سه‌رده‌مییانه به‌ڕێوه چوو له ئاكامدا ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و ئه‌ندامانی جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی به ده‌نگی به‌شدارانی كۆنگره هه‌ڵبژێردران. له ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌كانی كاری كونگره‌دا ده‌یان په‌یامی پیرۆزبایی‌و پشتیوانی له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه له لایه‌ن رێكخراو‌و حیزب‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی كورد‌و ئێرانی‌و خاریجی به كۆنگره‌ی گه‌یشتبوون خوێندرانه‌وه. هه‌روه‌ها كۆنگره چه‌ند په‌یامی تایبه‌تیی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، زیندانییه سیاسییه‌كان، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌ندامان، كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب، شورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، لاوان، ژنان، خوێندكاران‌و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ كرد. كونگره له رۆژی كۆتایی كاره‌كانی خۆیدا راسپارده‌و رێنوێنی خۆی بۆ رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزب گه‌ڵاڵه كرد‌و جێبه‌جێكردن یان هه‌وڵ‌دان بۆ ئه‌نجامدانه‌كه‌ی پێ ئه‌سپارد. كونگره پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ركه ده‌ست نیشانكراوه‌كانی به‌جێ گه‌یاند پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی خه‌رمانان كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا. كومیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێراوی كونگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزب كۆنگره‌ی گه‌شه‌كردن‌و به جه‌ماوه‌ریتر كردنی خه‌بات، رۆژی یه‌كشه‌ممه پاش كۆتایی كاری كۆنگره له دانیشتنێكی كورتدا هاوڕێی به‌ڕێز كاك مسته‌فای هیجری به تێكرای ده‌نگی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی به سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ڵبژارد‌و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی به ئاگاداریی ئه‌ندامانی كونگره گه‌یاند كه له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی به‌شداران به‌ره‌وروو بوو. به‌ڕێز سكرتێری گشتی له وتارێكدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌شدارانی كۆنگره‌دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژێرانی به سكرتێری گشتی حیزب‌دا سوپاسی ئه‌ندامانی كونگره‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه به جۆرێك له ئیداره‌و به‌رێوه‌بردن‌و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شوێنی كونگره‌دا به‌شدار بوون. سكرتێری گشتی هه‌ر له‌و وتاره‌یدا جارێكی دیكه پێ له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی حیزب‌و گه‌شه‌كردنی خه‌بات داگرته‌وه. پێویسته بگوترێ كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی كونگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزب له داهاتودا له رێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حیزبه‌وه بڵاو‌و هه‌موولایه‌كی لێ ئاگادرا ده‌كرێته‌وه.
كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ڵبژێراوی كونگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزب 24/6/1387ى هه‌تاوی 14ی سپتامبری 2008ی زایينی
|