![]()
|
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌قی ووتاری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسرا.
له لایه‌ن '' جه‌مال کۆشش '' ئه‌لمانی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سویسرا له شاری بیرن بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌ره‌ی مافی نیشته‌جیبوون بۆهه‌مووان له13.9.2008خویندرایه‌وه.
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست...
ئه‌مه یه‌که‌مین هه‌نگاوی گرنگ وسه‌راسه‌رییه له‌دژی سیاسه‌تی ڕاستی ده‌وله‌تی سویسرا له به‌رامبه‌ر کۆچکروان وه به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر داواکارانی مافی په‌نابه‌ری. له‌ئیوه، له خۆمان پیرۆزبایی ده‌که‌م.به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقییه‌وه له‌م خه‌باته‌دا به‌شدارده‌بین وه سه‌رده‌که‌وین ، پشتیوانی ئیوه به‌رز ده‌نرخینین.
ئیمه خه‌لکی عیراقین، ئیمه قوربانیانی جه‌نگ ونائارامی وچه‌وسانه‌وه‌ین، ناوچه‌ی کوردستانی عیراق له ئۆکتۆبه‌ری 1998 ه‌وه ئه‌و ناوجه‌یه به ناوچه‌یه‌کی ئارام ناسینراوه.فایلی داواکارانی مافی په‌نابه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه ماوه‌یه‌کی درێژ وه‌ستینرا، ته‌ردکران، به‌لێشاو ره‌فزکران ... من پیویست ده‌کات چه‌ند ڕاستیه‌ک له‌باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه بلیم:
ئه‌م ناوچه‌یه هیچ ئاسۆیه‌کی جێگیری سیاسی نیه، ده‌وله‌تانی ده‌وربه‌ر به‌به‌رده‌وامی تۆپبارانی ده‌که‌ن، ده‌وله‌تی مه‌رکه‌زی عیراقی که له‌شه‌ڕه‌کانی تر ته‌واو بووه له خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ هیرشی سه‌ربازی بۆسه‌رکوردستان، دوو حزبی ده‌سه لاتداری ئه‌وناوچه‌یه حکومڕانی ده‌که‌ن ئه‌مساڵ یه‌که‌مین ناوچه‌ی گه‌نده‌لی بوو له‌جیهان، ئازادی مانایه‌کی نیه و ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌لات له‌گه‌ل مه‌رگ ڕووبه‌ڕووی. سه‌دان نموونه‌مان له‌و باره‌وه هه‌یه. به‌کورتی خه‌لکی کوردستانی عیراق قوربانیانی شه‌ڕن. ئاسۆی سیاسی له نیو سیاساتی ئه‌مه‌ریکادا له ناوچه‌که‌دا گرێێ خواردووه که بریتیه له سیاسه‌تی جه‌نگ .
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا یه‌که‌مین جاره، وه‌فدیکی تایبه‌تی گه‌ڕانه‌وه له‌سویسراوه سه‌ردانی کوردستانی عیراقی کرد، له‌وی چاوی به گه‌وره‌کاربه‌ده‌ستانی ده‌وله‌تی محه‌لی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار، وه‌زیری نیوخۆ ((که‌ریم سه‌نجاری())و وه‌زیری ناوجه‌کانی کارو‌باری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریمی کوردستان((دکتۆر محمه‌د ئیحسان)). له‌سه‌ر سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیک که داواکه‌یان ڕه‌فز کراوه‌ته‌وه لیدوانیان کردووه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داواکه‌یان ره‌فز ده‌کریته‌وه،مۆله‌تیکی ده‌ده‌نێ تا سویسرا جیبهیلی، ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌گه‌ر سویسرا جێنه‌هیلی ئه‌وا ده‌گیری و ده‌کریته زیندانی دیپۆرته‌وه.
په‌نابه‌ریک له کانتۆنی خور ماوه‌ی چه‌ند رۆژه له زیندانی دیپۆرتدایه، ئه‌و په‌نابه‌ره نزیکه‌ی ده‌ساله له سویسرایه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ کاری کردووه. ئه‌م سیاسه‌ته نا ئینسانی و ناقانوونیه و قه‌بووڵناکرێت و پیویسته بوه‌ستینرێ .
په‌نابه‌ران پیویستیان به‌پشتیوانی ئیوه هه‌یه .... بژی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌مووان. بژی به یاساییکردن بۆ هه‌مووان.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا. 13.9.2004
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هاوارێک بۆ
نیشتیمان کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر: ئیسماعیل خورماڵی
|