![]()
|
کۆنفرانسی شه‌هید سۆران له‌شاری که‌رکوک ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌مڕۆ رۆژی شەممە رێككەوتی (20 /9 /2008)، كاتژمێر 9.30 لە هۆڵی (كازیوەی منداڵان) لە گەڕەكی (شۆریجە)ی شاری كەركوك، نووسینگەی باشووری كوردستان ـ ناوەندی چاك، لە یەكەمین كۆنفڕانسی خۆیدا، که به کۆنفرانسی (شه‌هید سۆران ) ناو نرا ، ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد . به‌ئاماده‌بونی زیاتر له 75 ئه‌ندام که‌نوێنه‌رایه‌تی( سه‌دان ئه‌ندام ) له‌کوردستانی باشور ده‌کات وه‌به‌به‌شداری سه‌دان میوان له‌پارت وڕێکخراو که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری . که‌هه‌ریه‌ک له پارێزگاری که‌رکوک ( عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ) (عه‌لی زه‌نگه‌نه) به‌ناوی بنه‌ماله‌یه‌کی ئه‌نفالکراو ،( د ،فائیق گوڵپی) به‌ناوی خه‌ڵکی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و نوسه‌ر (مه‌لاشاخی) وه‌ک نوسه‌رێک که‌گرنگی به دۆسیه‌ی ئه‌نفال ده‌ده‌ت و (سه‌رهه‌د تۆفیق) که 5 منال و خێزانی ئه‌نفالکراوه . سه‌رجه‌م ئه‌م به‌ڕیزانه ئاماژه‌یان به گرنگی ناوه‌ندی چاک و کاره زۆر و به‌به‌روبومه‌کانی کرد ، هاوکات پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ پالپشتی کردنی دووپات کرده‌وه
هاوکات وتاری بنه‌ماله‌ی شه‌هید سۆران له‌لایه‌ن براکه‌ی خوێنرایه‌وه ، هاوکات ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که له‌مه‌ودوا ده‌بێت به ئه‌ندامی چاک و شوێنه‌که‌ی شه‌هید سۆران پرده‌کاته‌وه . ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارت و حزبه رێکخراو و که‌سایه‌تییه کوردستانییه‌کانی شاری که‌رکوک به برووسکه وتار به‌شداریان تێدا کردووه .
که‌له‌کاتێکی تردا زانیاری زیاترتان پێراده‌گه‌یه‌نین.
ناوه‌ندی چاک 2008.09.20
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
رێپیوان بۆ پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له نۆروێژ.
رێپێوانه‌که له ناوه‌ندی شاری ئۆسلۆ ده‌ستیپێکرد و له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکی زۆر پێشوازیی لێ‌کرا. دوواتر له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ له لایه‌ن(birkeland Vidar) ئه‌ندامی به‌ر‌ێوبه‌ری رێکخراوی نۆروێژی بۆ مافی کوردان وتارێکی به‌نرخ خوێندرایه‌وه که تێیدا تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌و گوشارانه‌ی ئه‌م دوواییانه‌ی رێژێمی کۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر کوردان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به ناوی رێکخراوه‌که‌یانه‌وه به‌ڵێنیدا که درێخی نه‌کا له پشتیوانیکردن له ئامانجی رێپێوانه‌که. پاشان له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری رێپێوانه‌که "فه‌رزاد میراندا" باسی له ئامانجی رێپێوانه‌که کرد و وتارێک له‌سه‌ر باروودۆخی ئێستای زیندانیانی مانگرتوو پێشکه‌شکرا. دووابه‌دووای ئه‌و وتارێک به ناوی (SOS rasisme)خوێندایه‌وه. هه‌روه‌ها وتاری (amnesty international) له‌لایه‌ن که‌ریم ئه‌لاوه‌یسی خوێندرایه‌وه. خۆپیشانده‌ران به دانی دروشم کۆتای‌یان به خۆپیشاندانه‌که هێنا.
شایانی باسه هاوڕێ خۆشناو نوێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان له کۆمیته‌ی هاوکاری، جگه له به‌شداریی له رێپێوانه‌که‌دا، یه‌کێک بوو له ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م رێپێوانه و له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "رۆژهه‌ڵات تیڤی" ئاماژه‌ی به ئامانجی رێپێوانه‌که و به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه تا گه‌یشتن به‌ئه‌نجام بۆ پالپشتی له هه‌موو زیندانییه سیاسیه‌کانی کورد له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌ول ده‌ده‌ن.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی نۆروێژ 31 خه‌رمانانی 2708 21 سێپتامبری 2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له هه‌ولێر پشتیوانی له مانگرتنی زیندانییانی سیاسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرێ.
PAZADIK
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 31 خه‌رمانانی 2708 21 سێپتامبری 2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ"ڕاى گشتى
تێبینى: وەک ناڕەزایەتییه‌ک (لۆگۆ)کەمان ڕەشکردووە.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ومه‌ده‌نی کوردین خۆراسانێ.
www.psk2006.org
www.cskk.org
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌سه‌ر بارودۆخی زیندانیه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ، پارتی ژینگه‌ی سوێد نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌کات.
هاوکات ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ژینگه ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندین که ئێمه دوای ئه‌وه‌ی گوێ بیستی وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ( کارل بیلد ) ده‌بین ، له‌گه‌ڵ پارتی چه‌پی سوێدی له‌په‌ڕله‌مان هه‌وڵی چالاکی تر ده‌ده‌ین ، بۆ فشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی ئیسلامی ئێران.
کۆمیته‌ی سوێد - ناوه‌ندی چاک 20080919 ده‌قی نامه‌ی بۆدیل سیبلۆس که بۆ( کارل بیلد)وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێدی ناردوه:
مانگرتن به دژی له سێداره‌دان و ئه‌شکه‌نجه له ئێران.
نزیکه‌ی دووسه‌د زیندانی سیاسی کورد له زیندانه جۆراوجۆه‌کانی ئێران، ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه مانیان له خواردن گرتووه. ئه‌وان به دژی حوکوومی له سێداره‌دان و ئه‌شکه‌نجه که به به‌رده‌وامی رووبه‌روویان ده‌کرێته‌وه، ئه‌و مانگرتنه‌یان ڕیکخستووه. کورده‌کان (به‌ڵام هه‌مانکات خه‌ڵکانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یش)، زۆر جار ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان ده‌رده‌بڕن ده‌ستگیر ده‌کرێن. ته‌نها له‌م مانگانه‌ی پێشوودا، سێ ڕۆژنامه‌نووس گیراون که ئه‌مانه‌ن: سامان ڕه‌سولپوور، مه‌سعود کوردپوور و ئه‌نوه‌ر سه‌عید موچه‌شی.
ئه‌وانه‌ی دیکه که بۆ ئێمه ناسراون له نێویاندا ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکڤانانی مافی مرۆڤ که ئه‌مانه‌ن: عدنان حه‌سه‌نپوور، هیوا بوتیمار، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، فه‌رهاد وه‌کیکی، عه‌لی حه‌یده‌ریان، ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی و حه‌بیبوڵڵا له‌تیف. له زیدنانه‌کاندا ژماره‌یه‌کی زۆری دیکه‌یش هه‌ن. ئه‌شکه‌ندان و لێدانی جۆراوجۆر بوونه‌ته شتێکی یاسایی و دادگاییه‌کی عادیلانه وجوودی نییه. ئێمه‌ی په‌رله‌مانتار، جار له دوای جار زانیاریمان به ده‌ست ده‌گات له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ی که حوکوومی له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. ئێمه وه‌کو گرووپی پارتی ژینگه ئه‌م داخوازینامه‌یه ده‌نووسین هه‌روه‌ها وه‌کو تاکه که‌سیش له په‌رله‌ماندا خۆمان بۆ ئه‌م کێشه‌یه ته‌رخان ده‌که‌ین. هه‌ندێک جار په‌یامێکی دڵخۆشکه‌رانه‌مان پێ ده‌گات به‌ڵام هه‌ندێک جاریش به پێچه‌وانه‌وه. تێکۆشانی ئێمه به دژی سزای له سێداره‌دان و ئه‌شکه‌نجه هه‌موو پارته‌کانی سوێدی کۆکردۆته و ده‌بێت له هه‌موو ئاستێکی سیاسی‌دا زۆر به جددی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ربگرین. ده‌وڵه‌تی سوێد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یش نابێت خۆیان ریزپه‌ر بگرن.
هه‌ربۆ‌یه ده‌مه‌وێت له وه‌زیری ده‌ره‌وه بپرسم که ئاخۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات له‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران بکه‌وێته گفتووگۆوه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستا هاتۆته پێشه‌وه و پێداگری ده‌کات له‌وه‌ی که هه‌ڵوێستی سوێد چییه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤ و له‌سێداره‌دان و ئه‌شکه‌نجه؟
بودیل سێباڵۆس پارتی ژینگه
|