![]()
|
بانگه‌وازێک
مانگێک به‌سه‌ر بریاره دژواره‌که‌ی قاره‌مانانه‌کانی
گه‌له‌که‌ماندا تێپه‌ڕی ،یه‌ک مانگ مانگرتن و پشت له‌خواردن کردن ئاسان
نیه ،دڵی گه‌وره‌ی ده‌وێت و باوڕێکی ئاسنین. چی ئه‌م باوڕه به‌م به‌رێزانه
ده‌به‌خشێت، جگه له خۆشه‌ویستی ئینسان و ئه‌شق به ئازادی. ده‌با
ئێمه‌ی ئینسانیش دوکاتژمێر له ژیانمان به سکی تێره‌وه ،ته‌رخان بکه‌ین
بۆ ئاشقانمان و خۆشه‌ویستانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان، با له‌بیری نه‌که‌ین ئێمه‌ش
مرۆڤین و ئه‌رکمان له‌سه‌ره.
بۆزانیاری زیاتر پێوه‌ندی
به‌م ژماره‌وه ته‌له‌فونه‌وه بکه‌ن 0762201896
یه‌ته‌بورگ - سوید
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان له وڵاتی هوله‌ند سه‌باره‌ت به مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد.
بۆ مانگێک ده‌چێ که زۆرتر له 100 که‌س له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له‌پێناو گه‌یشتن به کۆمه‌ڵێک ماف و داخوازیی ره‌وا له ئه‌شکه‌نجه‌گا جۆراوجۆره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا مانیان له خواردن گرتووه و هه‌نووکه دۆخی ته‌ندروستییان خراپه و ته‌نانه‌ت مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کا.
به‌داخه‌وه هێشتا کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵوێستێکیان له‌و باره‌وه نه‌بووه و ئه‌گه‌ر گوشاری توندی کۆڕ و کۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌کان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ سه‌ر ئه‌و رێژیمه نه‌بێ، ئه‌گه‌ری زۆری ئه‌وه هه‌یه که به‌شێک له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له زیندانه‌کاندا ببنه قوربانیی پێداگری له‌سه‌ر مافه ره‌وا و سه‌ره‌تاییه‌کانیان.
دیاره به‌شێک له داواکارییه‌کانی زیندانیانی مانگرتوو پێوه‌ندیی به‌و حوکمانه‌وه هه‌یه که بۆیان ده‌رکراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا دادێک له نێو یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا نابینرێ و زه‌حمه‌ته له ئێران و به‌تایبه‌تی له کوردستاندا چه‌مکی "دادگایی‌کردن" واتای ته‌وای خۆی هه‌بێ، به‌ڵام به‌وحاڵه‌شه‌وه پێویسته کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر حوکمه‌کانی زیندانیاندا بکا و به‌تایبه‌تی ده‌بێ حوکمه‌کانی ئیعدام هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بێ کۆماری ئیسلامی رێز له مافه‌کانی زیندانیان بگرێ و واز له ره‌فتاری ناشایست له‌گه‌ڵیاندا بهێنێ. به‌گشتی ده‌بێ حکوومه‌تی ئیسلامی هه‌رچی زووتر به‌ده‌م داواکاری و خواسته ره‌و‌اکانی زیندانیانی مانگرتووی کورده‌وه بڕوات و پێش له روودانی کاره‌ساتی دڵته‌زێن بگرێ. ئێمه وه‌کوو کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان له وڵاتی هوله‌ند داوا له سه‌رجه‌م کۆڕ و کۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌کانی سه‌رله‌به‌ری حیهان ده‌که‌ین که خه‌مخۆری گیان و له‌شساخیی هاوڵاتیانی مانگرتوومان بن و به هه‌ڵویستی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆیان و به گوشارهێنان بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌و رێژیمه ناچار به جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانیان بکه‌ن.
کاتی ئه‌وه هاتووه که له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا چی دیکه کردار و ره‌فتاری خه‌ڵکی به‌پێی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام هه‌ڵنه‌سه‌نگێندرێن و ره‌چاوی داد و مافه‌کانی مرۆڤ بکرێ.
سڵاو له خۆڕاگری و کۆڵنه‌دانی زیندانیانی مانگرتوو و به‌هیوای گه‌یشتن به ویست و داخوازییه ره‌واکانیان.
کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان له وڵاتی هوله‌ند 3 ڕه‌زبه‌ری 2708 24 سێپتامبری 2008
|